ئه‌وانه‌ی
کوردستانیان
دابه‌ش کرد و موحسین
جوامێر هه‌ر
له‌و ڕۆژه‌ی
کوردستان
دابه‌ش
کراوه، قسه
نه‌ما به
زلهێزان نه‌ڵێين،
گله‌یی نه‌ما
له دۆست و
دوژمنی نه‌که‌ین،
تانه نه‌ما
له‌م و له‌وی
نه‌ده‌ین و
قوڕی دنيا نه‌ما
بۆ به‌ختی
خۆمانی نه‌پێوين..
ته‌نانه‌ت کوفر
و ناشکوری نه‌ما
نه‌يکه‌ين،
موقه‌دده‌سات
نه‌ما پڕی نه‌ده‌ینێ
و مێژوو نه‌ما
نه‌يشێوێنين..
تاکه شت که
توانيبێتمان
تۆزێک پشووی
پێوه بده‌ين،
به هاوينان
له‌به‌ر
سێبه‌ريدا
دانيشين و به
زستانانيش
خۆمانی پێوه
گه‌رم بکه‌ين،
زمان بوو..
تاکه پارچه‌ی
کوردستانيش
که ئه‌رکی
پاراستنی قه‌واره‌ی
کورد و زمان و
کولتووره‌که‌ی
پێ سپێردرا و
توانی له‌گه‌ڵ
هه‌موو هه‌ڵبه‌زين
ودابه‌زينێکدا،
به‌رده‌وام
بێت،
باشووری
کوردستان
بوو، که
بووه جێنه‌زه‌رگه‌ی
کوردان و
ژوانگه‌ی مه‌م
و زينان، چ له
مه‌هاباد و
قامشلۆ و
سلێمانی و
ئامه‌د و
بادينان و هه‌ورامان،
چ له‌نێو
کوردێن قه‌فقاس
و یه‌ريڤان. من نه
خوێندوومه‌ته‌وه
و نه بيستوومه
زمانێک له
ئه‌نجامی
سازدانی کۆڕ
و کۆبوونه‌وه‌ی
کۆڕی
زانياريی
ميلله‌تێک
له دایک
بووبێت، به‌ڵام
بووه له‌و
شوێنه‌دا هه‌ڵيپه‌رتێون
و جوان و قشت و
ژيکه‌ڵه‌ی
که‌ن و ئه‌وجا
بيخه‌نه به‌ردڵان
و شاییی بۆ
بکه‌ن.. له
کووله‌که‌ی
ته‌ڕی زمانه‌وانیشم
نه بيستووه
که بۆی هه‌يه
ڕۆژگارێک
بێت (
هين )
ديالێکتێکی
هه‌بێ، ئه‌وجا
( هه‌رامه )، پاشان
( فڵان و بێڤان )،
دوايی ( واک و
وانه‌ک ) و ئه‌نجا
( يارۆ )، پاش ئه‌مه
هه‌ر يه‌که‌و
( ئه‌لفوبێ ) يه‌کی
هه‌بێ، ورده
ورده په‌ره‌يان
پێ بدرێ و به‌رودوایش
هه‌ر له‌هجه‌يه‌ک
کۆڕیکی
زانياريی
زمانه‌وانيی
هه‌بێت، بۆ
ئه‌وه‌ی ـ
گوايا ـ
ڕۆژێک له
ڕۆژان له‌به‌ینی
خۆيان‌دا له‌هجه‌يه‌کی
تێکه‌ڵاو
پێک بهێنن و
ئه‌وجا بیکه‌ن
به زمانی
ستاندارد
ودنيای پێ
بخه‌ملێنن..
نه‌خێر، نه‌بووه
شتی ئاوا له
مێژووی
زماناندا
ڕوو بدات، يا
ئه‌گه‌ر قه‌وما
بێت ئه‌وا ته‌نيا
چه‌ند
زمانێکی نوێ
له دايک
بوونه و
هيچی ديکه‌ی
لێ وه‌پاش نه‌که‌وتووه،
نه له
ڕۆژئاوا و نه
له ڕۆژهه‌ڵات. کاتێ نووسه‌رێک
که له گه‌شه‌سه‌ندنی
له‌هجاندا
بۆ زمانان
بێئاگايه،
ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر
ـ بۆ نموونه
ـ زازاکان
به شێوه‌ی
خۆيان نه‌خوێنن،
ئه‌وا ده‌بن
به تورک چ له
زه‌وین يان
له هه‌وایه..!
