ئه‌نسار
و لئیسلام و
تاڵیبان و ره‌شبه‌ڵه‌کی
ئێرانی نزار
جاف ناوه‌نده‌کانی
هه‌وال ماوه‌یه‌که
ده‌نگوباسی
سه‌رله‌نوێ
هه‌ڵدانه‌وه‌ی
چالاکییه‌کانی
تاقمی
تیرۆریستی"ئه‌نسارولئیسلام"ی
سه‌ر به
رێکخراوی
قاعیده ده‌گوێزنه‌وه
که، په‌یتا
په‌یتا له
کۆششی ئه‌وه‌دایه
بازنه‌ی
چالاکییه‌کانی
فراوانتربکات
و له ناوچه"سنوور"ییه‌کانه‌وه
به‌ره‌و
قوڵایی شاره
گه‌وره‌کانی
کوردستان بڕوات. لێره‌شدا،
زۆر له ناوه‌نده
سیاسییه‌کان
گه‌رچی ئه‌و
بابه‌ته‌یان
به مه‌ترسییه‌کی
هه‌نووکه‌یی
دانه‌ناوه،
به‌ڵام له
هه‌مان
کاتیش‌دا
باوه‌ڕی خۆیان
خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی ده‌کرێت
به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
جدی بۆ
ئایینده‌ی
نزیکی
کوردستان
دابنرێت. هه‌ڵبه‌ته،
سه‌رهه‌ڵدانی
چالاکییه
سه‌ربازییه‌کانی
ئه‌و تاقمه
تیرۆریستییه له
کوردستان،
هاوکاتبوو
له‌گه‌ڵ پتر
چالاک‌بوون و
مه‌ترسیدارتربوونی
رێکخراوی تیرۆریستی
دژ به
مرۆڤایه‌تی
تاڵیبان له
ئه‌فغانستان،
به‌ڵام ئه‌کتیڤ
بوونی هه‌ردوو
رێکخراوه‌که‌ش
پێوه‌ندییه‌کی
راسته‌وخۆی
به ده‌ستی
وڵاتانی
ناوچه‌که‌وه
هه‌بووه و،
ده‌زگاکانی
هه‌واڵگری
جه‌ختیان له‌سه‌ر
به‌هێزتربوونی
پێوه‌ندی و
هه‌ماهه‌نگی
نێوان ده‌زگاکانی
ئاسایش و سه‌ربازی
ئێرانی و ئه‌و
دوو
رێکخراوه
کردووه. هه‌ر
له‌مباره‌وه،
ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی
هه‌ندێک له
ده‌زگاکانی
راگه‌یاندنی
کوردستان
گواستییانه‌وه
ده‌رباره‌ی
ئه‌وه‌ی"هه‌لیکۆپته‌رێک"له
14 ئه‌م مانگه‌دا
مه‌فره‌زه‌یه‌کی
ئه‌نسارولئیسلامی
گواستبووه‌وه
بۆ ناوچه
سنوورییه‌کانی
پێنجوێن و
پاش ئه‌نجامدانی
ئه‌رکه‌که‌یان،
هه‌ر هه‌مان
هه‌لیکۆپته‌ر
گواستنییه‌وه
بۆ ناو خاکی
ئێران، ئه‌م
بابه‌ته
لای هه‌ندێک
له ناوه‌نده‌کانی
هه‌واڵگری
وه‌ک ئاماژه‌دانه
به چیایه‌کی
یه‌کجار به‌رز
له ته‌ختاییه‌کدا
و، چاک ده‌زانن
ئێران بۆچی
ئه‌م جۆره
ته‌کتیکه
به‌کاردێنێت
و ده‌خوازێت
کێی پێ سه‌غڵه‌ت
بکات. هه‌ر به‌م
ئاراسته‌یه‌ش،
سوپای ئه‌مریکا
له‌م چه‌ند
رۆژانه‌دا،
ده‌ستی به‌سه‌ر
بڕێک چه‌کی
ئێرانی‌دا
گرت له ئه‌فغانستان
که بۆ
تاڵیبان ره‌وانه‌کرابوو،
سه‌رباری چه‌ندین
بڕی تر که
ئاشکرانه‌کراون
له‌به‌ر هه‌ندێک
هۆ. له هه‌مان
کاتیش‌دا،
قسه و باس
زۆره له‌سه‌ر
هه‌ماهه‌نگی
و رێکخستنی
کار له
نێوان
تاڵیبان و ئه‌نسارولئیسلام
له له‌لایه‌که‌وه
و ده‌زگاکانی
ئاسایشی
ئێران له
لایه‌کی تره‌وه
و، گه‌رچی ئه‌و
کاره به
شێوازێکی یه‌کجار
نهێنی ئه‌نجام
ده‌درێت، به‌ڵام،
له چاو و
گوێی ده‌زگاکانی
هه‌واڵگری
ئه‌کتیڤی
جیهان به
دوور نین. هه‌ر
به‌م دواییه،
هه‌ندێک
ناوه‌ندی
نزیک له ده‌زگاکانی
هه‌واڵگریی
نێوده‌وڵه‌تییه‌وه،
جه‌ختیان له‌سه‌ر
ئه‌وه کرد
که ئێران
دوا به دوای ئه‌وه‌ی
که هێدی
هێدی خه‌ریکن
جێگه‌ی بێ
لێژده‌که‌ن
و پتر ته‌نگی
پێ هه‌ڵده‌چنن
و، که‌وتووته
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
گه‌ر خێرا نه‌که‌وێته
خۆی ئه‌وا ده‌ستی
له بن هه‌مانه‌که
ده‌رده‌چێت،
خه‌ریکی
ئاماده‌کردنی
کارته‌کانی
فشاری له‌دژ
ئه‌مریکا و
هاوپه‌یمانانییه.
