کێشه‌ی
کورد.....و.....
دواڕۆژی
عێراق بارزان
شوان دێرزه‌مانێکه
ئێمه‌ی کورد
له شوێنی
خۆماندا ده‌خولێینه‌وه‌و
له بازنه‌یه‌کی
داخراودا گه‌مارۆ
دراوین، به
مانایه‌کی
دیکه وه‌ک په‌له‌وه‌رێک
هه‌میشه له
نێو سه‌رچاوه‌ی
کانیاوێکی
ووشکدا ده‌سووڕێنه‌وه
و تامه‌زرۆی
خواردنه‌وه‌ی
دڵۆپێک ئاوی
سازگارین ،
ئه‌مه‌ش له
ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ نه‌زانین
و بێده‌سه‌ڵا‌تی
و بێپلانی
وناڕێکی له
ماڵی
کوردی‌دا که
نه‌مانتوانی
نه له‌پێش
وه نه‌به‌دوای
که‌وتنی
ڕژێمه
گۆربه‌گۆره‌که‌ی
سه‌دام، بنه‌مایه‌کی
ڕاسته‌قینه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی
کوردی بۆ
کورد‌و کوردوستان
دابڕ‌ێژین ،
ئامێریکی وه‌چه‌رخ
و ته‌واو بۆ
ڕزگاڕکردن و
ئازادی هه‌رێمه‌که‌مان
به شاری که‌رکوکه‌وه
ئاماده بکه‌ین،
ئه‌مه‌ش خۆی
له خۆیدا ده‌گه‌ڕیته‌وه
سه‌ر ئه‌و
ناکۆکیه
سیاسیانه‌و
ئه‌و هه‌ڵه
گرێدراوانه‌ی
سه‌ر پارته
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کوردوستان که
هه‌ر یه‌که‌یان
له
ئاوزێکیان
بۆهاوڵاتانی
کوردی ناو هه‌رێمه‌که‌و
و بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کانی
ده‌ره‌کی
کوردوستانیان
ده‌ژه‌ن، بۆ
نمونه هه‌ر
له کۆبونه‌وه‌کانی
به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستانی
نیشتمانی عێراقی
له ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات و هه‌تاوه‌که
ئه‌وه‌ی له
هه‌وارگه‌ی
سه‌ڵاحه‌دین
دواجار
ئاماده‌ی
بوون،خویایه
که به‌ره‌ی
کوردی هه‌رده‌م
ناکۆکی له‌سه‌ر
داهاتوی هه‌رێمه‌که
هه‌بوو،
چونکی به
دوو بۆچون و
دوو
ستراتیجی و
دوو هه‌رێمی
جودای کوردی
و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکان
و پاره‌ته
پێکهاتوه‌کانی
تری عێراقدا
له ناو به‌ره‌که‌دا
بێ پلان
ڕۆڵیان ده‌بینی
، بۆ نمونه
پارتێکی
کوردی داوای
فیدراڵیه‌تی
بۆ شاره‌کان
ده‌کرد(فیدڕاڵیه‌تی
موحافه‌زات)
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
په‌ڕژه‌وه‌ندی
ئه‌و کاته‌یان،
مانه‌وه‌ی
ئه‌و شار‌و
ناوچانه‌ی
ژێر ده‌ستیان
بوو که وه‌ک
خۆی بمێنێته‌وه
بێ ئه‌وه‌ی
هیچ داڕێژێک
بۆ داهاتوی
میلله‌ته‌که
بکه‌نه‌وه‌و
خه‌لکێکیش
هه‌بون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
تاکی خۆیان
به گوڕ چه‌پڵه‌یان
