بۆ هه‌موو ماڵپه‌ڕ و که‌ناله‌کانی تری ڕاگه‌یاندن!
سیروان کاروانی

 

له‌ 07-04-2007وه‌ که‌سێک به‌ ناوی (سیروان کاوانی)‌ بابه‌تێکی له‌ژێر ناونیشانی (به‌ چ سوێندێک باوه‌ڕ بکه‌ین که‌ نه‌به‌ز گۆران ڕفێندراوه‌!!.....)، له‌  هێندێک شوێندا بلآوکردۆته‌وه‌.

من که‌ (سیروان کاروانی)م و زۆربه‌ی خوێنه‌رانی هێژا به‌ وێنه‌ و نووسینه‌کانم ئاشنان، هیچ ئاگادارییه‌کم له‌و نووسینه‌ نییه‌ و (نه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی نووسیوه‌ و نه‌ به‌ڕێز نه‌به‌ز گۆران)یش له‌ دوور یان نزیکه‌وه‌ ناناسم و جگه‌له‌وه‌ش منێکی نزیکه‌ی 20 ساڵ دوور له‌ کوردستان هیچ له‌و جۆره‌ زانیارییانه‌م له‌لا به‌ده‌ست ناکه‌وێت، هه‌روه‌ها شێواز و ڕێنووسی نووسینی من جیاوازه‌ و خوێنه‌ر سانا درکی پێ ده‌کات.

نازانم گه‌ر که‌سێک به‌ ناوی (سیروان کاوانی)یه‌وه‌ هه‌بێت و بنووسێت، ئه‌وه‌ ئه‌رک و لێپێچینه‌وه‌ی و‌رد و ژیریی که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ڤینه‌ی خوێنه‌ر پێیان ده‌به‌خشێت بیپارێزن، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی من بابه‌ت بڵاوده‌که‌مه‌وه‌ ده‌توانن ئه‌و نووسینانه‌ ببینن که‌ من خاوه‌نیانم.

هیوادارم ئه‌وانه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ناوی مندا لێیان تێکه‌ڵ بووه‌، ئه‌و ڕاستییه‌ ببینن.

 

08-04-

           

 

05/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca