هه‌ر
هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ به‌رنامه‌ی
(پێشبڕکێی هاوسه‌ران)ی یه‌کێتی
لاوانی دیموکراتی کوردستان بکه‌م،
له‌چۆنییه‌تی پێکه‌ش کردن و
شێوازی پێشکاشکارو به‌رته‌نگی
جێگا‌و تۆمار‌و ته‌نانه‌ت مۆنتاژو
مۆسیقا‌و ده‌یان ورده‌کاری تر، پیێ
له‌ویژدانی خۆم ده‌نێم ئه‌گه‌ر
تاکه ده‌سخۆشییه‌کیان بۆ بنێرم.
نه‌ک ئه‌وه‌نده مایه‌ی ئه‌و
په‌ڕی گاڵته جاڕییه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا عه‌قڵی گه‌نج و
تازه هاوسه‌ران به‌شێواز‌و
ڕه‌هه‌ندو فه‌لسه‌فه‌کانی
به‌رنامه‌یه‌کی هێنده ئاست نزم
مژول بکرێت.
ده‌مێکه ده‌رک به‌وه ده‌کرێت
له‌وه‌ته‌ی ڕێگای خزمه‌ت
له‌خه‌ڵکی خۆبه‌خش و به‌توانا
له‌ڕێکخراوی یه‌کێتی لاوان و
ڕیکخراوه جه‌ماوه‌ری و
پیشه‌ییه‌کانی هاوپۆلیان گیراوه،
به‌تایبه‌ت له‌ئاستی
سکرتارییه‌تییان، ئه‌و
ڕێکخراوانه بونه ئه‌و که‌لاکه‌ی
هه‌ر که‌س ئازابێت و پشکی خۆی
تێدا ده‌ست گیر بێت. گرتنه‌به‌ری
ئه‌و شێوازه نوخبه‌یه‌کی
له‌سکرتارییه‌تی ئه‌و ڕێکخراوانه
به‌رهه‌م هێناوه بۆ دابه‌ش کردنی
نه‌سرییه‌و میزانییه‌و پچرێنی
پاره به‌ده‌یان ڕێگای ناشه‌رعی و
بۆ خێرا خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن،
توانه‌یه‌کی ناوازه‌یان به‌ده‌ست
هێناوه( له‌هه‌ر دوو باره‌که
به‌غیلیان پیێ نابه‌م و پیرۆز‌و
نۆشی گیانیان بێت ). ئه‌و
توانایه شتێکی که‌می له‌توانای
به‌رپرسه حزبی و حکومییه‌کان
دووره.
ئه‌و
به‌ناو به‌رنامه‌یه سه‌دان جار
به‌داخه‌وه هێنده کرچ و کاڵه
ته‌نها سڕکردنی گه‌نج و هاوسه‌ره
ده‌ست کورته‌کانی به‌دوادادێت،
ئه‌گه‌ر مژول کردنی عه‌قڵییان
نه‌بێت به‌شتی زۆر بچوک و بێ
که‌ڵک و لاوه‌کی وه‌کو به‌قه‌ولی
پێشکه‌شکار دیاره‌یه
به‌نرخه‌کانیان له شه‌ق شه‌قه،
مه‌مه‌ی منداڵان، شقاره‌ته‌و
باوه‌شێن، نه‌عل، 1کغم گه‌نمه
کوتاو، باشترین دیاری 5کغم
نرنجه‌و دیارییه به‌نرخه‌کانی
تریشتیان هه‌تا که‌شک و دوێنه‌و
سه‌لکه ترخێنه ده‌ڕووات، ئه‌ی
ئه‌بێت چ حیکمه‌تێک له‌و به‌ناو
دیاریانه دا هه‌بێت؟! خۆزگه
سکرتێری ڕێکخراوی لاوان خۆی له‌م
ڕه‌خنه‌یه‌ی ئێمه به‌ده‌نگ
ده‌هات، تابه‌به‌ڕێزیانمان
بگوتبایه: هاوڕێم؛ کاشکی
ویژدانتان بجوڵایه له‌جیاتی
به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و هه‌موو
میزانییه‌ی ڕێکخراوه‌که‌ت بۆ
به‌نزین بۆ مۆنیکا مۆدێل
باڵاکه‌ت، له‌و هه‌موو پاره‌ی
ژه‌مه‌نان و خواردنه‌وانه‌ی
شیڕاتۆن و ئوتێل خانزاد، هه‌مووی
نا به‌ڵکو به‌شێکیتان پاشه‌که‌وت
بۆ کرینی دیارییه‌کانی به‌رنامه‌ی
پێشبڕکیێ هاوسه‌ران کردبایه، تا
چیتر له‌په‌نای به‌رنامه‌یه‌کی
ئێوه‌وه ڕیکڵامی به‌خۆڕایی و
هه‌رزان بۆ کۆمپانیایی (BRZ)
نه‌کرابایه، ئه‌گه‌ر گرتنه‌به‌ری
ڕێگایه‌کی ئاواتان به‌قورس دێته
به‌رچاوو پێشنیاز ده‌که‌م له‌و
ده‌فته‌ره دۆلارانه‌ی پێتان
ده‌به‌خشرێن ته‌نها
ورده‌که‌یانتان به تاکه
به‌رنامه‌که‌تان
ببه‌خشیبایه.
