"
وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانانه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی
خوێنه‌ری کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی
وڵاتانی‌تر و هه‌م دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر
مه‌قاله یا مه‌تله‌بێک، ئیلزامه‌ن به مانای دروست یا
غه‌له‌ت، قه‌بوڵ یا ره‌دی بیر و بۆچونی ئه‌و نوسه‌رانه نیه!
ئه‌گه‌ر که‌م و کوری و ئیشکاڵاتێکیش له ته‌رجومه‌که‌دا
ده‌بینرێت یا بم بورن، یا تکایه له‌و هه‌ڵانه ئاگادارم
که‌نه‌وه! سپاس"
rahmayub@yahoo.de
جوڵانه‌وه‌ێکی
دژی شه‌ڕ ده‌بێت جوڵانه‌وه‌ێکی دژی سه‌رمایه‌داری بێت!
ڕێپۆرتاژێک
له سایتی
WSWS
له
برواری 11ی مانگی مه‌ی 2007
وه‌رگێڕ: ئه‌یوب ڕه‌حمانی
14.05.2007
کۆبونه‌وه‌ێکی
گشتی زۆر ئومیدوارکه‌ره‌وه بۆ دروست کردنی
مه‌جمه‌عێکی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندکاران بۆ به‌رابه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی
ISSE
سێ شه‌ممه‌ی ڕابوردو 18ی بانه‌مه‌ڕی 2707 (08.05.2007) له
شاری ئێسنی ئاڵمان به سه‌رکه‌وتویی به‌ڕێوه چو. کۆمه‌ڵێکی
زۆر خوێندکاری زانستگاکانی ئه‌وێ له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له
ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئینتێرناسیونالی چوار (IKVI)
له سه‌ر زۆر بابه‌ت و له‌وانه‌ش له مه‌ڕ به‌رنامه و
په‌یره‌وی
ISSE
قسه و باسێکی چڕ و پڕیان برده سه‌ر.
"کاتێک که شه‌ڕ به‌رهه‌می نیزامی
سه‌رمایه‌داریه، تا نیزامی سه‌رمایه‌داری مابێت
شه‌ڕ هه‌رگیز کۆتایی پێ ناێت، جوڵانه‌وه‌ێکی دژی
شه‌ڕ ده‌بێت جوڵانه‌وه‌ێکی دژی نیزامی
سه‌رمایه‌داری بێت". |
زۆرا
په‌روینی قسه و باسه‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برد. زۆرا ئه‌ندامی
PSG
حیزبی به‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێکخراوی ئاڵمانی
IKVI
یه و به شێوه‌ێکی مونه‌زه‌م بۆ
WSWS
مه‌تله‌ب ده‌نوسێت. ناوبراو له زانستگای ئێسن علومی زمان
ده‌خوێنێت.
ئه‌و
ڕاپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌ڵی له سه‌ر زه‌ڕوره‌تی کۆنفرانسی
ISSE
که له چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ری شه‌ڕی عێڕاقدا له وڵاتی
ئه‌مریکا گیرابو و له‌وێ وه‌ک نوێنه‌ر به‌شدار بو، پێشکه‌ش
به‌شداربوان کردبو. سه‌رجه‌م 150 نوێنه‌ر که زۆربه‌یان له
وڵاتانی ئه‌مریکا و کاناداوه و هه‌روه‌ها له زۆر وڵاتی تری
جیهانه‌وه هاتبون بۆ کۆنفرانسه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی که له سه‌ر
پڕۆگرامێکی سیاسی بۆ
ISSE
کار
بکه‌ن.
زۆرا
وتی کاتێک که له مانگی مارسی 2003 شه‌ڕی عێڕاق ده‌ستی پێ‌کرد،
میلیونه‌ها مرۆڤی دژی شه‌ڕ به دژی ئه‌و شه‌ڕه له هه‌مو
جیهان ڕێپێوانیان کرد. "پیاو ده‌توانێت بڵێت که ئه‌وه
گه‌وره‌ترین خۆ سازدانی نێونه‌ته‌وه‌ێی بو له مێژوی دژی
شه‌ڕدا، به‌ڵام له سه‌ر ئه‌مه‌ش شه‌ڕ هه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد و تا
ئێستاش نیو میلیۆن قوربانی له خۆ گرتووه، که ئه‌مه 3300
سه‌ربازی ئه‌مریکایش له خۆ ده‌گرێت".
هه‌روه‌ها خۆ ته‌یار کردنی شه‌ڕی ئێرانیش هه‌ر وا له پشت
په‌رده‌وه ده‌ڕواته پێش و هه‌یه‌جاناتێکی ڕو له زیادبونی
خستۆته نا‌و وڵاته به هێزه‌کانی جیهانه‌وه. ئه‌مجاره‌ش هه‌ر
وه‌کو ده‌ست پێکردنی شه‌ڕه‌کانی یه‌که‌م و دوهه‌می جیهانی،
شه‌ڕی وزه و مه‌وادی کاڵ (ئینێرژی و مه‌وادی خام) بۆنه‌ته
مه‌رکه‌زی ڕه‌قابه‌تی موته‌ناقێزی ئیمپڕیالیسته‌کان.
زۆرا وتی، گڕنگترین پرسیاری سه‌ره‌کی، که ناوه‌رۆکی قسه و
با‌سی کۆنفڕانسه‌که‌ی ئه‌مریکای له خۆ گرتبو ئه‌وه بو که:
"کاتێک که شه‌ڕ به‌رهه‌می نیزامی سه‌رمایه‌داریه، تا
نیزامی سه‌رمایه‌داری مابێت شه‌ڕ هه‌رگیز کۆتایی پێ ناێت،
جوڵانه‌وه‌ێکی دژی شه‌ڕ ده‌بێت جوڵانه‌وه‌ێکی دژی نیزامی
سه‌رمایه‌داری بێت". ئه‌و هه‌روه‌ها به جوانی ئاماژه‌ی
کرد به چۆنیه‌تی په‌ره‌گرتن و پێشکه‌وتنی ئابوری و سیاسی به
شێوه‌ێکی به‌رچاو که له به‌رهه‌می نه‌مانی سیسته‌می
نیزامی(سه‌ربازی) ئه‌مریکایه‌کانه‌وه په‌یدا ده‌بێت.
ئه‌و
هه‌روه‌ها جه‌ختی خسته سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌مو جیهان. " حدودی سێ ده‌یه‌یه که
نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها کۆبونه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و
سه‌رمایه له ده‌ستی به‌شێکی زۆر بچکۆله له خه‌ڵکی جیهان
په‌ره‌ی سه‌ندوه". له سه‌تحی جیهاندا ده‌رسه‌دی داهاتی
ده‌وله‌مه‌نده‌کان ئه‌وه‌نده به‌رزه وه‌کو خواروترین ده
ده‌رسه‌دی خه‌ڵکی جیهان. سه‌روه‌تی 3 دانه له
ده‌وله‌مه‌ندترینه‌کانی جیهان، به قه‌د سه‌روه‌تی 600 میلیون
مرۆڤ له وڵاته فه‌قیره‌کان زیاتره.
"سیاسه‌تی میلیتاریستی و هه‌روه‌ها زیادتر بونی
نابه‌رابه‌رایه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، به شێوه‌ێکی
چاوه‌ڕواننه‌کراو به‌ره‌و ته‌قینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان
ده‌به‌ن". زۆرا له قه‌تعنامه‌که‌ی کۆنفڕانسی
ISSE
که له ئه‌مریکا گیرابو نه‌قڵ ده‌کات و ده‌ڵێ: " و مانه‌وه‌ی
ئه‌م سیاسه‌ته له به‌رابه‌ری زیادبونی ئۆپۆزیسیۆنه
نێونه‌ته‌وه‌ێه‌کان، داوای له نا‌و چونی فۆڕمه ده‌سه‌ڵاتداره
دێمۆکڕاتیکه ئه‌مڕۆیه‌کان ده‌کات. له‌به‌ر ئه‌وه که
نابه‌رابه‌رایه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و میلیتاریزم له گه‌ڵ
خو و ڕه‌فتاری دێمۆکڕاتیک له ناته‌بایی دان".
