دیجله‌ی
هزرم ، کتێبێکی نوێی به‌رێز دکتۆر مارف خه‌زنه‌داره . ئه‌م
کتێبه بریتیه له کۆمه‌ڵێک ووتار که‌پێشتر له گۆڤاری گوڵان
نووسیویه‌تی . پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه ، کۆمه‌ڵێک
پرسیار‌و سه‌رنج لام گه‌ڵاڵه بوو. هه‌ربۆیه پێم خۆش بوو به‌م
ووتاره ده‌ریانبخه‌م .
پێشه‌کی
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راکێشام ، بۆچی سه‌رۆقادر پێشه‌کی بۆ ئه‌م
کتێبه ده‌نووسێت ؟؟!! ئایا دکتۆر مارف ، پاش زیاتر له 40 ساڵ
له نووسین و کار وچالاکی هه‌مه‌جۆری سیاسی و ئه‌ده‌بی ،
ناتوانێت خۆی پێشه‌کی بۆ کتێبه‌که‌ی بنووسێت ؟؟!! . به‌بڕوای
من، دکتۆر به‌م پایزی ته‌مه‌نه‌وه پێویستی به‌م
مووجامه‌له‌یه نه‌بوو.
د. م.*
و کاری وه‌رگێڕان
له‌چه‌ند شوێنێکدا دکتۆر باسی وه‌رگێران و کێشه‌کانی
ده‌کات . د.م. ده‌ڵێت ( به‌داخه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا هیچ
له‌شاکاره گرنه‌کانی جیهان ، وه‌رنه‌گێراونه‌ته سه‌رزمانی
کورد .ل75 ) پاشان ره‌خنه له‌زمانی نووسینی ئه‌و
وه‌رگێرانه ده‌گرێت ، که له زمانی دووه‌مه‌وه وه‌رگێران
ده‌که‌ن .ڵ76. لێره‌دا ده‌بێت بپرسین ، ئایا به‌رێزیان بۆچی
هه‌تاوه‌کوو ئێستا یه‌کێک له‌شاکاره گرنگه‌کانی جیهانی
وه‌رنه‌گێراوه ؟! خۆ به‌رێزیان ماوه‌ی 40 ساڵێکه زمانی
رووسی ده‌زانێت. وه‌لێ بۆچی برایانی کارامازۆف یان جه‌نگ و
ئاشتی ، وه‌رنه‌گێرا بۆ زمانی کوردی؟! . له‌لایه‌کی تره‌وه
ئایا کار و نووسینه‌کانه‌کانی دکتۆر زۆرته‌واون؟! .بۆ نموونه
دکتۆر که زمانی ئینگلیزیش ده‌زانێت ، که‌چی هاتووه به
دایکه تێرازه ده‌ڵێت پوره تێرازه ل.18 !!
Mother
واته
دایک. له‌هیچ زمانێکی جیهاندا به دایکه تێرازا نه‌ووتراوه
پوره تێرازه !!. یان ده‌ڵێت خۆشه‌ویسته عاره‌به‌که‌ی دایانا
، له‌دوارۆژدا ده‌بوو به‌برای مه‌لیکی به‌ریتانیا ل 19!!
ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه ، چونکه له‌دوارۆژدا کابرا ده‌بوو به( زڕ
باوکی )مه‌لیکی به‌ریتانیا . یان به (باندی مافیا) ده‌ڵێت (
تیپی مافیا ) ل .125 . ووشه‌ی (تیپ) بۆ وه‌رزش
به‌کارده‌هێنرێت وه‌کوو ( تیپی دووگۆڵی، تیپی باسکه،،،) .
تیپ بۆ باندی مافیا به‌کارناهێنرێت. ده‌ڵێت ووشه‌ی فاشی مانای
(باوه‌شێک دار!!)ده‌گه‌یه‌نێت. ل . 184. راستیه‌که‌ی ووشه‌ی
فاشی ، ووشه‌یه‌کی ئیتالی کۆنه ،مانای ( کۆمه‌ڵ یان یه‌کێتی )
ده‌گه‌یه‌نێت .
د. م .
