بێگومان
زۆرینه‌ی توێژ و لایه‌نه ڕۆشنبیر و سیاسیه‌کانی ئه‌مڕۆی
کوردستان ئاگایان له‌و قسه‌وباسانه‌ی به‌ڕێز (سه‌رۆ قادر)
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه.
بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانم ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک و خوێندنه‌وه‌یه‌کی دوور له
ئایدیای
حیزبی و بنه‌ماکانی جیهان بینی ئه‌و ئایدۆلۆژیا سیاسییه
ته‌قلیدیه بخه‌مه نێو ئه‌م باسه‌مه‌وه، خوازیارم بتوانم
وه‌ک که‌سێکی واقعی(ئه‌گه‌ر واقعیه‌ت بوونی مابێت) ڕوون
کردنه‌وه‌یه‌ک بخه‌مه ئه‌ستۆی خۆم بۆ لێکدانه‌وه‌ی
قسه‌وباسه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه.
بۆ
ئه‌وه‌ی به دوور له تێگه‌یشتنه ڕه‌قه‌کانی نێو دیارده‌ی
سیاسی باوی ئه‌مڕۆی کوردوستان که حیزبه سه‌ره‌کیه‌کان و
هاوده‌مه‌کانیان به شێکی سه‌ره‌کین له نێو چه‌مک و فه‌همه
گشتیه‌کانی بنیات نانی ئایدیا و جێخستنی زیاتری که‌لتووری باوی
ڕۆژهه‌ڵاتیانه. که ئامانجی سه‌ره‌کییان بۆ خه‌ساندنی
هه‌ناسه‌یه‌کی کراوه‌ی زیندووه، تا بتوانێت ببێت به
ده‌روازه‌یه‌ک بۆ کرانه‌وه و نه‌خشاندنی بنچینه‌یه‌کی وا
بته‌و ، کاریگه‌ر بێت به‌سه‌ر مێژوویه‌ک له
خۆدووباره‌کردنه‌وه‌دا. ده‌بێت زۆر ڕاشکاوانه و به دوور له
هه‌ر بونیاتێکی ترساندن و تۆقاندن له مه‌رگ، ڕاستیه‌کان
بدرکێنرێت. ئه‌گه‌ر بێت و کۆمه‌ڵگا بشوبهێنین به منداڵێکی
ناکامڵی ده‌وره ته‌واو نه‌کردووی نێو منداڵدانی دایکێک،
ئه‌وا به‌ناچاری و به شێواوی ئه‌و منداڵه دێته دنیاوه.
ئه‌و منداڵه وه‌ک زینده‌وه‌رێکی چوست و چالاک و ساغ ناتوانێت
به کاره‌کانی خۆی هه‌ستێت، که ساغێك پێیی هه‌ڵده‌ستێت.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش به جۆرێک ئاخێندراوی ناو چوارچێوه
داگیرکاریه‌کانی ڕژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی حکومه‌تیی
عێراقی و ناوچه‌که بووه، ده‌کرێت ئاسته سلبیه‌کانی زیاتر
له ڕووه ئیجابیه‌کانی ببینرێت. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هۆکارانه‌ی
سه‌ره‌وه، چاوه‌ڕوان بوون له کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خۆش نابێت
به‌دوور ببینرێت. چونکه خواستی ڕژێمه داگیرکاره‌کانی
ناوچه‌که ئه‌وه‌ی خواستووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ
کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌گه‌ر خاوه‌ن توێژێکی شۆڕشگێڕ و به به‌رنامه
بووه له مێژووی خۆیدا، بۆ نه‌یتوانی له ماوه‌ی 16 ساڵی
ده‌سه‌ڵاتیدا گۆڕان به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه مشه‌خۆره‌دا بهێنێت؟
پێم وایه ئه‌مه پرسیارێکی دروسته، به‌ڵام له‌م پرسیاره‌ش
درووست تر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌حزابی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان
خۆیان خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌کی دوور له که‌لتووری به‌عسیزم و جیهان
بینی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتن، ئه‌وه هۆکار چی
بوو وا نه‌یان توانی گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له نێو هزرو
تێگه‌یشتنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا به‌دی بێنن؟
کاک
سه‌رۆ قادر، به واقعیانه ده‌یه‌وێت ڕه‌خنه‌ی دروست له‌م
ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای کوردستان بگرێت و به کۆڵانی پێچاوپێچیشدا
ده‌یه‌وێت خۆیشی و ده‌سه‌ڵاتیش له نێو گه‌نده‌ڵکاریه‌کان
وه‌ده‌ر بنێت. ئه‌و ده‌یه‌وێت تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه و
هه‌ندێک له که‌سایه‌تی و تاکی به‌ر پرسی ناو ئه‌حزابه‌کان
بخاته ناو ئه‌و ڕه‌هه‌نده ناشیرینه‌وه. چونکه ئه‌و
لێکدانه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی که‌موو کوڕیه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌خۆش و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی
خاوه‌ن ئابوری. بۆیه ده‌کرێت بوونی گه‌نده‌ڵی وه‌ک
دیارده‌یه‌کی ئاسایی ببینرێت.