زۆرا
له کۆتایدا وتی: به‌م جۆره ئه‌گه‌ر جوڵانه‌وه‌ێکی دژی شه‌ڕ و
دژی ڕو له زیاتر بونی نابه‌رابه‌رایه‌تیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، جوڵانه‌وه‌ێک بێت که خۆی به سه‌به‌بی
ئه‌م ڕوداوانه، واته نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌وه ماندو بکات،
ئه‌مه نه‌تیجه‌ی زۆر گرنگی ده‌بێت. " خوێندکاران و لاوان
پێویستیان به مه‌سیرێکی سیاسی نوێوه هه‌یه. نابێت ئیزن بدرێت
به‌وه‌ی که ئه‌وان له‌وه زیاتر له نا‌و ئه‌و ڕیکخراوه و
حیزبه چه‌پانه‌ی وه‌ک
Attac
و WASG
و یا ئه‌و حیزبانه‌ی که خۆیان به چه‌پ ده‌زانن، به‌ڵام به
شێوه‌ێک له شێوه‌کان هه‌وڵداده‌ن که ئێعتیڕاز و
دژایه‌تیه‌کانیان وا ده‌ر ببڕن که نیزامه مه‌وجوده‌کان به
هیچ شێوه‌ێک ناخه‌نه ژێر پرسیار، خۆیان بدۆزنه‌وه".
دیتمار
هێنینگ ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ی له نا‌و قسه‌کانی خۆیدا ڕونتر
و ده‌قیقتر باس لێ کرد. هێنینگیش هه‌روه‌ها ئه‌ندامی
PSG
یه و به‌ڕێوه به‌ری
World Socialist Web Site
یشه.
ئه‌و
زۆرتر با‌سی له ته‌جروبه‌کانی خه‌ڵکانی کرێکاری له گه‌ڵ ئه‌م
جۆره حیزبه چه‌پانه له وڵاتانی فه‌ڕانسا و ئیتالیا کرد.
له
فه‌ڕانسا ئه‌م جۆره ڕیکخراوه چه‌په توندڕه‌وانه، که خۆیان
به غه‌ڵه‌ت به تڕۆتسکیست ده‌زانن، له تازه‌ترین
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌ڕۆک کۆماری فه‌ڕانسا داوایان له خه‌ڵک و
له ئه‌ندامانیان کردبو که ده‌نگ به کاندیدای حیزبی
سوسیالیست واته سێگۆلێنه ڕۆیاڵ بده‌ن. ئه‌وان له
ڕونکردنه‌وه‌کانیان ده‌یانگوت که ڕۆیاڵ له به‌رانبه‌ر
سارکۆزی وه‌کو خراپ و خراپتر وان، بۆیه خراپ له خراپتر
باشتره و هه‌روه‌ها پیاو ده‌توانێت به ڕێپێوان و ئێعتیڕاز
ڕۆیاڵ به به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تێکی تر مه‌جبور بکات.
هێنینگ
وتی "ئه‌مه سه‌لیبێکی غه‌ڵه‌ته". جیاوازی به‌ینی ڕۆیاڵ و
سارکۆزی تاکتیکێکی سڕوشتیه، نه‌ک جیاوازیێکی کوڵلی و
بنه‌ڕه‌تی. به عه‌لاوه‌ی ئه‌مه سارکۆزی خۆی مه‌حسوڵی
سیاسه‌تی خراپه. "پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر توندڕه‌وه‌کان به
دۆڕاندنی کاندیدای سۆسیالیسته‌کان لیونێل جۆزپینس
عه‌کسوالعه‌مه‌لیان له خۆیان نیشاندا، به وه‌ی که ده‌نگیان
به ژاک شیراک دا، به‌و مه‌به‌سته‌ی که - هه‌ر وه‌ک ئه‌و
کاتیش وتبویان – به‌ری چونه سه‌ره‌وه له ڕه‌قیبی به‌رانبه‌ر
بگرن. نه‌تیجه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌وه بو که ژاک شیراکی پێ
هاته سه‌ر، که له ده‌وری یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
ته‌نانه‌ت له هه‌ر پێنج ده‌نگده‌ر، ده‌نگێکیشی نه‌بو. شیراک
دوایی هه‌لی ڕه‌خساوی گواسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕاسته تێک
شکاوه‌کانی له نا‌و
UMP
کۆ کرده‌وه و موته‌حیدی کردن، که له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه
ئێستا سارکۆزی سه‌ری هه‌ڵداوه.
