دوعا کوژرا،هه‌موومان ده‌بێت دان به‌م ڕاستییه‌دا بنێین،به‌ڵام
ئایا کوشتنی دوعا له مردنی کچێکدا خۆی ده‌بینێته‌وه؟ گه‌ر وا
بوایه ،ئه‌وه ده‌مانتوانی به پرسه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ
دوعا نیشان بده‌ین،به‌ڵام مردنی دوعا مردنی که‌سێک نییه،مردنی
دوعا به ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و که‌لتوره گهندهڵهش
نییه که ده‌رگا بۆ کۆمه‌ڵێک به‌رد به ده‌ستی بێ ده‌ربه‌ست
ئاوه‌ڵا ده‌کات تا له ده‌رگای یاسا بپهڕێنهو وه‌کو هه‌ق به
ده‌ستێک دوعاکانی ناخی دوعا له‌گه‌ڵ خوێنی‌دا بڕێژنه
زه‌وی.زه‌نگی خه‌ته‌ره‌که له‌وێدا نییه که دوعا
ده‌کوژرێت،زه‌نگی خه‌ته‌ره‌که ته‌نها له‌وێدا نییه که دوعا
له هه‌موو دوعاکان پاکتره‌و که‌چی ده‌یکوژن،زه‌نگی
خه‌ته‌ره‌که له‌وێدایه که دوعا به به‌رچاوی پۆلیسه‌کانی
ده‌سه‌ڵاته‌وه وه به یارمه‌تی ئه‌وان به‌ره‌و مردن
په‌له‌کێش ده‌کرێت.ده‌سه‌ڵاتێک که هه‌ندێک جار پێ ده‌نێته
سه‌ر جه‌رگی خۆی و لافی سه‌ربه‌خۆیی لێده‌دات،به‌ڵام به ڕاستی
ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت به ڕووی دیارده‌یه‌کی گه‌نده‌ڵی نێو
کۆمه‌ڵگا بوه‌ستێته‌وه،ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت به‌رگری له
خۆشه‌ویستی دوو مرۆڤ بکات،ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت هاوڵاتییه‌کی
ساده‌و پاک و بێگه‌رد بپارێزێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌توانێت
مافی سه‌ربه‌خۆبوون بۆ میله‌تێک ده‌سته‌به‌ر بکات؟ده‌سه‌ڵاتێک
خۆی له کێشه‌یه‌کی ئاوها بدزێته‌وه‌و خۆی به به‌رپرس
نه‌زانێت له ئاستیدا،چۆن ده‌توانێت ڕاستگۆیی خۆی له پرسه
گه‌وره‌کانی وه‌کو سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به سه‌ر خه‌ڵکدا
بسه‌پێنێت؟ نا ده‌سه‌ڵاتی وا زۆر له‌وه ترسنۆکتره له‌وه‌ی
که ببێت به ته‌لیسمی هه‌موو ئه‌و دوعایانه‌ی که ئه‌مڕۆ
ئێمه له سبه‌ینێی ئه‌وان ده‌ترسێنێت.
دوعا ڕۆی،دوعا ته‌نها له‌وه‌دا خۆشبه‌خته که ده‌بێته
ڕه‌فیقی فادیمه شاهێنداڵ.هۆ فادیمه،فادیمه موژده گوڵێکت بۆ
هاتووه به دیاری ،ئه‌زانی کێ بۆی ناردووی؟په‌رله‌مانی باشوری
کوردستان؟بۆ سوپاسیان ناکه‌یت فادیمه،ئاخر ئه‌وان به
خه‌وتنیان له هۆڵی په‌رله‌مان هه‌میشه ڕێگا بۆ دوعاکان خۆش
ده‌که‌ن بگه‌نه لای تۆ،ئه‌مه‌نده سپڵه مه‌به فادیمه .
خه‌ریکه منیش ده‌خه‌وم ،خه‌ریکه منیش غافڵ ده‌بم ،به‌ڵام پێش
ئه‌وه‌ی بنووم،ئه‌مه‌وێ بڵێم وانه‌که بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه ،پێش
ئه‌وه‌ی گۆرانی سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ خۆماندا بڵێینه‌وه
،ئه‌بێت بپرسین ژیان له ژێر ئاڵایه‌کی به‌رز و شه‌کاوه چ
شانازییه‌که ئه‌گه‌ر ئاڵاپارێزهکان ده‌ستیان بچێته خوێنی
دوعاکانمان. ،ئاخر سه‌ربه‌خۆیی به جێنشینه‌کانی جه‌هه‌نه‌م
چی؟
24-4-2007
|