فریشته یه ک چاوی داخست

 

نزار مامه شه قڵاوه یی

ـــ ١ ـــ

 

له خه وێکی قووڵ سامناک دابووم دایکم له پڕبانگی کردم ـ کوڕم زووکه هه سته زوو ـ دووجارو سێ جار ده هه سته، منیش له ناکاو ڕاچڵه کیم وله خه وه شیرینه که م دا ڕاپه ڕیم ـ ـ هادایه گیان چی بووه ده ڕاکه کوڕم بۆ ئه و به ر شه قامی گه وره بزانه هه واڵێک وه رگره دڵمان تۆقی هه رکــه سێ دێ و ده ڕوا  هه واڵی ناخۆشیان پێیه، بارو دۆخه که شپرزه یی پێوه دیاره ـ ـ ـ ـ هه رکه ئه مه ی گووت به په له خۆم ئاماده کردوبه ره و قه ره باڵغی سه ر شه قامه گه وره که چووم ئه وشه قامه ی که پـێیان ده گووت ــ ٤٠ ــ مه تری له وێ سه یـرم کرد هه ربابایه و به ره ولای سه ره وه ڕێیان گرتۆته به ر ـ ـ زوو له

که سێکم پرسیارکـرد وه ڵامی به جۆرێک بوو، له یه کێکی ترهه واڵێکی ناخۆشتربووسـه رم لێشێوا ـ ـ ـپاشان ئۆتۆمبێلێکی بارهه ڵگرم دی له دوای یه کتربه ریز که وتبوونه ڕێ هاواریان ده کرد کاکه ئه ی گه نجینه هه تازووه خۆتان ڕزگاربکه ن ئه وا ڕژێم هاتۆته پێش،یه کێک له وانه پڕبه ده نگی خۆی هاواری ده کرد که خۆی قووت کردبووه وه

 له سه رپشتی لۆریه ک.

 

ـــ ٢ـــ

 

چونکه هه تا به ڕێوه هاتبوون هه رلێیان ده پرسین بۆ کوێ ده چن به وهه موو باره وه ـ جا خه ڵکانی سه ر ئۆتۆمبیله کان زۆربه ی زۆری ئه مه ڕه فتاریان بوو کاتێ ئه گه یشتنه لای خه ڵکی ـ ـ ـ بۆیه پوخته ڕام کرد به ره و ماڵ له ده رگا دا دایکم به چاوی چاوه ڕوانی یه وه لێی پرسیم ها  کوڕم دیسان حوکمه ت به کیمیا تۆپ بارانی کردووه ؟ !

بابزانین چی بووه و چ خه به ره له م ده ورو پشته ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ  ؟

گووتم زوو به په له چه ند شتێکی پێویستی ئاماده بکه بابڕۆین ـ بۆکوێ کوڕم ؟ با ڕاکه ین وا ڕژێم هاتۆته پێش و پۆستاڵه گڵاوه کانیان ناوه ته هه ولێر ـ باشه  ئه ی باوکت ؟ باوکم مادام چه ک به ده سته کێ ئه زانی ئێستا له کوێ یه  مه گه ر هه ر خوا ـ دایکم مته قی لێوه نه هات چیترپاشان گووتی کوڕم مه ترسه هه ندێک نانی بۆ کردمه ــ نووردی ــ و له گه ڵ هه ندێک پیازو ته ماته و چه ند هێلکه یه ک له ناو سه رنانێک کۆنه په ڕۆیه کی گووڵ گووڵی پێچایه وه ، سیمه کانی گووڵه سووروڕه نگاو ڕه نگه کان داویان لێپچڕابوو

 

ـــ ٣ ـــ

 

 له به ر کۆنی پارچه قوماشه که له بار یه ک هاتبوونه ده رو ڕۆژی سه خت و بێ ئارامی ده هێنا مه به ر چاو ـ تاونا تاوێک دایکه شیرینه که م به ده ستی له رزیوو خه مناکی یه وه به دوو دڵی و گومان ده که وته نێو ئیشه کانی جارێک به لای ڕاست جارێک به لای چه پ ده سووڕایه وه ڕه نگی هه ڵبزرگابوو  له بیرم دا ـ باشه من چۆن ئه و دایکه به سته زمانه به جێبێڵم نابێ قه ت له و کات و ساتانه دا دایکم خه یاڵاته که ی پێ پچڕیم ـ

 کوڕم ئاماده به ئه م که ل و په له له پشت که ـ منیش کۆله پشته که م لێ وه رگرت و توند له شانمه وه قایم کرد باشه ده ی تۆش زووکه ئاماده به  ـ ـ ـ نا کوڕم تۆ بڕۆ ، ئێمه هه ر تۆمان هه یه ، ئه ویش له به رئه و فشاره نه بێ تۆ قه ت ئیزن ناده م ده ربچی ، به ڵام ڕۆیشتنه که ت باشتره نه ک ته رمه که ت به چاوی خۆم ببینم ـ نا دایه گیان هیـــــچ

 مه ترسه ـ ده سته خڕو نه رمه کانی له قه د باسکه سپی یه کانی هاویشته ملم ، ئه و لاو ئه و لای ماچ کردم به دڵێکی پڕ غه ماوی ده ستی لێکێشامه وه .