بوونی
ئه‌م تێگه‌یشتنه ده‌خوازێت هه‌ندێک خوێندنه‌وه‌ی واقعیانه‌ی
بۆ بکرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت بپرسین ئاخۆ ئه‌وه ته‌نها
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی کوردستان نین که خۆیان خاوه‌ن هه‌موو
شتێکی زیندوو نازیندووی خه‌ڵکی کوردستانن؟ ئاخۆ هه‌قی خۆمان
نیه بڵێین به کاک سه‌رۆ قادر، ئه‌گه‌ر هۆکار ته‌نها نه‌بوونی
ده‌وڵه‌تێک و وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه، بۆ بوونی گه‌نده‌ڵی و
فه‌سادی ئیداری. با به‌واقعیانه بتوانرێت ئاوڕێک له مێژووی
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووی کوردستان بدرێته‌وه و بزانین ئایا
ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی خه‌ڵکه‌وه بووه تا هۆکاری گه‌نده‌ڵی و
نه خۆشیه‌که‌ی بخه‌ینه ئه‌ستۆ، یان به ده‌ستی ئه‌و دوو
حیزبه سه‌ره‌کیه‌وه بووه و، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه
تایبه‌ته‌کانی خۆیاندا هه‌موو بنیاتێکی سیاسی و پێگه‌یاندنی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێشیان کردووه به قوربانی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ند
خوازییه. بۆ نابێت بڵێین ته‌نها بڕیارده‌ری ناوخۆی کوردستان
به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و دوو زلهێزه‌وه بووه؟ بۆ
نه‌توانرا داڕشتنه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ بکرێت بۆ سه‌رله‌نوێ دروست
کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو سڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیارده و که‌لتووره
سلبیانه‌ی که کۆمه‌ڵگای به ئایدیای شه‌ڕخوازی پێگۆشکرا
بوو؟ ئالێره‌دا ناهه‌قیه‌کی مه‌زن ده‌کرێت بۆ هۆکاره‌کانی
په‌یدا بوونی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و فه‌ساده ئیداریه‌یی که
ته‌واوی جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگایشی گرتۆته‌وه. ئاخۆ
ده‌سه‌ڵاتێک بخوازێت خاوه‌ن وڵاتێک و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ
بێت و بڕیارده‌ری نێو ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێت، نابێت پێش
وه‌خت خاوه‌ن بنچینه‌یه‌کی به‌هێز بێت بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی به
شوێنی ده‌که‌وێت؟
ئه‌م
به‌ڕێزه ده‌یه‌وێت ڕه‌خنه‌یه‌کی سیاسی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی
کوردستان بگرێت و پێیان بڵێت ئه‌وه ئێوه‌ن هۆکاری ئه‌م هه‌موو
نا عه‌داله‌تیه، به‌ڵام کاتێک خۆشی و جێگاکه‌شی وه‌بیر
ده‌که‌وێته‌وه، ناچار دێت ئۆباڵی گه‌نده‌ڵیه‌که ده‌خاته
ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانی نێو حیزبه‌کان. دیاره
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ک ئه‌وه نیه بتوانیت نیشانه‌کانی دیاری
بکه‌یت و ده‌رمانیشی وه‌ده‌ست نه‌که‌وێت، به‌ڵکو پێویستییه
بنچینه‌ییه‌که ئه‌وه‌یه تۆ بتوانیت نه‌خۆشیه‌که له
جه‌سته‌دا بنه‌بڕبکه‌یت. ئه‌مه چاره‌سه‌ری ته‌واوه، نه‌ک
گه‌ڕان به شوێن ده‌رماندا.
بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان و ئه‌و گرفته سه‌ره‌کیانه‌ی
ڕوو به ڕووی ژیانی خه‌ڵکی بوه‌ته‌وه، ده‌کرێت چاره‌سربکرێن،
به‌مه‌رجێک ده‌سه‌ڵات بتوانێت خۆی به به‌شێکی زیندووی ناو
کۆمه‌ڵگا بزانێت. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ده‌سه‌ڵات و
که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆیان زۆر به
جیاوزتر له خه‌ڵکی سه‌یر ده‌که‌ن و وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مان کوڕی
ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه نه‌بن و ڕۆژانێکی ڕابردووی نێو ژیانی
خۆیان و گونده‌کان و شاره‌کانیان وه‌بیر نه‌یه‌ته‌وه، که
ته‌نها پاڵپشتیان ئه‌و خه‌ڵکه ڕه‌شوڕوته بوو، ژیانی
خۆیانیان ده‌کرد به قوربانی پێشمه‌رگه و ئایدۆلۆژیاکه‌ی.
ئه‌وانه‌ی له پڕێکدا بوون به کوڕێک، ته‌نها زۆرینه‌ی
که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی نێو ئه‌حزابی سیاسی ئه‌و دوو
ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستان، ئه‌گه‌ر نا خه‌ڵکی هه‌ژار و سته‌م دیده‌ی
کوردستان و ئه‌نفالکراوان، زۆرینه‌یان تا ئێستاش له نێو
باردۆخی زۆر دژوار‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. ئه‌وه ته‌نها
به‌ڕێزانێکی چاوسوورکه‌ره‌وه‌ن ئێستا خاوه‌ن جیهانێکن که له
خه‌ونیشدا چاوه‌ڕێی نه‌بوون، نه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان.
خۆئه‌گه‌ر ته‌نها بونیاتێک هه‌بوایه بۆ بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و دروست کردنی جیهانبینی دوور له ترس
و کوشتن، ده‌بوا دڵنیا بوونایه له‌وه‌ی که هیچ کام له ئێوه
نه‌تان ده‌توانی ببن به‌خاوه‌نی ئه‌و سه‌روه‌ت و ساما‌نه
بێئه‌ژاماره‌یه. نابێت بپرسن له خۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه له
کورترین ماوه‌دا توانیتان باشترین جۆری ژیان و خۆشبژێوی دابین
بکه‌ن بۆخۆتان، ئایا به چ یاسایه‌ک به‌ده‌ستان هێنا. ئه‌گه‌ر
یاسا بوونێکی مه‌ده‌نیانه‌ی هه‌بوایه کامتان ده‌تان توانی
خۆتانی لێ ڕزگار بکه‌ن؟ زۆرجار ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر دیارده‌ی به
جیهانی بوون به‌م شكڵ و شێوازه بێت که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت به سه‌ربازگیریه‌که‌یه‌وه بینه‌خشێنێت بۆ
جیهان و، به‌ری ڕه‌نجی ئازادیخوازیه‌که‌ی نێو کۆمه‌ڵگا
ڕۆژهه‌لاتیه‌کانیش به په‌روه‌رده‌کردنی ده‌یان ملیاردلێری نوێ
خۆی پێناسه بکاته‌وه،
له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا لێشاوێک له بێکار بوون و گرانی
نێوبازاڕ به‌سه‌ریه‌کدا که‌ڵه‌که ببێت، ئه‌م ناهاوسه‌نگیه‌ش
ده‌بێت به هۆکاری ئه‌و گرێکوێره‌یه‌ی هه‌رکه‌س وێڵ بێت
به‌شوێن په‌یداکردنی سه‌روه‌ت و سامانێکی لفلیدراودا. به‌ڵام
ئه‌م هه‌رکه‌سه‌یه کێ ده‌گرێته‌وه! ئایا هه‌موو که‌سێک
ده‌توانێت ببێت به خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆر؟ یان
ئه‌وه ته‌نها چینێکی باڵاده‌ستی نێو کۆمه‌ڵگایه که ئه‌مڕۆ
له ده‌سه‌ڵاتدان. ئاخۆ سه‌روه‌ت و سامان ده‌توانێت ببێته هۆی
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه، له کاتێکدا، زانست و ڕۆشنبیرییه‌کی
مه‌ده‌نیانه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خوێندنه‌وه‌دا بێت!
