له ڕۆژانی ڕابوردوودا پلۆنۆمی به‌رینی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌ستراوه و دوابه‌دوای
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوی پلۆنۆمه‌که ده‌کراوه. وه‌ک له
پلۆنۆمه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه، ئه‌م کۆبوونه‌وه له
ئاستێکی به‌ریندا به ڕێوه چووه و هه‌م چاوی له ڕاپۆرتی
سیاسی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه کردووه و هه‌م هه‌ندێ ئه‌رک و
به‌رنامه‌ی کورت ماوه و درێژماوه‌ی بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
دیاری کردووه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێوه‌ندی به ڕای گشتی و
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و خوێنه‌ری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌وه هه‌یه،
لایه‌نی سیاسی و ئه‌و ئه‌رک و سیاسه‌تانه‌یه که کۆمه‌ڵه
ڕه‌چاوی ده‌کاو بۆ خۆی دیاری کردووه. بۆیه باسه‌که‌ی من
زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌و ناچمه سه‌ر ئه‌رک و پرێنسیبه
ناوخۆییه‌کان که پێوه‌ندی به ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه(
هه‌رچه‌نده له هه‌لومه‌رج و باری ناوخۆی ئێسته‌ی دا، دووان
له سه‌ر هاوکێشه‌ی ناوخۆیی کۆمه‌ڵه، زۆر نامۆ نا‌بێ).
له ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆتایی پلۆنۆمدا، وه‌ک ئه‌رک و سیاسه‌تی
داهاتووی کۆمه‌ڵه داکۆکی له‌سه‌ر سێ بوار یان مه‌یدانی
هه‌ڵسوڕان و چالاکی کراوه. به‌ره‌ی کوردستانی، به‌ره‌یه‌کی
دیمۆکراتیک له ئاستی سه‌راسه‌ری له ئێران و کۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌کان له ئێران ئه‌و بوارانه‌ن که پلۆنۆم بڕیاری
داوه کۆمه‌ڵه و کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌که‌ی لێبڕاوانه
هه‌وڵیان بۆ بدا و ڕۆڵێکی چالاک و پۆزه‌تیڤی تیا بگێڕێ.
ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ باسی لێبکه‌م یان وه‌ک ڕخنه و تێبینی
ئاماژه‌ی پێبکه‌م، دوو خاڵی سه‌ره‌کییه. یه‌که‌م: ئه‌و بوار و
سیاسه‌ته‌ی که کۆمه‌ڵه هه‌ڵیبژاردوون و دووهه‌م: ئه‌زموون و
شه‌ریکه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌و به‌ره یان مه‌یدانانه‌دا.
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له‌و بوارانه‌دا که ڕاگه‌یه‌ندراوی
پلۆنۆم دیاری کردوون، دروشم و ئامانجی ئه‌و پێکهاتانه له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامان و پێکهێنه‌رانی ئه‌و ڕێکخراوانه ناته‌بایی و
وێکنه‌چوویه‌کی زه‌ق و یه‌کجار دیاریان هه‌یه. به واتایه‌کی
تر که‌متر ئه‌ندامێک له‌و به‌رانه‌دا هه‌ڵگری ئه‌و دروشمانه‌ن
که ئه‌و به‌رانه بۆخۆیان دیاری‌یان کردووه، یان له ڕوویه‌کی
تره‌وه زه‌رفییه‌تی ئه‌و ئامانجه‌یان هه‌بێ که له سه‌ر
کاغه‌ز نووسراون. ئه‌گه‌ر قسه له بواری کوردستانی و به‌ره‌ی
کوردستانی بێ، به‌ره و کاری هاوبه‌ش وه‌ک بڕوایه‌ک یان
بنه‌مایه‌ک له سیاسه‌ت، تێروانین و چوارچێوه‌ی هیچکام له‌و
حیزب و ڕێکخراوانه‌دا نابینرێ که له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و
ده‌سه‌ڵات له کوردستان ئاماده‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که
هه‌وڵ بۆ به‌ره ده‌ده‌ن،ئه‌گه‌رچی له قسه‌دا هیچیان
