5-5-2007
سوێد
ڕازی بوونی عه‌ره‌ب تاڵه‌بانی و هوشیاری زێباری به‌بوونیان به
عه‌ره‌ب،نه‌ک ته‌نها ڕوی بازرگانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه
پاشکه‌وتووه‌ی کوردستان ده‌خاته ڕوو، به‌ڵکو شه‌رمێکی مێژووییه
به ناوچه‌وانی ئه‌و دوو نوێنه‌ره کۆنه کورده ،جه‌لال و هوشیار
زێباری ، که به عه‌ره‌ب بوونی کوردیان له به‌رده‌م
جیهاندا په‌سه‌ندکرد. ئه‌مه له‌لایه‌کی تره‌وه نزمی ئاستی
هوشیاری شه‌قامی کوردیه، به تایبه‌تی ئه‌ندام و لایه‌نگری
ئه‌و دوو هێزه، که گیری خواردووه به ده‌ست سیاسه‌تی بازرگانی
ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه، که هیچ هه‌ڵوێستێک نانوێنێت بۆ
ڕیسواکردنی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه.
بێده‌نگی شه‌قامی کوردی نیشانه‌ی ڕازیبوونیه‌تی به گۆڕینی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی له کوردیه‌وه بۆ عه‌ره‌بی،
نێشانه‌ی تف له خۆکردنه، نێشانه‌ی سووک سه‌یرکردنی خوێنی
هه‌زاره‌ها قوربانی ئه‌نفال و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له هه‌موو
پێرۆزێکی نه‌ته‌وایه‌تی، که به تایبه‌تی جه‌لال و جه‌لالیزم
پێشێلی ده‌که‌ن و له بازاری عروبه‌دا هه‌راجی ده‌که‌ن.
بێده‌نگی هێزه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کورد، به‌رامبه‌ر به‌و به
عه‌ره‌بکردنه باشووری کوردستان، به تایبه‌تی له‌لایه‌ن
جه‌لاله‌وه
الرئيس العراقي جلال طالباني:
كردستان ستبقى جزءاً من العراق*)
، ئه نجامی ڕازی بوونی ئه‌و هێزانه‌شه، به‌و بازرگانیه‌ی که
ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه به کێشه‌ی ڕه‌وای کوردی ده‌که‌ن.
(
1- إعادة تأكيد سيادة ووحدة أراضي العراق واستقلاله السياسي
ووحدته الوطنية وهويته العربية والإسلامية)*.
بێده‌نگی نواندن به‌رامبه‌ر
سیاسه‌تی نه‌زۆک و گه‌وجی ینک و پ‌د‌ک و فه‌ریکه هێزه‌کانی تر،
نیشانه‌ی به‌شدارکردنێکی ڕاسته‌و خۆی مێژووییه له گۆڕینی بوونی
نه‌ته‌وایه‌تی کورده، له باشووری کوردستان.
تکایه
ڕازی مه‌بن ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه(تاڵه‌بانی و بارزانی) بتان
که‌ن به‌عه‌ره‌ب،
بوونتان به عه‌ره‌ب، زه‌وتکردنی هه‌موو مافێکتانه..
شه‌رمه‌زاری و ڕێسوایی بۆ ئه‌وانه‌ی که ناسنامه‌ی گه‌لێک
ده‌گۆڕن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی و
بنه‌ماڵه‌دا!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
سه‌رچاوه:
http://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=iraq&article=4851
http://www.sotaliraq.com/iraq-news.php?id=52698
|