له
یادی
هاوڕییانی
گیان به‌ختکردوو
شاپور و
قابیلدا نه‌مان
بۆ
تیرۆریزمی
ئیسلامی! نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
له ڕۆژێکی
وه‌ک ئه‌مرۆدا
ده‌ستی ڕه‌شی
تیرۆریزمی
ئیسلامی که
له سایه‌ی
سیاسه‌تی
کۆنه‌په‌رستانه‌و
چاوپۆشی
حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
له کوردستاندا
بره‌وی سه‌ندبوو،
گه‌یشته
دوو هاوڕێی
کۆمۆنیست‌و
دوو ڕابه‌ری
ناسراو‌و
خۆشه‌ویستی کرێکاران‌و
زه‌حمه‌تکێشان.
هاوڕێیان
شاپورقادر‌و
ئةندامى
مةكتةبى
سياسى حزب و قابیل
عادل
ئةندامى
كوميتةى
رابةرى
ريكخراوى
كوردستان. كة
دوو هه‌ڵسووڕاوی
کۆمۆنیست‌و
ڕابه‌ری زه‌حمه‌تکێشان‌و
كرێكارانى هه‌ولێر‌و
ئاواره‌کانی
که‌رکوک
بوون، ژیان‌و
خه‌باتیان
تێکه‌ڵ به خواست‌و
ئاواته
ئینسانیه‌کانی
سه‌دان‌و هه‌زاران
كرێكار و زه‌حمه‌تکێش‌و
بێبه‌شان
بوو بوو.
تیرۆری ئه‌م
دوو ڕابه‌ره
خۆشه‌ویسته
به‌ڵگه‌یه‌کی
تری ئاشکرای
دوژمنایه‌تی
هه‌موو ئه‌وانه
بوو که ئه‌م
کاره چه‌په‌ڵه‌یان
ئه‌نجامدا‌و
زه‌مینه‌یان
بۆ سازدا، له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندی‌و
ئامانجه‌کانی
کرێکاران‌و
بێبه‌شانی
کوردستان. تیرۆریزمی
ئیسلامی نه
به ده‌ستوه‌شاندن
له
کۆمۆنیسته‌کان
ده‌ستی
پێکرد‌و نه
به
تیرۆرکردنی ئه‌و
ڕابه‌رانه‌ی
حزبی
کۆمۆنیستی
کرێکاری
کۆتایی هات. ئه‌م
ئینسانکوژیه
دڕندانه‌یه
که به‌رگی
سیاسه‌ت‌و ئه‌حزابی
له‌به‌ر
کردووه، وه‌ک
هه‌ر په‌تایه‌کی
خه‌ته‌رناک‌و
ڤایرۆسێکی
کوشنده مه‌ترسیه‌کی
هه‌میشه‌یی
بووه‌و هه‌یه
بۆ سه‌ر
ئازادی‌و
ئازادیخوازان‌و
مه‌ده‌نیه‌ت‌و
مه‌ده‌نیه‌تخوازانی
کوردستان. ئه‌م
ڤایرۆسه له
سایه‌ی کۆنه‌په‌رستی‌و
دواکه‌وتوویی‌و
عه‌شیره‌تگه‌ری
ده‌سه‌ڵاتی
حاکم له
کوردستان له
په‌سا زه‌مینه‌ی
له‌بار بۆ
بڵاوبوونه‌وه‌ی
فه‌راهه‌م
دێت‌و به‌رهه‌م
دێته‌وه. ئه‌مڕۆش
وه‌ک
ڕابردوو
ئیسلامی
سیاسی‌و
ئینسانکوژی
ئه‌م
جووڵانه‌وه‌یه
هه‌ڕه‌شه‌یه‌که
بۆ سه‌ر ژیان‌و
ئه‌منیه‌تی
جه‌ماوه‌ری
کوردستان.
ده‌سه‌ڵاتی
حاکم له
کوردستان ئه‌وه‌ی
نیشانداوه
که نه ده‌یه‌وێت
ئه‌م مه‌ترسیه
بنه‌بڕ بکات‌و
نه مه‌به‌ستێتی
کۆمه‌ڵگا له
شه‌ڕی ئه‌م
تیرۆریزمه
بپارێزێت. ده‌ست
تێکه‌ڵ
کردنی ئه‌حزابی
با‌ڵا ده‌ست
له
کوردستان له
گه‌ڵ ده‌سته‌و
تاقمه
ئیسلامیه‌کان
له کوردستان‌و
له عیراق،
هاوپه‌یمانێتیان
له‌گه‌ڵ ئه‌م
هێزانه،
ئیمزادان له
هه‌موو ئه‌و
ده‌ستور‌و
قانوونانه‌ی
که له لایه‌ن
ئه‌م هێزانه‌وه
به‌سه‌ر خه‌ڵکی
عیراقدا سه‌پێنراون،
به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن
که ئه‌م حزبانه
له پیناوی
قازانجه به‌رته‌سکه‌کانی
خۆیان هه‌رده‌م
ئاماده‌ن
چاو له‌م
تیرۆریزمه
هاره بپۆشن. یادی
هاوڕییانی
گیانبه‌ختکردوو
ڕۆژێکه بۆ
نه‌فره‌ت
کردن‌و مه‌حکوم
کردنی چه‌ندباره‌ی
تیرۆریزمی
ئیسلامی‌و
هه‌موو ئه‌و
کۆنه‌په‌رستییه‌ی
که ئه‌م تیرۆریزمه‌ی
له باوه‌ش
گرتووه‌و
بۆ پاساوی
دواکه‌وتوویی‌و
نامۆ بوون‌و
بگره نه‌یار
بوونی خۆی به
خواست‌و
ویسته مه‌ده‌نی‌و
علمانیه‌کانی
جه‌ماوه‌ری
کوردستان به
کاری ده‌هێنێت.
به‌ڵام له
هه‌مان
کاتدا ئه‌م
یاده بۆنه‌یه‌که
بۆ دووباره
کردنه‌وه‌ی
عه‌زم‌و
لێبڕاویی کۆمۆنیستیمان
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی
تیرۆریزمی
ئیسلامی
سیاسی، پاراستنی
کۆمه‌ڵگای
کوردستان
لێی‌و قه‌لاچۆکردنی
ئه‌م
تاوانکارییه
سیاسییه، بةتايبةت
كة ئيسلامى
سياسى بة
ئيمكاناتو
بارةو بولى
جمهورى
ئيسلامى
كةوتونةتةوة
جمولو
خةريكن
ئةمنيةتو
ئارامى
كوردستان تيكدةدةن. به‌رزو
به‌ڕێز بێت
یادی
هاوڕییان
شاپور‌و
قابیل نه‌مان
بۆ
تیرۆریزمی
ئیسلامی بژی
ئازادی، یه‌کسانی،
حکومه‌تی
کرێکاری! مه‌کته‌بی
سیاسی حزبی
کۆمۆنیستی
کرێکاری
عیراق 2007-04-18 |
4/19/2007