9/5/2007 سوێد
ئێوه
خۆتان ئاڵا هه‌ڵگری ته‌عریبکردنی نه‌ته‌وه‌کانی ترن، هه‌وڵی
توانه‌وه‌ی گه‌لانی تر ده‌ده‌ن به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه،
به‌عسیه ئهنفالچیهکانتان له کورد پێ باشتره، کورد به
سه‌رکرده و گه‌له‌وه به کافر و گڵاو ده‌زانن، به میوانی
ده‌زانن، ئیدی چون ده‌توانن به‌رگری له کیژۆڵه‌یه‌کی نه بوو
به‌عه‌ره‌ب بکه‌ن؟
ئێوه
ئه‌گه‌ر خه‌مخۆری دوعاکانی کورد بوونایه، چه‌نده‌ها ساڵه
سۆراخی هه‌زاره‌ها مێینه‌ی کوردتان ده‌کرد، که به‌ده‌ستی
ئیسلامی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر ساڵی 1988 ئه‌نفالکران!! ده‌بوو
دوای ئه‌نفالی کوردستان، خاکی عروبه‌تان بکردایه به ئاگر،
نه‌ک دوعا کردنی درۆ بۆ کیژانی کورد، نه‌ک ته‌قاندنه‌وه
شاره‌کانی کوردستان، نه‌ک سه‌ربڕین و سووتاندنی کچان و ژنانی
کورد بۆ پاشکه‌وتووه وه‌هابیه‌کانی سعودیه‌ی عه‌ره‌بی، که
سه‌رچاوه‌ی جه‌هل و ئه‌تکردنی نه‌ته‌وه‌کانی ترن. بێ
هه‌ڵوێستیتان نیشانه‌ی عروبیهتی ئێوه‌یه، نیشانه‌ی
بهشداریتانه له‌و تاوانه..
ئێوه
تاسه‌ر ئێسک درۆ ده‌که‌ن، فرمێسکی دووڕویی و ڕیای ده‌ڕێژن،
ئه‌گینا به هه‌زاره‌ها هه‌ژار و ده‌ست کورتتان تێر ده‌کرد!!!
ئێوه بازرگانی به جه‌سته‌ی برینداری کورده ده‌که‌ن، ڕۆڵی
سیخوری مێژوویی له لای داگیرکه‌رێک ده‌بینن که ژیان به خۆتان و
نهتهوهکهتانی دی ڕه‌وا نابینێت و چه‌نده‌ها ساڵه كۆکوژی
ده‌کات!!!!!!
ئێوه
زڕه کوردن، هێمای دواکه‌وتنن، ده‌تانه‌وێت کچان و ژنانی کورد،
له چادری ڕه‌شی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسی بئاخهنن، که لایه‌ن سوپا
نه‌زانه‌که‌ی خاکی جه‌هله‌وه، کوردستان و نه‌ته‌وه‌کانی تریان
کردووه‌ته کۆیله، که تا ئه‌مڕۆش گوڕه‌کانیان له کوردستان
شایه‌تی ئه‌وه‌ن.
ئێوه
ئه‌گه‌ر کورد پهرهرو بوونایه، به هه‌زاره‌ها دوعاتان
نه‌ده‌کوشت، چاوساغیتان بۆ شه‌قاوه‌کانی سه‌عدی کوڕی وه‌قاس
نه‌ده‌کرد، تا خۆیان له ناو بێتاوانان بتهقاندایاتهوه و
ئارامی خه‌ڵک تێ بده‌ن. ئێوه ڕوی زه‌ردی مێژوون، ده‌بێت
نه‌وه‌کانی داهاتوو تفتان لێ بکه‌ن!..
|