بۆ لێده‌دان،
پارته‌که‌ی
تریشیان
داوای ده‌سه‌ڵاتی
مه‌رکه‌زیه‌تی
هه‌رێمه‌که‌ی
ده‌کرد به‌بێ
ئه‌وه‌ئ
ئاماژه به
گرنگترین
شاری کوردی
بێنن که ئه‌ویش
شاری که‌رکوک
بوو، ئه‌وه‌ی
من بۆی ده‌چم
ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی
کوردی
کورتبینانه
بیرده‌که‌نه‌وه‌و
له هه‌مانکاتیشدا
به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان وه‌ک
ده‌سه‌ڵاتداری
سه‌ر پارته‌کایان
به گرنگتر
ده‌زانی له
خاڵه
ئاڵۆزه‌کانی
دۆزی کورد،
جا تازه ئه‌وڕۆ
گه‌لێک دڕه‌نگه
بۆ وه‌ده‌ستهێنان
و به‌دیهێنانی
ئه‌و بنیاته
نه‌ته‌وایتیانه‌ی
ئه‌وان لێی
ده‌دوێن،
چونکه هه‌ر
پێشهاتێک ده‌بێت
له کاتی
گونجاوی
خۆیدا به‌جێبهێنرێت،
له هه‌مانکاتیشدا
ده‌یانه‌وێت
ده‌نگی تاکی
کوردی
بخنکێنن که
گوایه سه‌کرده‌کان
هه‌ر به
خۆیان خه‌می
دۆزی کورد ده‌خۆن
و که‌سی تر
بۆی نیه خۆی
تێقورتی ئه‌و
بابه‌ته سه‌ره‌کیه
بکات ئه‌ویش
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی
ترسی
خۆپیشاندان
و ڕێپێوانی
مێشکی گه‌رمی
خه‌ڵکی کورد
دابمرکێننه‌وه.
من نامه‌وێت
زیاتر له‌و
باره‌وه درێژه
بده‌م چونکه
ڕوونکڕدنه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی ئه‌و
بابه‌ته
له گه‌ڵ
بۆچونه‌کانی
پێشهاته‌کانی
ئه‌و کات
جیاوازه
واته
ناکرێت
کای کۆن به
بادا بده‌مه‌وه. من
ده‌مه‌وێت
کورته
باسێک له‌سه‌ر
ئاینده
ترسناکه‌که‌ی
وڵاته تێک
ئاژاوه‌که‌ی
خۆمان بڵێم
که تا
ئێستاش هه‌ر
به ناوی
عێراقه‌وه
ماوه‌ته‌وه‌و
ناو ده‌برێت
، هه‌ر له‌و
ڕۆژه‌وه‌ی
ڕژێمی کۆن نه‌ماو
میلله‌ت چاویکرده‌وه‌و
تاکی خه‌ڵکی
له ناو
سنوری عێراقدا
بۆ به‌دیهێنانی
ژیانێکی پڕ
له ئازادی و
سه‌ربه‌ستی
هه‌نگاوی نا،
که‌سێکی
شیاو نه‌بوو ڕێنمایان
بکات ، جگه
له‌وه‌ش مخابن
زۆربه‌ی ئه‌و
ڕابه‌رو کۆمه‌ڵه
رێکخراوانه‌ی
نێو کۆمه‌ڵگای
عێراقی بوێرانه
له ئاستی ئه‌و
گۆرانکاریه
گه‌وره‌و
پێشهاته
خێرایانه‌ی
که له ساڵی 2003
دا ڕوویان دا
هه‌ر نه‌بوون،
هۆکاره‌که‌شی
به پله‌ی یه‌که‌م
ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر
پچڕاندنی
بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی
ڕۆشنبیر نه‌بوونی
مێدیاکان که
سه‌ربه‌ستانه
له کۆندا بۆ ئاگاداری
و ڕۆشنبیری
هاوڵاتیانی
عێراق به
پێزانینی هه‌موو
ئه‌و
گۆڕانکاریانه‌ی
که له