هێنینگ
وتی "له ئیتالیا گه‌وره‌تر بونه‌وه‌ی ڕاسته‌کان، زۆر له
چه‌په‌کان زیاتره. له‌وێ کۆمۆنیسته ڕێفۆرمیسته‌کان، که
گه‌وره‌ترین ئولگو و نمونه‌ن بۆ چه‌په ڕادیکاڵه
فه‌ڕانسایه‌کان، ساڵه‌هایه به‌و به‌هانه پشتیوانیان له
ڕژیمی ئیتالیا کرد، بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن سیلڤیۆ بێڕلێسکۆنی و
هه‌روه‌ها جیانفڕانکۆ فینی نێئۆفاشیست بوه‌ستێنن. ئه‌مڕۆ
ڕێفۆرمیسته‌کان که به دوای ڕێپێوانه‌کانی دژی شه‌ڕی عێراق
گه‌وره بونه‌وه، که به شێوه‌ێکی به‌رچاو ته‌نانه‌ت له نا‌و
حکومه‌تی پڕۆدیشدا سازمانده‌هیان کردبوو. ڕێفۆرمیسته‌کان
ده‌نگیان دا به که‌م کردنه‌وه‌ی یارمه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
و هه‌روه‌ها به‌شداری هێزی نیزامی ئیتالیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
و هێڕشیان کرده سه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی که دژی ئه‌م سیاسه‌ته
ڕاوه‌ستان و هه‌مو ئه‌مانه‌ش له ژێر ناوی "به‌ربه‌ره‌کانی دژی
ڕاسته‌کان" ڕوی ده‌دا.
هێنینگ
هه‌روه‌ها وتی "سیاسه‌تی ڕێفۆرمیسته‌کانی ئیتالیا، که له
ناویاندا ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ش هه‌ڵسوڕان
ده‌که‌ن که خۆیان به نوێنه‌رانی تڕۆتیسکیزم ده‌ناسێنن،"
ئه‌و وتی "ئه‌وان به‌م جۆره چینی کرێکار له نه‌زه‌ر
سیاسیه‌وه چه‌ک ده‌که‌ن." به‌م شێوه مه‌وقیعیه‌تێک دروست
کرا که سیلڤێۆ بێڕلێسکۆنی که تا ئه‌و کات دو جار له حکومه‌ت
ده‌رکرابو، و قاچێکیشی له زینداندا بو، به‌ختێکی باشی بۆ
هه‌ڵکه‌وت که بۆ سێیه‌مین که‌ڕه‌ت قودڕه‌ت بگڕێته‌وه ده‌ست.
و به دوا ئه‌ودا فینیش وه‌ک فه‌رمانده‌ێک له سیاسه‌تی
ئیتالیادا سه‌ری هه‌ڵدا.
هێنینگ
له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌یدا وتی: ئه‌مه نه‌تیجه‌ی
سیاسه‌تی ئه‌م جۆره چه‌پانه‌ن و هه‌روه‌ها له‌م باڕه‌شه‌وه
ئیختاری دا که وریای گروپی چه‌پی نوێیSDS،
ئیتیحادی نوێی مه‌دره‌سه‌ی باڵای حیزبی چه‌پی
PDSبن.
هێنینگ
له‌م ڕابیته‌دا نه‌قلی قه‌ولێکی له پڕۆگرامی
SDS
هێناوه که ده‌ڵێ: "ئێمه خۆمان له گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کانێکانی
جوڵانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌ر وه‌ها له گه‌ڵ
سه‌ندیکاکان، بێکاران، جوڵانه‌وه دژه گڵۆبالیزاسیۆنه‌کان و
ئاشتیخوازان و دژه فاشیستیه‌کان و گروپه به‌رابه‌ری
خوازه‌کان به هاوقه‌تار و هاوفیکر ده‌زانین. هێزه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌توانن هه‌مو پێکه‌وه به‌شێوه و له
فوڕمی غه‌یره پاڕلمانیدا بڕۆنه پێش. ئێمه وه‌ک ئیتیحادیه‌ی
خوێندکاران به‌شێکین له دامه‌زرێنه‌رانی ئیتیحادیه‌ی چه‌پی
ڵاوان. ئه‌م پێکه‌وه گڕێ خواردنه هه‌م به شێوه‌ی ڕێکخراوبون
و هه‌م به شێوه‌ی سیاسی خۆیان له قالبی پێکه‌وه کارکردنێکی
زۆر نزیک و هه‌روه‌ها به پشتیوانی له یه‌کتر نیشانده‌ده‌ن"
دیتمار
هێنینگ ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که: " من به‌س ده‌توانم له‌وه
وشیارتان که‌مه‌وه، ئه‌و سه‌ندیکا غه‌یره پاڕلمانیانه‌ی که
له سه‌ره‌وه با‌سی کرا، وه‌ک
Attac
و هتد، ڕێک وه‌کو هاوشێوه پاڕلمانتاریه‌کانی خۆیان، له فۆڕمی
چه‌پایه‌تیدا، حه‌لکه‌ری کێشه‌کان نین، به‌ڵکو خۆیان کێشه‌ی
سه‌ره‌کی سه‌ر ڕێگای سه‌رکه‌وتنن".