نه‌بوونی یاسایه‌ک و ده‌ست نه‌گه‌شتن به لێپێچینه‌وه له
گه‌نده‌ڵکاریه‌کان، ده‌بێت به‌و هۆکاره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت و
هه‌مووش هه‌ر گله‌یی ده‌که‌ن، له‌سه‌ره‌وه تا ده‌گات به
خواره‌وه‌ی هه‌ره‌می ئه‌و دوو حیزبه. بۆ نابێت بڵێین قوڕ
به‌سه‌ر ئه‌و به جیهانبوونه و قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه‌ش که دڵی به ئه‌م کرانه‌وه‌یه خۆشه؟
ده‌ورانێک به هه‌موو مانای خۆی بووه به‌ده‌ورانی گونده‌یی و
هه‌ڕه‌شه کردن، هه‌ڕه‌شه‌کردن له هه‌رچ تاکێک و له هه‌رچ
گروپێک ده‌یه‌وێت وه‌ک ویژدانێکی ڕاستگۆیانه په‌نجه بخاته
سه‌ر ڕاستیه‌کان. باشه بۆ نابێت بڵێین ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات خۆی
چیه، ئه‌گه‌ر بێت و به‌رپرسیاریه‌تی و دابین کردنی ژیان
نه‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵات هه‌ر
به‌ومانایه دێت که ئه‌مڕۆ له نێو چه‌مکی جیهانبینی
ڕۆژهه‌ڵاتدا باوه. ده‌بێت بکوژ و ببڕ هه‌رخۆی بێت. یان ده‌بێت
ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌رشانیه‌تی بتوانێت جێبه‌جێی بکات و
هه‌موو که‌موکوڕیه‌کانیش به ئه‌ستۆ بگرێت. به‌رپرسیاریه‌تی
له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا گه‌وره‌ترین کلیلی ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت خۆی له‌قه‌ره‌ی فه‌همی
دیموکراسیه‌ت به‌مانا دروسته‌که‌ی بدات، کۆمه‌ڵگه‌ش به‌هه‌مان
کارلێکراوبوونه‌وه ده‌توانێت ڕوبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ببێته‌وه
له‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌دا. نه‌بوونی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌ته
ده‌بێته هۆکاری له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی
پێکهاته‌کانی به کۆمه‌ڵگا بوون و قه‌یرانه‌کان لێره‌وه
سه‌رده‌ردێنن.
ده‌ورانی ئه‌م سه‌رده‌مه و که‌وتنه ناو ده‌ریایی گه‌نده‌ڵی
و فه‌سادی ئیداری، وه‌ک نه‌خۆشی سه‌ره‌تان وایه له
ته‌شه‌نه‌کردنیدا بۆ ناو جه‌سته بگشتی. جا چه‌ندێک زوو فریایی
بنه‌بڕکردنی بکه‌ویت هێشتا دره‌نگه. بۆیه له نێو
هه‌لومه‌رجێکی ئاوا سلبی و گۆشکراو به ترساندن و کارکردن بۆ
به‌گه‌نده‌ڵ کردنی کۆمه‌ڵگا، ده‌بێت ئومێدی چ ئاینده‌یه‌کمان
هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت کاربکرێت بۆ دابین کردنی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی و، چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بۆ ئه‌و
کاته هه‌ڵبگیرێت!!!!!!!!
22/03/2007
هۆڵاندا
|