جیهاندا
ڕووی ده‌دا
که‌مته‌رخه‌مانه
هه‌نگاوی ده‌نا،
به تایبه‌تی
له‌و 35 ساڵه‌ی
میلله‌ت له
ژێر ده‌ستی
به‌عسدا ده‌یناڵاند. دوای
ئه‌و هه‌موو
گۆرانکاریانه‌ی
که به بنه‌مایه‌کی
هه‌ڵه
دروست بوو و
له سه‌رده‌می
حاکم برێمه‌ردا
شکستانه هه‌ڵچنران
که دوور نیه
ئه‌ویش له
دوارۆژدا به
سزای ڕه‌وای
خۆی بگات،
شێوه‌و
بیرکردنه‌وه‌ی
کۆمیته‌ی
دروستکردنه‌وه‌ی
عێراقی به
بێ ئه‌وه‌ی
هیچ ڕێزێک بۆ
که‌سایه‌تی
ده‌سڵاتدارانی
ڕاسته‌قینه‌ی
عێراقی
دابنێت، له
ناخه‌وه ڕه‌گیانی
هه‌ڵکێشاو
گرێکانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وه له هه‌مان
کاتدا خه‌ڵکانێک
که پشتیان
به سوپای ئه‌مریکاوه
به‌ستبۆوه‌و
هاو په‌یمانیان
بوون بۆ به‌ڕێوه‌چونی
په‌رژه‌وه‌ندی
دزی و جه‌رده‌یی
خۆیان به هه‌موو
گروپه‌کانه‌وه
و به‌بێ ئه‌وه‌ی
هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
گشتی له بنه‌ماکان
وپێکهاته‌کانی
کۆمه‌ڵگای عێراقی
بکه‌نه‌وه،
گه‌نده‌ڵی
گه‌یشته ئه‌وه‌ی
مڵ که‌چیش
بکه‌ن بۆ
داخوازیه‌کانی
برێمه‌ر و
بوونه هۆی
په‌ره‌سه‌ندنی
هێزی قاعیده‌و
به‌عسیه‌کانیش. ئیرو
له سه‌ر
کورد
پێویسته که
بگاته خاڵی
کۆتایی
بڕیار دان
بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رقاڵی نه
خۆیان بن و نه
که‌سانی په‌یوه‌ندیداری
ئه‌زمونی
کوردیش بن،
نه‌وه‌که
ته‌نها به
قسه‌ی زڵ و هه‌ڕه‌شه‌کڕدن
بێت له
گروپانی دی
ڕێگای خه‌بات
و نه
ووڵاتانی
ئیقڵیمی
دارودراوسێکانی
تریش له خۆ
بهه‌ژێنن و
به بێ هیج
بنه‌مایه‌کی
ستراتیژی
ئێستاکه‌یی
ڕاه‌سته‌قینانه،
به‌ڵکو ئه‌و
ڕووداوانه
ته‌نها
جارێکی تر ته‌نها
بۆ کپکڕدنه‌وی
ده‌نگی
کوردن و هیچی
دی. ئێمه‌ی
کورد هه‌موومان
پشتگیری له
ووته‌کانی
سه‌رۆک
بارزانی ده‌که‌ین
و به‌ڵکو
خۆشمانی بۆ
به فیدا ده‌که‌ین
چونکی ئه‌و
گوتانه ڕه‌گی
له ناخی ده‌روونی
هه‌موو
کوردپه‌روه‌رێک
داکوتیوه ، به‌ڵام
کاتێک سه‌رۆک
ئه‌و هه‌موو کڵپه
ئاگڕینه ده‌ڕژێنێته
سه‌ر شه‌قامی
کوردی ، ئایا
تا چ ڕاده‌یه‌ک
خۆی له بویه‌ر
و ئایدیلۆجیه‌تی
کوردی ده‌گونجێنێت،
چونکی تا
ئێستا به‌شه
جیاوزه‌کان
و پارته
جیاوزه‌کان
و نه‌ته‌وه
جیاوازه‌کانی
ناو هه‌رێمی
کوردستان
هیج ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی
به کردار
پێوه
دیارنیه که
له کاتی
پێویست و ته‌نگانه‌دا
هه‌مان هه‌ڵوێستیان
