پارتی چه‌پی سوێد به‌پالپشتی چاک/ سوێد ،
ڕۆژی
6/5 /2007 له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی په‌رله‌مانی سوید
هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی کۆنفرانسێک سه‌باره‌ت به‌ناساندنی
ئه‌نفال به جینۆسایدی کورد. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م
کۆنفرانسه درێژه‌دانه به‌و کامپینه‌ی چاک/ سوید که له
ناوه‌ڕاستی مانگی 10/2006 دا ئه‌نجامیداوه که تا ئێستا
توانیویه‌تی 41 ئه‌ندام په‌رله‌مان و 3 پارتی سه‌ره‌کی و 3
سه‌رۆک پارت دان به‌وه دابنێن که ئه‌نفال جینۆسایده .
پڕۆگرامی کۆنفرانسه‌که :
سه‌ره‌تا فلیمێکی دیکیۆمێنتی سه‌باره‌ت به ئه‌نفال نیشان
ده‌درێت هاوکات هونه‌رمه‌ند خالید ڕه‌شید به پارچه
مۆسیقایه‌ک له‌کاتی په‌خشکردنی فیلمه‌که به‌شدار ده‌بێت.
دواتر هه‌ر یه‌ک له‌م به‌رێزانه به‌بابه‌تێک به‌شدار ده‌بن :
1. د. بورهان یاسین : شاڵاوی ئه‌نفال بۆ له ناوبردنی گه‌لی
کورد تاوانێکی سه‌دام بوو دژ به مرۆڤایه‌تی.
2. چۆمان هه‌ردی: ژیانی ژنانی ئه‌نفال له کوردستاندا.
3. کوردۆ باکسی : بێده‌نگی ئه‌وروپا له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال.
وتاری پارته سوێدییه‌کان:
1. پارتی چه‌پی سوێد یاکۆب یۆهانسۆن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا و په‌رله‌مانی سوێد.
2. ئانیا یۆهانسۆن
:
ئه‌ندام په‌رله‌مان له پارتی سه‌نته‌ری سوێد .
3. ماتس بیرتۆفت: ئه‌ندام په‌رله‌مان له پارتی ژینگه‌ی سوێد.
4. فرێدریک مالم: ئه‌ندام په‌رله‌مان له پارتی گه‌لی سوێد.
5. کۆنی فریدریکسۆن : نوینه‌ری سۆسیال دیموکراتی سوێد.
به‌رێوبردنی کۆنفرانسه‌که له لایه‌ن پارتی چه‌پی سوێد یاکوب
یۆهانسۆن و له لایه‌ن چاک / سویده‌وه هیشام ئاکره‌یی به
ڕێوه ده‌برێت .
تێبینی : ته‌نیا ئه‌وانه‌ی ناویان نوسیوه له‌لایه‌ن پارتی
چه‌پی سوێد و ناوه‌ندی چاک / سوید ده‌توانن بێنه ناو هۆلی
په‌رله‌مانه‌وه .
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوندی به‌و ژماره
تێلیفۆنانهوه بکه‌ن :
0735366757
0737589576
کات
14 ـ 17 یه‌کشه‌ممه 6/5/2007
شوێن
Riksdagen,
Skandiasalen, Mynttorget 1
بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به ماشێن دێن دۆزینه‌وه‌ی شوێنی
کۆنفرانسه‌که تکایه سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن/
http://kartor.eniro.se/query?what=map&mop=aq&geo_area=Mynttorget+1&lang=&from=web_map&partner_id=compass_web
|