 

ـــ ٤ ـــ

 

 له و کاته ناسکه دا هه رچه ند بۆی نه ده کرا ده ستم لێ به ربدا ـ کوڕه شیرنه که م ئه گه ر باوکت گه ڕایه وه ئه وا ئێمه ش بێ گومان دێین ـ هیچ دڵ له دڵ مه‌ده خه‌می ئێمهت

هه ر نه بێ ئه گه ر ناش فریام نه که وت ، ئه وا ڕژێمیش پیرێژنێکی وه ک ومنی بۆ چی یه سه ره ڕای ئه و دڵه ڕاوکێ یه ش دڵی منیشی ده دایه وه ـ به جۆرێکی ڕه وان کردم که وا هه میشه بیری لێ بکه مه وه له ده رگا هاتمه ده ره وه هه نگاو به هه نگاو به ره و لای شۆڕش وئه و ناوه ڕێم گرته به ر ، هه نگاوه کانم خێراترده کرد به ناو ئه و حه‌شاماته دا ڕه تم ده کردو تاوناتاو ئاوڕم ده دایه وه  وه ک که نێچیرێک له به ر ڕاوچی یه که ی په له قاژه ی بێت و خۆی ڕزگــاربکات ـ به م حاڵه گه یشتمه ــ سێ تاقان ــ نێو کۆمه ڵێکی چه کـــــدارنه مزانی پێش باره گایه یان کۆبونه وه یه و  گفــت وگۆ له سه ر

خۆکشانه وه یه ئۆتۆمبیله کان ڕوویان له شه قڵاوه بوو ـ زیاتر ترسم لێ نیشت وهێزم دایه به ر خۆم و به گورجی هه ناسه م له خۆم بڕی.

 

 

ـــ ٥ ـــ

 

 

تاخۆم گه یانده لای

 چالاوی به سته پیازه له وێوه به ره وشۆڕش دوابه دوای

 ئه وه ــ حه فتی نیسان ــ یشم بڕی پاش ڕێ کردنێکی باش شارم

به جێهێشت و دونیا به ره و تاریک بوون ده چوو ئه م خه ڵکه ش

 له وبه روله و به رجرمه یان ده هات له هات وچۆدا وورده  وورده

 خۆم گه یانده په له وه ڕو مریشکخانه ی ــ ئه حمه دئیسماعیل ـ

 له وێ له ترس نزیکتر ده بوومه وه، چونکه خه به ری

 ئه وشوێنانه زۆر ناخۆش بوو ـ ناچار له سوچێکی ئه م کارگه یه

خۆم مات کرد ـ ـ ـ پاشان له پڕ خۆم کوتایه ژووره وه به نائارامی

 دڵم لێی ئه داو له ترسا، وه هه روه ها زۆرماندوو شه که ت، بووم

 که مێک دانیشتم و حه سامــــه وه ته واو تاریک بووکه س هه ستی

به من نه ده کرد له و نزیکانه دا ـ که چوومه قوڵایی ئه م ژووره

تاریکه هه ستم کرد ده نگه ده نگێک دێت دووباره خۆم مه ڵاس دا

بیستم که هه ر ده یگووت پیاوه که  ئێستا ئێمه چ بکه ین چارمان

 چی یه زۆربه هێمنی هه ندێک جارده یانگووت بابه ئه گه رسه رباز

 

 

ـــ ٦ ـــ

 

 

هاتن ئه و کات ده ڵین ئێمه پاسه وانی ئه م کارگه ین خشپه خشپم

کردبۆ ئه وه ی له پڕێکا لێیان به ده نگ نێم ـ پیرێژن ده یگووت پیـــاوه که

واهاتن جا چی بکه ین ئێستا پیاوه پیره ڕیش سپــی یه که ش بێ ده نـــــــگ

چه مابووه وه ناو خۆی له تروسکایی مۆمه که ئه م دیمه نه م به دی

کرد و کابرا چاوه ڕووانی مه رگی ده کرد ـ ـ ـ ـ ـ ـ

گووتم مه ترسن به هێمنی سڵاوم لێ کردن منیش به ددبه ختێکی وه ک

ئێوه م جاهه ناسه یه کیان هاته وه به ر ئومێدی نوێیان بۆ دروست بوو

یاخوا به خێر بێیت کوڕم ئه وه تۆ چ ده که ی لێره ، ئه م ناوه هه موو

ته نراوه به تانک و تۆپ و سه رباز ـ تا پێت ده کرێ زوو خۆت ده ربازکه

چونکه ڕۆژ ببێته وه مێشووله ش ناتوانێ بجوولێته وه که به ر ده ستڕێژی

تفه نگه کانیان ده ده ن و یان له دووره وه سێره ی لێده گرن ـ ئه م

شه وه تـــــــــــا به ره به یان هه ر نه خشه و پیلانی خۆ ڕزگار کردن بوو

هێشتا تاریکـــــــــایی هه ر باڵی کێشابوو به سه ر زه وی دا مه ودای مابوو

تیشکی خۆر ڕووناکی به زه وی ببه خشێ به هه نگاوی سست وکز

خۆم بۆ پێشه وه فشار کرد

 

 

ـــ ٧ ــ

 

 

 ئه و که مه ڕێگایه م زۆری خایاند له سه ر چوار

 په ل خۆم ده خشاند ـ کاتێ له مۆڵگه کان نزیک بوومه وه له په نای

ته پۆڵکه یه کی گه وره خۆم مه لاس دا ـ ده مڕوانی یه ئه م ناوه یه

هه ناسه یه کی ساردم خوارده وه و خه ریک بوو ووره م به ر بدا

له چاوه ڕووانی ئه م ترس وتۆقانه ته واو شپرزه بووم ، که سه ره نجی

نزیک خۆمم ئه دا ـ هه موو په نجا شه ست مه ترێک هه ستم ده کرد وا

تانک و زریپۆشم لێ به دوور ده که ونه وه ـ وه ک منداڵان گڕو گاڵه م

ده کرد له سه رزه وی خۆم ڕا ئه کێشا ـ تاکه مێک بچمه پێشه وه ـ

 ئه وکاتانه ی پارچه هه وره ڕه شه کان ده که وتنه پێش مانگ ڕووناکی یان

 که م ده کرده وه من ده چوومه پێشه وه ـ چه ند قۆناغێک به م

شێوه یه کاتێ که په له هه وره کان به رایی مانگیان چۆڵ ده کردو

 به جێیان ده هێــــــشت به ده رکه وتــــــــــنی ڕووناکی دڵم زۆر

 ناره حه ت ده بوو له خۆمه وه ده مگووت واده ڵێن ڕووناکی

ڕه وشه ن که ره وه یه بۆ مرۆڤ

 

 

ـــ ٨ ـــ

 

 

که چی ئێستا ئاوات ئه خوازم تاریکایی نه ختێک باڵ بکێشێت

 به سه رئه م ڕۆناکی یه دا ـ به هه رحاڵ نه مده توانی زۆربیرله م بابه تانه

بکه مه وه ـ دوا قۆناغ که ڕۆیشتم به ره و ده رچوون ڕزگارده بووم

ئاوڕم نه دایه وه تاماوه یه ک هه ر نه وه ستام تاگه یشتمه نێو گه نمه کان

 یه کسه رخۆم هاویشته ناوگیشه گه نمێک ـ سه رم وه رچه رخان

 دونیا کش و ماته ـ که م که م تروسکایی خۆر به ده رده که وت 

به ڕاستی زۆر شه که ت بووم تونگه ئاوه که م له کۆڵه که ی سه رپشتم

ده رهێناو سه ره بچکۆڵانه که م هه ڵگرت ، دام به سه ر ده ممدا ـ

تا خۆ م تێر کرد له ئــــاوی ساردی به ر با که وتوو، پشوویه کی درێژم

خوارده وه و حه سامه وه  ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

دووباره که وتمه وه ڕێ کردن ڕۆژم به سه رهات ـ

دیسانه که به پێ دزی هه ڵده هاتم به ڵام کار له وه ترازا بوو

له بازگه که زۆر به دوور نه که وتبوومه وه خه ڵکێکی زۆر به شه قامی

هه ولێر و شه قڵاوه دا جرمه یان ده هات

 

 

ـــ ٩ ـــ

 

 

 ڕژێمیش بۆ گه ڕاندنه وه ی ئه م حه شاماته دڕندانه

 ده ستی به ئاگر بارانی ئه م خه ڵکه بێ تاوانه ی کرد

فڕۆکه یه کی پانکه چه ند مووشه کێکی له زه وی یه وه وه شاند

زوو خۆم به زه وی داکێشا تا پریشک و نه گبه تی یه که من نه گرێته وه

پاش ئه وه سه رم هه ڵبڕی چ ببینم ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ که بینیم  چه ند که سانێک

له خوێن دا ده گه وزین ـ زیاتر ئه وه ی که وته به ردیدارم پاسێکی سووتاوو

مه شخه لی ئاگری لێ هه ڵده ستا تا به ری ئاسمان کشابوو ـ هاوارو

ڕۆڕۆی ئه و که سانه بوو که مه رگ ته نگی پێ هه ڵنه چنیبوون مابوونه وه

شین و شه پۆڕ ئای بابه گیان چۆن ڕۆیشتووی، خۆ تازه پاسه که ت

لێ ده خوڕی  قسه ی خـــــۆشت بۆ ده کردم ،منت له ترس دوور ده خسته وه

دڵ نه وازیت ده داینه وه چۆن توانیت بێ من بسووتێی ـ هاوار ده ست

بۆ ئاسمان ها خه لکینه یارمه تیم ده ن گریان ئه م ناوه ی پڕکردبوو ـ

قیژوناڵه ی منداڵان وگرمه ی موشه که کان گوێمی کاس ده کرد ده ستی

 یارمه تیم پێیان نه گه یشت به ئاخ و که سه ره وه جێم هێشتن

 

 

ـــ ١٠ ـــ

 

 

له ڕۆیشتنمدا هه رچه ند ده مکرد بیری خۆم له سه ر ئه م به سه ر هاته

 لابه رم خه یاڵم تۆزێک ڕێک بخه م نه مده توانی ـ له کاتی بڕینی چه ند

هه نگاوێک ئاوڕم له دوای خۆم ده دایه وه ، ته واو له ده شتی ده ورو به ری

هه ولێـــــرم ده ڕوانی ، ئه و پارچـــه گه نـــــمــانه ی له دووره وه له به رشـــنه ی

کزه بادا وه ک نه رمه شه پۆله کانی ده ریا ده هاتن و ده چوون ـ له هه ر

 چه ند مه ترێک دا  که سه رم وه رده چه رخاند به لای پشته وه دا

تا خه یاڵ وهه ست و هۆشم له هه ولێری شیرین نه پچڕێ ـ ـ ـ ـ ـ ـ 

زۆری نه مابوو بگه مه خانزاد به سه ر دیمه نێکی کاریگه ردا هاتم

دیمه نــــێک  ـ ـ ـ ـ دوو کچی جوان و جه وان ، چاو به گریان به ســـــه ر ته رمی

برایان دا چه مابوونه وه هۆن هۆن ده گریـــــــــان و هاواریـــــان ده کرد ـ ئه ی برا

گیان ماڵمان وێران ، ئه ژنۆمان شکا تازه شین و فیغانیان بوو ـ ئه یانکێشا

به سه ری خۆیانا ئه ی کاکه تا ئێره مان هێنای به له شی خوێناوی یه وه

ئه خر بۆ ئاگادارت نه کردین که هێنده زوو ده ڕۆی و به جێمان ده هێڵی

کاکه گیان ئێمه له دوای تاکانه یه کی وه ک تۆ ڕوو له کوێ بکه ین و

بۆ کوێ بچین

 

 

ـــ ١١ ـــ

 

 