نه‌هێشتۆته‌وه. حیزب و باراگاکانی حیزب پیرۆزی و قودسیه‌تێکی
سه‌یریان هه‌یه و هه‌رشتێک، له دیپلۆماسی و ئازادی و
نه‌ته‌وه و خاک و ...هتد ده‌بێ له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی و
دابین کردن و گرێنتی بوون و سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی حیزب دا
بێت. حیزب نه ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی که له
پرۆگرام و کۆنگره‌کاندا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵکو وه‌ک
په‌یینژه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی داهاتوو، بۆ دابین کردنی هژموونی و
هه‌یمه‌نه‌ی خۆ، بۆ سنوردارکردنی ئازادیی و مافه‌کانی تاک و
کۆ، بۆ ترساندن و چاوتۆقاندن و چاوده‌رتۆقاندن به‌رانبه‌ر به
ئازادیخوازان و ڕۆشنبیران و ڕه‌خنه‌گران و ڕۆژنامه‌نووسان،
وه‌ک فۆڕمێک بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیاز، وه‌ک شتی تریش، له سه‌رو
هه‌موان و هه‌موو بوونه‌کانه‌و ده‌وه‌ستێ. ئه‌مه
له‌حاڵێکدایه که چه‌مک و مانای حیزب له لای حیزبه‌کان
هاوکات و هاوڕێیه له‌گه‌ڵ گشت شته باشه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌رچی
شۆڕشگێڕی و پێشکه‌وتنخوازییه، له‌گه‌ڵ هه‌رچی قاره‌مانی و
ده‌ستکه‌وته‌کانه، ئه‌وه‌نده به‌خیلن، هه‌مویی بۆ خۆیان
ئه‌وێ و به‌شی که‌س ناده‌ن. هه‌موی ئه‌وان کردوویانه و
ئه‌وه‌ی له ناو حیزبه‌که‌ی ئه‌وان نه‌بووبێ و نه‌بێ هیچی
به‌رناکه‌وێ. له‌م ململانێ یه‌دا، حیزبی تر، خراپتر له‌وان
ڕه‌خنه‌گران و ڕۆشنبیران پاسیڤ و دابڕاو و دۆڕاون. بۆیه له
سایه‌ی ئه‌و تێگه‌شتنه له حیزب له کوردستان که ڕاستییه‌کی
زه‌ق و نه‌شارا‌وه‌یه، باسکردن و هه‌وڵدان بۆ کارێکی وا به‌س
خۆ فریودان و خۆخه‌ڵه‌تاندنه. لێره‌دا باسی من یان شه‌ڕی من
نه‌ک بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی پۆینتێک بێت بۆ
ئه‌و توێژه‌ی که من به‌شێکم له‌وان، به‌ڵکو
په‌له‌پیتکه‌یه‌که له ئه‌قڵیه‌تێک که یه‌که‌مین خوازیاری
ده‌سه‌ڵاته وه ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته داهاتووی کۆمه‌ڵگایه‌ک و
نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌گرێ به‌ده‌سته‌وه و داڕێژه‌ر و
به‌ڕیوه‌به‌ری یاسا ده‌بێت له داهاتوودا.
له‌بواری سه‌راسه‌ری و به‌ره‌ی دیموکراتیکدا، ڕاستیه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی که کۆمه‌ڵه‌و کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و پلۆنۆمه‌که‌ی چاوی ئینتیزار و ته‌ماحیان تێبڕیون،
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌فی که‌ره‌وه‌ی دیموکراسی و به‌ره و کاری
هاوبه‌ش و ئازادییه‌کانن، ئه‌وه‌نده جیدی نین و خاوه‌نی
ئیراده و کێش و ڕێکخراو نین. ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه که تا
ئێستا له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌کاندا ناویان له‌گه‌ڵ
کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشان هاتووه و پێده‌چی پێکهێنانی به‌ره
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بێت، نه خاوه‌نی ڕابوردووییه‌کی پاک و
شۆڕشگێڕانه‌ن(وه‌ک سازمانی ئه‌کسه‌رییه‌ت_ که پێوه‌ندی و