دواتر
ده‌رکه‌وت که ئه‌م پرسیاره دو سه‌عات و نیو قسه و با‌سی
چڕ‌وپڕ و به که‌ڵکی به دوا خۆیدا زیندو کرده‌وه.
خوێندکارێک وتی، که ئه‌و ئه‌گه‌رچی پشتیوانی له حیزبی چه‌پ
ناکات، به‌ڵام ئه‌وه به کێشه‌ی سه‌ره‌کی نازانێت. "زۆر له‌مه‌ش
زیاتر، جێگای سپاس و پێزانینه، کاتێک که حیزبی چه‌پ دژی
نه‌مان و لابردنی سۆسیاڵ خۆی ته‌رخان ده‌کات". و کاتێک که
ئه‌وان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگیان پێ ده‌درێت، ئه‌مه
خۆی نیشانه‌که‌نی ئه‌وه‌ن که ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی دژی له نا‌و
چون و نه‌مانی سۆسیال زۆرن. ده‌نگ به حیزبی چه‌پ بدڕێت زۆر
باشتره له‌وه‌ی که ده‌نگێک به
SPD
یا
CDU
بدڕێت.
دیتمار
هێنینگ له وڵامی ئه‌م خوێندکاره‌دا وتی هه‌ر ئێستاکه
ته‌جروبه‌ی شاری بێڕڵین پێمان ده‌ڵێت، که ده‌نگدان به حیزبی
چه‌پ ئیلزامه‌ن به‌و مانایه نیه که حه‌تمه‌ن پرسیاری
لابردنی سۆسیال هه‌ڵده‌گیرێت. "حیزبی چه‌پ له نا‌و حکومه‌ت دا
شتێکی جیاوازتر له‌وانه‌ی که حیزبی
SPD
و
CDU
ده‌یکه‌ن، ناکات. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌شی که پێشتر خه‌ڵک
و کرێکارانی بێڕلین بویان و به ده‌ستیان هێنابو، کورتیان
کردنه‌وه و لێیان سه‌ندنه‌وه. ئه‌و حیزبه به‌رپرسی نه‌مانی
15000 شوغل و کار له به‌شی خزمه‌تگوزاریه عومومیه‌کانه.
بێڕلین له ئیتیحادیه‌ی ناوچه‌یی ساحه‌بکاره‌کان
هاته‌ده‌ره‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ناوه‌رۆکی ئه‌و
قه‌رارداده‌ی که موعته‌به‌ر بو به‌جێ نه‌هێنن و ماف و
قازانجه‌کانی دابه‌زێنن". حیزبی چه‌پ به شێوه‌ێکی زۆر
چاوه‌ڕواننه‌کراو نرخی ماڵی پیران و ماڵی یاری و مانه‌وه‌ی
منداڵان و هێندێ شتی تریشی به ته‌واوی برده سه‌ره‌وه.
ئه‌و
حیزبه هه‌روه‌ها له شاره‌کانی بێڕلین و دڕێسدن، ده‌یان
هه‌زار ماڵ یا خانوی حکومه‌تییان به سه‌رمایه‌گوزاره‌کان و
موحته‌که‌ره گه‌وره‌کان فڕۆشت.
