ئه‌وا
جاریکی دی هاتنه‌وه و گه‌رده‌لوولی مه‌رگیان بۆ هێنای ، له
ئه‌شکه‌وته تاریکه‌کانی مێژووی نه‌گریسیانه‌وه هاتن
، له سه‌ره‌تای ساڵی تازه و به‌هاردا گوڵ ونێرگز و
نه‌ورۆزیان به یه‌که‌وه سه‌ربڕی، بزه‌ی منداڵانی شاریان
له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌کانی په‌لکه زێڕینه ئه‌نفال کرد ،
وه‌ک
سوپاکه‌ی هۆلاکۆ کاغه‌ز و کتێبیان سووتاند ، خوێندنگه‌یان
وێران کرد
.
به‌ڵێ ،
ئه‌وان وا له خاچمان ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش به دیار ڕه‌حمه‌تی
بڕیاره نه‌زۆکه‌کانه‌وه خه‌وه‌نوچکێمانه .
تۆیش
دڵه زیندووه‌که‌ی گه‌رمیان ، ماندوونه‌ناسه ده‌ست و مه‌چه‌ک
نه‌وتاویه‌که‌ی هه‌رگیز نه‌سره‌وتووم ، کێ بێ و له تۆ
بریندارتر ، ئاواره‌تر و وێرانتر ؟؟ من نازانم له ده‌روازه‌ی
کام زامه‌وه بتلاوێنمه‌وه ، لایلایه‌ی کام دایکی هه‌ناو
سووتاوت له ئاوازیکی نوێ بۆ دابڕێژم . ئازای ئه‌ندامت هه‌ر
زامه و وه‌ک پاڵه‌وانێکی چه‌مووش هه‌ر به پێوه ڕاوه‌ستاوی
.
تۆ
نه ڕۆژی هێنده دوور بی که من هه‌رگیز پێت نه‌گه‌م ، نه
قودسیشی ئاواتێکی به‌دی نه‌هاتووی ژینم بی به ده‌م هه‌نسکی
تاسه‌وه بۆ باوه‌شت ڕۆژ بکه‌مه‌وه . وه‌لێ هه‌رگیز چۆک دا
مه‌ده ، که‌ی ئه‌مه تۆی ئاڵای سپیت هه‌ڵکردووه و ده‌رگای
ماڵت له‌سه‌ر گازه‌رای پشت کردۆته‌وه ؟؟ چاره‌نووسی خۆت
داوه‌ته ده‌ست بازرگانه ڕیسواکانی سه‌رده‌مه‌وه ؟؟ چیتر چاو
له ده‌ست هیچ ناکه‌سێ مه‌به ، تۆ گه‌دای ده‌رگای ئه‌وان نیت
، ئه‌وان چاو برسین و نوقمی ڵێڵایی ڕۆژی ڕه‌شی خۆیان بوون .
ئه‌م کۆتانه له ده‌ست و پێت بشکێنه ، سه‌د و چل
نه‌فره‌تیان لێ بکه ، به بێگومان و دوودڵی یاخی بوونی خۆت
ڕابگه‌یه‌نه ، تۆ هه‌یت یان نیت ؟؟ بڕیار بده دوا بڕیار ،
ئه‌م کۆیله‌تییه تا که‌ی ؟؟ دڕکه نامۆکان له جه‌سته‌ت
ده‌ربهێنه و باخچه‌ی ناخت پڕ له گوڵ و شه‌وبۆ بکه.
له‌م
مه‌رگه‌ساته‌وه ژیان ده‌ستپێبکه‌وه ، تۆ ئافه‌رێنه‌ری ئاگریت
، بڵێسه‌یه‌ک له مه‌شخه‌ڵێکی نوێ هه‌ڵبکه ، زۆر ده‌مێکه
بڵێسه‌ی ئه‌م مه‌شخه‌ڵانه‌ی ده‌ور و به‌رت خامۆش بوونه .
ڕابردووی خۆت له یاد مه‌که ، تۆ ئه‌مێستاش هه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی
گه‌رمیانه‌ی که له کوێستان به ده‌م ئازاری زامه‌وه سروودی
ڕێی خه‌بات ئه‌ڵێیته‌وه .
6/4 /
2007
ستۆکهۆڵم
|