لێره‌شدا،
له‌گه‌ڵ ئه‌و
پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی
ره‌وتی سه‌در
له عێراق به
هۆی پلانی ئه‌منی
تازه‌وه،
به‌ڵام له
هه‌مان
کاتیش‌دا"هه‌ر
به قسه‌ی ئه‌و
ناوه‌ندانه"،
هێشتا
یارییه‌که‌ی
ره‌وتی سه‌در
کۆتایی نه‌هاتووه
و به‌شه
چاره‌نوسسازه‌کانی
ماون و به
رێوه‌ن! ئه‌مه
جگه له هه‌نگاوێک
به‌ره‌و
پێشه‌وه‌ی
حیزبوڵڵای
لوبنان و دوو
هه‌نگاو بۆ
دواوه‌ی به‌پێی
پێویستی
تاران له‌وباره‌وه.
هه‌رچه‌نده
ده‌کرێت
بڵێین له
حاڵی حازردا
کارتی
تاڵیبان و ئه‌نسارولئیسلام
به‌هێزترین
و کاریگه‌رترین
دوو کارتی
ئێرانین له‌دژی
ئه‌مریکا و
هاوپه‌یمانانی
که کورد یه‌کێکه
له هاوپه‌یمانه
سه‌ره‌کییه‌کانی
واشینگتۆن
له ناوچه‌که‌دا
و، جێگه لێژ
کردن به ئه‌مریکا
له ئه‌فغانستان
و تێکدانی
باری ئارام و
سه‌قامگیری
کوردستان نه‌ک
ته‌نها په‌یامێکه
بۆ سه‌رکردایه‌تی
سیاسی کورد
به‌ڵکو به‌ر
له‌وانیش په‌یامێکه
بۆ
واشینگتۆن
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی ده‌ستی
ئێران هه‌میشه
توانایه‌کی
نائاسایی له
تێکدان و
ئاژاوه‌ناندا
هه‌یه و، ده‌توانێت
گه‌ر کار له
کار ترازا له
رووی سیاسی و
سه‌ربازییه‌وه
به‌ره‌و
خۆراوا و
رۆژهه‌ڵات
بکشێ که له
هه‌ردوو
لاوه ئه‌مریکییه‌کان
هاوسنوورین. ئه‌م
سیناریۆیه‌ی
که ئێران
زۆر به په‌رۆشه‌وه
پێوه‌ی خه‌ریکه
و ده‌خوازێت
له میانه‌ی
هه‌ندێک
کاری چه‌واشه‌کارییه‌وه
شته‌کان
تێکه‌ڵاوبکات،
کارێکی گرچی
هه‌ستیار و
مه‌ترسیشی
هه‌یه، به‌ڵام
له هه‌مان
کاتیش‌دا یه‌کلاخه‌ره‌وه
نابێت به‌تایبه‌تی
له
کوردستاندا،
چونکه زه‌مینه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کوردستان هه‌رگیز
بۆ چه‌ته‌کانی
قاعیده و
دوژمنانی
مرۆڤایه‌تی
و
شارساتناییه‌ت
له‌بار نه‌بووه
و نابێت و، ئه‌و
ره‌شبه‌ڵه‌که
شێواو و
ناشیرینه‌ی
که مه‌لا
عومه‌ر و مه‌لا
کرێکار
تێیدا هه‌ڵده‌په‌ڕن
به هاوشانی
ئه‌فسه‌رانی
ئیتیلاعاتی
ئێران، ده‌بێت
باش بزانن ده‌هۆڵ
و زوڕناکه‌ی
خودی ئه‌مریکا
بۆیان لێ ده‌دات! - -- -------------- تێبینی:
ئه‌م وتاره
له رۆژنامه‌ی
"کوردستان
راپۆرت"دا بۆ
یه‌که‌م جار
بڵاوکرایه‌وه. |