کچی
شیرینم دوعا تابان
ڕۆژهه‌ڵاتی ئاخ
ئاسمان تۆ چه‌نده
ڕوو ڕه‌شی. ئاسمان
دیسان چاوه‌ت
له هه‌نای
دوعاکانی ئه‌وێنداری
دوعا
نوقاند و وه‌ڵامت
نه‌دایه‌وه.. ده
بۆ دات نه‌باران بارانی
به‌رد به سه‌ر
ئه‌و ڵاشخۆره
مرۆڤ‌کوژانه،
ئه‌و ڕۆژه
که دوعایان
له به‌ر
چاوت ئه‌تک
ئه‌کرد؟ _
دوعا گیان
کچم: شه‌ره‌م
ئه‌که‌م که هه‌ر
کات ناوت ده‌هێنێم
، شه‌ره‌م له
هێزوو
توانای تۆ ئه‌که‌م،
سه‌ر‌م سوور
ئه‌مێنێت که
چون ئه‌و
خوێن مژانه
نه‌یان بینی؟ هه‌ر چی
دێته‌وه بیر‌م
دیمه‌نی له
خوێن گه‌ووزاو‌ت،
هاواڕێک له
قوڵای دڵمه‌وه
دێته ده‌ر و
هه‌موو ئه‌و
ئازارانه
تۆ کێشاوته له جه‌سته‌ی
خۆمدا، هه‌ستی
پێ ئه‌که‌م
و فرمێسکه‌کانم
دڵوپ دڵوپ
دێنه‌خه‌وار.... _
دوعا گیان
کچم بوو پێم
ناڵێیت
تاوانت چی
بوو؟ چیت
کرد کچم؟
تاوانت
فروشتنی و‌ڵاتت
بوو به
دۆژمنانت؟
یان خۆد تۆ بویت
که کوردت ئه‌نفال
کرد؟ یان حلبچه‌ت
شێمیا باران
کرد و 6000 که‌سی
به‌تاوانت
شه‌هید کرد؟
ده بێژه پێم که
تۆ بویت
باباگورگورت
دابه‌ده‌ستی
تورکان و یان
کوردت کرد به
عه‌ره‌ب؟؟
ده پێم بێژه،
هاوار دڵم
هێزی نه‌ماوه،
ده بێژه
تاوانبار تۆ
بویت!! هه‌ر بۆیه
ئه‌وه‌ت به‌سه‌ر
هات..... _ کچم
چاوه پر له
ئه‌ڤێن و
ئاواته‌کانتم
بوو بکه‌ره‌وه..
پێم بێژه
خۆشه‌ویستت
کێ بوو؟ که
ئه‌وها
ئازایانه گیانتدا
له ڕێگایدا؟ _
کچه شیرینه‌که‌م
ده‌با پێت
بێژم: له‌م جه‌نگه‌ڵستانه‌ی
ئێمرودا که
کوردستانی
پی ئه‌ڵێن:
خۆشه‌ویستی
سنووردار
کراوه. له
ناو فه‌رهنگی
و‌شه‌کاندا،
مانای وشه‌ی
ئه‌ڤین و
خۆشه‌ویستی
بێ‌وه‌ڵام
ماوه‌ته‌وه،
و له وه‌ڵامی
مانای ئه‌ڤێن
و خۆشه‌ویستی
چه‌ند دانه
خاڵی ڕه‌ش
دانراوه که
یانی بیری لێ
مه‌که‌ره‌وه
که هه‌ر نه‌ماوه
و که‌سیش
نازانێت له
کوێ هاتوه و
ته‌مه‌نی ئه‌و
و‌شه‌یه بۆ
چه‌ند هه‌زار
ساڵ ئه‌گرێته‌وه
بۆیه که‌س
له مانای تێ‌ناگات.............. له‌م
جه‌نگه‌ڵستانه‌یه
ئه‌ڤین ئه‌تک
ئه‌کرێت، هۆنراوه‌کان
له دار ئه‌درێن،
قه‌له‌مه‌کان
له زیندان کراون
و ڕۆژ نێه به
ڕێگای شه‌رعه‌وه
ژن نه‌کوژن و
پاشان پێی‌یان
نه‌یه‌ژن له
سه‌ر شه‌ره‌ف
و ناموس
کۆژراون. شه‌رف
و نامووس و
خۆشه‌ویستی
وڵاتیان
گۆزاته‌وه
بۆ ناو ده‌رپێ‌ی
ژن و کچه‌کانیان. ده‌سته‌ڵاتیش
بۆ مانه‌وه‌ی
خۆی ئێمه‌ی
هه‌روا گێیڵ
و گێژ له ناو
ئه‌م نه‌زانیه
و به‌ڕیگای دین له‌م سه‌ده‌یه هێشتویانه‌ته‌وه.
