کاتێ کالفینو نه‌خشه‌ی داڕشتنی شارێکی خه‌یاڵی کێشا ، ئه‌وه‌ی
له‌یاد بوو که له واقیعدا شارێک هه‌یه، غه‌دری لێ کراوه،
شارێک هه‌یه باس نه‌کراوه‌و سڕاوه‌ته‌وه ، دیوار‌و شه‌قام و
ساختمانگه‌لێک هه‌ن خه‌ریکن هێدی هێدی ناوی خۆیان بزر ئه‌که‌ن
، بیره‌وه‌ریه‌ک هه‌یه ته‌نیا له نێو خه‌یاڵدا به‌رجه‌سته
ئه‌کرێ بۆیه شاری خه‌یاڵی نووسی .له واقیعدا مرۆڤگه‌لێک هه‌ن
له هه‌موو جێگایه‌ک جێگایان نابێته‌وه، ته‌نیا له
به‌رجه‌سته‌کردنیان له شارێکی خه‌یاڵیدا نه‌بێ، کاتێ گابریاڵ
گارسیا مارکیز ویستی حیکایه‌تی خه‌ون و ئاره‌زووی مرۆڤ و
بێده‌نگیه‌کانی مرۆڤ بگێڕێته‌وه شارێکی خه‌یاڵی وه‌کو
ماکۆندۆی خوڵقاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و شاره بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و
خه‌یاڵ و ره‌هه‌نده‌کانی بیری خۆشی دایڕشتبێ، به‌شێکه له
ئه‌مه‌کداری به‌رامبه‌ر به شاری واقیعی، شارۆچکه‌یه‌کی وه‌ک
کۆمبری بۆ مارسیل بروست ئه‌بێته خه‌یاڵ و ئه‌بێ به پاریسێکی
مه‌زن، هه‌موو خه‌ون و رسته به‌رده‌وام و په‌ره‌گرافه بێ
خاڵبه‌نده‌کانی لێ دێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر لای تۆماس کامبیلا ،
خوڵقاندنی شاری هه‌تاو ، شاری خه‌ون بێ ، ئه‌وا له‌سه‌ر زاری
هه‌موو دۆست و موعجبینی ئه‌و هه‌تاوێکه و هه‌مووان له‌ژێر
تیشکه‌کانیا خۆیان هه‌ڵئه‌خه‌ن.
شار ئه‌گه‌ر ته‌عبیرێک بێت ، بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی جوگرافیا
ئه‌وه وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵ و ئازار‌و مێژووی
مرۆڤه بێده‌نگه‌کانه، ئه‌گه‌ر به‌خه‌یاڵکردنی شار هه‌ڵهاتن
بێت له شاری حه‌قیقی ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی واقیعی و
زیندووی پڕ ژیانه بۆ شاری حه‌قیقی . کاتێ ئێمه له
رۆمانه‌کانی جیمس جۆیس دا له‌سه‌ر شاری دبلن زانیاری
ئه‌خوێنینه‌وه، له واقیعێکی ناهۆشمه‌ندی شاری فه‌نتازیاداین
و ناتوانین لێی دابڕێین. شاره خه‌یاڵیه‌کانی ئیمبیرتۆ ئیکۆ
له رۆمانی پاودۆلینۆ دا هه‌مان ئه‌و شارانه‌ن باو باپیرانی
مرۆڤ تێیدا چاویان هه‌ڵهێناوه‌و راکشاون . که‌س له ئێمه
ناتوانێ خۆی له‌ژێر رکێفی ئه‌و خه‌یاڵانه ده‌ربازکات، که له
رێگای نووسین و رۆمان و شیعره‌کانه‌وه پێمان ئه‌گه‌ن، سێ
به‌شی کۆمه‌ڵگای ئیرله‌ندی له رێگای جۆیسه‌وه ئاشناییان به
دبلن په‌یدا کرد، به‌ڵام ئه‌وه ی له‌وێدا جێگای سه‌رنجه ،
ئه‌وان شار و خه‌یاڵی شار وه‌ک به‌سه‌رهات و مێژوو
به‌کارناهێنن، شار سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ دووباره
بێدارکردنه‌وه‌ی خه‌ونه‌کان و ناساندنی نه‌ناسراوه‌کان و
ئاشکراکردنی کپکراوه‌کان. ئه‌گه‌ر ئێمه به زیندوێتی واقیعی
له‌گه‌ڵ شاردا بژین، ئه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌یاڵدا ره‌نگه
زیندووتربین، کێ هه‌یه له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان ، ناوی ماکۆندۆی
مارکیزی نه‌بیستبێ، که له واقیعیشدا شارێک به‌و ناوه‌وه
هه‌ر بوونی نیه.
به‌هه‌رحالًَ بیری شار‌و شاری فه‌نتازیا قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ
،ئه‌مانباته‌وه بۆ خه‌یاڵ و زانست و جوگرافیا‌و میتۆلۆژیا،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که پێویسته لێره بووترێ له نێو کایه‌ی
رۆشنبیری ئێمه‌دا چی بۆ شار کراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و شارانه‌ی
پڕ له مێژوون و سه‌رچاوه‌ن بۆ هه‌ڵهێنجانی بیری خه‌یاڵاوی و
دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی رۆحی له نێوان ده‌ماره پچڕاوه‌کانی
واقیع و خه‌یاڵ ، ئه‌و شارانه‌ی ئه‌کرێ ئامڕازه‌کانیان بۆ
داهێنان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه بن ، ئه‌و شارانه‌ی له نێوان
دیوار‌و زه‌وی و ئاسمانیاندا ئه‌کرێ مه‌له بکرێ‌و فه‌نتازیای
جه‌سته به‌دووی رۆحی خۆیدا بگه‌ڕێ. ئه‌و شارانه‌ی ئه‌گه‌ر
خاوه‌ن میتۆرلۆژیای دێریرینیش نه‌ین، ئه‌وا پڕن له میتۆلۆژیای
مۆدێرن، پڕن له به‌سه‌رهات و رووداو و شێوه سه‌یره‌کان و
کاره‌ساتی مرۆڤ.
ئێمه زۆر له‌و بابه‌ته شارانه‌مان هه‌ن ، زۆر ئامڕازی
ئه‌وه‌مان له‌به‌رده‌سته تا بتوانین جوانترین مه‌مله‌که‌تی پڕ
فه‌نتازیا درۆست بکه‌ین ، ئه‌و شارانه‌ی من مه‌به‌ستم
رووداوه‌کانیان ئه‌وه‌نده مه‌زنترن له واقیع ، ته‌نیا له
خه‌یاڵو وێنه‌ی خه‌یاڵیدا ئه‌توانرێ به‌رجه‌سته بکرێت،
ئه‌وه‌نده زیاد له پێویست ئازار‌و تراژیدیا‌و رووداوه‌کان
قه‌به‌و زه‌به‌لاحن ، ته‌نیا ئه‌توانرێ له میسۆلۆژیایه‌کی
مۆدێرندا باسکرێ ، یان بکرێ به شارێک له خه‌یاڵ.
له شاکاره مه‌زنه‌کانی شیعر‌و رۆمان و چیرۆکی جیهانیدا ،
وێنه‌ی جوان له‌سه‌ر شار دروستکراوه، زۆربه‌ی زۆری شاکاره
مه‌زنه‌کانی جیهان چ له دنیای کۆن بێت یان مۆدێرن به‌شێکی
مه‌زنی بۆ زاکیره‌ی شوێن ته‌رخان کراوه، ئه‌و شوێنه‌ی له
رێگایانه‌وه مێژوو ئه‌خوێنینه‌وه، مێژووی ئه‌و گه‌ل و
نه‌ته‌وه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی روویانداوه، ، ته‌نانه‌ت
فه‌لسه‌فه‌ش به‌شێکی گرنگی بۆ شار ته‌رخان کردووه، بۆ
زاکیره‌ی شار‌و شاری خه‌یاڵ. فارابی و ئیبن خه‌لدوون و
ئه‌فلاتون ... هتد نموونه‌یه‌کن له مامه‌ڵه‌کردنی فه‌لسه‌فه
له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته. به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌وی مێژووی شاره‌کانی
ئێمه ، تا ئه‌م ساته‌ش مرۆڤه‌کانی به نهێنی ئه‌ژین و مه‌رگ
پێشوازیان لێ ئه‌کات، تا ئه‌م ساته‌ش ده‌سه‌ڵاتی ووشه له
ئاستی گه‌وره‌یی جوانکاری شوێنه‌کانا ئیفلیجه. شوێنه‌کانی
ئێمه له‌گه‌ڵ داته‌پینیاندا له‌زاکیره‌ش ئه‌سڕێنه‌وه، تا
ئێستاش ورده کاریه‌کانی مامه‌ڵه‌کردن له‌عه‌قڵی رۆشنبیری
ئێمه له ئاستی نزمدایه‌و به‌رامبه‌ر به مێژووی شار‌و
شوێنه‌کان ئه‌مه‌کدار نین.
