28/3/2007
کۆمه‌ڵگای عێراق گیرۆده‌ی بارودۆخێکی ناهه‌مواری وا
بوه‌ته‌وه که له مێژووی هاوچه‌رخدا وێنه‌ی نه‌بووه و نیه
وه هیچکام له بزووتنه‌وه‌کانی تر چاره‌سه‌ریان پێ نیه بۆی
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو خۆشیان هه‌ر‌یه‌که‌یان بوونه‌ته
فاکتێک بۆ پێکهاتنی ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه دژواره و ئه‌و سیناریۆ
ڕه‌شه‌ی که هه‌ر رۆژه ده‌بێته مایه‌ی له ناوچوونی سه‌دان
که‌س و مالوێرانی هه‌زاران که‌س که زۆربه‌ی کرێکاران و
زه‌حمتکێشان و ژنان و مناڵانی بێ گوناهن . ژیانی ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی ئینسان له ئاستێکی زۆر نزمه.هه‌ریه‌که‌مان
ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان له لا ڕوون بێ تا که‌ی ئه‌م
ژیانه وا بێ ؟ یا كێ ده‌توانێ ئه‌م وه‌زعه کۆتایی پێ بێنێ؟
. به هه‌موو به‌ڵگه‌و ئه‌سنادێک که هه‌یه ئه‌و راستیه‌ی
نیشان داوه که کلیلی چاره‌سه‌ری وه‌زعه‌که له ده‌ستی چینی
کرێکار‌و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاریه و نه‌له ده‌ست
ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانکانیه‌تی و نه له ده‌ست لایه‌نه‌کانی
ئیسلامی سیاسیه نه له لای ناسیۆنالیزمه ڕه‌نگاو
ڕه‌نگه‌کانه نه لای تایفه و عه‌شیره‌ته‌کانه نه له لای
ئه‌و لایه‌نانه‌یه که خۆیان به چه‌پ و کۆمۆنیست ناو ده‌به‌ن
که‌چی ستراتیجیان جیا نیه له ستراتیجی بۆرژوازی و سۆشیالیزم
به دلیلی جۆراو جۆر دوا ده‌خه‌ن بۆ کاتێکی تر به کۆمه‌ڵگا
ده‌ڵێن کاتی نیه سات و سه‌ودا له گه‌ڵ بۆرژوازی و سه‌رۆک
عه‌شیره‌ته‌کان ده‌که‌ن و به‌کاری دیبلۆماسیانه ده‌یانه‌وێ
به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن یا به‌شدار بن له ده‌سه‌لاتدابه ریفۆرمی
بۆرژوازی خه‌ڵک رازی ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵاته ملهوریه‌که‌ی
سه‌رمایه ته‌مه‌ن درێژ تر ده‌که‌ن.
زۆربه‌ی
زۆری کۆمه‌ڵانی سته‌م دیده‌ی عێراق به‌و ڕاستیه گه‌یشتوون که
بۆ کۆتایی هێنان به هه‌ل مه‌رجی ئه‌مرۆ هیچکام له‌و رێگا‌و
لایه‌نانه نین و ناتوانن رزگاری به‌خش بن بۆیان وه ده‌بێ
کۆتایی به نه‌خشی ئه‌وانه‌ش بێ که به سه‌رسه‌ری
چاره‌نووسیانه‌وه‌ن . هێزێک ده‌توانێ ئازادی به‌خش بێ که پشت
به‌ستوو بێ به هێزی ملیۆنی خه‌ڵکی سته‌م لێ کراو ئه‌و
خه‌ڵکه‌ی که تینووی ئاسایش و ئازادی و یه‌کسانیه که
خوازیاری ژیانێکی ئینسانیه ئه‌م ژیانه‌ش له کۆمه‌ڵگایه‌کی
سکۆلار و سۆشیالیستدا دابین ده‌کرێ . له‌وانه‌یه زۆربه‌ی
خه‌ڵک ئه‌م ژیانه‌ی که ئاره‌زوویه‌تی پێی بگات ناو نه‌نێ
سۆشیالیزم به‌ڵام له راستیدا سۆشیالیزم هه‌ر ئه‌وه‌یه .
ئه‌وانه‌ی خوازیاری ئه‌م ژیانه‌ن که ئینسانه‌کان تێیدا له
ئه‌من و ئاسایش‌دا بن و هه‌موو که‌س تێربێ و برسی نه‌بێ ئازاد
و یه‌کسان بن پێناسی ئینسان نه‌کرێ له سه‌ر بنه‌مای
میللیه‌که‌ی و دینیه‌که‌ی ومه‌زهه‌به‌که‌ی یا له سه‌ر بنه‌مای
ژن بوون و پیاو بوونی و وه خوازیاری ئه‌وه‌ن ئینسان نه تیرۆر
بکرێ نه ئیعدام ، ئایین ده‌ست تێوه‌رده‌ری ژیانی ئینسان نه‌بێ
ئه‌وانه سۆشیالیزمیان ده‌وێ . ئه‌وانه ئه‌و هێزه‌ی کۆمۆنیزمی
کرێکاریه که ده‌بێ خۆیان رێکخه‌ن له حیزبی خۆیاندا.
حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ئه‌و حیزبه‌یه که ده‌یه‌وێ
له گه‌ڵ ئه‌م ئاوات و ئاره‌زووانه‌ی خه‌لکدا بێت ده‌مێکه
ئه‌مه‌ی راگه‌یا‌ندووه له به‌ر‌نامه‌ی دونیایه‌کی باشتر و
له ستراتیجه‌کانیدا . به‌ڵام به داخه‌وه که تا ئێستا ئه‌م
هه‌ڵپێکا‌نه ڕووی نه‌داوه له نێوان حیزب و بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی واته ئه‌م هێزی ملیۆنیه‌ی خه‌ڵکی سته‌م لێ
کراوه .
هه‌ر
ئه‌وه‌شه هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و بار ودۆخه‌ی تا ئیستا
ماوه‌ته‌وه به‌ره وخراپتر رۆشتووه ، بۆیه چاره‌سه‌ری ئه‌م
مه‌سه‌له له بوونی حیزبێکی رادیکاڵ و کۆمۆنیستی به هێزدا
ده‌کرێ که من پێم وایه ئه‌و حیزبه‌ش حیزبی کۆمۆنیستی
کریکاری چه‌پی عێراقه ده‌بێ به هێز بکرێت .
هه‌ر
هه‌نگاوێ که ئه‌م حیزبه بینی و بچێته پێشه‌وه به هه‌مان
ئه‌ندازه بۆرژوازی پاشه‌کشه ده‌کات وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه
هه‌ر هه‌نگاوێ ئه‌و حیزبه و بزتنه‌ووه‌که‌ی بچێته دواوه
بۆرژوازی زیاتر باڵی ره‌شێ ده‌کێشێ به سه‌ر خه‌ڵکی زۆرلێکراوی
عێراقدا .
هه‌ر
بۆیه حیزبیه‌ت بووه‌ته گه‌ره‌ترین و گرگترین ئه‌رکێک به
سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌وه که که ده‌یانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای
عێراق و خه‌ڵکی کوردستان به هیواو ئاواتی ئینسانی خۆیان بگه‌ن
وه بووه‌ته ئه‌رکی ده‌ست به‌جێ و فه‌وری . کۆمه‌ڵگا به بێ
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ده‌بێته ئاگر ودۆزه‌خ و ده‌بێته
گۆرستانی زیندوه‌کان و هه‌موو له به‌رده‌م خه‌ته‌ری مه‌رگی
راسته‌وخۆ و مه‌رگی شێنه‌یدان . بوونی حیزبی له‌و جۆره‌و
په‌یوه‌ست بوونی هه‌رچی زیاتری خه‌لك پێوه‌ی ئه‌م مه‌ترسیانه
دوور ده‌خاته‌وه لێ یان . چونکه ئه‌م حیزبه ده‌یه‌وێ وه
خه‌بات ده‌کا تا کۆمه‌لگا خۆی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بباته رێوه له
رێگای شورا کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه . ته‌نها ئه‌م
جۆره ده‌سه‌ڵاته‌یه که ئازادی و یه‌کسانی دابین ده‌کا .
