هه‌فته‌ی رابردوو، ناوه‌نده‌کانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی، هه‌واڵێکی
سه‌رنج راکێشیان گواسته‌وه، ئه‌و هه‌واڵه ده‌کرێت له
میانه‌ی ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی لێی ده‌که‌وێته‌وه، باری
گوزه‌رانی ئێستا و ئایینده‌ی ئه‌ڵمانیا لێ هه‌ڵبگۆزینه‌وه.
هه‌واڵه‌که، باسی ئه‌وه ده‌کات که که‌سایه‌تییه‌کی پێشووی
ناودار ناوه‌نده‌کانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئێستا نیشته‌جێی
خانه‌ی پیرانه!!
هانز
یۆخن فویگل، سه‌رۆکی پێشووی پارتی سۆشیالیست(SPD)
و، وه‌زیری پێشووی داد، دوای ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه‌ی که
له‌پێناوی وڵاته‌که‌یدا بردییه‌سه‌ر، سه‌ره‌نجام له گۆشه‌ی
خانه‌یه‌کی پیراندا گیرسایه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه بووه هۆی
بێزارییه‌کی زۆر له ناوه‌نده جیاوازه‌کانی ئه‌ڵمانیا و،
هه‌موو هه‌وڵیان ده‌دات هۆکارێکی بۆ بدۆزنه‌وه و ئارامی بده‌ن
به ده‌روونیان له بینینی سیاسه‌تمه‌دارێکی له‌و ئاسته که
به‌و جۆره کۆتاییه‌که‌ی بێت. گومان له‌وه‌شدا نییه، زۆرینه‌ی
بۆچوونه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که"ئاوسله‌نده‌ر"(وشه‌ی
بییانی به ئه‌ڵمانی)له پشت ئه‌و تراجیدیایه‌وه‌ن، هه‌روه‌ک
چۆن هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی ئابووری و دارایی و ته‌نانه‌ت
ته‌نگه‌ژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش هه‌ر بۆ ئاوسله‌نده‌ر
ده‌گه‌ڕێننه‌وه، تا وه‌ڵامی زۆر پرسیاری سه‌خت بدۆزنه‌وه که
رۆژ له دوای رۆژ ئازاریان ده‌دات.
هه‌ڵبه‌ته، شه‌وی 2/4/2007، له وێستگه‌ی سه‌ره‌کی
شه‌مه‌نه‌فه‌ری شاری بۆن ماڵئاواییم له هاوڕێیه‌کم ده‌کرد که
بۆ کوردستان ده‌گه‌ڕایه‌وه، ده‌بووایه شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌که
له کاتژمێری 21،14 خووله‌ک بگاته ئه‌وێ به‌ڵام، رایانگه‌یاند
که نیو کاتژمێر دواده‌که‌وێت، کاتێکیش چووین و پرسیارمان کرد
هۆکاری دواکه‌وتنه‌که‌ی چییه، پێیان وتین یه‌کێک خۆی
هاویشتۆته ژێر شه‌مه‌نه‌فه‌رێک و، خۆی کوشتووه و، پۆلیس
له‌به‌ر ئه‌وه رێگه‌ی گرتووه و، ناهێڵێت تا ماوه‌ی نیو
کاتژمێر هاتوچۆ بکرێت. ئه‌و دوو هه‌واڵه و، وێنه‌ی
ئه‌و"پینه"ئه‌ڵمانانه‌ی که له وێستگه جیاوازه‌کانی
شاره‌کانی ئه‌ڵمانیا که‌وتوون له‌تاو مه‌ی و ماده سڕکه‌ره‌کان
ئاگایان له جیهان نییه، نیگارێکی یه‌کجار ره‌شبینانه بۆ
ئایینده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌کێشێت که مه‌ترسی خستۆته ناو
کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانه‌وه و، زۆر به نیگه‌رانییه‌وه ته‌ماشای
داهاتووی خۆیان و وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن.
