من مر‌ۆڤم
به
به‌رگێکی خۆڵاوی پڕ له پینه‌وه
پاچێکت
وا به شانه‌وه.
چاوم
لێته ... وه‌ک دێوانه
به
کوچهکانا ڕائه‌که‌ی.
چاوم
لێته ... وه‌ک هه‌ژارێ
سه‌ر به
هه‌زار ماڵا ئه‌که‌ی.
داوا
ئه‌که‌ی: ئاگرێ بن
به‌ره‌و
کۆشک و دام و ده‌زگای
ژاندرمهکان شاڵاو به‌رن.
چاوم
لێته ... له جاده‌کانی
-سه‌قز-
و –بانه- و
-سنه- و
–مهاباد-ا
کۆمه‌ڵێکت به‌دواوه‌یه
پڕ به
جیهان هاوار ئه‌که‌ی:
من که
کوردم له نه‌ژادا
له‌ناو
کێو و که‌ژا زادهم.
هه‌موو
عاله‌م ئه‌زانن کێم
منیش که
هه‌ر له‌و ئهجدادهم.
مرۆڤێکی
شۆڕشگێڕم
له ڕێ و
شوێنی خۆم لاناده‌م.
ئه‌گه‌ر
دوژمن به‌ڕێگه‌ی خۆی
نه‌ک بۆ
زیندان لهدارمدا
زمانی
گه‌رمی باوه‌ڕم
(ده‌رسی
هه‌ڵمه‌ت، تۆڵه سه‌ندن)1
بۆ
گه‌لان دائه‌دا.
ئه‌گه‌ر
زۆردار،
کێوێکی
وه‌کو بێستوون بێ
من
بورکانم.
ئه‌گه‌ر
زۆردار،
بورجێکی
وه‌کو ئیڤڵ بێ
بومه‌له‌رزه‌ی بێئامانم.
ئه‌گه‌ر
زۆردار،
له‌شکرێکی بێ‌شومار بێ
من
تاعوونم، من به‌فرم
من
ئاگرم، من زههرم.
دوژمن
ماربێ، من ته‌ورم
سه‌ری
سواربێ، من تیرم
سه‌گی
هاربێ، تاپڕم
من
که‌سێکی به‌هێزم
من مرۆڤی
نه‌مرم.
-1978-
ئێمه کوردین
ئێمه
کوردین
نه‌وه‌ی
گوردین
ڕۆڵه‌ی
که‌ژ و سه‌ر چیا.
خهباتکهرین
کۆڵنه‌ده‌رین
سه‌ر
بڵندی ناو دنیا.
***
له هه‌ر
سوچێکی تاریکی
ناو
گه‌ردوونا
چرایهکین.
له هه‌ر
کۆشکی زۆردارێکی
ناو
جیهانا
ئاگرێکین.
***
ئێمه
کوردین
برای
هه‌موو گه‌لێکین.
ئێمه‌ی
گه‌لان
هه‌موومان مرۆڤێکین.
ئێمه‌ی
مرۆڤ
به‌ڕووی
زوڵما
هه‌ڵمه‌ت
به‌رین
نابه‌زین.
ئێمه‌ی
نه‌به‌ز
له
باوه‌ڕدا
ئاشتی
خوازین
سه‌ربه‌رزین.
***
ئێمه
... ئێمه
ئێمه
کوردین
ئێمه
مه‌ردین
مرۆڤین.
ئێمه‌ین
که وا
ڕوخێنه‌ری فاشیستین.
-1978-
دوژمنانی گێل
گه‌لانێ
خاوه‌ن
هه‌زاران
ڕۆڵه‌ی وه‌کو –کاوه- بن
نه‌ترس و
بێباک
کۆ له
شێر نه‌که‌ن،
سه‌ودای
تۆڵه بن.
ده‌ک
هه‌شتان به‌سه‌ر
دوژمنانی
گێل.
مه‌شخه‌ڵی گڕی هیوا و داخوازی
گه‌لانی
ئێران
به
هه‌وری ڕه‌شی پیلانه‌کانتان
هه‌رگیز
دانامرێ.
ئێوه‌ش
له‌گه‌ڵ گشت زۆرداری جیهان
شێره
به‌فرینه‌ن.
قه‌ت
تواناییتان
له‌به‌ر
گه‌رمایی باوه‌ڕی گه‌لان
زۆر خۆی
ناگرێ.