یه‌کێک له‌و شارانه‌ی ئه‌مه‌وێ لێره‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌م
که‌رکوکه. ره‌نگه بووترێ بۆچی ئه‌م شاره ؟؟ پێش هه‌موو شتێ
له‌رووی بنه‌مایی مێژووییه‌وه یه‌کێکه له دێرینترین
پونته‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌م
مه‌مله‌که‌ته به‌درێژایی مێژوو گری گرتووه‌و سه‌رچاوه‌ی
هه‌موو ئه‌و رێره‌وانه بووه که له‌وێوه گۆڕانکاری له
دنیای ئه‌و ناوچه‌یه‌دا به‌دیهێناوه‌و له‌وێشه‌وه مێژوو چمکێک
له ده‌ستپێکردنی خۆی و کۆتایی خۆی تۆمارکردووه،هه‌ر له‌وێوه
سه‌رزه‌مینی ده‌رکه‌وتنی نهێنیه‌کانی زه‌وی و نقومبوون و
لافاوی سه‌رزه‌وی بووه، سه‌رچاوه‌ی تێک‌شکاندن و دووباره
نووسینه‌وه‌ی مێژوو بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ی
ده‌سپێکردنی خه‌یاڵ و وێنه خه‌یاڵی و فه‌نتازیه‌کان و وێنه‌ی
خودا‌و سه‌رچاوه‌کانی تری بیرکردنه‌وه بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو مێژووه‌ی که هه‌یبووه، به‌ڵام له بێ
ئارامیه‌کی سه‌یردا ژیاوه ، چ له‌رووی جه‌سته و چ له‌رووی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و لێکدابڕن و فره‌یی زمان و ئاین و پێکهاتنی
کلتووری.له‌رووی میتۆلۆژیاشه‌وه یه‌کپارچه‌یی میتۆلۆژیا
نه‌یتووانیووه له هه‌ناویا بتوێته‌وه بۆیه هه‌ر له‌م
شاره‌دا میتۆلۆژیای کلدانی و ئاشووری تێکه‌ڵ به میتۆلۆژیای
کوردی و ده‌وروبه‌رو دراوسێ ئه‌بێ ، لێره‌شدا رۆحی ئه‌م شاره
له‌ژێر ئازاری رووداوه‌کاندا نه‌عره‌یه‌کی لێ به‌رز
ئه‌بێته‌وه هه‌ر بۆیه به پێی حیکایه‌تێکی ئه‌فساناوی
ئه‌ڵێن، (( ئه‌م شاره ئه‌وه‌نده گرفته‌کانی خۆی بێزاری
کردوون و ئه‌وه‌نده ناخی خۆی خواردووه‌ته‌وه و حه‌سره‌ت و
ته‌نهایی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیووه ، وورده وورده ئازاره‌کان تا
هاتوون ناخیان سووتاندووه ، بۆیه له خوا داوا ئه‌کا به
گرێک بیسووتێنێ هه‌رگیز کۆتایی نه‌یه ، تا هیچ سه‌رچاوه‌یکی
ئازار له جه‌سته‌ییدا نه‌مێنت. ))
سه‌ره‌ڕای مێژوو ، به‌سه‌رهات ، چڕوپڕی و نایه‌کسانی و فره‌یی
کلتووری ، شورا‌و قه‌ڵاو دیمه‌ن و نه‌وت و ئاگر و راگوێزان و
کوژانه‌وه هه‌موویان پێکه‌وه چه‌پکێک رووناکی ئه‌و گورزه
تیشکه‌ن که باس له حیکایه‌تی شارێک ئه‌کات ، ئه‌و شاره‌ی
شه‌وێک به هێمنی خه‌و نه‌چووه‌ته چاوی. ئه‌و شاره‌ی هه‌موو
رۆژێ حیکایه‌تی حوزن بۆ مرۆڤه داماوه‌کانی ئه‌گێڕێته‌وه.