هه‌ڵبه‌ته، ساڵ له دوای ساڵ باری ئابووری ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و
ئاستێکی خراپتر مل ده‌نێت و، هه‌ر له ساڵی پاردا زێتر له
شه‌ش هه‌زار چێشتخانه و باڕ و دوکانی جیاواز به هۆی زیانی
به‌رده‌وامه‌وه داخراون و، پێشبینیش ده‌کرێت ئه‌و ژماره‌یه
ئه‌مسال په‌ره بسێنێت. لێره‌شدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌لێک
هۆکار و فاکته‌ر له پشت ئه‌و بابه‌ته‌وه هه‌ن، که‌چی کاتێک
له ئه‌ڵمانێک پرسیارده‌که‌یت هۆکاری بنه‌ڕه‌تی چییه ئه‌وا
یه‌کسه‌ر بێ یه‌ک و دوو، ده‌ستبه‌جێ پێت
ده‌ڵێت"ئاوسله‌نده‌ر"ه!!
له
راستیشدا، زۆر جار که پیاسه‌م کردووه له شارۆچکه‌که‌ی
خۆم"مێکینهایم" یان له "بۆن" یان ته‌نانه‌ت له شاری"کوێلن"،
دیارده‌ی زۆری بییانی سه‌رنجی راکێشاوم و، زۆر جار تێبینی
ئه‌وه‌م کردووه که له نێوان چه‌ند بییانییه‌کدا ته‌نها یه‌ک
ئه‌ڵمانیم دیوه! ئه‌م کاره، واته زۆربوونی بییانی بۆته
گرفتێکی گه‌وره که رۆژانه مێشکی ئه‌ڵمانه‌کانی قاڵ کردووه
و، هه‌ربۆیه رۆژ له دوای رۆژ و ساڵ له دوای ساڵ یاساکانی
په‌نابه‌ری له ئه‌وروپا به گشتی و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی
توندترده‌بێت. ئه‌وه‌تا وڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا کاتێک ئه‌مساڵ
رایگه‌یاند که توانیوێتی رێژه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
رووده‌که‌نه ئه‌وێ که‌م بکاته‌وه، ئه‌وا ناوه‌نده‌کانی
راگه‌یاندن له ئه‌ڵمانیا که‌وتنه ره‌خنه‌گرتن له حکومه‌ت و
زمانی حاڵیان ده‌ڵێت:"ئه‌ی ئێوه چی ده‌که‌ن و که‌ی ده‌که‌ونه
خۆتان"!!
لێره‌شدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که جۆره زێده‌ڕه‌وییه‌ک له‌و
تۆمه‌تبارکردنه‌ی ئه‌ڵمان بۆ بییانییه‌کان، له‌ئارادا هه‌یه،
به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ناکرێت نکوڵی له کاریگه‌ری
نائاسایی سه‌قامگیربوونی ژماره‌یه‌کی گه‌ره‌ی بییانی له
ئه‌ڵمانیا به جۆرێک که کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر پێکهاته‌ی
خودی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی و هه‌ڕه‌شه له به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی
و شارستانییه‌کانی سه‌رباری ئابووری و داراییه‌کانی ده‌کات.
گرفتی
ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئاوسله‌نده‌ر یان بییانی ئه‌وه‌یه که وه‌ک
ئه‌ڵمان کار ناکه‌ن و بیرناکه‌نه‌وه و، پتر حه‌زیان له
پاڵدانه‌وه و حازرخۆرییه. ئه‌م گرفته‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی پتر
له‌وه‌دایه که ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و بییانییانه نایانه‌وێت
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیدا بگونجێن و، پابه‌ندی خۆیان به
به‌ها و داب و نه‌ریتی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و، کۆمه‌ڵێک
پره‌سیپی تازه بۆ ئه‌وکۆمه‌ڵگه‌یه ده‌گوێزنه‌وه که
گرنگترینیان و مه‌ترسیدارترینیان پره‌نسیپی تۆڵه‌یه. به‌ڵام
پرسیاره‌که له‌وه‌دایه: تا که‌ی ئه‌ڵمانیا له ئاستی ئه‌م
کێشه ئاڵۆزه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بێ ده‌نگ ده‌مێنێت؟!
|