هه‌ر
ئه‌توێنه‌وه
به
توانهوهتان
دێ
سوتاوه‌کان
ئاوا
ئه‌بنه‌وه.
خۆری
ئازادی
به‌سه‌ر
سه‌راپای خاکی گه‌لانا
په‌خش
ئه‌بێته‌وه.
-
بێکه‌س- هه‌ڵئه‌سێ
ئێمه‌ش
به‌دوایا
داری
ئازادی بۆ ئه‌ڵێینه‌وه.
-1978-
(1)
دێڕه شیعرێکی شاعیری ناسراو کاک (خالید دلێر)ه.
سه‌رنج:
* ئه‌م
هۆنراوه‌یه‌م له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئاماده‌یی پیشه‌سازی
کاره‌با له سلێمانی، ڕۆژی 23/3/1980 خوێندۆته‌وه.
* ئه‌م
هۆنراوه‌یه‌م (توانه‌وه له هه‌ستی مرۆڤایه‌تیدا) له
19/3/1980 نارد بۆ کاک - ئه‌نوه‌ر حه‌مه ڕه‌شید- ی شاعیر، تا
له کۆڕی شیعر خوێندنه‌وه‌ی 5/4/1980 له هه‌ڵه‌بجه
بیخوێنمه‌وه، ئاگاداری کردمه‌وه که (لیژنه‌ی ڕۆشنبیری) ڕێگا
نادات بیخوێنمه‌وه و هۆنراوه‌ی تر بنێرم، منیش ناردم. دوای
کۆڕه‌که ئه‌و ده‌سته شاعیره‌ی سلێمانی به ئاماده‌بوونی
په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی هاوکاری کاک - فریا جاف- له ماڵی کاک
–جه‌باری حاجی که‌ریم- له هه‌ڵه‌بجه میوان بووین له شه‌وی
5 له‌سه‌ر 6ی 4/1980 که پێکهاتبووین له:-
1.
جه‌لال شکۆ
2.
عه‌بدولقادر سه‌عید سه‌رچناری
3. ڕه‌زا
حه‌مه
4.
دڵشادی عومه‌ر کاکی
5. ئاوات
...
6. فاروق
فه‌تاح
7. فریا
جاف
8.
جه‌باری حاجی که‌ریم
9.
عه‌بدول شارباژێڕی
هه‌ریه‌که‌مان سه‌رو شیعرمان خوێنده‌وه و له کاسێتا بۆ
یادگار تۆمارمان کرد، هه‌ریه‌که و نوسخه‌مان لێگرته‌وه، من
ئه‌م شیعره‌م تۆمار کرد (توانه‌وه له هه‌ستی مرۆڤایه‌تیدا)
که سێ پارچه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م شیعره سێ پارچهییهم
نارد بۆ - ڕۆژنامه‌ی هاوکاری- و - گۆڤاری به‌یان- بۆ
بڵاوکردنه‌وه.
+
پارچه‌ی (من مر‌ۆڤم) له - ڕۆژنامه‌ی هاوکاری- ژماره 556 له
13/11/1980 بڵاویان کرده‌وه که لێی لابرابوو.
+
پارچه‌ی (دوژمنانی گێل) له - ڕۆژنامه‌ی هاوکاری- ژماره 558
له 20/11/1980 بڵاویان کرده‌وه که لێی لابرابوو.
+
پارچه‌ی (من مر‌ۆڤم) له - ڕۆژنامه‌ی العراق- له لاپه‌ڕه‌ی -
الثقافه الکردیه- ی ژماره 1646 له 9/7/1981 له‌سه‌ر
بڵاوکراوه‌که‌ی – هاوکاری- به ده‌ستکارییه‌وه به عه‌ره‌بی
بڵاویان کرده‌وه، که وه‌رگێڕ ناوی خۆی له‌سه‌ر نه‌نووسیبوو،
وه وشه‌ی - ژاندرمهکان-ی شای ئێرانی کردبوو به - حراس
الخمینی الدجال ... هتد.
+
پارچه‌ی (دوژمنانی گێل) له - گۆڤاری به‌یان-ی ژماره 83 له
ت 1-2 ساڵی 1982 جارێکی تر بڵاویان کرده‌وه، که له‌و کاته‌دا
ده‌مێک بوو له شاخ بووم. |