سکرتێری
یه‌کگرتووی ئیسلامی، مامۆستا
سه‌لاح ا‌لدین بهاء ا‌لدین، ده‌یه‌وێت په‌رله‌مانی کوردستان
ناچار بکات که شه‌ریعه بکرێت به سه‌رچاوه‌ی یاسا داڕشتن له
په‌رله‌مانی باشووری کوردستاندا، وه‌کو وابێت که گومانی له
موسڵمان بوونی خۆی و گه‌لی کورد هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌ستیش
ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ترسناکانه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و
په‌رله‌مان ماده‌ی حه‌وت بگوڕێت.
مامۆستا سه‌لاح ا‌لدین بهاء ا‌لدین به‌وه‌ش ناوه‌ستێت و ده‌ڵێت
:
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داخۆ کۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانانى جیهان و
گه‌لانى موسڵمانى ده‌رودراوسێ چۆنمان بخوێننه‌وه له کاتێک
که به‌م ئاشکراییه
له‌یه‌که‌م هه‌لى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوردا پێ شێلى مادده‌یه‌کى
سه‌ره‌کى ده‌ستورى
هه‌میشه‌یى عێراق بکه‌ین و بێ ناسنامه‌یى ئاینى گه‌له‌که‌مان و
هه‌رێمه‌که‌مان
رابگه‌یه‌نین، ئێمه هیچمان نه‌کردبوو ئه‌نفال کراین، ئه‌گه‌ر
ئه‌مه بکه‌ین به
ئاشکرا جه‌نگێگ دژ به هه‌موو گه‌لانى ده‌وروبه‌رمان
راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌پرسم چیمان
ده‌ست ئه‌که‌وێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م جه‌نگه‌وه.
مامۆستا! بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر ئێمه‌ی
کورد به کافر ده‌زانێت و ئه‌نفالی 1988 و داگیرکردنی کوردستان
و موسڵمانکردنی,
به
هێزی شمشێر پێش 1400 ساڵ باشترین نموونه‌یه، ئیدی بۆ خۆمان
گێل بکه‌ین و ئه‌و ڕاستیه له گه‌لی خۆمان بشارینه‌وه؟ تائێستا
یه‌کێک له‌و ووڵاته ئیسلامیانه و به تایبه‌تی پارتیه
ئیسلامیه عه‌ره‌بیه‌کانی هاوبیرتان باسی ئه‌نفالیان کردووه؟
ڕه‌خنه‌یه‌کیان له ڕژێمه عه‌ره‌به ئسلامیه شۆڤێنیسته‌كه‌ی
سه‌ددام گرتووه، که چه‌ند هه‌زار موسڵمانی کوردیان له به‌ر
کوردبوون کوشتووه؟ من دڵنیام ئه‌وان، موسڵمانه عه‌ره‌به‌کان،
پێش ئه‌وه‌ی ئێمه به موسڵمان بزانن، به‌کوردی کافرمان ناو
ده‌به‌ن، به پێجه‌وانه‌ی کورده موسڵمانه‌کانه‌وه که موسڵمانن
پێش ئه‌وه‌ی کوردبن. ئه‌و بۆچونه‌ی جه‌نابت که‌مێک له هه‌ڕه‌شه
ده‌چێت بۆ په‌رله‌مانی ساوای کورد، که ئه‌گه‌ر بێت و ئاین له
ده‌وڵه‌ت جیابکاته‌وه چاره‌نووسی نادیار ده‌بێت، تکایه سه‌رنجی
واتای ئه‌و ووشانه‌ت بده
:
(
کاریگه‌رى ئاین له ژیانى گه‌لى کوردستاندا به فه‌رمى و
ده‌ستورى
بسرینه‌وه، که ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکى نه‌زۆک و پیلانێکى له‌بار
چووه و به‌رگه‌ى
ئاشکرا بوون ناگرێ و له هه‌ڵمه‌تى یه‌که‌مدا نه‌فره‌تى گه‌ل و
کاردانه‌وه‌ى
جه‌ماوه‌ر دایئه‌پڵۆسێنێ و فه‌شه‌لى پێ دێنێ..
ئێمه
هیچمان نه‌کردبوو ئه‌نفال کراین، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌ین به
ئاشکرا جه‌نگێگ دژ به هه‌موو گه‌لانى ده‌وروبه‌رمان
راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌پرسم چیمان
ده‌ست ئه‌که‌وێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م جه‌نگه‌وه.