بۆیه ئه‌ڤێن
یانی مردن! ئه‌ڤێن
یانی کۆتایی
ژیان!! ده‌زانم
باش ده‌زانم
که‌س نه‌بوو
له تۆ تێ‌بگات،
که‌س باوه‌ری
نه‌ده‌کرد
به‌و ته‌مه‌نه
بچکۆله‌ته‌وه
له مانای ئه‌ڤێن
تێگێشتبێتیت
و تا مرده‌ن
له‌ته‌ک ئه‌ڤین
بیت. _
کچه جوانه‌که‌م
دوعا: ئه‌و
ڕێگایه تۆ پێیدا
ڕؤێشتێت گه‌لێک
پر له ژان و
که‌سه‌ره،
زۆر که‌سی وه‌ک
تۆ بوون که
په‌ێیدا
ڕؤێشتن وه‌ک:
شیرین و فه‌رهاد،
مه‌م و زین و
خه‌ج و سیامه‌ند.....
ئێمرۆ تۆ له
ناو ئه‌و
ڵاپه‌ره ڕه‌شه‌ی
مێژوودا به خوێنی
خۆت، ئه‌و
سۆزه‌یه که
دات به
شیرین و فه‌رهاد
و مه‌م و زین و
خه‌ج و سیامه‌ند....
به‌ریته سه‌ر.
تۆ جارێکی تر
مانای ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌ڤین و
خۆشه‌ویستیت
خسته ناو فه‌رهه‌نگی
وشه‌کان. به
خوێنی خۆت
نۆسیت خۆشه‌ویستی
یانی قرچه قرچ
و سووتاند‌نی
دڵ بۆ یار، بۆ
وڵات، بۆ دایک
و باوک و هاوڕی‌یان.
تۆ به مردنی
خۆت و به
ڕێگای ئه‌و
ئه‌ڤێنه پاکه‌ت،
ڕووی هه‌زاران
ڵاشخۆر ومرۆڤ
کوژانت ڕه‌ش
کرد، ئێستا
باش ئه‌زانم
چه‌نده ئه‌و
دڵ ره‌قانه
له خۆیان
بێزارن... کچه
ئازاکه‌م دوعا
گیان: تۆ توانیت
به خوێنی
خۆت کچه‌کانی
هاوڕێت له
باشوور، له
باکوور و له
ڕۆژهه‌ڵات
بهه‌ژێنیت و
فێری فڕینی
ئازادی و هه‌ڵبژاردنی
خۆشه‌ویست و
دڵداری بکه‌یت. ئافه‌رین
و هه‌میشه زیندوو
بێت ناوت له
ناو دڵی ئه‌ڤیندارانت. مردن
و سه‌ر شۆڕی و
ڕوره‌شی بۆ
ئه‌وانه‌ی
که ده‌م له
ئازادی ئه‌ده‌ن
و به‌ڵام
ژیانی که‌سانی
تر به‌ئاسانی
له ژێر ناوی
نامووس و شه‌رف
و دین ڵێیان
ده‌ستێنن. |