هێنینگ
هه‌روه‌ها وتی "سیاسه‌تی حیزبی چه‌پ له شاری بێڕلین هه‌تا
ده‌هات و زیاتر خه‌ڵکی توشی قه‌یرانی بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یی و بێ
ئومێدی ده‌کرد و به‌م شێوه ڕاستڕه‌وه‌کان که توانیان له‌م
هه‌له به باشی بۆ خۆیان که‌ڵک وه‌رگرن، به‌هێزتر بون"
له
نا‌و قسه‌وباسه‌کاندا هه‌روه‌ها باس له سیاسه‌تی
ڕێکخراوه‌کانی تریش کرا، که خۆیان به چه‌پ ده‌ناسێنن و
هه‌روه‌ها بشێکیشیان که خۆیان به چه‌پی شۆڕشگێڕ ده‌ناسێنن.
ئه‌مانه یا له نا‌و حیزبی چه‌پ و یا له ده‌ره‌وه‌ی حیزبی
چه‌پ هه‌ڵسوڕانیان هه‌یه و باوه‌ڕیان وایه که به فشار
هێنان له خواره‌وه‌ی حیزبی چه‌پ(به‌ده‌نه) ده‌توانرێت ئه‌م
ڕێکخراوه به‌ره‌و مه‌سیری چه‌پ هیدایه‌ت و مه‌جبور بکرێت که
دژی نێئۆلیبڕالیزم و که‌م کردنه‌و و نه‌مانی سۆسیال موبارزه
بکات.
هێنینگ
ته‌ئکیدی کرده‌وه که "ئێمه ئه‌م جۆره بیر و بۆچونه به
توندی ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه"، "له هه‌ر دو ده‌یه‌ی ڕابردودا
ژیانی ئاسایی و ستانداردی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان له هه‌مو
جیهان به شێوه‌ێکی زۆر به‌ر چاو هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و
زۆربه‌ی مافه‌کانی کرێکاران زه‌وت کراونه‌وه و یا به ته‌وای
هاتونه‌ته خواره‌وه. و ئه‌مانه به شێوه‌های جۆربه‌جۆر وه‌ک
هێنانه خواره‌وه‌ی ماف و داهاتی کرێکار، له نا‌و بردن و
نه‌هێشتنی مه‌شغه‌ڵه و کار و کارگاکان، نه‌هێشتن و یا
که‌مکردنه‌وه‌ی مافی سۆسیال، له شێوه‌ی ئاسایی ده‌رهێنان و
بردنه پێشه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی داهاتی که‌م و که‌متر".
ئه‌مانه ده‌سکه‌وته نێونه‌ته‌وه‌یه ئه‌مڕۆیه‌کانن و
بێڵایه‌ن و سه‌ربه‌ست له‌وه‌ی که كێ له سه‌ر حکومه‌ت بێت،
لیبڕال بێت یا خۆ توندڕه‌و یا خۆ "چه‌پ"، هه‌ر وا به ڕێوه‌ی
ده‌به‌ن که هه‌نۆکه به‌ڕێوه ده‌ڕوات.
ئه‌مه
خۆی پێمان ده‌ڵێت که ده‌لیل و سه‌به‌بی سه‌ره‌کی و قوڵتری
ئه‌م شتانه به ویست و داخوازی ته‌نیا رژیمێک یا خۆ
حکومه‌تێک، حیزبێک یاخۆ که‌سایه‌تێکی سیاسی نیه، به‌ڵکو
ئییراده‌که له ماهیه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری خۆیدایه، که
ئه‌م نیزامه ئه‌مڕۆ توانایی ئاشتی، دێمۆکڕاسی و به‌رابه‌ریه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نیه. حیزبی چه‌پ به به‌ڕێوه‌بردنی
سیاسه‌ته‌کانی خۆی له نا‌و حکومه‌تدا له شاره‌کانی بێڕلین و
مێکلێنبورگ به کرده‌وه ئه‌م شته‌ی به ئیسبات گه‌یاندوه.
ئه‌گه‌ر
هێندێک له ڕێکخراوه‌کان تێده‌کۆشن که بڵێن، پیاو ده‌توانێت
له ڕێگای ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نا‌و حکومه‌ت زه‌خت
بخاته سه‌ر نیزامی سه‌رمایه‌داری بۆ ناچار کردنی به هێندێک
شت، ئه‌مه به‌س خزمه‌ت به حکومه‌تداره‌کان ده‌کات و به‌س.