دیمه‌ن و ئه‌و پێشه‌کیانه‌ی که هه‌یه‌تی سه‌رچاوه‌یه‌کی به
پیتن بۆ داهێنان چ له رووی فره‌یی داهێنانه‌کانی و چ له‌رووی
ئه‌و شێوه‌گرنگانه‌ی داهێنان.ئامرازه‌کانی کارکردن له نێو
کایه‌یی بونیاد و پێکهاته‌یی مێژوویی و جوگرافی و سۆسیۆلۆژی
ئه‌م شاره‌دا ئه‌و شانسه‌ی پێ به‌خشیووه که بتوانرێ بکرێت
به خه‌یاڵ و سیناریۆی فه‌نتازی شارێکی جیاوازی پڕ له خه‌ون و
خه‌یاڵی هه‌زارپێچ. ئه‌م شاره ئه‌توانێ تووله‌رێگایه‌ک بێت
بمانباته‌وه بۆ شاڕێگاکان ، کانیاوێک بێت به‌ره‌و سه‌رچاوه،
لقێک بێ له رووبارێ. پێکه‌نینێکی دوور‌و درێژ‌و گریانێکی
هه‌میشه‌یی بێت، هه‌ناسه‌یه‌ک بێت له سنگی حه‌کایه‌تبێژان.
ماچێکی خۆشه‌ویستی بێت و خه‌ونێکی هه‌زارساڵه‌و ئاگرێ ده‌می
ئه‌ژدیهایه‌ک بێت ، مرۆڤێکی زه‌به‌ڵاح و ، شارێک بێ له ئاسمان
. هه‌رچیه‌ک له نێو باوڵی ئه‌م شاره‌دا هه‌یه، ئه‌کرێ
ئامرازی جوانترین به‌سه‌رهات، قه‌شه‌نگترین حیکایه‌ت ،
ره‌شترین ئاسمان و قوڵترین ده‌ریا بێت.
به‌هه‌رحالًَ ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ لێره‌دا باسی لێوه بکه‌م ،
به خه‌یاڵبوون و به خه‌یاڵکردنی ئه‌م شاره‌یه ، سه‌ره‌ڕای
دێرینی مێژووه‌که‌ی هه‌میشه سه‌رچاوه‌کانی به‌خه‌یاڵبوونی
تێدایه، ئه‌و ئامڕازانه‌ی تێدایه که نووسه‌ر و رۆماننووس
بتوانێ بۆ به خه‌یاڵکردنی رێگا‌و بان و شه‌قام و ته‌نانه‌ت
شێوه‌ی ژیان و بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵسووکه‌وته ئاساییه‌کان
به‌کاریان بێنێ. ئه‌م شاره ئه‌کرێ له نێو خه‌یاڵێکی
گه‌وره‌دا جوانترین جوگرافیا بێ ، له نێو جوانترین
سه‌مفۆنیادا جوانترین ئامێر بێت ، ئه‌کرێ سوود له گۆڕانه به
په‌له‌کانی وه‌رگیرێت، سوود له مرۆڤه‌کانی ، له حیکایه‌ت و
قه‌تارو ووشکایی زه‌ویه‌که‌ی ، له دیمه‌نی سیحراوی ئه‌و
هه‌موو ماشینانه‌ی به‌رده‌وام رۆحیان له ماڵ و حاڵ هه‌راسان
ئه‌کرد ، ئه‌کرێ سوود له‌م شاره وه‌رگیرێ ئه‌و شاره‌ی تا ئه‌م
ساته‌ش له پێکه‌نین ناگات، تا ئه‌م ساته‌ش نه‌بووه به
گه‌مه‌ی ئێوارانی خه‌ون.