و ڕه‌خنه
دکتۆر
ده‌ڵێت : که‌ده‌ڵێم ره‌خنه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هی
زانستیانه . ڵ 104 . یان ده‌ڵێت : من ده‌ڵێم ره‌خنه هه‌یه
به‌ڵام زۆر زۆر کزه . ل 105 . پاشان ره‌خنه له زمانی
ره‌خنه‌گران ده‌گڕێت و به زبر‌و ناشرین ناویان ده‌بات . که‌چی
به‌رێزی کاتێک نووسه‌رێک ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێگرتووه که
له‌کوردیدا ( به ترێی ره‌ش ده‌ووترێت ترێ ره‌شکه ) ،
له‌وه‌ڵامی ئه‌و نووسه‌ره‌دا ده‌ڵێت : (ده‌وه‌ره ئه‌م که‌ره
له‌و قوراوه ده‌ربێنه ) ل. 105 . له‌شوێنێکی تردا پێی ده‌ڵێت
. ئه‌م فه‌قیره ل 204 . ده‌بوایه دکتۆر ئه‌م ده‌سته‌واژه
بازاڕی و ناشرینانه ی به‌کارنه‌هێنایه . ده‌بێت هه‌مووکاتێک
نووسه‌ر له ئاست ره‌خنه‌دا ، سنگ فراوان بێت . ئاخر گه‌ر
ره‌خنه نه‌بێت ، ئێمه ئیتر چۆن پێشده‌که‌وین ؟!. پاشان
نووسه‌ر نابێت که‌پوو بڵندبێت.
د. م . و ئینگلیز
ئه‌وه‌ی
که من هه‌ستم پێ‌کرد، د.م. زۆر هه‌واداری ئینگلیز و
پیاوه‌کانیه‌تی . هیچ نووسه‌رێکی کوردم نه‌دیووه، بێت وه‌سفی
داگیرکه‌رانی کوردستان بکات . ئاخر ئامانجی یه‌که‌می
داگیرکه‌ر، دزین و تاڵان‌کردنی ووڵاته داگیرکراوه‌که‌یه .
که‌چی د.م . زۆر عه‌جیب وه‌سفی ئینگلیز و سیاسه‌ته‌کانیان له
هه‌ولێر وکوردستاندا ده‌کات . ل .255 . له‌هه‌مان کاتیش‌دا زۆر
به تۆفیق وه‌هبی و چرچڵ سه‌رسامه ل 270 . ل . 82 .
له‌کاتێکدا ئێمه‌ی کورد ، ئینگلیزه‌کان بوون به‌سه‌ر چوار
ووڵاتی وه‌حشیدا دابه‌شیان کردین . باوه‌ڕناکه‌م هیچ گه‌لێک
هێنده‌ی ئێمه‌ی کورد به‌ده‌ستی ئیگلیزه‌وه چه‌وسابێته‌وه
،که‌چی دکتۆریش وه‌سفیان ده‌کات و باسی پیاوه‌تی و چاکه‌ی
ئینگلیز ده‌کات .
د. م . و چرچڵ
ئه‌وه‌ی
جێگای سه‌رنجه ، د.م. زۆر به چرچڵ سه‌رسامه . ده‌ڵێت چرچڵ .
که‌سێکی ژیر‌و نوووسه‌ر و هونه‌روه‌ر و سووپایی و سیاسیه‌کی
گه‌وره‌یه ل . 84 . له‌لایه‌کی تره‌وه، د. م. رازی نییه که
هیتله‌رو چرچڵ له‌یه‌ک ریزدا دابنرێن . ده‌ڵێت : به دڵ و
ده‌روون و ویژدانی مرۆڤایه‌تی ، هه‌رگیز پێمان خۆش نییه ئه‌م
واوی عه‌تفه بکه‌وێته نێوان چرچڵ و هیتله‌ره‌وه . ل 82 .
به‌داخه‌وه د.م. شاره‌زایی ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌م گه‌وره
تاوانباره‌ی مێژوو نییه. چرچڵ له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا،
وه‌زیری کۆڵۆنیاکانی ئینگلیزبوو . واته به‌رپرسی سه‌ره‌کی له
دزین و تاڵان‌کردنی گه‌لانی جیهان بوو. چرچڵ پێی وابوو ئاساییه
له دژی گه‌لی کورد و ئه‌فگانی ، گازی کیمیایی به‌کاربهێنرێت
، چونکه به بڕوای ئه‌و، کورد و ئه‌فگانی دوو گه‌لی وه‌حشین
** . چرچڵ هه‌روه‌کو هیتله‌ر پێی وابوو ، ده‌بێت گه‌لی
ئینگلیز له ( حیز و شێت و قه‌ره‌ج و سه‌قه‌ت ) پاکبکرێته‌وه
***. که‌پاشتریش بوو به سه‌رۆکی وه‌زیرانی ئینگلیز.
له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ، به دڕنده‌ترین شێوه له دژی
ئه‌ڵمانه‌کان شه‌ڕی کرد. هه‌ر ئه‌و قاره‌مانه بوو ، که
فه‌رمانی بۆمبارانکردن و وێرانکردنی شاره‌کانی ئه‌ڵمانیای دا .