هه‌ر بۆیه هه‌رکه‌س خوازیاری ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌یه ده‌بێ
به ته‌نگ به هێز کردنی ئه‌م حیزبه‌وه بێت و حیزبیه‌ت به
ئه‌رکی خۆی بزانێ و به وه‌سیله‌ی چاره‌سه‌ری کۆمه‌ڵگا بزانێ
. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی حیزبیه‌ت به لاوه ده‌نێن به
بیانووی جۆراو جۆره‌وه به رای من دوورن له چاره‌سه‌ری
کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه وه ناتوانن کارێکی جیددی له خۆیان
نیشان بده‌ن . وه ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵک ئه‌و رێگایه‌ی
ئه‌وانه بگرێته به‌ر ده‌بی کۆمه‌لگا چی لی بێت؟ . تا
کۆمه‌لانی خه‌ڵک پرژو بڵاو بن رێخکراو نه‌بن و فشار له سه‌ر
بۆرژوازی دانه‌نرێ بۆرژوازی و کۆنه‌په‌رستی تا دێت کۆمه‌لگا
زیاتر ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیه‌وه وه له ململانێکه‌یدا له
گه‌ڵ چینی کرێکار و کۆمه‌لگادا هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ
چونکه ئه‌وخاوه‌نی رێکخراو و حیزب و ده‌وڵه‌تی خۆیه‌تی واته
هێزی هه‌یه هه‌ر بۆیه له به‌رانبه‌ردا چینی کرێکار و
کۆمه‌ڵانی سته‌م دیده بۆ ئه‌وه‌ی رزگار بن و به ئامانجی
ئازادی ی یه‌کسانی بگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سۆشیالیزم دامه‌زرێنن به
بێ حیزبی رادیکاڵی کۆمۆنیستی مه‌حاڵه پێی بگه‌ن .
لایه‌نێکی تری زه‌روره‌تی حیزب ئه‌وه‌یه که بۆ ده‌سه‌ڵاتێ
پێویسته که سته‌می ئینسان له سه‌ر ئینسان لا ده‌با وه
کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌با که ده‌سه‌ڵات له ناویدا
به‌ره‌و پووکانه‌وه ببات به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندی بیری
کۆنه‌په‌رستانه‌ی توێژه ناوه‌نده‌کان و رۆشنبیره‌کانیان که
پێیان وایه حزب هیچ زه‌رور نیه به‌ڵکو پرژو بڵاوی کۆمه‌ڵگا
به باشتر ده‌زانن وه پێ یان وایه هه‌ر جۆره حیزب و
رێکخراوه‌یه‌ک دژایه‌تیه له گه‌ڵ مافی فه‌ردی خه‌لکدا .
ئه‌مه‌ش بزووتنه‌یه‌ک بووه له گه‌ڵ مێژووی دروست بوونی
کۆمه‌ڵگا چینا‌یه‌تیه‌کان شانبه‌شانی هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌که‌ی
تر واته بزووتنه‌وه‌ی سته‌مکردن و بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی
خوازی ئینساندا له دایک بووه وه هه‌میشه‌ش به‌شێکی ئه‌و
ئه‌رکه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ که چینه دارا‌کان و
سه‌رمایه‌داری ویستوویانه ئه‌نجامی بده‌ن . بۆیه ئه‌مڕۆش
ناکرێ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رستانه‌یه جیا
کرێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی بۆرژوازی و هێزه
کۆنه‌په‌رسته‌کانی. ئه‌مڕۆ به حوکمی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری و
زیاتر بووونی قه‌ڵشتی چینه‌کان و دابه‌ش بوونی کۆمه‌ڵگا بۆ دوو
چینی سه‌ره‌کی و نه‌مانی چینه ناوه‌نده‌کان و یا باشتره
بلێێن کز بوونی توێژه ناوه‌نده‌کان ئه‌م جۆره بزووتنه‌وانه‌ش
ده‌بنه پاشکۆی بۆرژوازی و ناتوانن سه‌ربه‌خۆ بمێننه‌وه و
کارێ ده‌که‌ن هێزی بۆرژوازی به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا به هێزتر بێ
هێزی کرێکاران و زه‌حمتکێشان و خه‌ڵکی سته‌م دێده لاواز تر
بکه‌ن . وه بۆرژوازی له‌مرۆدا زیاتر مافه ئابووری
کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌ردیه‌کانی ئینسان بخاته ژێر پێیه‌وه .
