گه‌نج
ئه‌و توێژه به‌هێزه‌ی نێو كۆمه‌ڵگایه، كه توانای گۆڕین و
ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ڵێك شتی هه‌یه، له‌وانه توانای
به‌دیهێنانی ئاره‌زوو و خولیا‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی،
به‌ڵام ئه‌مه‌یان چۆن و به‌چی رێگایه‌ك؟ ده‌بێت بۆ ئه‌م
گرێیه‌ش به‌رنامه‌و پلانی درێژخایه‌نی هه‌بێت، تاكو بكرێت
گه‌نج و لاوی ئێمه كه‌مێك به مافه سروشتییه‌كانی خۆیان
شادبن.
بێگومان گه‌نج و لاوی كوردی ئێمه له‌زۆر لایه‌نه‌وه غه‌دریان
لێكراوه، ئه‌م غهدرلێكردنهش ده‌كرێت خۆی به دوو ئاراسته‌ی
دیاردا بڕوات كه به‌نده ده‌توانێت تیشكێكی كه‌م بخاته سه‌ر
مه‌سه‌له‌كان:
غه‌درلێكراوی گه‌نج بۆ بێ هه‌وڵی و بێ ئینتیمایی و بێ خه‌مخۆری
خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خۆی هۆكاری دروستبوونیه‌تی و خۆی
ده‌ستی له‌هه‌ڵئاوسانی باری ژیانی خۆیدا هه‌یه، كه هه‌وڵ
نادات به‌پشت به‌ستن به خود‌و، هه‌روه‌ها به كۆمه‌ڵگاكه‌ی و
ده‌وروبه‌ری به‌شێك له خواست و مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات و
بگاته نیمچه ئاواتێكی. ئه‌مه‌ش بێگومان به نووسین و باس
كردن زۆر سانان و ره‌نگه هه‌ندێك له خوێنه‌رانیش گاڵته‌یان
به‌م نووسینه هه‌بێت و بڵێن؛ گه‌نجی چی و مافی چی؟ من ئه‌وه‌ی
ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌م له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌مدا به‌ده‌ری
ده‌خه‌م!!!!
به‌شی
دوومی غه‌درلێكراوی گه‌نجی كورد بریتییه له‌وه‌ی كه
هه‌رچه‌نده لاوان خۆیان بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌نوێنن، به‌ڵام
خۆ ده‌سه‌ڵاتیش فره شه‌ریف نییه، ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر
عه‌قڵییه‌تی پیر دروست بووه‌و كه‌سێك ناخاته جێگای خۆی كه
پیر نه‌بووبێت. بێگومان بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ك و
هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌سبكردنی لاوان و گه‌نجان بۆ كاروباری
رێكخراوه حزبیه‌كان، ئه‌مانه خۆی له‌خۆیدا فاكته‌ری خراپن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناهێڵن گه‌نج بگاته پله‌یه‌ك له
پله‌كانی حكوومه‌ت. هه‌رچه‌نده گه‌ربێت و سه‌رژمێرییه‌كی گشتی
له كوردستان بكرێت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا رێژه‌ی گه‌نجان زۆر
له‌وه زۆرتره كه مه‌زه‌نده‌ی بۆ ده‌كرێت. به‌ڵام هۆكاری
كاریگه‌رنه‌بوونی به‌سه‌ر كۆمهڵگاو ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتیشدا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ هه‌وڵی خۆی و ئه‌و رێكخراوانه‌ن كه
خۆیان به‌خاوه‌نی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی لاوان ده‌زانن، كه‌چی
ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌كانیانه كه ده‌یبینین!!!!، كاریان ته‌نها
بۆ دوورخستنه‌وه‌و خه‌ریككردنی لاوانه له ده‌وری خۆیان و
به‌ستنه‌وه‌یانه به شتی كاڵ و بێ تام.
ئه‌وه‌ی ده‌كرێت زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت بریتیه له‌وه‌ی
كه گه‌نج چی ده‌وێت و كار بۆ چی ده‌كات؟؟
گه‌نج
گه‌لێك كێشه‌ی هه‌یه، بگره كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و
كۆمهڵگاو ته‌نانه‌ت چوارده‌وری خۆیدا هه‌یه، گه‌نجی كورد
بێبه‌شه له زۆرشت، ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بێت بۆیان
دهستهبهرو دابین بكرێت، به‌ڵام بۆ ناكرێت ئه‌وه‌یان بۆ خودی
گه‌نج و ده‌سه‌ڵات به‌جێ دههێڵـم.
گه‌نج
خولیای زۆره، به‌ڵام عه‌قڵی كه‌مه!!
گه‌نج
تواناداره، به‌ڵام خۆی به‌بێ توانا نیشان ده‌دات!!
گه‌نجی كورد نه‌خۆشن، به‌ڵام هه‌میشه خۆیان به رۆشنبیر‌و
پیاوی گه‌وره گه‌وره نیشانده‌ده‌ن!
ئه‌م
سێ دێڕه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌م پێدا ده‌توانم زیاتری
له‌سه‌ر بنووسم، چونكه گه‌نجی ئێمه تاكو ئێستا بیری له‌وه
نه‌كردۆته‌وه كه كه‌سایه‌تییه‌كی كارامه‌و پڕ توانا بۆ خۆی
دروست بكات، وه‌لێ گه‌نجیشمان هه‌یه به‌دوای شتی ناڕێك و
وێنه‌ی ناشرین و، هه‌روه‌ها ئیزعاجكردنی خه‌ڵكین، بۆ نموونه
من تاكو ئێستا سێ بابه‌تم بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌بێت
ئه‌وه‌ش بزانین كه زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ته‌ماشای
ئینته‌رنێت و خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانن، هیچ
سوودێكیان له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه نه‌بینیوه كه به سانایی و
به‌نرخێكی كه‌م له‌به‌رده‌ستیاندایه.
كه
ده‌ڵێم گه‌نجی كورد زۆربه‌یان نه‌خۆشن، نه‌خۆشن له لایه‌نی
سێكسی، له‌لایه‌نی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری..
ناردنی وێنه‌ی سێكسی بۆ ئه‌و ئافره‌ت و كچانه‌ی كه ده‌ستی
نووسینیان هه‌یه‌و كه منیش یه‌كێك بووم له‌وانه بۆیان
ناردووم، ده‌بێ چ نهێنییه‌كه‌ی تێدابێت؟، ئه‌م پرسیاره بۆ
خودی خوێنه‌ران جێ ده‌هێڵم؟؟
ناردنی قسه‌ی ناشرین و دوور له ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی ئه‌بێ چی
مه‌به‌ستێكی تێدابێت، باشه گه‌ر ئاوها داخ له‌دڵی به‌و
وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژیت بۆ جێی ناهێڵیت و به‌یه‌كجاری چۆڵی
ناكه‌یت. باشه كێ تووڕه‌ی كردوویت بڕۆ با هه‌ر ئه‌و ئاشتت
بكاته‌وه، یاخود رق و كینه‌ی خۆت به‌سه‌ر ئه‌ودا هه‌ڵبڕێژه،
منی بێ گوناه چی بڵێت؟
هه‌ربۆیه داواكارم له لاوان و گه‌نجانی نێو سایته
ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه‌وا به‌چاوێكی ئه‌خلافی رۆژنامه‌نووسی و
به هه‌ستێكی كوردایه‌تی و به بینینێكی مرۆڤانه‌وه بڕواننه
ئه‌و كچ و ئافره‌تانه‌ی كه توانای نووسین و ده‌ربڕینی
رازهكانیان هه‌یه، به‌و هیوایه‌م خوێنه‌رانی به‌ڕێز خراپ له
بابه‌ته‌كه‌م تێنه‌گه‌یشتبن و به‌دروستی به‌لای مه‌سه‌له‌كه‌دا
چووبن. |