ئه‌و قه‌ڵه‌مداره
به‌ڕێزه
نازانێ که
ئه‌و بانگه‌وازه
وا ده‌کات گه‌لێ
مه‌ی زازا ـ
ماده‌م به
ده‌وری
زمانی
ستانداردا
ناخولێنه‌وه
ـ په‌يتاپه‌يتا به‌ره‌و
دابڕان بڕۆن،
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت
زانی بوون به
قه‌ومی
زازا، ئه‌وانيديکه‌ش
لێی ده‌بنه
ئامۆزا.. که
ئه‌و هه‌سته‌ش
په‌يدا بوو و
له نێو
دڵان‌دا زا،
ئه‌وا زیانه‌که‌ی
بۆ کورد يه‌ک
شته، ئه‌گه‌ر
ببن به تورک
يان به گه‌لێکی
تازه.. بۆيه
زۆر گرنگه
سه‌ردار و
ڕۆشنبيری
کورد چ ئه‌وه‌ی
له خوارێیه
يان له هه‌ورازه،
مه‌ترسيی ئه‌و
تێزه
ناعيلمی و
ناواقيعييانه
باش ده‌رک
بکا، به‌ر له‌وه‌ی
بڵێین کار له‌کار
ترازا.! له به‌رنامه‌يه‌کی
تايبه‌تیی
ته‌له‌فزيۆنيدا،
نووسه‌رێک
که چه‌ند کتیبێکی
به له‌هجه‌ی
زازا
نووسيوه، له
وه‌ڵامی
پرسيارێکدا
گوتی : ئێمه‌ی
کوردی زازا،
کار له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌که‌ين
به‌ر له‌هه‌ر
شتێک له‌چوارچێوه‌ی
له‌هجه‌کانی
زازادا له‌هجه‌يه‌کی
ستاندارد هه‌ڵبژێرين،
پاشان بۆ ته‌رجه‌مه‌کردنی
به‌رهه‌م و
کتێبه‌کانمان
بۆ سۆرانی و
کرمانجی ـ بۆ
نموونه ـ کۆميته‌يه‌کی
هاوکار
دروست بکه‌ین
و دایبڕێژين..؟!
.. شه‌ل نييه
پای شکاوه.!
هه‌ر يه‌کێک
ـ هه‌تا ئه‌گه‌ر
له زانستی
زمانيشدا ده‌ستوپێ
سپی و چه‌چه‌پل
بێت ـ له قسه‌ی
گۆرێن ورد
بێته‌وه،
ده‌زانێ ئه‌و
کاره بۆ دروستکردنی
زمانێکی
ديکه‌يه نه‌ک
کوردی، ئه‌گه‌رچی
بۆ ماوه‌يه‌کيش
ناوی کوردی
ده‌خۆ بگرێت،
هه‌روه‌ک هه‌نووکه
ئه‌م ديارده‌يه
له ئه‌وروپا سه‌ری
هه‌ڵداوه و
له سۆنگه‌ی
ئه‌مه‌وه
يه‌ک زمانی
کوردی بووه‌ته
زمانی
سۆرانی و
بادينی و
کرمانجی و
زازايی و فه‌يلی
و هه‌تا دێ، چ
له شار و چ له
دێ.. ئه‌گه‌ريش
کار ئاوا
بڕوات، ئه‌وا
هه‌مان ڕه‌وشی
له
کۆندا به‌سه‌ر
زمانه‌کانی
ديکه‌دا هات،
به‌سه‌ر
کورديیشدا
دێت، بێ که‌م
و زیاد.. تاکه
جياوازييش
له نێوان ئه‌وسا
و ئێسته‌دا ئه‌وه‌یه
پێشان به
شێوه‌يه‌کی هاکه‌زایی
( عه‌فه‌وی )
بوو، که‌چی
ئێسته به
ئه‌نقه‌ست و
ئاگاداری. وا
بزانم هه‌نگاوی
گه‌وره‌مان
هاوێشتبوو،
تا ئێسته‌يش
نه خراپه،
به‌ڵام ئه‌و
ده‌نگانه‌ی
لێره‌وله‌وێ
ڕاست ده‌بنه‌وه،
ئه‌گه‌ر
بێتوو سه‌ر
بگرن و به‌خۆياندا
نه‌چنه‌وه،
زيانێکی
پشتشکين به‌ر
داهاتوو و
ناسنامه‌مان
ده‌که‌وێت،
بگره ئه‌ستێره‌ی
کوردايه‌تی
و
کوردستانييه‌تمان
ده‌که‌وێته
لێژی و له سه‌رگه‌ردانی
بترازێ
چيديکه
ناچنينه‌وه..
جگه له‌وه‌ی
ئه‌و كات هيچ
جياوازييش
له نیوان ئه‌و
هێزانه‌ی له
دێرزه‌ماندا
کورديان وه‌ک
وڵات دابه‌ش
کرد و ئه‌و
پيلانه
خۆماڵييه‌ی
ئێسته به‌ده‌ستی
کورد پياده
ده‌کرێت، به
کردنی به چه‌ند
له‌هجه و
بنله‌هجه،
نامێنێت،
بگره ئه‌وه‌يان
زۆر مه‌ترسيدارترو
داپڵۆسێنه‌رتره،
چونکه ده‌مانکات
به پارچه‌ی
چکۆلانه‌تر
و هه‌شبه‌سه‌رتر..
ئه‌وسا شایه‌نی
ئه‌وه ده‌بين
نه‌ياران
پێمان بێژن :
ساوارێ
ناخۆن ئه‌ی
ميلله‌تی له
داهاتوو نه‌گه‌يشتوو.! |