هه‌بێت و
هاوخه‌باتی
خه‌ڵکانی
ماف خوراوی
کورد بن، ئه‌مه
له ڵایه‌که‌وه
لي ڵایه‌کی
تره‌وه چۆن
خه‌ڵکانی
ساده‌ی کورد
باوه‌ڕی به‌و
بۆچون و قسه
هه‌نگوینانه‌ی
سه‌رۆک بکه‌ن
که تا ئێستا
هه‌وڵی له‌ناو
بردنی
خۆفڕۆش و گه‌نده‌ڵ
و فایڵداره‌کانی
کۆنی کوردی
نه‌دابێت و
به سزای
خۆیانی نه‌گه‌یاندبن
و به‌ڵکو
ئێستا
شکۆدارتر
بوون و
ڕاشکاوانه‌ش
داکۆکی له
کرده‌وه‌کانیان
ده‌که‌ن،
دوور نیه هه‌ر
ئه‌مانه که
دژایه‌تی
میلله‌ته‌که‌یان
لێ بوه به
پیشه
جارێکی تریش
پاشقولمان
لێبگرنه‌وه‌و
ببنه‌وه به
جاش و سیخوری
ناو خۆی عێراق
و مه‌رامه
شاردر‌اوه‌کانی
حاکمانی
تورک و عاره‌ب
و فارس
بهێننه‌وه
دی و
بێباکانه
دژایه‌تی ئه‌م
گه‌له
کۆڵنه‌ده‌ره
بکه‌ن که
تاوه‌کو
ئێستاش هیچ
دڕنده‌یه‌ک
نه‌یتوانیوه
پشتی
بشکێنێته‌وه،
کرده‌وه‌کانی
ئه‌و جاشانه بۆ
کوردان زۆر
ڕوون و
ئاشکران که
هه‌ر ده‌ستی
پیسی ئه‌و
تاوانبارانه‌ن
هانی چه‌ند
که‌سانێک ده‌ده‌ن
بۆ
پێکهێنانی
یاسایه‌ک بۆ
خۆ
ڕزگارکردنیان
له دادگای
ڕه‌وای
میلله‌ت و به
ده‌نگی
میلله‌ت ده‌یانه‌وێت
کرده‌وه
جاشایه‌تیه‌کانیان
لێمان بکه‌ن
به خه‌باتگێڕی
و شۆڕشڤانی،
جا نازانم
چلۆن ده‌بێت
به ده‌نگی
تاقه خه‌باتگێڕێک
هه‌موو جاشه‌کان
ئازاد
بکرێن، واته
ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردی ئه‌وڕۆ
خه‌لکانێک
فێر ده‌که‌ن
و هانیان ده‌ده‌ن
خیانه‌ت له
گه‌له‌که‌یان
بکه‌ن و به‌یانیش
خۆ هه‌ر
لێیان ده‌بوردرێت
و عه‌فو ده‌کرێن(
بانێکه‌و
دوو هه‌وا). له
هه‌مانکاتدا
گه‌نده‌ڵه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کورد به‌رده‌وام
پاشایانه
له ناو خودی
کوردوستاندا
بێباکانه
بۆخۆیان
ڕاده‌بوێرن
و له ته‌ڕ ده‌خۆن
و له ووشکیش
ده‌نون ، ئه‌مه
هه‌ڵه‌یه‌کی
مێژووییه‌و
پێویستی به
ڕێگاچاره‌یه‌کی
بنه‌ڕه‌تیه،
ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ
چاره‌سه‌ریش
نه‌کڕیت ئه‌وا
مێژوو
باشترین به‌ڵگه‌یه
که ترسی ئه‌م
پوچه‌ڵانه
له
داهاتودا
به شێوه‌یه‌کی
ناشرینتر ده‌بێت
و هه‌نگاویش
ده‌نێن به‌ره‌و
کرده‌وه‌ی
خراپتر‌و
زیاتر میلله‌تیش
دووچاری
ئازار ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی
که من له ئاینده‌ی
عێراق ده‌خوێنمه‌وه،
مانه‌وه‌ی
سوپاکانی ئه‌مریکیه
بۆ ماوه‌یه‌کی
درێژتر،
دووریش نیه
له به‌رژه‌وه‌ندی