 چی بکه ین و قوڕی کامه دێ بکه ین به سه ری خۆمانه

ئه ی کاکه چۆن توانیت ، چۆن ویژدانت قه بووڵ کرد، دوو خوشکی جاحێڵ

 له دوای خۆت جێبێڵی بۆ وا نامۆو سه رگه ردانت کردین ـ ساتمه یه ک

گرتمی و نه ختێک به دیاریانه وه وه ستام ـ له و کاته ی که هه موو

 خه لکێک له ڕۆیشتن دایه وپه له په لیانه ـ هه ر که س مشووری خۆی

ئه خوارد ـ له و ڕۆژه ته نگه دا که س توانای بیر کردنه وه ی نه بوو

منێکیش که هه نگاوم بۆ ناداویشترا ـ له جێی خۆم ڕه ق بووم، ته زوویه کی

ساردم به له ش دا هات سه رنجم دا ـ هه ر جارێ یه کێکیان به لای چه پ و

به لای ڕاست خۆیان ده چه مانده وه ، قژیان به و په نجه جوانانه ده پچکڕانده وه

ناڵه و گریان ده ست بۆ ئاسمان به پاڕانه وه له چه رخی زه مانه ، ئه ی خوا

به ده ربه ده ر ی و ماندوو شه که ت و نه فره ت لێکردن و چاره نووسی

 شووم و وێڵ چۆکمان نه دا ـ ته نها به بردنی گیانی پاک و بێ گه ردی

برا دلسۆزه که مان ـ له ئه ژنۆمانت دا و به زه ویتا کێشاین ـ ئه و فرمێسکه

ترووسکاوی یانه دڵۆپ دڵۆپ وه ک و زه نگوڵ به سه ر کوڵمه

سووره کانیان ده هاتنه خوارێ و

 

 

ـــ ١٢ ـــ

 

 

به هه نسک هه نسکی گریان ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ده تگووت ئه وا

له دێوو درنج ساتمـــــــه یان کرده وه ترس دایگرتوون ـ ـ ـ ئای که دیمه نێکی

جه رگ بڕه له م ڕۆژه ڕه شه دا که س ئاماده ی یارمه تی دانی ئه وی

تری نیه لــه به ر ئـــــــێش و ژانی خۆی ـ ـ ـ ـ ـ من به مه به ستی دڵدانه وه یان

لێیان چوومه پێشه وه ـ  زرم و هاشه ی قومپاره کانی ڕژێمیش ئه و ناوه ی

گێره کردبوو ـ زوو له پێشدا ده ستیان بۆ ڕاداشتم که پێیان گووتم توخوا

مه گه ڕێـــــــوه سه رمان ، تا پێت ده کرێ بڕۆ خۆت ده ربازکه  برای شیرینم

زۆر مه منونین به قوربانی تۆ بین ووته کانی ئه وان ووره و  ویژدانی به تین

کردم ـ به بیری ئه م کاره ساته سامناکه که وتمه وه ڕێ دووباره ـ تا له دێی

ــ ئۆخسه ر ــ و پێچاییه کانی خانزاد شۆڕبوومه وه له لێژایی به ر که نداری

ئه م ناوه وه ستام ـ به خۆدا چوومه وه ـ که مێک خۆم گورج کردو

پاشان به گیرفانه کانمدا گه ڕام هه نــــدێک شیرینم ده رهێناو به په له خواردم

تینم به بــــــــــــه رداهاته وه  وورده وورده  ده ڕۆیشتم ، تاخۆم گه یانده سێ

ڕیانه که ی ــ به ستۆڕه ــ له وێ یه ک دوو خوله ک وه ستام بیرم کرده وه

به کام ڕێگادا ده رچوونم مسۆگه ره ؟!

 

 

ـــ ١٣ ـــ

 

 

 بابه ته واوی بۆ خۆمی ڕوون

بکه مه وه ، جابڕۆم و ملی ڕێ بگرم ـ هه ستم کرد ڕێی ڕاست زۆر

قه ره باڵغه و تێک ئاڵۆزه گێژاوێکم بۆ دروست بوو ـ ده مگووت باڵه فره کانی

دوژمن زیاتر به دوای حه شامات دا ئه گه ڕێ ـ هه ر خه ڵکی به کۆمه ڵی ده که وێته

به رچاو ـ نه خێر بابه ڕێگه ی تردا بچم ئاسووده تره ـ جالای ده سته ڕاستم

ده ست نیشان کرد بۆ به رزایی و قه دپاڵه کانی ــ سه رێ ڕه ش ــ بۆی

ڕۆیشتم بۆ ماوه یه کی دوور تانزیک بوومه وه جاپێشی به سه ربکه وم

نه ختێک دانیشتم و حه سامه وه ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

دوایی ئاماده بووم بۆ سه ره وه خۆم ڕاپێش ده کرد پاش رێ کردنێکی باش

زۆری نه برد تینوویه تی فشاری بۆ هێنام ـ له خه یاڵم دا ده مگووت ئێستا

منیش وه ک کچێکی گوندی ئه م کۆڵه پشته م گۆزه له یه ک بوایه بۆ سه ر

کانی ئاوایی بچووبام ـ جا له پێشدا تێرم خواردباوه ، پاشان ده ست و ده م و

چاوم پێی بشووشتبا ئینجا ده بیه که م پڕپڕ بکردبا له ئاوـ ئه م بیرو خه یاڵه

خۆ شانه م ـ که مێکم ماندوویه تی حه ساندمه وه

ـ له بن شاخێکی گه وره

 

ـــ ١٤ ـــ

 

 

لێی پاڵ که وتم به قوڕگی تینوو و ده می ووشکه وه ،تاک تاکه خه ڵک

به و لاو به ولای شاخه کاندا به سه ر ده که وتن ـ ئه مانه زیاتر لاوه کان

بوون ئه م ڕێیه یان گرتبوه به رکه توانایان هه بوو ئه م هه ورازه ببڕن

له ماندویی و کفت بوندا ، خه و به رچاوی گرتم ـ که چی من به

پێچه وانه وه به ڵک و نه مده ویست چاوم بچێته خه و ـ به ڵام که سه رم

داخست پێڵووه کانم زۆر قوڕس بوون ، باوێشکم بۆ ده کرد ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