جا بۆ عه‌ره‌بی ئیسلامی داگیرکه‌ر هێشتا ماوه‌یه‌تی کوردستان
کاوک بکات؟ خۆ ئێستاش جاڕی سه‌ربه‌خۆیی بدرێت، نێوه‌ی ئه‌و
ئه‌نفاله‌ی 1988 کورد زیانی لێ ناکه‌وێت. به‌ڵام به داخه‌وه
دیسان نه‌بوونی سه‌رکردایه‌تێکی ئازا و بوێر ئه‌و سه‌ربه
خۆییه‌ی له کورد بێبه‌ری کردووه، جا هه‌ر له‌سه‌رده‌می
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبییه‌وه که به‌دڵ و به گیانی وه‌کو هه‌ندێ
سه‌رکرده‌ی ئه‌مڕۆ کورد که له عه‌ره‌ب عه‌ره‌بترن، ئه‌و زیانه
گه‌وره‌یه له گه‌لی کورد دراوه.
بێگومان خۆت واته‌نی
(
کاریگه‌رى ئاین له ژیانى گه‌لى کوردستاندا به فه‌رمى و
ده‌ستورى
بسرینه‌وه، که ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکى نه‌زۆک و پیلانێکى له‌بار
چووه و به‌رگه‌ى
ئاشکرا بوون ناگرێ و له هه‌ڵمه‌تى یه‌که‌مدا نه‌فره‌تى گه‌ل و
کاردانه‌وه‌ى
جه‌ماوه‌ر دایئه‌پڵۆسێنێ و فه‌شه‌لى پێ دێنێ..)
ئه‌گه‌ر ئێمه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بکه‌ینه پاشکۆی
ناسنامه‌ی ئاینی، هه‌مان شانۆگه‌ر ساڵانی بن ده‌ستی دووباره
ده‌بێته‌وه و جارێکی دی نیشتمانێک نا مێنێت ناوی کوردستان بێت.
بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی
کوردپه‌ره‌وه‌ر کارده‌که‌ن، ووزه‌ی خۆتان له پێناوی
کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ بخه‌نه کار، نه‌ک دڵڕاگرتنی شۆڤینسته
ئیسلامیه‌کان که به خوێنی کورد تینوون و ته‌عریب کردنی کورد
له ژێر په‌رده‌ی موسڵمان بوونه‌وه.
مامۆستا
مامۆستا
سه‌لاح ا‌لدین بهاء ا‌لدین، پێ بزانێت یا نه‌زانێت به ئاشکرا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره ده‌کات و ده‌ڵێت:
(
له ناو ئه‌م ئوممه‌تى
ئیسلامه‌دا هه‌ڵه‌ى خه‌ڵک دووباره بکه‌ینه‌وه و جه‌نگێکى
کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ خۆمان
به‌رپا بکه‌ین)
یان ده‌ڵێت
:(
له هه‌ڵمه‌تى یه‌که‌مدا نه‌فره‌تى گه‌ل و کاردانه‌وه‌ى
جه‌ماوه‌ر دایئه‌پڵۆسێنێ و فه‌شه‌لى پێ دێنێ..)
واته هه‌ر به گۆڕینی مادی حه‌وت و جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له
ده‌وڵه‌ت، به سه‌رکردایه‌تی مامۆستا
سه‌لاح ا‌لدین بهاء ا‌لدین، هه‌ڵمه‌ت ده‌کرێته سه‌ر دام‌و
ده‌زگاکانی په‌رله‌مانی باشووری کوردستان و گه‌لی کورد له هێزی
کفر و الحاد پاک ده‌کرێته‌وه و غه‌زایه‌کی دی له‌لایه‌ن
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان ده‌ست پێ ده‌کات.
سه‌رچاوه‌کان:
1-ئه‌و دێڕانه‌ی که به ڕه‌نگی سوور نوسراون له
ووتاره‌که‌ی
مامۆستا
سه‌لاح ا‌لدین بهاء ا‌لدین وه‌رگیراون
2- سایتی هه‌رێم
21 -5-2007
http://www.krg.org/articles/article_detail.asp?LangNr=13&RubricNr=108&ArticleNr=13876&LNNr=36&RNNr=71
(مادده‌ی:7
ئه‌م ده‌ستووره جه‌خت له‌سه‌ر ناسنامه‌ی موسڵمانێتی زۆرینه‌ی
گه‌لی كوردستان ده‌كات وبنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام یه‌كێكن
له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی یاسادانان، هه‌ر وه‌ها ته‌واوی
مافه ئاینییه‌كانی مه‌سیحی و ئێزدی و هی دیكه له ئازادیی
باوه‌ڕ وپیاده‌كردنی ئایین ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.)
3- سایتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان 21 -5-2007
http://www.kurdiu.org/news.aspx?id=6759
|