ڕێکخراوی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
به‌شداریه‌کی گه‌رمی ئه‌و رێپێوانه‌ی کرد که له لایه‌ن
رێکخراوی نۆ وان ئیلیگیل( هیچکه‌س نا یاسایی نیه )ه وه
سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا که له کریستی پارک ده‌ستی پێ کرد و له
دۆفرین پارک کۆتایی هات. ئه‌م ڕێپێوانه به مه‌به‌ستی
وه‌ستانه‌وه له دژی دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌ڕێ
خرابوو وه نزیکه‌ی 1500 که‌س ئاماده‌ی بوون . حیزبی ئێمه
له‌م خۆپیشاندانه دا به‌شداربوون چ وه‌ک پشتیوانی له‌م
داوایه چ وه‌ک یادی 1 ایار . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لافیته‌یه‌ک
که ناوی حیزبی له سه‌ر نوسرابوو له گه‌ڵ چه‌ندین پلاکارت
له لایه‌ن هاورێ یان به‌رز کرایه‌وه وه ئه‌م شیعارانه‌ی
له سه‌ر بوو ( بژی یه‌کی ئایار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی
کرێکار) و ( بژی جمهوری سۆشیالیستی ) و ( نا بۆ شه ڕی تایفه
گه‌ری له عیراق نا بۆ ئه‌مه‌ریکا نا بۆ ئیسلامی سیاسی ) و (
ده‌بێ رۆژی یه‌کی ئایار ببێته پشووی ره‌سمی له که‌نه‌دا ) و
( کرێکاران پشتیوانی بکه‌ن له کرێکارانی عێراق ) هه‌روه‌ها
به چه‌ندین شیعار وه به بڵندگۆ ده‌وترانه‌وه وه‌ك : (
له عێراق تا فه‌له‌ستین داگیر کردن تاوانه ) و ( سنور نیه
بۆ هیچ که‌س و نابێ که‌س دیپۆرت کرێته‌وه و هه‌موو که‌س مافی
نیسته‌جێ بوونی هه‌یه له‌م وڵاته ).
له
کاتی کۆبونه‌وه‌ی خه‌لکه‌که هاوری سه‌ردار عبدوڵا حه‌مه
به‌رپرسی حیزب له که‌نه‌دا و هاوریانی تری حیزب چاویان که‌وت
به چه‌ندین که‌سایه‌تی چه‌پ و ئازادی خواز وه حیزبیان پێ
ناساندن و ئه‌وانیش خوازیاری په‌یوه‌ندی نزیک بوون له گه‌ل
حیزب‌دا.
له
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا له سه‌عات 7 ی سه‌ر له ئێواره له
5110 شه‌قامی یه‌نگ مه‌راسیمێکی شکۆدار له لایه‌ن هه‌ردوو
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق و حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری ئێران ئه‌نجام درا سه‌ره‌تا به سروودی
ئه‌نته‌ر‌ناسیۆنال ده‌ست پێ کرد میترا دانیشی به‌رێوه به‌ری
مه‌رایسمه‌که پێشه‌کیه‌کی ووت له سه‌ر یه‌کی ئایار و
سه‌رده‌می ئه‌مرۆ و پاشان هه‌ر یه‌ک له‌مانه وته‌ی خۆیان
پێشکه‌س کرد : موحسن ئیبراهیمی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و سه‌میر نوری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق و بروس ئالین
سکرتێری یه‌کێتی کرێکارانی پیشه‌سازی ئۆتۆمۆبیل و علی مشرف
یه‌کێ له رابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی ئه‌فغانستان.
ئه‌نجا سه‌ردار عه‌بدولا حه‌مه ئاگاداریه‌کی را گه‌یاند
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که حیزبی ئیمه پێویستی به کۆمه‌کی مالیه
هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی ئاماده بووان به‌شدار یان کرد به
کۆمه‌ک کردن به حیزبی ئێمه.
پاشان
گۆرانی بێژ دانا چاوشین چه‌ند گۆرانی کوردی پێشکه‌ش کرد .
به‌شی کۆتایی به‌رنامه‌که بریتی بوو له ئاهه‌نگی مۆسیقا و
دانس و سه‌ماو هه‌ڵپه‌رکێ تا کاتژمێر 12 نیوه شه‌و درێژه‌ی
هه‌بوو ، به‌شدار بووان به خۆشحالیه‌وه ئه‌و شه‌وه‌یان به
رێ کرد.
رێکخراوی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
6
ئایاری 2007 |