شاری خه‌یاڵ نیه ، به‌ڵام ئه‌کرێ به خه‌یاڵاوی باس له
خه‌مه‌کانی بکرێ، ئه‌فسانه نیه به‌ڵام پڕه له دێوو درنج و
مه‌رگ و گه‌ڕانه‌وه . ئازاره‌کانی هه‌ر ئه‌وه نیه به ده‌ست
رۆژگاره‌وه ئه‌یچه‌ژێ، به‌ڵکو ئازاره‌کانی به‌ده‌ست
سیاسیه‌کانه‌وه کاڵایه‌کی سووک و بێ به‌هایه‌و هه‌رزانفرۆش
ئه‌کرێ و رۆشنبیرانیش گۆرانی ساخته‌ی به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌ده‌ن،
شارێکه رۆمای سه‌رده‌می نیرۆن و درێسدنی هیتله‌رو به‌غدای
سه‌رده‌می هۆلاکۆمان وه‌بیردێنێته‌وه، ئه‌م شاره ئه‌ڵێی
بازنه‌یه‌کی نووستووه، هه‌موو گریانه‌کانی مێژوومان وه‌بیر
دێنێته‌وه.هه‌موو وێرانکاری و حه‌سره‌ت و نه‌هامه‌تی رۆژگاری
نائومێدی، ئه‌و گۆرانیانه‌مان وه‌بیر دێنێته‌وه که باس له
نه‌مانی عاتیفه‌و وێرانه‌خاک و رووباری سه‌ربڕاو ئه‌که‌ن.
کاتێک که ناوێرین و ده‌ستمان تێناچێ به واقیعی ئازاره‌کانی
ئه‌م شاره بگێڕینه‌وه با بێین و له خه‌ونا بیبینین ، له
خه‌یاڵدا دروستیکه‌ین و له مه‌زه‌نده‌دا بۆی بڕوانین ،
سیمبوله‌کانی له جه‌سته‌ی خۆی بکه‌ینه‌وه‌و ناوێکی دیکه‌ی لێ
بنێین، گه‌ر ناتوانین له زمانی هۆشمه‌ندی ئه‌و بگه‌ین با
به‌زمانی خه‌یاڵ له‌گه‌ڵیا بدوێین ، گه‌ر دیمه‌نه‌کانی ئه‌و
شاره له‌به‌رچاوماندا وێنه‌یه‌کی ئاڵۆزه ، با بێین و رۆحی
ره‌نگه‌کانی بخوێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر تابلۆکانی له جۆرنیکای
بیکاسۆ بچێت و حوزنی له حوزنی نالی بچێ ئه‌ی بۆ ئه‌بێ نامۆ
بێت.
نازانم ئێمه به‌رامبه‌ر خۆمان که‌مته‌رخه‌مین ، یا ئازاره‌کان
که‌مته‌رخه‌میان کردووین ، ده‌نا بۆچی ئه‌بێ له‌به‌رده‌م ئه‌و
ئازاره گه‌وره‌ی که‌رکوک ، خه‌یاڵمان بلۆک بێت و
په‌نجه‌کانمان هه‌ر باسی ساخته بنووسن و رۆحیشمان ئاسووده بۆ
خۆێ بنووێ. بۆ ئه‌بێ به‌رده‌وام وڕێنه بکه‌ین و ووشه‌کانمان
نه‌توانن به نێو گه‌ڕه‌که ئازاراویه‌کانی ئه‌و شاره‌دا
پیاسه بکه‌ن و هه‌رچی ژنان و پێاوانی ئه‌و کوچانه هه‌ن به
چاوی غه‌یره له هه‌نگاوه‌کانمان بڕوانن.
