وادیاره یه‌کێک له ستراتیجییه‌ته‌کانی سیاسه‌تی
حکوومه‌ته‌که‌ی مالیکی به ئیفلیجکردنی مادده‌ی( 140 ) ه ،
هه‌روه‌ک چه‌ند مادده‌یه‌کی دیکه‌ی ده‌ستووری عێڕاقی که به
قازانجی گه‌لی کوردن . ئه‌مه‌ش زۆر جاربه ئاشکرا له وتاری
هه‌ندی له به‌رپرسه‌کانی کورد ئاماژه‌ی پێ ئه‌درێت ، که‌واته
خۆ دزینه‌وه و سیستی ، یان دواخستنی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140
چی ئه‌گه‌یه‌نێت ؟؟
حکوومه‌تی ئه‌مڕۆی عێراق له پێکهاته و ناوه‌ڕۆکدا زۆر
لاوازه و توانای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی
نییه که ئه‌که‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه . هه‌ندیک له
ناوچه‌کانی باشوور و ڕۆژئاوای عێڕاق ته‌نها به ناو له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌مڕه‌وی حکوومه‌تی عێڕاقدایه وه‌کو ڕومادی .
له به‌رامبه‌ردا ئه‌م حکومه‌ته زۆر سه‌رکێش و به‌هێزه بۆ
له‌مپه‌ر دروستکردن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 که
له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی بار و دۆخی ئه‌و ناوچانه
داڕێژراوه که کێشه‌یان له‌سه‌ره .
له
کوردستاندا ، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به بێ هیچ
زه‌مانه‌تێکی سیاسی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ئه‌رکی
به‌ڕێوه‌بردن و حوکمڕانی ته‌واوی هه‌رسێ شاری هه‌ولێر و
سلێمانی و دهۆکی گرتۆته ئه‌ستۆ ، له ژێر ناوی (هه‌رێمی
کوردستان) که هه‌تا ئێستاش به‌شێکی زۆر له ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراق زۆر بۆ خۆیان دێنن تا ئه‌و ناوه به سه‌ر زاریاندا بێت
، له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌تاوه‌کو ئێستاش وه‌کو هه‌رێمێکی
فیدڕاڵ ددانی پێدا نه‌نراوه له‌لایه‌ن هیچ کام له خودی
حکوومه‌تی عێڕاق وڵاتانی دراوسێی که ڕۆڵێکی گرینگ‌یان هه‌یه
له‌و بار و دۆخه نا ئه‌منه‌دا که ئه‌مڕۆ عێراقی پێدا
تێده‌په‌ڕێت. به‌تایبه‌تی ئێران که ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی له
ئاراسته‌کردنی حکوومه‌ته‌که‌ی مالیکیدا هه‌یه ، ئه‌مه
ڕاستیه‌که له هیچ که‌س شاراوه نییه و هه‌رئه‌مه‌یشه
نیگه‌رانی بۆئه‌مریکا و تورکیا و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی
دراوسێی عێراق دروست کردووه . سه‌باره‌ت به که‌رکووک و
به‌شێکی شاری مووسڵیش کۆنتڕۆڵی ئاسایشی بار و دۆخه‌که‌ی هه‌ر
کورد ڕایگرتووه ، به‌تایبه‌ت له که‌رکووکدا که زۆربه‌ی هێزی
پۆلیسی عێڕاقی کوردن . واتا کورد ئه‌مڕۆ له‌م دۆخه ناهه‌موار
و نائارامه‌ی عێڕاقدا ئه‌رکێکی قورسی له‌سه‌ر شانی حکوومه‌تی
عێڕاق سووک کردووه‌ته‌وه .
له
کوردستاندا سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو که‌م و کوڕییه‌کان له لاوازی
به‌ڕێوه‌بردن و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری و دابین نه‌کردنی
خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و
کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر له ده‌ست گرووپێکی بازرگان
که به‌شێکی زۆری له خودی ده‌سه‌ڵاتدار و که‌سوکاره‌کانیان و
لێپرسراوی پارته‌کان و ده‌ستو پێوه‌نده‌کانیانن ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێڕاقدا
گه‌لێک ئارامتره و جووڵانه‌وه‌یه‌کی بازرگانی و پێشکه‌وتنێکی
به‌رچاو به خۆیه‌وه ئه‌بینێ .
حکوومه‌تی ئه‌مڕۆی عێراق سه‌رباری ئه‌و هه‌موو کار ئاسانی و
ته‌نازولاتانه‌ی که به‌رپرسانی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تای
پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه به‌خشیویانه ، ئه‌مڕۆ چاوه‌روانی
ته‌نازولاتی زیاتریشه هه‌ر له‌و تێڕوانینه‌وه‌یه که کێشه
بۆ جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 دروست ئه‌کا . گه‌ر به‌رپرسانی
کورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه به‌یه‌ک
وتار و یه‌ک هه‌ڵوێست و به به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌وه کاریان
بکردایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان بۆ
سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به گشتی و پرسی که‌رکووک به تایبه‌تی
، بێگومان باره‌که به‌م شێوه‌یه و وه‌ک ئه‌مڕۆ ئاڵۆز
نه‌ده‌بوو . ناکۆکی و کێبڕکێی سیاسی هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان ( ینک و پ‌د‌ک) که هه‌تا ئه‌مڕۆش به
ئاشکرا به‌دی ئه‌کرێ خۆی له خۆیدا لاوازییه بۆ هه‌ڵوێستی کورد
له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنی پرسه مێژووییه‌کانیدا . له
ده‌ستدانی فرسه‌ته مێژووییه‌کانی که کران به قوربانی
به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و بنه‌ماڵه دووباره
نابنه‌وه ئه‌م دوو حیزبه ئه‌و به‌رپرسیارێتیه ده‌گرنه
ئه‌ستۆ و له‌به‌رده‌م مێژوودا تاوانبارن و ئه‌که‌ونه به‌ر
لێپرسینه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتوو .
حکوومه‌تی عێراق به‌م ستروکتووره دارماوه و لاوازییه‌وه
ئاماده‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌یه‌کی ده‌ستووری نه‌بێ که
په‌سه‌ندکراوی خه‌ڵکی عێڕاق و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شدار
له په‌رله‌مانی عێڕاقدایه ئه‌دی گه‌ر پێگه‌ی خۆی له
ناوچه‌که به‌هێز بکا و ببێ به خاوه‌ن هێز و سوپایه‌کی
یه‌کگرتووی چه‌کدار به ته‌کنۆلۆژیایه‌کی مۆدێرن چی
چاوه‌ڕوانییه‌کی لێده‌کرێ ؟؟ ئه‌ندامانی کورد له په‌رله‌مانی
عێڕاقدا چی ڕۆڵیک ده‌بینن له بریاره‌کانی ئه‌و په‌رله‌مانه
له‌رزۆکه‌دا ؟ ئایا ئه‌وان و هه‌موو وه‌زیر و به‌رپرسه
کورده‌کانی دی ته‌نها فه‌رمانبه‌رن یان نوێنه‌ری خه‌ڵکی
باشووری کوردستانن ؟ ئایا ئه‌رکه‌کانی خۆیان وه‌ک نوێنه‌ری
خه‌ڵکی باشووری کوردستان به‌جێ هێناوه ؟ له داهاتوودا داکۆکی
و هه‌ڵوێستیان له کام مافی گه‌له‌که‌مان بۆ مێژوو ئه‌گێڕنه‌وه
؟ گه‌ر مادده‌کانی ده‌ستوورێک که ئه‌وانیش ده‌نگیان بۆ
داوه جێبه‌جێ ناکری بۆچی وه‌ک پرۆتێست کورسییه‌کانیان به‌جێ
ناهێڵن و نایه‌نه‌وه بۆ کوردستان ؟
له
لایه‌کی تره‌وه گرتنی کۆنگر بۆ کێشه‌ی که‌رکووک له به‌لجیکا
به‌بێ به‌شداری هیچ لایه‌ن و نوێنه‌رێکی کورد درێژه پێدانی
کۆنگره‌که‌ی تورکیایه که بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گیرا،
ڕاپێچکردنی پرسه‌که‌یه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا که
نێوه‌ندێکی نێوده‌وڵه‌تی گرنگ و به هێزی بریاره ، زه‌نگیکی
ترسناکه و بێگومان جووڵانه‌وه‌ی دیکه‌شی به‌دوادا دێت . خۆی
له خۆیدا ده‌ستپێشخه‌ری تورکیا و به‌ره‌ی تورکمانییه که دژ
به گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووکن بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ،
پێویسته کورد و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م هه‌نگاوه و
هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا به‌هه‌ند بگرێ و پشتگوێی
نه‌خا .
لیژنه‌ی
به‌دواداچوونی مادده‌ی 140 ئه‌رکێکی مێژوویی و قورسی گرتۆته
ئه‌ستۆ و ئه‌ندامانی زۆر به دڵسۆزی کاری له‌سه‌ر ئه‌که‌ن ،
وه‌لێ کێشه‌که له به‌غدایه و ته‌نها فشاری جیددی و پراکتیکی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌توانن کۆتایی به‌م کێشه‌یه بهێنن .
له زه‌مینه‌شدا گه‌ر له که‌رکووک لایه‌ک له کێشه‌کانی
ئاوه‌دانکردنه‌وه و بێ‌کاری و نیشته‌جێکردنی ئاواره‌کان
نه‌کرێته‌وه چی زه‌مانه‌تێک هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتنی ڕیفراندۆمی
چاوه‌ڕوانکراو؟
هه‌تا
ئێستاش له که‌رکووکدا هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری کورد وه‌ک
لایه‌ن شوێنێک یان خوێندنگه‌یه‌ک ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه ،
ته‌نانه‌ت لافیته و پلاکه‌کانیشیان به ڕه‌نگی سه‌وز و زه‌رد
ده‌نه‌خشێنن نه‌ک ته‌نها به ئاڵای کوردستان . کێبرکێیان بۆ
زیادکردنی ژماره‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارته‌که‌یان
زیاتره له خه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی
کوردستان ، ئه‌م دوو وتاریی و دوو ڕه‌نگییه باڵی کێشاوه
به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کان ژیانی شاردا ، له یانه
وه‌رزشیه‌کانه‌وه بیگره تا به که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و
بواری په‌روه‌رده و ناوی شه‌قامه‌کانیشی گرتۆته‌وه.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکووک به بڕیارێکی چاره‌نووسساز و یه‌ک
وتاری کورد دوا هیوای خه‌ڵکی کوردستانه و ناوچه
دابڕاوه‌کانه . چیتر کاتی ئه‌وه نه‌ماوه که چاوه‌روانی
بڕیاریکی دیکه‌ی له وێنه‌ی مادده‌کانی 58 و 140 بکرێ چونکه
وادیاره مادده‌ی 140یش ئه‌چێته پاڵ مادده‌ی 58 ه‌وه.
زامنکردنی یه‌ک ناسنامه‌یی سیاسی و یاسایی خه‌ڵکی که‌رکووک
دڵنیایی بوونیانه بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕوون و ئاسووده .
9/4/
2007
ستۆکهۆڵم |