زۆر جار
ده‌بیستین و ده‌وترێ حیزب بۆیه پێویست نیه بۆ رزگاری ئینسان
چونکه له ئاستی جیهاندا حیزبی به‌لشه‌فیک شکستی هێنا یا
هیچ یه‌کێ له حیزبه شوعی و کۆمۆنیستیه‌کان به سه‌رکه‌وتن
نه‌گه‌یشتوون و نه‌یانتوانی هه‌نگاوێ بچنه پێشه‌وه بۆیه
حیزب نه‌بوونی باشتره لایان . له رووی مه‌نتیق و لۆژیکه‌وه
هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌م جۆره بۆ حیزبی سیاسی نا شایسته‌و
نه‌گونجاوه .له روانگه‌ی ((ئه‌نجام))ه‌وه ناکرێ دیارده‌کان
پێناسه بکرێن ئه‌مه سه‌تحگه‌رایی و موتله‌ق گه‌رایی
رۆشنبیرانی توێژه ناوه‌نده‌کانه . چونکه ئه‌گه‌ر بته‌وێ
هه‌ر دیارده‌یه‌ک بناسی ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی نیسبی و له
بزووتنه‌وه‌ی ناوه‌وه‌یدا بیناسیته‌وه . جا ئه‌گه‌ر ئه‌و
حیزبه کۆمۆنیستانه‌ی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه سه‌رکه‌وتن به
ده‌ست بهێنن نیسبیه‌ن به پێداویستیه‌کانی حیزبێکی ئینسانی و
ئازدیبه‌خش و سۆشیالیستخواز وه‌ڵام ده‌ره‌وه نه‌بوون له
راستیدا. له‌وانه‌یه ئه‌و حیزبانه زۆر کاری باش وئینسانیان
ئه‌نجام دابێ بۆ به‌شه‌ریه‌تی ئه‌مڕۆ بووبێته ده‌سکه‌وت
به‌ڵام ئه‌وه‌نده حیزبێکی قایم و پته‌و نه‌بوون بتوانن
سه‌رجه‌م ئاوات و ئاره‌زوو وه ئازادی و یه‌کسانی زه‌مانه‌ت
بکه‌ن له ڕێگای ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه جا ئه‌وه یاله به‌ر
نارۆشنی سیاسه‌ت وستراتیجی حیزبه‌کانه‌وه بووه یا به هۆی
ده‌رک نه‌کردنی رابه‌رانی بووه به‌و ستراتیج و تاکتیکانه که
بۆ زه‌مانه‌تی ده‌سه‌ڵات پێویستن سه‌ره‌نجام حیزب یا ده‌سه‌ڵات
به‌ره‌و لایه‌ک وه‌رگه‌راوه که ببێته دوژمنی ئاوات و
ئاره‌زوه‌کانی خه‌لکی سته‌ملێکراو .