له به‌رامبه‌ر هه‌موو گریانه‌کانی ئه‌م شاره گه‌ر نه‌توانین
هه‌نسک بین، خۆ ئه‌تواتین ده‌ستی نه‌وازش بین، ئه‌گه‌ر
له‌به‌رده‌م جه‌لاده‌کانی ئه‌م وڵاته زمانمان جورئه‌تی
هه‌ڵهێنانی نه‌بێ، خۆ چاوه‌کانمان ئه‌توانن چاوشارکێ له‌گه‌ڵ
ئه‌و هه‌موو ورده‌کاریانه‌یدا بکه‌ن که هه‌ن، په‌نجه‌کانمان
ئه‌توانن ئاوازی ئه‌و کلارنێته لێ به‌ن که هه‌ناسه‌ی
بێده‌نگی ماڵه چۆڵکراوه‌کانمان بۆ ئه‌گێڕنه‌وه، ئه‌توانین
شه‌رمێک بین و بچینه نێو حیشمه‌تی کچێکه‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێ
ئه‌توانین له ماڵێکی بێ ده‌رگادا به‌دووی کڵۆمدانی ده‌رگای
ته‌رحیلدا بگه‌ڕێین. له گه‌ڕه‌کێکی داروخاوی سیاناویدا
منداڵه بۆنخۆشه‌کان بدۆزینه‌وه ، له پاڵ گردۆڵکه‌یه‌کی بێ
مێژووا باسه‌کانی کۆچ و گۆڕینی سیماکان بگێڕینه‌وه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر ووشه‌شمان ده‌ست نه‌که‌وت ، تا شیعری پێ خه‌یاڵاویکه‌ین،
ئه‌وا ووشه‌کانی ته‌رحیل و ته‌بعیس و ته‌عریبمان هه‌ن، ماڵی
چۆڵ و رۆحی چۆڵ و مرۆڤی چۆڵمان هه‌ن ، ووشه‌کانی ترس و
نائومێدی و گه‌ڕانی به‌رده‌واممان هه‌ن ، هه‌ر هه‌موویان
پێکه‌وه ئه‌کرێ دراماترین خه‌یاڵ بۆ به‌سه‌رهاتی ئه‌م شاره
دروستکه‌ن.
به‌درێژایی گیانی ئه‌و گۆڕانه‌ی به پێده‌شته‌کاندا ریز بوون ،
لاپه‌ڕه‌مان هه‌یه ، به‌گه‌رمی باباگوڕگوڕ و تاوستان و
سه‌رابی پێده‌شته‌کان ووشه‌ی گه‌رممان له‌به‌رده‌ستدایه، به
ئه‌ندازه‌یی هه‌ژارو جلکه شڕه‌کان ووشه‌ی داماو هه‌ن
چاوه‌ڕوانی چیرۆکێکی سه‌رداخراون، به ژماره‌ی منداڵانی هه‌تیو
ووشه‌ی ته‌نیامان هه‌ن ، چاوه‌ڕوانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ن، به‌ڵام
له سایه‌ی ئه‌و هه‌مووه‌دا هه‌روا به بێده‌نگی جار جار
شیعرێک ، مۆسیقایه‌ک ، چیرۆکێ ، رۆمانێکی هه‌تیو
ئه‌خه‌ینه‌وه، جار جار له‌به‌رده‌م په‌یژه‌ی بێده‌نگی رۆژگاری
ئه‌و شاره خه‌یاڵیشمان جام ئه‌بێ. نه ئه‌توانین باسی رۆحی
گه‌ڕه‌کان بکه‌ین نه وه‌سفی هه‌یوانی ماڵه‌کانی خۆشمان بۆ
ئه‌کرێ .
ئای چه‌نده ته‌مبه‌ڵین ، ته‌نانه‌ت خه‌یاڵیشمان خه‌ریکن
په‌کیان ئه‌که‌وێ و وه‌کو هه‌موو ته‌نیاییه‌کان ته‌نیا ئه‌بن.
ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره پێویستێتی بازرگانیکردنی سیاسی و قسه‌ی زلل
و زمانی لووس نیه، ئافه‌رین و خۆشمه‌زه‌یی نیه، راوه‌ستان
له‌سه‌ر گڵکۆکه‌یی و شیوه‌ن گێڕان بۆ مێژووه‌که‌ی نیه ،
ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌یه‌وێ ، ئاوڕدانه‌وه‌یه، راوه‌ستانه
له‌ئاستی زامه‌کانیا، راوه‌ستانێک وا ده‌خوازێ ، چیتر ئه‌و
جه‌سته هه‌نجن هه‌نجنه‌ی هه‌نجن نه‌کرێت، راوه‌ستانێک
سه‌رقافڵه‌که‌ی سیاسیه جامبازه‌کان نه‌بن ، به‌ڵکو رۆشنبیران
بن، ئه‌گه‌ر رۆشنبیران نه‌شتوانن مێژوو بگۆڕن و
ئازارکه‌مکه‌نه‌وه ، ئه‌واتوانن مێژووه‌که‌ی تۆمار بکه‌ن و
رۆحه‌کان ئاسووده‌که‌ن ، گه‌ر نه‌شتوانن وێنه زیندووه‌که‌ی
بپارێزن ئه‌وه ئه‌توانن له نێو خه‌یاڵیاندا مه‌مله‌که‌تێکی
تری بۆ دروست که‌ن ، وێنه‌یه‌کی تری پێشکه‌ش بکه‌ن و ببنه
ئاوێنه‌یه‌ک بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی که‌رکوکێکی تر، به جۆرێک ئه‌و
شاره خۆی به‌و وێنه‌یه شاگه‌شگه بێت ، هه‌روه‌ک چۆن بۆگۆتا
له‌به‌رده‌می ماکواندۆی مارکیزدا تووشی سه‌رسوڕمان بوو، یان
کیه‌ف له به‌رده‌می شیعره‌کانی چیخۆفدا به چۆکدا هات، پراگی
کافکا ئێستاش وێنه‌ی سه‌ری کافکای به سنگیه‌وه هه‌ڵواسیووه.
با که‌رکوکیش وه‌ک ده‌زگیران لێوه‌کانی ئێوه بخاته سه‌ر
لێوی.
ئه‌م شاره له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازاره‌کانیا ئه‌کرێ خه‌یاڵه‌کانی
رۆشنبیر مه‌رهه‌مێکی ساڕێژکه‌ربێ بۆی ، شه‌قام و گه‌ڕه‌که
په‌ککه‌وته‌کانی چیتر ئێواران به نائومێدی خۆیانه‌وه خه‌ون
نه‌بینن و له ئاستی پوکانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ، خۆیان
زینده‌به‌چاڵ نه‌کرێن. با رۆشنبیر ته‌نیا چاو نه‌بێ به‌ڵکو
زمان و گوێ و ده‌ست و رۆحیش بێت ، با ئه‌م شاره لای ئێمه
ببێته خوانێک له نێو ئامڕازه‌کانیا ناونیشانه‌کانمانی پێ
تێرکه‌ین ، ئه‌م شاره با به هه‌موو ئازاره‌کانی ئاسمانێک بۆ
نووسین و به‌سه‌ر زه‌وی خه‌یاڵماندا وورده ئه‌ستێره ببارێنێ
.
سان بیترسبۆرگی ناسراو به شاری ژێره‌وه لای دیستۆفسکی
ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ دروستکردنی ئاسمانێکی سپی ، ئه‌و
شاره‌ی دیستۆڤسکی وای وه‌سف ئه‌کرد که هه‌موو شته‌کانی ره‌شن
ته‌نیا ئاسمانه‌که‌ی نه‌بێت که سپیه. ئه‌و له نێو ئاسمانی
ئه‌و شاره‌دا شته جوانه‌کانی دۆزیه‌وه با ئێمه‌ش له ماڵی
منداڵه ترساوه‌کانا گه‌مه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ربین.
ئه‌گه‌ر که‌رکوک له خه‌یاڵی رۆشنبیراندا تین‌و ته‌وژمێک نه‌بێ
بۆ ماشینی خه‌یاڵ ، میلۆدیایه‌ک نه‌بێ له نێو ده‌نگه
کپه‌کانی رۆشنبیر، ساماڵێک نه‌بێ له ئاسمانی پڕ هه‌وری پاش
ره‌هێڵه، که‌پرێک نه‌بێ بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ده‌نگه کپکراوه‌کان،
ئیتر ئه‌بێ چ جێگایه‌کی دی له‌و له پێشتر‌و زیندووتربێ، چ
جێگایه‌ک به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و مێژووی هه‌ڵگرتوه‌و ئازار له
داوێن و خوێنی پڕ هاوار له ده‌ماره‌کانیه‌وه وروژم دێنێ.
ئه‌گه‌ر سه‌مفۆنیای ئه‌م شاره ریتمه‌کانی رۆحی رۆشنبیر
نه‌جوڵێنی و نووستووه‌کان رانه‌په‌ڕێنێ، ئه‌ی چی تر ئه‌توانێ.
کۆتایی
|