هه ر ئه و ده مه بڵقه یه ک هاته به رگوێم ـ که هه ستی خۆم ڕاگرت و

چه ند هه نگاێک له من دوور تکه تکێک و ده نگ دانه وه ی له ره له ری

ئاوم بیست ـ چوومه پێش ئه و ڕێچکه ئاوه کزانه ی به سه ر لێواری شاخه

گه وره کان دا ده چۆڕانه وه و ده هاتنه خوارێ چککه یان ده کرد بلووری

ڕه نگاو ڕه نگی له سه ر پانایی شاخه کاندا نه خشاندبوو ، به به رزایی

مه ترێک بڵقه یان ده کرده ناو چاڵایه کی بچووک ـ به پریشکی چاڵه ئاوه

پنجه گیاکانی ده ورو به ری ده خووساند ـ به رده زیخ و چه وه کانیش

ده شه کانه وه ـ له گه ڵ لێدانی تیشکی خۆرو له ره له ری ئاوه که تام و

چێژێکی ئێجگار زۆری پێبه خشیم

 

 

ـــ ١٥ ـــ

 

 

 له پێشدا ده مم پێی وه نا تا خۆم تێر کرد

که حه سامه وه ڕوانیمه چاڵاییه که وا به نیوه بووه له گه ل مژه کانی من

ئاوه که ڵێڵ بوو ـ چوونکه به هار بوو ئه و دیمه نانه هه موو به شێوه یه کی

ناسک و به سۆز نه خشابوون ـ له پاشان ڕۆیشتم به سه ر که وتم ـ ـ ـ ـ ـ ـ

ماوه یه کی زۆر به سه ر که وتم ـ سووڕامه وه و سه یری خواره وه م کرد

ئه م دیمه نانه م له مێشکی خۆم ده نه خشاند ـ ـ ـ ـ ـ  !

له و ده مه دا به حاڵ گوێم له نووزه نووزێکی کز بوو ـ یه کسه ر زانیم

دووباره به سه رهاته ـ یه که م جار واهه ستم کرد که دووره لێم ـ به ڵام

له به ر سه ختی ئێش و ژانی ده نگی له ژێره وه ده هات ـ به ڵام ئه و

 خشپه خشپی منی گوێ لێ بوو ـ به دوای نووزه که دا چووم ـ له پڕ

ده نگه که لێم گه وره بوو ـ تومه ز زۆر نزیکی منه هاوار کاکه گیان ئه ی

لاوی شۆخ و شه نگ ده ستم دامێنت ، بکه به خاتری ویژدانت به جێم مه هێڵه

ڕێک له جێی خۆم ڕاوه ستام و سه رسام دامام ـ سه یری ئه م کچه نه شمیله م

ده کرد که تێی ڕامام به قووڵی ، لێم پاڕایه وه

 

 

ـــ ١٦ ـــ

 

 

، نیگای چاوه ڕه شه

ئه فسووناوی یه کان به ڕاستی سه رنجی ڕاکێشام بۆ لای خۆی ـ که وتمه

ده ریای خه یاڵه وه ـ ڕوخساری کیژۆڵه یه کی به جه رگی ڕه سه نی کوردی

نیشان ده دام ـ به ڵام له پێشدا هه ر سه یرم ده کرد ـ چک چک دڵۆپه

خوێنی سوورو گه شی له پێ ده هاته خوار به لاچکه کراسه که ی دامێنی

به ستبوویه وه زۆر ئازایانه دانی به خۆدا گرتبوو ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

ده ی لاوی قنج و به ئه مه ک بۆ وه ستاوی له جێی خۆت تۆو ویژدانت

ناتوانی تا سه ر ده ست له بن باڵ هه ڵمگری ده ربازم بکه ی ؟!

به ناڵانه وه داوای ده ستی یارمه تی ئه کرد ـ له بینینی ئه م برینه خوێناوی یه

دڵم خورپه ی کردو تاسام ئاو له چاوم قه تیس مابوو ـ ـ ـ کاکه ی به سۆزو

دڵسۆز چاوه ڕوانی چی ؟ بۆ وا تێم ڕامای ؟! یان وه ک ئه و گه نجه 

بێ ئابرۆیه ی که به پێشم دا سه رکه وت چه ند داوام لێ کرد یارمه تیم

بده گفتت ده ده مێ دوا ڕۆژ بۆ خۆت ده بم خۆمت پێ ده به خشــم ته نها

ڕاکێشی سه ره وه م بکه ـ له کاتی ئه م قسانه ی کرد یه کسه رموچڕکێک

 به له شمدا هات له ته پڵی سه رم ته زووی داگرت تاژێرقامکه کانی پێم

 

 

ـــ ١٧ ـــ

 

 

 پاشان هۆشم هاته وه سه ر خۆم ـ له دڵی خۆم دا گووتم ئایا

له و کاتانه دا  چ مرۆڤێکی به شه ره ف بتوانێ ئه مه پشت گوێ بخاو

به جێی بێڵێ ـ ئاهێکم بۆی هه ڵکێشاو ئای که ئــــه مـــڕۆ مرۆڤایه تیش نه ماوه

دوایین ڕۆژمان چمان به سه ردێ ـ جامن چۆن ئـــــــــــه و مامه ڵه یه چه په ڵه

ئه نجام ده ده م له گه ڵ ئه م فریشته یه ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

