وه‌ک
ئاگادارن ماوه‌یه‌که حکومه‌تی فنلاند به‌ئاشکرا
په‌یوه‌ستبووه به‌و که‌م
پینه دژی په‌نابه‌ریه‌ی که له ووڵاتانی تری ئه‌وروپا
به‌رێكخراوه. که‌دیاره په‌نابه‌ران له‌سه‌ره‌تایترین
مافه‌کانی خۆیان بێ به‌هره ده‌کات و سهرنجام بریاری
دیپۆرتکردنهوهشیان ده‌دات.
له‌ماوه‌ی رابردودا سه‌ره‌تا حکومه‌تی فنلاند بریاری
وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌قی ئیقامه‌ی په‌نابه‌رانی وڵاتانی سۆمال و
ئه‌فغان و عێراقی دا وه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی ڕابردودا کار
به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه به ئاشکرا ڕایانگه‌یان که
په‌نابه‌رانی عێراق دیپۆرتی ناوه‌چه‌کانی کوردستانی عێراق
ده‌که‌نه‌وه!
ئاشکرایه که بریاری دیپۆرکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له
کاتێکدایه که‌خه‌ڵکی عێراق دووچاری گه‌وره‌ترین ترژیدیابوون
به‌هۆی شهروکوشتارو داگیرکاریه‌وه. رۆژ نیه سه‌دان که‌س
نه‌بنه قوربانی ته‌قینه‌وه‌و کاری ئیرهابی و تیرۆر، هه‌ربۆیه
ئه‌مرۆ عێراق بووه‌ته نائه‌منترین وڵاتی جیهان و هیچ پاساوێک
ناتوانێت شانی حکومه‌تی فنلاند له‌به‌رابه‌ر به ژیان و
چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌دا خاڵی بکاته‌وه.
بۆیه
ئیمه سه‌رباری ناره‌زایه‌تی تووندمان به‌م سیاسه‌ته و
هه‌ڵوێسته نا ئینسانیه‌ی حکومه‌تی فنلاند هه‌روه‌ها خۆمان به
به‌رپرس ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌و
ئینسانانهداو به ته‌واوی مانا داکۆکی له‌مافه‌کانیان
ده‌که‌ین و له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و تێکۆشانداین بۆ
به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان.
بۆیه
لیره‌دا هه‌موو په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی له فنلاندا
بانگه‌واز ده‌که‌ین که بۆ داکۆکی کردن له مافه‌کانی خۆیان
بێنه مه‌یدان و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رز بکه‌نه‌وه‌و له
هه‌موو ئه‌و چالاکیانه‌دا به‌شداری بکه‌ن که بۆ داکۆکی کردن
له مافی په‌نابه‌ری به‌ڕی ده‌کرێت!
بۆیه
ئیمه وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م به‌شداری کردن له خۆپیشاندانی
رۆژی 20/4/2007
به کاریکی گرنگ و پێویست دازانین و داوا له‌هه‌موو
په‌نابه‌ران و ئازادیخوازان ده‌که‌ین که له‌م خۆپیشاندانه‌دا
به‌شداری بکه‌ن!
هاوکات
لێره‌دا ئێمه داوا له‌هه‌موو حزب و ڕێکخراوه چه‌پ و ئینسان
دۆست و کرێکاریه‌کان ده‌که‌ین که به‌توندی ناره‌زایه‌تی خۆیان
دژ به‌م بڕیاره‌ی حکومه‌تی فنلاند ده‌ربڕن و ڕێگه به
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نه‌ده‌ن بۆ ووڵاتێک که هیچ
جۆره ئه‌منیه‌ت و ئاسایشێکی تێدانیه!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق – کۆمیته‌ی فنلاند
بۆزانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه به (مسته‌فا باهر ) به‌هۆی
ته‌له‌فونی 0445010754
شوێن و کاتی خۆپیشاندان
رۆژی هه‌ینی
.
20/4/2007
کاتژمێر 17
شوێن له‌به‌رده‌م
(
Kampin Narinkkatori
( |