ته‌نها له شاری درێسدن زیاتر له 130 هه‌زار خه‌ڵکی سیڤیلی
ئه‌ڵمانی شه‌هید کرد. جگه له‌وه‌ی چرچڵ به‌بێ گوێدانه وویست
و خواستی گه‌لان . جیهانی دابه‌شکرد و چه‌ندین سنووری
دروستکراوی بۆ گه‌لان دروستکرد . که‌هه‌تاوه‌کوو ئه‌مرۆش
هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌موو جه‌نگێکی جیهانه . هه‌ر ئه‌و
گۆربه‌گۆره پاش ئه‌وه‌ی له هیندستان ده‌ریانپه‌ڕاند، ووتی :
( راسته ئێمه به‌شێکی زۆری کۆڵۆنیاکانی جیهانمان
له‌ده‌ستچوو، به‌ڵام هه‌تا سه‌دساڵی تر کێشه‌مان بۆ ئه‌و
وڵاتانه به‌جێهێشتووه.) . ئه‌وه چرچڵ بوو کوردی به‌سه‌ر
چوار وڵات‌دا دابه‌شکرد . ئیتر نازانم بۆچی د.م . وه‌سفی ده‌کات
و رازی نابێت وه‌کو تاوانبارێکی مێژوو سه‌یربکرێت ؟! .
د.م و سۆڤێت و کۆمۆنیست .
د.م.
پاش رووخانی سۆڤێت ئینجا وێرای ره‌خنه له سۆڤێت و ستالین
بگرێت . ( کوشتن و بڕین و به‌ندیخانه و ئۆردووگای ئێش وئازارو
برسی کردن و له سێداره‌دان ، ده‌م کوت کردن و سانسۆر،،،ل124 .
) پاشان ده‌ڵێت : ( ئه‌وه‌ی ستالین کردی له‌کرده‌وه‌ی نازی و
فاشییه‌کان ده‌چوو.ل124 ) . جگه له‌وه‌ش باسی دادگاکانی مۆسکۆ
ده‌کات . ل . 234 . له‌هه‌موو‌شی سه‌یرتر وه‌سفی ترۆتسکی
ده‌کات و ستالینیش به کوشتنی تاوانبار ده‌کات .ل 146
هه‌رچه‌نده د.م. ناوه‌که‌شی به‌هه‌ڵه ده‌نووسێت . ده‌ڵێت
ناوی ( لێڤ ترۆتسکی) . راستیه‌که‌ی لیۆن ترۆتسکی یه .
که‌چی
کاتێک له دهۆک له کۆرێکدا لێی ده‌پرسن ، بۆچی چه‌ند وه‌خته
د.م. باسی خراپی و چه‌وتی ستالین و سۆڤێتی نه‌کردووه؟!.
له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێت :
( بۆ
پیاو هه‌بوو بوێری ڕه‌خنه له کۆمه‌ڵی سۆڤێت بگرێ له دوای 14
ی ته‌مووزی 1958 یا 11 ی ئاداری 1970 !!.ل268. ) . یه‌کێک
نه‌زانێت واده‌زانێت له‌ساڵی 1958 وه تا 1970 ،
کۆمۆنیسته‌کان حوکمی عێراقیان کردووه. به بڕوای من ئه‌مه
خۆدزینه‌وه‌یه له راستی ووتن. ئاساییه گه‌ر بڵێیت ( من
ئه‌وکاته باوه‌رم به سۆڤێت و ستالین بوو، زۆر زۆر ئاساییه
گه‌ر بڵێیت من هه‌ڵه بووم ) . پاشان چۆن ده‌بێت نووسه‌ر له
ووتنی راستیه‌کان بترسێت ؟! .
د.م . و
په‌نابه‌روجالیه‌ی کورد و ئازادی سیاسی
د.م
ده‌ڵێت : ( هیچ خوێنده‌وارێک ده‌می نه‌بستراوه و قه‌ڵه‌می
نه‌شکێنراوه !!..ئه‌گه‌ر ئاووکاره‌با نه‌بووبێ یاخه‌ڵکی
به‌مانگ تامی گۆشتیان نه‌کردبێ ، بۆهه‌مووان بووه،
له‌به‌رئه‌وه‌نازانم تاچه‌ند زاراوه‌ی "په‌نابه‌ری سیاسی"
بۆئه‌وخه‌ڵکه‌ی له‌ساڵی1991ه‌وه ڕوویان کردۆته
ده‌ره‌وه‌به‌کارده‌هێنرێ! وابزانم بۆ که‌س .. ل 16 و17 ). به
گشتی د.م . پێی وایه ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی که کوردستانیان
به‌جێهێشتووه ، هیچ کێشه‌یه‌کی سیاسیان نه‌بووه‌و، ته‌نها به
دوای گۆشت و ئاووکاره‌با و به‌ختیاریدا ده‌گه‌رێن . من نازانم
بۆچی د.م . ناپرسێت کێ سه‌به‌بکاری ئه‌و وه‌زعه‌یه؟! ئایا
گه‌ر خه‌ڵکی ژیانی خۆش بێت ، وڵاتی خۆی به‌جێده‌هێڵێت ؟! .
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رسوورمانه ، د.م. ده‌ڵێت ( قه‌ڵه‌می
که‌س نه‌شکێنراوه‌و ده‌می که‌س نه‌به‌ستراوه!!!) . مانگ نییه
له رۆژنامه‌و سایته‌کاندا ، هه‌واڵی گرتن و رفاندن و لێدان و
کوشتنی ، نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانان نه‌بیستین . ئیتر نازانم
چۆن د.م . توانی ئه‌م رسته‌یه بنووسێت ؟! یان تۆ بڵێیت ئاگای
له‌وه‌زعی هه‌ولێر وکوردستان نه‌بێت ؟! .
د.م . که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان
د.م زۆر
به‌سووکی سه‌یری که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی جیهان ده‌کات و، دژی
ئه‌وه‌یه کێشه‌ی کورد ، به‌کێشه‌ی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی تر
بشوبهێنرێت . د. م . ده‌ڵێت ( ئه‌مه بۆچ به‌روارد بکرێ
له‌گه‌ڵ کۆسۆفۆ ، ئه‌مانه ته‌نیا ئۆتۆنۆمیان ده‌وێ ، هه‌موو
داغستان هێنده‌ی شاری هه‌ولێر و ناوچه‌وی سۆران نابێ و
ژماره‌یان دوو میلیۆن که‌متره و 35 نه‌ته‌وه‌ی تێدایه و به
15 زمان رۆژنامه‌و کۆوار ده‌رده‌که‌ن. ئه‌مانه‌و ته‌یمووری
رۆژهه‌ڵات وچه‌چان و هی تریش کۆبکه‌یته‌وه ژماره‌یان ناگاته
نیوه‌ی کورد. ل136 . ) به بڕوای د.م هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک بچووک
بوو ، ده‌بێت مل که‌چ و کۆیله‌ی نه‌ته‌وه گه‌وره‌کان بێت .
ئه‌م ئه‌ر‌گومێنته ، هه‌مان ئه‌رگوومێنتی نه‌ته‌وه
داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه ، چونکه ئه‌وانیش ده‌ڵێن ،
ژماره‌ی کورد که‌مه‌و به چه‌ندین شێوه قسان ده‌که‌ن و
ناتوانن حوکمی خۆیان بکه‌ن. د.م . دژی جیابوونه‌وه‌ی داغستانه
له رووسیا ل.114 . گه‌ر به‌بچووکی بوایه ، خۆهه‌موو ئینگلیز‌و
وڵاته‌که‌یان ، هێنده‌ی ولایه‌تێکی هندستان نابن ، که‌چی
بۆماوه‌ی 400 ساڵ ئه‌و وڵاته‌یان داگیرکردو تاڵانکرد .هه‌موو
نه‌ته‌وه‌یه‌ک ماڤی ژیانی خۆی هه‌یه ، هه‌موو گه‌لێک ماڤی
خۆیه‌تی ، ده‌وڵه‌ت و سنووری تایبه‌تی خۆی هه‌بێت . ئێمه‌ی
کورد
ده‌بێت هه‌موو کاتێک پشتگیری گه‌لانی ژێرده‌سته بکه‌ین ،
چونکه خۆمان ئازاری داگیرکه‌رمان زۆر چه‌شتووه. ئێمه نابێت
به که‌پوو بڵندیه‌وه سه‌یری که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی تر بکه‌ین ،
ده‌بێت هه‌مووکاتێک به‌چاوێکی رێزه‌وه سه‌یری گه‌لانی تر
بکه‌ین. هه‌ربۆئاگاداری د.م ، ته‌یمووری رۆژهه‌ڵات پێش چه‌ند
ساڵێک له‌مه‌وپێش ، بوون به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
کۆسۆڤۆش ئه‌م ساڵ رزگاری ده‌بێت و ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆداده‌مه‌زرێنێت ، که‌چی هێشتا کوردیش فیدراڵیه‌تی
وه‌رنه‌گرتووه!!!!!.
له‌کۆتایدا هیوادارم که د.م . به دڵێکی فراوانه ئه‌م
سه‌رنجانه‌ی من وه‌ربگرێت . هیوای پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی بۆ
ده‌خوازم .
سه‌رچاوه و په‌راوێز:
. دکتۆر
مارف خه‌زنه‌دار . دیجله‌ی هزرم . ده‌زگای چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی . هه‌ولێر . چاپی دووه‌م.به‌رگی
یه‌که‌م . 2006 .
* د.م .
واتای دکتۆر مارف .
** 501
سنة الغزو مستمر . نعوم تشومسکی . ترجمة : می النبهان . دار
المدی . دمشق. سوریا. 1999 . ص. 43 .
*** هه‌م |