هه ڵم گرت و ده سته کانیم هاویشته سه رشانم له گه ردنی خۆم ،

ده سته کانیم تێک ئاڵاند ، هه ردوو لاقم له پشته خۆم به ده سته کانم

ڕاگیرکردو به خۆمه وه به ند کرد ـ کۆڵه پشته که شم که چی وای تێ نه مابوو

له پشتی ئه وم دا ـ له و هه ورازه ڕێیه دا ئه و شیرینیه ی له گیرفانم دا

مابوو ، ده رم هێناو دامه ده ستی ـ ـ گووتم فه رموو خانمۆڵه ئه مه بخۆ

تا گوڕو تینێکت بێته به ر ـ جا به ئه سپایی لێم پرسی خاتوون تۆ ناوت چی یه ؟

به خێر وه ڵامی دایه وه گووتی ــ ڕێژنه ــ ڕێی پێنه دام پرسیاری تری

ئاراسته بکه م ـ زوو هه مان پرسیاری لێ کردمه وه ئه ی جه نابت ناوت چی یه ؟

گووتم ــ فریاد ــ خۆمان به یه کتر ناساند هه ر دوعای خێری بۆ ده کردم

 

 

ــــ ١٨ ـــ

 

 

جا له نووکه وه به سه ر هاته که م پێ گێڕاوه که ماندوو ده بووم یه کسه ر

داده نیشتم و حه سانه وه یه کم بۆ ده کرد ـ له به ر ئه وه ی ده رکم پێی

ده کرد که وا حاڵی باش نی یه بۆیه زوو له پشتم ده کرده وه و هه ڵم ده گرت

به چوار چین توانیم بیگه ینمه سه ره وه که چی ئه و کچه جوان و پاکیزه یه

وه ک په پووله شه یدای گووڵ هه ر ده یگووت و ده یگووته وه، من

شه رمه زاری تۆم به ڕاستی ــ فریاد ــ گیان هیوام هه ر ئه وه یه ڕۆژێک

بتوانم پاداشتی ئه و چاکه یه ت بکه مه ملوانکه یه ک پڕ گووڵی ڕه نگاوڕه نگ

له ملت دابێنم ـ ـ ـ ـ ـ منیش پێم ده گووت خه فه ت هیچ مه خۆ ئه مه ئه رکێکی

مرۆڤایه تی یه که من ئه مڕۆ گرتوومه ته ئه ستۆی خۆم ـ من کاتێ خۆم به مرۆڤ

بزانم ده بێ په یڕه وی مرۆڤایه تیش بکه م  تا پێم بکرێ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

ئه و چه ند نهێنیه کی نیاز بوو له دڵ وده روونی خۆی کردبوه هیواو ئاره زوو

بۆ ڕۆژی داهاتوو چه ند داوام لێ کرد ـ ئاره زووه کانت چین به

 هه ناسه یه کی زۆرخه فه تــاوی یه وه وه ڵامی دامه وه گووتی ئاره زووه کانــــم

ڕازێکه و نایدڕکێنم ـ ـ ـ ـ ـ

 

 

ـــ ١٩ ـــ

 

 

له بڵنداییه که دانیشتین وئه وله پشتم شۆڕبووه وه خوارێ ومنیش به

هه ناسه بڕکێ چه ماوه له سه رچۆکم دا به جووته حه سانه وه یه کی درێژمان

کرد و لاچکی کراسه که م بۆ شل کرده وه و واڵام کرد ـ پاشان توند لێم

به ست و گرێم دا خوێنه که م ته واو لێبڕی و قاچیم به رز کرده وه تا

خوێنه که ی چک بوو ـ ئه م کچه شادو به خته وه ربوو که له م شوێنه

سه خت وهه ورازه دا ڕزگاری بوو ـ له دیمه نی دوور ڕاده ما چاوه

ڕه شه کانی زۆر به تیژو ووردی چووبوونه ناو ئه ندێشه ی گووڵزاری

 ئه م دونیایه بیری قووڵ قووڵی ده کرده وه ـ له گه ڵ گرم و هاڕه ی

قومپاره وهاوه نه کـانی ڕژێــــــــمی فاشی توندڕاچڵه کی و به ئاگا هاته وه

به خێراخۆی به باوه شـــی منـــدا دا له ترسان ـ ڕه نگی وه ک په لکه پیاز سپی

بوو بوو ـ وون بوونی ئه و حه شامــــاته له پاش دووکه ڵی ئه م ته قینه وانه دا

زیاتر سه ری لێ شێوابوو ـ ئه و په پووله دووبـــــــــاره وه ک بی نـــــاو ئاو

ده له رزی له باوه شی مندا چه شنی چۆڵه که یه کی سڕو باڵ شــــــــــکاو

هه ڵبه زهه ڵبه زو چریکه یه تی له نێو هه ردوو ده ست وبازوومدا

 

 

 

ــــ ٢٠ ــــ

 

 

پاش که مێک هێور بوونه وه ته خت به زه وی دا ڕاکشا ـ ئێش و

ژان گرتی دووباره لاقه کانی له خوێن دا سوور بووبوون ـ ـ ـ ـ ـ ـ       

به هۆی فشار خستنه سه ری له م کاته ناسکه دا ـ خوێن به به ر چاوی

خۆی له سه ر له شی په رت وبڵاو ده بووه وه ـ هه ر که سێ چاوی به و

ڕووداوه بکه وتبایه له حه ژمه تانا خۆی پێ ڕانه ئه گیرا و ئاهی بۆ هه ڵده کێشا

چونکه یه ک پارچه ببووه خه ڵتانی خوێن هێنده ی دیکه تۆقی به م دیمه نه

خه ڵکی به گه وره و بچووک و ژن و پیاو ده نگیان تێکه ڵ بووبوو

زیڕه و هاواری ژن و منداڵ و گێژاوی دووکه ڵ و له یه ک دابڕان و

 وون بوون و په رته وازه یی ته واو سه ری له م خه ڵکه بێ ده ره تانه

شێواندبوو ـ ئێمه ش به و ده وروپشته سامناکه هه مان ترسمان لێ نیشتبوو

له م کاته ناسکه دا، کچه ده می لێک کرده وه ، دووباره به نووزه وه

داوای ئاوی لێ کردم ـ جه رگم له ت له ت بوو بۆی ـ بیره وه ری ڕێی

ئه م ته لان و باسکه م هاته وه یاد، به پێش چاوم ڕه ت ده بووه وه هه م دیس

ئه م دیمه نه کاریگه ره ، دڵم زۆر ته نگبوو ـ نارحه ت بووم

 