له‌و وڵاته‌ی ئێمه
که‌گه‌نجان له‌تاو کێشه‌کانیان و
خه‌مساردی ده‌سه‌ڵات بۆ ڕاکردن
له‌وڵات سنووری ئاوی و وشکانی و
هه‌وایی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایان
هه‌موو تاقی کردۆته‌وه که‌چی
له‌و پاره زۆرییه‌ی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێمه. یه‌کێتی
لاوان جووته نه‌عل و مه‌ممه‌مژه
به‌سه‌ر هاوسه‌راندا له‌سه‌ر
شاشه‌ی به‌ناو پێشه‌نگ و یه‌که‌م
وه‌کو زاگرۆسTv
ده‌به‌شێته‌وه!. به‌ڕاست کوا ؟
ئه‌و پڕۆژانه‌ی یه‌کیتی لاوان و
ڕێکخراوه‌کانی تری سه‌ر
به‌حیزبه‌کان بۆ پڕۆسه‌ی
هاوسه‌رگیری گه‌نج، ده‌سته‌به‌ری
کار‌و دامه‌زراندنیان و جێگای
حه‌وانه‌وه‌یان هه‌یانه؟ کوان
ئه‌و پێشنیاز‌و کارتی فشار‌و
خۆپێشاندانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ر
یه‌ک له‌ڕێکخراوه‌کانی گه‌نج و
لاوانه‌وه گه‌ڵاڵه‌و سازکرابن و
حکومه‌ت ملکه‌چی جێ به‌جێ، یان
هیچ نه‌بێت گۆیێ لیێ گرتنیان بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌شیان
له‌به‌ر جێ پیێ له‌ق بوونی خۆیان
نه‌ده‌کرد؟ خۆ ده‌کرا ته‌نها
به‌قسه له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی
ڕۆژنامه‌کان، شاشه‌ی
ته‌فزێونه‌کان به‌رگریان
له‌به‌خشینی کۆمه‌ڵه
جیاوکه(امتیاز) ێک بۆ هه‌موو
لاوان نا به‌ڵکو ته‌نها بۆ
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆیان
بکردایه. بۆ به‌دبه‌ختی گه‌نجان
ڕێکخراوه‌کانیان نه‌ک هه‌ر
خاوه‌نی ئه‌جندایه‌کی داڕژاوو
تۆکمه‌نین تا تۆکمه‌یی ئه‌و
به‌رنامانه حزب و حکومه‌ت ناچاری
کار پیێ کردنیان بێت. به‌ڵکو
ته‌نها بوونی ئه‌و ڕێکخراوانه
مشه‌خۆریی ده‌سته‌یه‌کی که‌مه
له‌سه‌ر برینه ئاوه‌ڵه‌کانی
گه‌نجان.
هه‌ڵبه‌ت
وه‌کو دوا ئاماژه ده‌مه‌وێت ئه‌و
بڵێم؛ من ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه
بۆ هاوسه‌ره به‌شداربووه‌کان و
ئه‌وانه‌ش که‌لێره‌وه به‌دوا
ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌و
پێشبڕکێیه‌دا بکه‌ن، خوازیاری
خاڵیکردنه‌وه‌و خولیا‌و خه‌یاڵی
ئه‌وان نیم و ئاماده‌م
له‌جیاتییان خه‌جاڵه‌تی له‌ده‌ست
نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی
شایسته‌یان بچێژم. وه‌لێ ڕووم
له‌ئاست نزمی به‌رنامه‌که‌یه‌و
ته‌مه‌نای پێداچوونه‌وه، نه‌ک
ڕاگرتنی ئه‌و به‌رنایه ده‌که‌م.
|