ناوچه‌که‌ش
بێت به مه‌رجێک
که نه‌بێته
به‌ڵگه‌یه‌ک
بۆ ڵێدانی
ئێران چونکی
ئه‌مریکیه‌کان
به نیازن
هێدی هێدی
سوپاکانیان
له ناو شاره‌کان
بکشێننه‌وه‌و
ڕه‌وانه‌ی
سه‌ر سنوره‌کانیان
بکه‌ن به‌تایبه‌تی
سنوری ئێران
ئه‌ویش
بێگومان
بۆنی
ڵێدانی
کارخانه نه‌وه‌ویه‌کانی
ئێرانی ده‌گرێته‌وه‌و
ده‌ستی
ئیسرائیلیشی
ڕاسته‌وخۆ
تێدایه ، ئه‌مه‌ش
خۆی له خۆیدا
ده‌بێته هۆی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی
سوپای
پاسدارانی
ئێرانی بۆ هه‌ڵمه‌ت
بردنه سه‌ر
په‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
ئه‌مریکا له
ناو
عێڕاقدا، له‌م
کاته‌دا
ئێران به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک
به‌ره‌نگاری
له تێکه‌ڵاوبونی
خۆیان و ده‌ستو
به‌ره‌که‌ی
خۆیان ده‌که‌ن
له عێراقدا
و ناوچه‌ی
کوردستانیش
ده‌بێته به‌شیک
بۆ ناردنی ئه‌نساری
ئیسلام و فیداییه‌کانی
موسڵامنی
بیانی و
قاییده‌ی ئه‌فغان،
که ئه‌مانه‌ش
به‌خۆیان به
هیج جۆرێک
چاوی به‌زه‌یی
و ترسی خودا
له
گیاننیاندا
به‌دی ناکرێن
و کورد‌و
کوردستانیش
ده‌بێته به‌شێکی
تری
تێرورستان و
له ناو
بردنی ئه‌و
بنه‌مایه‌ی
له‌م چه‌ند
ساڵانه‌ی
دوییه‌دا
دروست بون
دووباره
کاول ده‌بنه‌وه‌و
خاپور ده‌کرێن،
نابێت له‌بیرمان
بچێته‌وه
که ئێستاش
هه‌ندێک له
توندڕه‌وه
موسڵمانه‌کان
و ئه‌وانه‌ی
به مێشکێکی
نزمه‌وه ته‌ماشای
پێشکه‌وتن و
مۆدێرن کرده‌نه‌وه‌ی
کوردستان ده‌که‌ن
ده‌ست به
جم‌و جۆڵی
سیاسی و
تێکدانی
ئابوری
کوردستان ده‌که‌ن،
وه به‌ڵگه‌ش
بۆ ئه‌و مه‌رامانه
ئه‌و
تاقیکردنه‌وه
سه‌رنه‌که‌وتوه
بوو که له‌م
دوایه‌دا له
سه‌ر سنووری
کوردوستان
به‌جێیان
هێنا. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌مریکیه‌کان
پڵانێکی
تریان بۆ
دامرکردنه‌وه‌ی
بارودۆخی
ناو ئێراق هه‌بێت
ئه‌ویش سه‌پاندنی
هێزێکه له‌و
هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ
له ئێراقدا
بنکه‌یان
داکوتیوه
بۆ وه‌رگرتنی
ده‌سه‌ڵات
وه‌ک شیعه‌کان
که له
زۆرینه‌ی
پێکهاته‌ی
ئه‌م ووڵاته
پێک هاتوون،
ئه‌م
بۆچوونه‌ش
له ڕاستیدا
زۆر دووره له‌دۆزه‌که‌وه
چونکی
باڵانسی
سیاسه‌تی ئه‌مریکی
له ناوچه‌که‌دا
سه‌رانسه‌ر
ده‌گۆڕدرێت
و زۆربه‌ی
ووڵاته عا‌ره‌به
سه‌ر به
سوننه‌کان
لێی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و