 

 

ــــ ٢١ ـــ

 

 

 به هه موو هێزوتوانامه وه بۆم کرا ده ستی

 لێ به ربده م و چه ند شاقاوێک شۆڕ بوومه وه خوارێ

به و به ری ڕووی چیای سه فین قوڵه تێنێکم به دی کرد هه رچوارده وری به چیله

به ند کرابوو ـ ئاوی به سستی لێده هاته ده ر ئه و ناوه ی ته ڕ کردبوو له قوڵگه ی

جێ پێی سه گ و که روێشکه کانیش ئاو وه ستابوو ـ له به ر تیشکی خۆر ڕه نگی

ئه رخه وانی ده دایه وه و سه رنجی مرۆڤی تینووی ڕاده کێشا ـ تا ده یبردیه نێو

خه یاڵی ئه فسانه ی دوور ـ توونگه بچووکه که م پڕ کرد له ئاو ـ به په له

 گه ڕامه وه بۆلای ئه م که نیشکه ناسکه یه ـ که گه یشتمه سه ری ، ده می

دێمکه که م کرده وه بۆم ئاماده کـــــرد ـ له پڕ گرمه ی تۆپێک هات له به ر ده ممان

دا ته قییه وه ـ ئه م شوێنه ڕه شدا گــــه ڕا له گه ڵ دووکه ڵ و گێژه ڵووکه ی تۆزو

غوبارو وورده به ردو ساچمه کاندا ـ پێم سه یر بوو که وا به ساغی ماوم

دیار بوو ته نها تۆپی دووکه ڵاوی بوو بۆ ئاژاوه ئه م کاره یان ئه نجام ده دا

تا خه ڵک بشڵه ژێ ـ به هه رحاڵ ویستم ئاوه که بنێم به ده میه وه ـ که ته م و

توومان پێش چاومی که مێک به تاڵ کرد ـ بینیم وا له په له قاژه ی مردنـــــه

که پڕیشک وساچمه و به ردو زیخی پێکه وتبوو ته واو شه که ت بوو

 

 

 

ــــ ٢٢ــــ

 

 

برینی قووڵتر کردبوو گه وزی ده کرد به هه ردوو لای خۆی

 کێشمه کێشمی مردنی بوو له گه ڵ ئه م ژیانه ســه خت و دژواره دا

 به په له بۆی دانیشتم ڕامکێشا باوه شم ئه ژنـــــــۆم دایه ژێر سه ری

به ده سته کانم فرمێسکه ڕه ونه قه کانی چاوه ڕه ش و

ئه بله قییه که م ده سڕی ـ دووباره ده نگی هه ڵبڕی ئاو ـ ـ ـ ئاو   

به هێمنی ده می تونگه که م برد بۆ لێوی ـ چۆڕ چۆڕ ئاوم ده ڕشته ناو

ده می ئه م به سته زمانه ـ هه رله هه وادا زمانی بۆ ده رده کێشا له تینووتیدا

بۆیه منیش ئاوم ده دایی ـ له هه مان کاتتدا بیرم ده کرده وه و ئاو بۆ برینداره کان

 زۆر زه ره ر مه نده ، که چی ده مدیت وا دوا هه ناسه یه تی

دڵیم نه ده شکاند چونکه کار له کار ترازابوو ـ پاش ئه وه ماوه یه ک ده می

لێک داو گووتی ــ فریاد ــ گیان گه ردنم ئازا بکه وا خه ریکه ده مرم ـ نا ئه و قسا نه

مه که تۆ هه ر زیندووی له باوه شی من ده رناچی وورده وورده پێلوه کانی قورس

 ده بوون، جار نا جار چاوی لێـــــک ده ناو ده یکردنه وه  وه ک ئه وه ی منداڵێک

 به لای لایه و ڕاهه ژاندن خـــه و بـه رچاوی بگرێ و بۆخه وێکی قووڵ بڕوا

سه یری له شی خۆم کرد له گه ڵ له شی ئه وم جیا نه ده کرده وه

 

 

 

ـــ ٢٣ ـــ

 

 

 کراسی ئه وو و شه لواری من سوور

بوونه له گه ل خوێن پژانی ئه م گیانه بێ گه رده هه ر له به ر

سه رماو بادا خوێنه که مان پیا ڕه ق هه ڵاتبوو ـ ـ ـ ـ هه رچاوم له تراویلکه ی

ئه و ده کرد پاشان به ئارامی و بێ ده نگی پێلووه کانی که وتنه سه ر یه ک و

داخران وام زانی خه وت ـ هه سته وه ختی نووستن نیه ده هه سته دره نگه

چه ند جار بانگم کرد بێ سوود بوو ـ زۆرم له گه ڵ هه وڵ دا پێڵووه کانم بۆ

نه ده کرانه وه ، تا جارێکی تر به دیداری شادببمه وه بۆ ته نها یه ک جار

به ڵێ خۆم ده خه ڵه تاند هه ستـــه ده هه سته به چاوی گریانه وه بۆ هێنده

 ئاشنای خه وی ـ ـ ـ ـ ـ ـ  تازه من چۆن بێ ئه و هاوڕێ یه دڵسۆزه م

 بکه ومه ڕێ    چۆن ـ ـ ـ  چۆن ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ  ؟!