ئاڵوگۆڕکردنی په‌یامی پیرۆزبایی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه وه‌ک
تراژدیایه‌ک یان گاڵته‌جاڕییه‌ک دێته به‌رچاو، چونکه هه‌موو
سنوره‌کان شێوێندراون و هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان قوربانی و
شه‌ریکی سه‌رکوتگه‌ر و دارگیرکه‌ردا نامێنێ) وه نه هه‌ڵگری
سیاسه‌ت و پلاتفۆڕمێکی جیدین بۆ داهاتووی ئێران و له‌وه‌ش
خراپتر نه ڕێبه‌رایه‌تی به‌شێك یان توێژێک له کۆمه‌ڵگای
ئێران ده‌که‌ن. ئه‌و ڕێکخراوانه هه‌رچه‌نده خۆیان وه‌ک
حیزبی عه‌له‌نی و چالاک پێناسه کردووه، به‌ڵام زیاتر تاقمێکی
وه‌همی و ئینتێرنێتی و کاغه‌زینن، له دونیای ڕاستی دا هیچ
بوون و حوزورێکیان نیه و له گرینگرین خۆپیشاندان و بۆنه‌کانی
حیزبی خۆشیان دا ناتوانن 30-40 که‌س کۆبکه‌نه‌وه. من له سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک یان پێشکه‌وتنێک
هه‌بێ له به‌ره یان کارێکی هاوبه‌ش دا، یه‌ک له سه‌ر ده‌ی
بۆ کۆمه‌ڵه و کورد نیه. ئه‌وان بۆ خۆیان ئابڕو وئێعتبار
ده‌کڕن و ناو و مێژوویه‌ک بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن. به‌ڵام
کۆمه‌ڵه شانازی و بایه‌خه مرۆیی و شۆڕشگێڕانه‌کانی خۆی
هه‌ڕاج و هه‌رزانفرۆش ده‌کات. (بۆ ڕێبه‌رایه‌تی کورد همیشه
مرغ همسایه غاز بوده است). من پێم وایه لانی که‌م
ڕێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه ئه‌زمونی له‌و چه‌شنه‌ی له پرۆژه‌ی
دروست کردنی حیزبێکی سه‌رانسه‌ری دا هه‌یه . ڕاستیه‌کان
ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که مێژوو دووپات ئه‌بێته‌وه وه
به‌داخه‌وه بیری ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی کوردی ئه‌وه‌نده تیژ
نیه که 10 ساڵ له‌وه پێشی خۆی له بیر بێت. هیوادارم
ئه‌مجاره‌ش له‌هه‌مان کوندا ماره‌که پێوه‌یان نه‌دا.
له بابه‌ت کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کان: ئه‌م ڕێکخراوه‌یه
تازه‌یه و ئه‌موون و مێژوییه‌کی ئه‌وتۆی نیه. هه‌رچه‌نده
ئه‌ندامانی باسی لێک تێگه‌شتن و هه‌نگاونان و به‌ره‌وپێش چوون
ده‌که‌ن، به‌ڵام تا ئێسته هیچ کارێکی جیدی و هاوبه‌شی لێ
نه‌بینراوه، یان لانی که‌م ئاسه‌واره‌کانی به‌دی ناکرێن. وه‌ک
ده‌رده‌که‌وێ لایه‌نی کوردی له‌وێ تۆکمه‌تر و ڕێکخراوتره و
ته‌جره‌به‌ی کاری سیاسی و ڕێکخراوه‌یی زیاتری هه‌یه. به‌ڵام
وه‌ک شتێ له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانیش دا حیزبه کوردییه‌کان
خه‌ریکی یارگیریین هه‌رکامه‌یه‌ن بۆ ژێر پێ خاڵیکردنی ئه‌وی
دیکه هه‌وڵ ده‌دا.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، به جێی متمانه کردن به خه‌ڵک و
هێزه پێشڕه‌و و مرۆڤدۆسته‌کان، چ پێوسیتییه‌ک به هه‌ڵات
هه‌ڵات به شوێن ئه‌م و ئه‌و و خۆ نزم کردن و خۆ که‌م
کردنه‌وه هه‌یه!!؟؟
هه‌رچه‌نده من باوه‌ڕم به کاری هابه‌و‌ش و دیالۆگ و لێک
تێگه‌شتن و ئاشتی و دموکراسی هه‌یه، وه له حاڵه‌تێک که
ئازادی و دیموکراسی به مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر بکرێ
و هه‌ر لایه‌نه‌و ڕێز له بنه‌ما و پڕێنسیبه‌کانی دیموکراسی
بگرێ، ده‌شێ کارێکی جیدی بکرێ و هه‌نگاوێکی به‌که‌ڵک
هه‌ڵبگیرێ، به‌ڵام وه‌ک کورد وته‌نه‌ی مرۆڤ له شوێنێک قسه‌ی
خۆی بکات که گوێی لێ بگرن.
ئاوریـــــــــــــــــــــلی 2007
|