ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاره‌

 

پشتگوێخستنی ژینگه‌ له‌و دیارده‌ مه‌ترسیدارانه‌یه‌، که‌ گه‌وره‌ترین کاره‌سات ئه‌خاته‌وه‌، هێرشیکی کاولکاری راسته‌وخۆیه‌ به‌رامبه‌ر ئاوه‌دانی و  ئارام و ته‌ندرووستی خه‌ڵکه‌که‌ی، پۆخڵ کردنی شوێنه‌وار و مه‌ڵبه‌ندی ژیان ، مانای به‌ده‌سته‌وه‌دانی هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێک بۆ بلاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ها نه‌خۆشی کوشنده‌و ، بێزار بوونی دانیشتوان و  ئاماده‌کردنیان بۆ دووچار بوون به‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌کانی ژیانه‌وه‌، له‌ نه‌خۆشی و په‌ککه‌وته‌یی و له‌ ده‌ستدانی هه‌موو ئه‌و خۆشییانه‌ی که‌ له‌ سروشتێکی خاوێندا وه‌ک مافێکی ژیان بۆ ئاده‌میزاد ده‌سته‌به‌ر کراوه‌،  ڕێگادان به‌و  کۆمپانیایانه‌ی ژینگه ‌ده‌شیوێنن بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌و شوێنێکی سنوورداریان به‌ سه‌ردا بسه‌پێت، وه‌ک فلته‌رکردنی دووکه‌ڵکێشه‌کان و  شآردنه‌وه‌ی پاشه‌رۆکه‌ کیمیاوی و زه‌ره‌رمه‌نده‌کانه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌کارنه‌‌هێنانی ماتریاڵه‌ زیانبه‌خشه‌کانی تر، ئه‌وه‌ هێرشێکی راسته‌ و خۆیه‌ بۆ سه‌ر ئازادی کۆمه‌ڵ و ژیانیان لێ هه‌راسان ده‌کات.                               

 

 کاتێک مرۆڤ ڕۆژانه‌ پارتیکڵ و هه‌ندێ گازی تری مه‌ترسیدار  هه‌ڵده‌مژێت، ته‌ندروستی تێکده‌دات، هه‌ربۆیه‌ گرنگه‌ ده‌وڵه‌ت زۆر به‌ئاگایانه‌ چاودێری ئه‌وماترسیانه‌ بکات و دانیشتوانی شاره‌کان نه‌خاته‌ مه‌ترسی شاراوه‌وه‌ که‌ ده‌بێته‌ زیادبوونی نه‌خۆشی له‌ شاردا ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ئیکۆنۆمیه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌.

 

ده‌بێت شاره‌کانمان له‌کوردستاندا ستانداردێک بۆ پۆخلکردنی شوێنه‌وار ده‌ستنیشان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵرێت له‌و ستاندارده‌ تێپه‌ڕ بکرێت و ‌ پیسی شاره‌کان پێ کۆنترۆڵ نه‌کرێت.

 

 

هیوادارم ڕۆژێک بێت شارستانیه‌ت بگاته‌ ئاستیک ئه‌وانه‌ی بڕیاری چه‌وت ده‌ده‌ن بۆ شێواندنی ژینگه‌ و ته‌ندروستی خه‌ڵکی بدرێنه‌ دادگاو سزا بدرێن.

 

 

 

Rebwar Hassan

Dhok, 25 april 2007

rebwarh@hotmail.com