وه بیری ئه و هه موو کاره ساتانه ی سه رڕێگام ده هاته وه یاد له م کاته

ناسکه دا هه موویان به یه کڕا فشارێکی ئه و تۆیان بۆ هێنام

له پڕ قیژاندم ئه ی ئه ستێره گه شه ی ئاسمان بۆ دوایین جار ڕووناکیت

له زه وی بڕی بۆ وا خه وتی هاوارم لێ هه ستا دانم به خۆم دا نه گرت

توڕه یی و نائارامی دڵم له حه ژمه تان ته قیه وه دووباره ـ له پرمه ی

گریانم دا به سه ر ئه م ته رمه پیرۆزه به سه ر ئه م جه سته بێ گوناحه

 

 

 

ــــ٢٤ ــــ

 

 

فرمێسکم ده ڕژاند له کوڵمه سافه کانی دا ده تکانه وه هیواوبڕوام

کزبوو ، شپرزه ی کردم ووره ی به تینم شل بوو چرای ئو مێدم خـامـۆش

بوو به ر چاوم هه ردووک تاریک بوون لێوه ئاڵه کانی له گه ڵ هه وای

شێ دار دا ته ڕببوونه وه بریقه یان ده دا ـ ده ست و په نجه م له قژه

خاوه کـــه ی دا وون بوون ڕام ده ته کاند قژو په رچه می به ر ته وژمی

با ده که وت ـ هه ر ئه و بایه بوو قژه خاوه که ی وه ک گه ڵای وه ریوو

ڕیشه کێش کرد ـ سه یرم کرد پێڵووه کانی زۆر به توندی و گرژی داخراون

چۆن بڵێی گیانی له چاوه وه ڕاکێشراوه ئازاری له وێوه به ده ر کردبێ

هۆن هۆن بۆی ده گـــــــــریام ـ له و ماوه یه کورته دا ئه م کچه ئێسک سووکه

گیانی خۆی له گـــــه ڵ گیانی من به یه ک گرێ دابوو له چاوی یه کتر خۆمان

به دی ده کــرده وه ـ بۆیه به هیچ شێوه یه ک نه مده توانی تۆزقاڵه وه ختیک

به جێی بێلم ـ هه رچه ند تۆزو گێژه ڵووکه ی دوژمن ته نگی پێ هه ڵده چنیم

دێوه زمه ی ترس باڵی ده کێشا به م نزیکانه دا و هێڕشی بۆ ده هێنام

به ڵام دیم فریشته یه ک وابه هاوزینگ له ناو ده ستم دا ته واو ده بێ

 

 

ـــ ٢٥ ـــ

 

 

هه ستـــــم کرد که وا تاوانێکی زۆر گه وره م ئه نجام داوه ، به هۆی

به خشـــــینی ئه م چۆڕه ئاوه ـ ناچار ڕام کێشا بن گا به ردێک به

چیلکه داری سووتاوو ڕه ژوو له سه ر گابه رده که م نووسی

 فریشته یه ک چاوی داخست ــ ئه ستێره یه ک له کوردستان داڕژا

به زه حمه ت جێم هێشت و چه ند ئاوڕێکم لێی دایه وه ـ زۆر به خێرا

ڕووم وه رچه رخاند ملی ڕێگام گرت ـ به و هه موو دڵه ڕاوکێ یه وه

خه می ئه م په ڕه سێلکه یه ش بووه هه میاری دڵم ، هه رگیز پێوه ی

ده تلامه وه ـ هاتم تا گه یشتمه  شه قڵاوه خه لکی به پیرو

گه نج و ژن و منداڵ و په ککه وتوو هه رزه کار له ڕێ جرمه یان

ده هات ـ له به ر هه ورو تریشقه و باران خه لکانی بێ چاره

ئاو له به ری پێیان ده چۆڕایه وه دادیان نه بوو له و باوو زریانه دا

شه وێک له شه قڵاوه مامه وه ـ جا ده هۆڵ کووتان ده ستی پێکرد به ناوی

ــ مفاوه زات ــ یه کسه ر گه ڕامه وه به په له ، له به ر دایک و باوکه

 بێ سه رو شوێنه که م ـ به هه رحاڵ به تاکسیه ک هه ر چۆنێک بێ

 خۆم له شاری هه ولێر کوتا

 

 

ــــ ٢٦ ـــ

 

 

 که گه یشتمه ماڵ دیم ده رگاواڵایه ـ من بیری تاڵانم کرده وه ـ

 به ڵام که هه نگاوم ڕاداشت بۆ ژووره وه ـ یه کسه ر سام گرتوو بووم

  دایکم ببووه جه سته یه کی ساردو بێ گیان باوکیشم بێ ده سه ڵات به

 دیاری یه وه  ده یناڵاندو ده گریا ـ له پڕ که وتمه ئه رزو له نه خۆشخانـــه

  سه رم هه ڵبڕی هاتمه وه سه ر خۆم کت و پڕ بیری پێشووم کرده وه

 که گه وره ترین یادگاری و بیره وه ری یه شوومه کانم له ڕۆژگاری

 ڕه ش دا ئه وه بوو ـ فریشته یه ک چاوی داخست ـ ـ ڕێژنه ـ ی بێگه ردبوو

 که به ڕێژنه ی زریان وباوو بۆرانی به هار کۆچی دوایی کرد باکه شه که

 گیانی پاکی له گه ڵ خۆی برد که ماڵئاوایی تا هه تایه ی له کوردستان کرد

  هه ر به ئاواره و سه رگه ردانی، بارگه و پیچکه ی تێک ناو باری کرد

 بۆ جیـهانی بێ ده نگ و وون ـ دایکیشــــــم بێ ماڵ ئاوایی و دوورله

 دیده نی ، بـوون به که سه رێکی ده روونی یه وه به نێو چاوانمه وه

 دیار بووجا ئه م شوێنــه بۆته مه زارگای یادگای یه کانم هه موو

 ساڵێک له و وه خته دا سه ردانی ئه م شوێنه ده که م ـ ـ ـ ـ !

 

   له پایزی ١٩٩٢

 

     له نووسینی