له
رێککه‌وتی 26-02-2007 دادگای باڵای کۆچی سویدی ئه‌وه‌ی
راگه‌یاند که هیچ کێشه‌یه‌ک نییه بۆ گه‌رانه‌وه و
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد بۆ شاره‌کانی کوردستانی عیراق.
به‌پێی هه‌مان بنه‌ما دائیره‌ی کۆچی سویدی بریاری درێژ
نه‌کردنه‌وه‌ی ئیقامه‌ی یه‌کسالی بۆ 1400 که‌یسی په‌نابه‌رانی
کوردی عیراقی جێبه‌جێکرد. واته ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که
ئیقامه‌ی یه‌کسالی بوون له چاوه‌روانی دریژکردنه‌وه‌ی
ئیقامهکهیاندابوون وه‌ڵامی ره‌فزیان پێ درایه‌وه..
ئه‌و
بریاره‌ی ده‌وله‌تی سوید بریاریکی ناعادلانه و نا ئینسانیه،
پێشێلی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤه. ئه‌و بڕیاره به‌شێکه
له‌و هیرشه سهراسهرییهی که له سه‌ر ئاستی وڵاتانی
ئه‌وروپی به دژی په‌نابه‌ران و مافه‌کانی په‌نابه‌ران له
ئێستادا ئه‌نجام ئه‌درێ.
حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق خوازیاری به‌ره‌سمی ناسینی مافی
په‌نابه‌ریتی و ئیقامه‌یه بۆ په‌نابه‌رانێک که ته‌مه‌نێک
ژیانیان له‌م وڵاته‌دا به‌سه‌ر بردووه. ئه‌و په‌نابه‌رانه
قوربانیانی شه‌ڕ و نائه‌منی کۆمه‌لگای عیراقن.
ئێمه
راسته‌وخۆ پشتگیری له هه‌ول و تێکۆشان و داخوازیه ره‌واکانی
په‌نابه‌ران ئه‌که‌ین له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان.
تاکه رێگه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه، ته‌نها
یه‌کگرتوویی و رێکخستنی به کۆمه‌ڵی ناره‌زایه‌تیه‌کانه.
کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق
10/4/2007 |