سیاسه‌تی نه‌وتی
ناودورگه‌ی
فارسیس ده‌بێته
هۆی به‌رپابوونی
ئاگرێک که
کوژاندنه‌وه‌که‌ی
مه‌حاڵ بێت. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌مریکیه‌کان
نیازیان هه‌بێت
به‌شیک له
شیعه‌کانی
سه‌ر به
خۆیان
ڕازی بکه‌ن
که له‌گه‌ڵ
زۆرێنه‌ی
سونه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کۆندا حکومه‌تێک
پێک بێنن، ئه‌وه
به‌رده‌وام
شه‌ڕی تایفه‌چێتی
په‌ره ده‌ستێنێت،
دووریش نیه
هه‌ر وه‌ک هه‌موو
شه‌ڕه‌کانی
براکوژی
ناوخۆیی له
جیهاندا
زیاتر له ده(
10) ساڵ درێژه
بخایه‌نێت،
ئه‌مه‌ش له
ڕووی ئابوری
و سیاسی
ئیقلیمی
ووڵاتانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاسته‌وه
توانای
خۆڕاگری ئه‌وماوه
درێژه
ناکات، به‌ڵکو
شه‌ڕه‌که ئه‌و
کاته ته‌شه‌نه
ده‌ستێنێت و‌باڵ
ده‌کشێنێته
سه‌ر سوریا‌و
لوبنان و
ئیسرائیله‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریکیه‌کان
له دوای هه‌موو
تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی
سیاسی بگه‌نه
ئه‌وه‌ی
وڵاته‌که
دووباره به
ناوی کۆده‌تایه‌کی
سوپایی بخه‌نه‌وه
ژێر ده‌ستی
دکتاۆرێکی
تری سه‌ر به
خۆیان، ئه‌و
کاته‌ش گشت
هاوڵاتانی
ئه‌مریکی و
خه‌ڵکانی
عێراق دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌و
پڕۆسه‌ی
به
دیموکراتیکردنه‌وه‌ی
ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
به تایبه‌تی
له عێراقدا
که گوایه
سه‌ره‌تای
پرۆسه‌که
له‌وێوه ده‌ست
پێده‌کات دیسانه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر خاڵی
سفڕ. ئه‌وه‌ی
که زیاتر بۆ
ئێمه‌ی
کورد‌و
زۆرینه‌ی خه‌ڵکانی
عێراق شیاو و
لۆجیک و
گونجاو بێت،
به‌رده‌وامی
بوونه به
خواستن و به‌جێهێنانی
پڕۆسه‌ی
فیدڕاڵیه
بۆ ماوه‌یه‌کی
کورت و چه‌سپاندنی
کۆنفیدراڵیه
بۆ ماویه‌کی
درێژخایه‌نی
ڕۆژانی
داهاتومان.
ئه‌گه‌ر
هاتو هه‌ر له
دوێنێوه
کورد به مه‌چه‌کی
خۆی ده‌ستی
به خۆ
ئاماده‌باشی
نه‌کردبێت
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
شاری که‌روک
بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردوستان
ئه‌وا ڕۆڵی
کورد و چه‌سپاندنی
یاسای 140 ی سه‌ر به
ده‌ستوری
عێراقی
بێگومان وه‌ک
یاسا جێبه‌جێنه‌کراوه‌کانی
تری سه‌ر به
هه‌مان ده‌ستور
له بن گۆمدا
خۆی بزر ده‌کات. بارزان
شوان سوید 200704 |