قسه و
باسێکی له‌م شێوه‌ش له سه‌ر سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان کرا.
هێنینگ و چه‌ند که‌سی تر له ئه‌ندامانی
PSG
که له‌وێ حازر بون با‌سی ده‌رسه‌کان و ته‌جروبه‌کانی
جوڵانه‌وه کرێکاریه‌کان له دژی
Opel
یان له ئۆکتۆبری 2004 بۆ به‌شداربوان باس کرد که زۆربه‌ی
خوێندکاره به‌شداربوه‌کان به وردی گوێیان بۆ ڕاگرت.
سه‌ندیکای
IG Metall
و هه‌روه‌ها شۆڕای کارگاکه‌ی، له به‌ر ئه‌وه‌ی که
کرێکاره‌کان به بێ پرس و خواستی ئه‌وان ده‌ستیان له
مانگرتنه‌که هه‌ڵگرتبو، هه‌رزانفڕۆشیان کرد. به‌رپرسانی ئۆپێل
توانیان هه‌مو داخوازیه‌کانی کرێکاره‌کان ژێر پێ بنێن، و
هه‌نۆکه خریکن خۆیان حازر ده‌که‌ن که کۆمه‌ڵێکی به‌رچاوی
تریش له کرێکاره‌کان له کار ده‌رکه‌ن. ئه‌مڕۆ سه‌ندیکاکان
ئیتر بۆ چینی کرێکار مردون. هه‌رکه‌س پێی وابێت که ئه‌وانه
دوباره ده‌بێت بگه‌ڕیندرێنه‌وه سه‌ر جیگای خۆیان یا خۆ به
چه‌پ بکرێنه‌وه، ئه‌وه شاڕلاتانه (وه‌رگێڕ: ڕه‌سته‌که به
ئاڵمانی ئه‌مه‌یهsei
ein Scharlatan).
کاتێک
که زۆرا و هێنینگ با‌سی ڕوداوی تێکهه‌ڵچونه‌کانی خۆیانیان له
گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانیتر له سه‌ر ئه‌م پرسیار و وڵامانه بۆ
خوێندکاره‌کان ده‌گێڕاوه، زۆر له خوێندکاره‌کان
عه‌له‌قه‌مه‌ند بون به شه‌خسی لێۆ ترۆتسکی و سیاسه‌ته‌کانی و
هه‌روه‌ها مێژو و چۆنیه‌تی پێک هاتنی ئینتێرناسیونالی چواره‌م.
هێندێکیان پێشتر له نوسراوه‌کانی ترۆتسکیان خوێندبووه، بۆ
هێندێکیتریان ترۆتسکی که‌سێکی نه‌ناسراو بو. زۆرا، هێنینگ و
باقی ئه‌ندامه‌کانی
PSG
کاتێکی زۆریان به‌ختی ئه‌وه کرد که، مانای ترۆتزکیزم،
موبارزه‌ی دژی ستالینیزم و هه‌روه‌ها چونیه‌تی پایه‌ڕێژی
ئینتێرناسیوناڵی چوارم بۆ خوێندکاره‌کان شی بکه‌نه‌وه.
له
کۆتایی مه‌جمه‌عه‌که‌دا وه‌عد درا که بۆ کۆبونه‌وه و قسه و
با‌سی زۆرتری له‌م بابه‌ته کۆبونه‌وه‌ی زیاتر وه‌ڕێ خه‌ن.
کۆبونه‌وه‌ی دواتر له 22ی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ، واته 22ی ئه‌م
مانگه ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیان خۆشه به‌شداری
کۆبونه‌وه‌که بن و یا سێ شه‌ممه‌ی ڕابردو نه‌یانتوانیبو
به‌شداری بکه‌ن و ئه‌م کۆبونه‌وه‌یان له ده‌ست داب‌و، ده‌بێت
خۆیان به بێ ماتڵ بون ناوزه‌د بکه‌ن بۆ به‌شداری کردن.
سه‌رچاوه:
http://www.wsws.org/de/2007/mai2007/isse-m11.shtml
(International Students for Social Equality)
مه‌جمه‌عی
نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندکاران بۆ به‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
|