هه‌موو
شتێک نیسبیه ته‌نها حه‌ره‌که‌ی ماده موتله‌قه هه‌روه‌ک
مارکس باسی ده‌کا . ئه‌گه‌ر حیزب ماده‌ی پێکهاتووی چه‌ند
توخمێک بێت ئه‌وه ده‌بێ ئه‌و ماده‌یه به شێوه‌یه‌کی نیسبی
چاو لێ بکرێ له چاوهێزو توانای بۆرژوازی و هه‌ل مه‌رجی
کۆمه‌لگاو تێروانینی رابه‌رو ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه بۆ
دانانی نه‌خشه عه‌مه‌لی پێوست وه‌ک وه‌ڵامێ به شه‌رایه‌تی
سه‌رده‌م .هه‌ر لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و به‌ره‌نجامه ناکرێ
حیزب نه‌مێنێ وه‌ک هه‌ر ماده‌یه‌کی تر ناکرێ له ناو بچێ
به‌لکو ته‌حویل ئه‌کرێ ده‌بی حیزب هه‌بێ ته‌حویل بکرێ
نیسبه‌ته‌ن به پێداویستی ئینسانی له کۆمه‌ڵگادا . حیزب
بوونی وه‌ک نان و هه‌وا پێویسته( مه‌به‌ست له حیزبی رادیکاڵ
و کۆمۆنیست )ه وه ده‌بێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه بێ به هه‌ل
هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م و سوود وه‌رگر بێ له ده‌رس و ته‌جروبه‌ی
حیزبه کۆمۆنیسته‌کانی کانی تر که نه‌یانتوانیوه به
ده‌سه‌ڵات بگه‌ن سته‌می ئینسان له‌سه‌ر ئینسان لا ببه‌ن و
مسۆگه‌ری بکه‌ن، لایه‌نه ئیجابیه‌کانیان به ده‌سکه‌وتی خۆیان
بزانن و لایه‌نه سه‌لبیه‌کانیان بدرێنه به‌ر ره‌خنه‌ی بێ
ره‌حمانه . هه‌ر بۆیه ئه‌و تیێروانینه‌ی پێی وایه حیزبی
سیاسی چینی کرێکار زه‌روره‌تی نیه بنه‌مای لۆجیک و مه‌نتیقی
نیه ، شانی خۆ خاڵی کردنه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر مه‌سول بوون
له گرتنه به‌ری رێگای رزگاری به‌شه‌ریه‌ت له دوا
شیکردنه‌وه‌دا ده‌یه‌وی چه‌رخی مێژوو را بگرێ و به‌ربه‌ست
دابنێ له به‌رده‌م یه‌کگرتوو کردنی ئیراده‌ی ئینسان بۆ رزگاری
خۆی له جه‌نگڵستانی تاریکی سه‌رمایه‌داری وه‌ئه‌وانه ببنه
پارێزه‌ری وه‌زعی مه‌وجود وه ببنه پاڵشتێکی جیددی بۆرژوازی و
لایه‌نه کۆنه‌په‌رسته‌کانی کۆمه‌لگا وه له رووی ته‌مایلی
سیاسیه‌وه له بۆرژوازی به باڵه جیاوازه‌کانیه‌وه نزیکتر
ده‌ر که‌ون به‌راورد به کۆمۆنیزم و په‌یامه ئینسانیه‌که‌ی
که هه‌ڵی گرتووه.
له
کۆتایی ئه‌م باسه‌دا ڕوو ده‌که‌مه رابه‌رانی کرێکاری و
خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش له شوێنی کاردا یا له شوێنی ژیانتانا
شانه‌و تۆری حیزبی پێک بێنن . له گه‌ره‌کاندا یا له‌وشوێنه‌ی
کاری لێ ده‌که‌ن له کارگاکاندا شوراکان دامه‌زرێنن به بوونی
حزب و شوراکان ده‌توانین هه‌نگاو هه‌ڵگرین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی
خۆمان بگۆرین به ژیانێکی باشتر وه دونیای پر له زولمی ئێستا
بگۆرین به دۆنیایه‌کی باشتر که شایسته‌ی ئینسان بێت با
ئه‌وه بکه‌ینه شیعاری هه‌میشه‌یی خۆمان بژی سۆشیالیزم و بژی
حیزبیه‌ت و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق . |