30.
بانه‌مه‌ڕی 2707
سینتڕالیزمی دێمۆکراتیک جۆرێک له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنه
که لێنین ڕێبه‌ری بڵشویکه‌کانی شۆڕه‌وی کۆن داهێنه‌ری بوه و
دواتر کراوه به بنه‌مای سیسته‌می حکومه‌تی یا حیزبه
سوسیالیستیه‌کان. خاڵی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی له سینتڕالیزمی
دێمۆکراتیک، شێوه‌ی هیڕاڕخی بونی ده‌وڵه‌ت یا حیزبه (واته
ڕیزبه‌ست کردن
له سه‌ره‌وه بۆ خوار یا به پیچه‌وانه‌ی).
سینتڕالیزمی دێمۆکراتیک نه‌ک له فۆڕمی ئه‌مڕۆدا به‌ڵکو له
باری مێژویه‌وه، له جۆره نه‌زم و پڕنسیبێکی زۆر به هێز و
هاوکات کۆنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که ده‌بو بڕیاره‌کانی
کاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌وه به بێ که‌م و کوڕی په‌یڕه‌وی و
جێبه‌جێ بکڕێن، که ئه‌مه ورده ورده جێی خۆی به
ئاوتۆکڕاتی، واته "فه‌رمانڕه‌وایی تاکه‌که‌س" داب‌و.
"سینتڕالیزمی دێمۆکراتیک وه‌ک دڵ و ناوه‌ندی دێمۆکڕاسی
سۆسیالیستی ناوبانگی په‌یدا کردبو. به پێی ئه‌م سیسته‌مه
ده‌بو گه‌ل و حکومه‌ت به شێوه‌ێکی ناوه‌ندی، پڕۆگرام و
به‌رنامه‌کانی خۆیان وه‌ها به‌رنه پێش که به‌رینترین
دێمۆکڕاسی و خواستی گه‌ل ڕه‌چاو بکڕێت. که به داخه‌وه
دواتر له کاتی به‌کار هێنان و په‌یڕه‌وی کردندا به
شێوه‌ێکیتر خۆی ده‌رخست. زۆر خێرا سێنتڕالیزم بو به به‌شی
حاکمی ئه‌م تێئۆریه و له پشته‌وه زه‌ختی بۆ دێمۆکڕاسی
ده‌هێنا. به شێوه‌ێک که دێمۆکڕاسی تێیدا جێگای پێ لێژ کرا و
نه‌یده‌توانی بڕیاره‌کانی سه‌ره‌وه، پۆستی سه‌ره‌وه و
هه‌روه‌ها قه‌راره‌کانی سه‌ره‌وه وتۆ بکات"!
سینتڕالیزمی دێمۆکراتیک له دید و بۆچونی لێنینه‌وه و چۆنیه‌تی
سه‌رهه‌ڵدانی
پڕێنسیبی سینتڕالیزمی دێمۆکراتیک له کتێبی "ده‌بێ چی
بکه‌ین؟"ی لێنین له نوسینی ساڵاکانی 1901- 1902 باسی
لێکراوه که ئه‌و کات بۆ (SPD)
سۆسیال دێمۆکڕاته‌کانی ئاڵمانی نوسیبو. لێنین له‌م کتێبه‌دا
داوای ناوه‌ندی کردنی دام و ده‌زگاکانی حیزب و دانان و به
ڕێوه‌بردنی دیسیپڵینێکی حیزبی به‌هێزی له ناو حیزب‌دا کردبو.
به واتاێکی تر مه‌به‌ست موتیع کردنی که‌مایه‌تی له
زۆڕایه‌تی بو. لێنین هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م کتێبه‌دا و له‌مه‌ڕ
ئه‌م بابه‌ته پڕێنسیبی لێپڕسینه‌وه و توانینی شێوه‌ی هێنانه
ژێر پڕسیار و شێوه‌ی گۆڕین یا ڵابردنی به‌رپڕسه
ته‌شکیلاتیه‌کانی تێدا به وردی و به شێوه‌ێکی
دێمۆکڕاتیخوازانه و مۆدێڕنی سوسیالیستی باس کردوه.
لێنین
بینای سازکردنی حیزبێکی لێنینیستی له‌م جۆره‌ی دواتر له ساڵی
1904 له کتێبی "هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێش، دو هه‌نگاو به‌ره‌و
دوا" به وردی داڕشتبو. لێنین له‌و کتێبه‌دا هه‌ر خۆی
ڕه‌خنه‌شی لێده‌گڕێت و ده‌ڵێ: سازکردنی ئاوه‌ها حیزبێک واته
به بنه‌مای سیسته‌می سێننتڕالیزمی دێمۆکڕاتیکه‌وه تۆزێک
ڕه‌نگ و بۆنی حیزبێکی بڕۆکڕاتی پێوه دیاره، له به‌ر ئه‌وه‌ی
که بینای ئه‌م حیزبه به کرده‌وه له سه‌ره‌وه بۆ
خواره‌وه ڕیزبه‌ست یا ڕیزبه‌ندی کراوه.
هه‌ر
له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌گه‌رچی لێنین به هیچ جۆرێک حه‌زی له
فڕاکسیون دروستکردن له ناو حیزبی شۆڕشگێڕ‌دا نه‌بو، به‌ڵام
ئازادی ده‌ربڕینی "ڕه‌خنه"ی به هه‌مو شێوازه‌کانیه‌وه
قه‌بوڵ کردبو.
ئاکامی
لێکۆڵینه‌وه و باس و بۆچونی سێنتڕالیزمی دێمۆکڕاتیک له
کۆنگره‌ی دوهه‌می حیزبی کاری سۆسیاڵ دێمۆکڕاتی ڕوسیه له
برواری 30.07.1903 له شاری له‌نده‌ن، بوه هۆی دوشه‌ق بونی
ئه‌و حیزبه و ئاکامه‌که‌ی تری ئه‌وه‌بو که زۆرایه‌تی، واته
ئه‌وانه‌ی که ده‌نگیان داب‌و به سێنتڕالیزمی دێمۆکڕاتیک بونه
حیزبی بلشویکی و که‌مایه‌تی، ئه‌وانه‌ی دژی دۆکترینه‌که‌ی
لێنین بون حیزبی مه‌نشویکیان دروست کرد.
دوای
ماوه‌ێک و ورده ورده ئه‌م دۆکترینه‌ی لێنین بلشویکه‌کانی
به‌ره‌و ئاشتی نه‌خوازی و ناسازشکاری و توندڕه‌وی کێشا. دواتر
و به تایبه‌ت ڕۆزا لۆکزامبورگ و لێئۆ تڕۆتسکی به توندی
ڕه‌خنه‌یان له پڕنسیبی سێنتڕالیزمی دێمۆکڕاتیک گرت
هه‌روه‌ها باس و لێکۆڵینه‌وه له سێنتڕالیزمی دێمۆکڕاتیک له
ساڵی 1919 له وڵاتی ئاڵمان به دوا کۆنگره‌ی هایدێلبێڕگر له
برواری 20 بۆ 23ی ئۆکتۆبه‌ری 1919 هۆی سێ که‌رت بونی (KPD)
حیزبی کۆمۆنیستی ئاڵمانی
به دواوه بو.
ماوه‌ێکی
کورت دوای ئه‌م کۆنگره (6 مانگ) دروستکردن و داڕشتنی حیزبێکی
نوی به ناوی (KAPD)
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئاڵمان له 03.04.1920 به ڕێبه‌ری
پاوڵ لێڤی، که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی لابردنی دیمۆکراسی خه‌ڵکی و
دانانی دیکتاتۆری پڕۆلێتاریا بو و هه‌روه‌ها دواتر جوڵانه‌وه‌ی
"کۆمۆنیزم ڕزگار بکه"ش
به‌رهه‌می ئه‌م کۆنگره بون.
هه‌ر
له‌و ساڵه‌دا واته ساڵی 1920 له کۆنگره‌ی دوی کۆمۆنیزمی
ئێنترناسیۆناڵ که لێنینیش به‌شداری له کۆنگره‌که‌دا کردبو،
سێنتڕالیزمی دێمۆکڕاتیک به تێکڕای ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا و بۆ
هه‌مو حیزبه کۆمۆنیسته‌کان ئیڵزامی کرا.
حیزبی
کۆمۆنیستی ڕوسیه له ئاکامی په‌یڕه‌وی کردنی سێنتڕالیزمی
دێمۆکڕاتیک به ڕێبه‌ری ستالین، ئه‌م حیزبه‌ی کردبو به
دیکتاتۆڕی و هه‌ر جۆره قسه و باس و لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر
حیزب قه‌ده‌غه کرابو و ڕه‌خنه‌گران وادار به کاری زۆره ملی
له گوڵاگی سیبری ده‌کران و زۆربه‌یان له برسان ده‌مردن و یا
تیرباران ده‌کران و ستالین خۆی له ناو حیزب‌دا کردبو به
که‌سایه‌تیێکی قابیلی په‌ره‌ستن و نه‌گۆڕ!
سێنتڕالیزمی دێمۆکڕاتیک له (DDR)
کۆماری دێمۆکڕاتیکی ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵات
(ئاڵمان پێش یه‌کگرتنه‌وه)
DDR
یا خۆ کۆماری دێمۆکڕاتیکی ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی
وڵاتی ئاڵمان، دوای کۆتایی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی و تێکشکانی
هیتلێڕ به ده‌ستی ئه‌ڕته‌شی سور، له برواری 07ی ئۆکتۆبه‌ری
1949 دامه‌زرا که بنه‌مای به‌ڕێوه چونی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له
سه‌ر سێنتڕالیزمی دێمۆکڕاتیک دامه‌زرابو. (حیزبی زاڵ له
به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تدا حیزبی یه‌کیه‌تی سوسیالیسته‌کانی
ئاڵمان
SED
بو که حیزبێکی مارکسیست - لێنینستی بو.) سێنتڕالیزمی
دێمۆکڕاتیک له
DDR
بێجگه له‌و مه‌به‌ستانه‌ی که یه‌که‌م جار لێنین بۆی دیاری
کردبو، مانا‌و تێگه‌یشتنێ تریشی هه‌بو و ئه‌ویش ڕێکخستنی به
کۆمه‌ل (کۆمیته‌ی ئیجڕایی) و هه‌روه‌ها شێوه‌ێک له خۆ
ناوزه‌دکردن له حکومه‌تدا بۆ به‌ربه‌ره‌کانێیکی به زانست و
شێوه‌ێک له پڕنسیبی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ دێمۆکڕاسیێکی ته‌واو
خه‌ڵکی بو. بۆ به جێ گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌که‌نی چه‌ند خاڵی
سه‌ره‌کیش وه‌ک پڕێنسیپ بۆ به‌ڕێوه‌بردن دیاری کرابون:
·
ڕێبه‌ریێکی قابیلی هه‌ڵبژاردن و قابیلی گۆڕان.
·
پڕێنسیبی لێپڕسینه‌وه و گۆڕینی هه‌مو به‌رپڕسێکی ده‌وڵه‌ت
له هه‌ر پۆستێکدا.
·
پڕێنسیبی کۆنتڕۆلێکی دائیمی به‌رپڕسانی حکومه‌تی له لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه.
·
ئیختیارات و ئۆتۆریته‌ی کاربه‌ده‌ستی ئه‌ڕشه‌دی ڕێکخراوه له
به‌رانبه‌ر کاربه‌ده‌سته‌کانی خواروتر له خۆی.
·
به‌کار گرتنی هیمه‌تی هه‌مو که‌سێک و به کۆمه‌ڵ له کاتی
دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا حه‌لی کێشه‌ێک.
سه‌رچاوه:
Wikipedia
|