وه‌ڵامێک بۆ کاک کوردۆ
شوانی و کاک عه‌لی مه‌حمود
له‌سه‌ر
ڕه‌خنه‌ی به‌ڕێز شوان کوردۆ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌ناو چاکدا، و
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی هاوڕێی چاکم کاک عه‌لی مه‌حمود بڵاوی
کردوه‌ته‌وه
له ماڵپهيی ((kurdistanan
دا و ئاماژه‌یان به هه‌ندێ شت داوه تێیدا، ئه‌م سه‌رنجانه‌م
لا گه‌ڵاله بووه که به پێویستی ده‌زانم ڕونی بکه‌مه‌وه بۆ
کاک کوردۆ شوانی و خوێنه‌ری به‌ڕێز.
من وه‌ک
هه‌ڵسوڕاوێکی ناوه‌ندی چاک ده‌سخۆشی که به‌ڕێز کوردۆ شوانی
ده‌که‌م بۆ ڕه‌خنه و پرسیار ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت که ناوه‌ندی چاک و چالاکیه‌کانی جێی خۆی له
ناخی ڕۆشنبیر و هۆشیارانی گه‌له‌که‌مان کردوه‌ته‌وه، و زۆر
جێی خۆیه‌تی پرسیار دروستبێت لای هه‌ر که‌سێک له‌سه‌ر
ڕێکخراوێک که جێ ده‌ستی دیاره له هه‌موو بواره‌کانی
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیانی گه‌له‌که‌مان و هه‌وڵی
ناساندنی کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان به جیهان.
جا
پرسیار کردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی وه‌ک پرسیار مافه بۆ زیاتر
تێگه‌یشتن له که‌سێک یان ڕێکخراوێک ، به‌ڵام گه‌ر وه‌ک تۆمه‌ت
بێت ئه‌وا پێویستی به زۆر ورده‌کاری هه‌یه که پێویسته
له‌گه‌ل بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه بۆ وه‌ستان
له‌سه‌ریان و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان. من له نوسینه‌که‌ی کاک
کوردۆدا پرسیار ده‌بینم نه‌ک تۆمه‌ت ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و
لێدوانه‌ی به‌ڕێزان له کۆمیته‌ی سلێمانی داویانه له‌سه‌ر
ناوه‌ند. بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتریش بۆ به‌ڕێز شوان کوردۆ،
ناوه‌ندی چاک که باوه‌ڕی به ترانسپهرانتی (شه‌فافیه‌ت)
هه‌یه له کاره‌کانیدا ، بۆچونی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی کۆمیته‌ی
سلێمانیش ده‌چێته هه‌مان خانه‌وه، و وابزانم کاک عه‌لی
ئاگاداره که بۆچونی ئه‌و کۆمیته‌ش گه‌یشتووه به ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ر، و له‌م ماوهیهداش وه‌ڵام ده‌درێته‌وه ،
ئه‌وه‌ش ههنگاوێکی ته‌ندروسته.
ئه‌وه‌ی
جێی سه‌رنجی زیاتره لای من وه‌ڵامه‌که‌ی هاوڕێ عه‌لی
مه‌حموده که تا ئێستاش هه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی چاکه،
که ده‌ڵێ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی وازیان هێناوه و شتیان
بڵاوکردوه‌ته‌وه نایانناسێت، و ناوی هه‌ندێکیانی نه‌بیستووه،
ئایا گه‌ر مرۆڤ سه‌رپه‌رشتیاری ڕێکخراوێک بێت که ژماره‌ی
ئه‌ندامانی که‌م و هه‌ڵبژارده‌ن چۆن ئاگادار نیه کێ ئه‌ندامه
و کێ چی کردوه و ده‌کات؟.
هه‌روه‌ها کاک عه‌لی باسی شتێکی نامۆ به ناوه‌ندی چاک ده‌کات
، که ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی شێوازی کاره‌کانمانیان به‌دڵ نیه با
بڕۆن ڕێکخراوی خۆیان دروست بکه‌ن، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا جێی
نیگه‌رانیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک جێی خزمه‌کردن به
قوربانیانی کیمیاباران و ئه‌نفال و سه‌رجه‌م کاره
ژینۆسایدیهکانی داگیرکه‌رانه به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد،
هه‌رکه‌سێکیش له‌و بواره‌دا چالاک بێت چالاکیه‌کانی
ته‌واوکه‌ری چالاکیه‌کانی نه‌وه‌ندی چاکه.
جێی داخ
و سه‌رسوڕمان و پرسیار ئامێزه، که کاک عه‌لی له بڕگه‌ی
چواره‌می نوسینه‌که‌یدا، خۆی به بێباک داده‌نێت به‌رامبه‌ر
به وازهێنانی ئه‌ندامان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوه وتانه
بۆ لێدوانی حیزبی سیاسی‌دا زیاتر گونجاوه نه‌ک بۆ ڕێکخراوێکی
وه‌ک ناوه‌ندی چاک، و هیوادارم هه‌ڵه‌یه‌کی داڕشتن بێت نه‌ک
باوه‌ڕی، و ناوه‌ندی چاک ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه بۆ
ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه. پێشینان وتویانه ، هه‌روه‌ها
ناوه‌ندی چاک ده‌رگا داناخات به‌ڕووی هیچ که‌سێکه‌وه بێجگه
له‌وانه‌ی ده‌ستیان سوره به خوێنی گه‌له‌که‌مان یان
خزمه‌تکاری ڕژێمه داگیرهکهرکانی کوردستان بوون، ئه‌و
به‌رێزانه‌ش سه‌ربازی وونبوون له خزمه‌تکردنی دۆزی
گه‌له‌که‌مان و به‌تایبه‌ت له دۆزی ئه‌نفال وکیمیاباراندا.
جا
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و بۆچونانه‌ی کاک عه‌لی که به‌ناوی
خۆیه‌وه نوسیویه‌تی، ته‌نها بۆچونی خۆیه‌تی هه‌روه‌ک چۆن
ئه‌م نوسینه‌ش بۆچونی خۆمه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. پێم وایه
ده‌بوایه هاوڕێم کاک عه‌لی شیاوتر نوسینه‌که‌ی
بهۆنرایهتهوه، جوانتیریش بوو که وه‌ڵامه‌که‌ی دابنایه بۆ
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر.
لینکی
هه‌ردو نوسینه‌کان
http://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=elimmihemd&article=4848
http://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=rexne&article=4838 |