هه‌ر
له مناڵییه‌وه بیستوومه و ئێستاش ئه‌بیستم که زۆر له
خه‌ڵکان ئه‌ڵێن: له خوا ئه‌ترسێم، له خوا بترسه!، له خوا
ناترسی؟
ترس:
ئه‌م ووشه‌یه چییه واتای چییه و له چییه‌وه دێت؟
ترس: (ئه‌نێشه)،(باک) و نه‌وێران له سه‌رچاوه‌که‌ی
هامبانه‌بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژار شه‌ڕه‌فکه‌ندی دا مانا
کراوه. به‌ڵام واتاکه‌ی
چییه؟
ترس؛
ئه‌و بیرۆکه یان
خه‌یاڵه نێگاتیڤه‌یه که ده‌ره‌نجام دا شه‌ڕ یان ڕاکردنfight-
or- flight response
که
ڕووداوێکی لێ ئه بێته‌وه.
ترس
زه‌نگێکه بۆ ئاگادار کردن له هاتنی'' خه‌ته‌ر''.
به
هۆنینه‌وه و بۆ چوونی خۆم ترس: هه‌روه‌ها هه‌ستێکی ناخۆشه
که به ناو هزر و ده‌رونی مرۆڤ دا زاڵ ئه‌بێت یان خوود
هێزێکه که ئه‌توانێت به کاتی یان ناکاتی (ده‌م ناده‌م) مرۆڤ
گیرۆده‌ی خۆی بکات.
هه‌ستی
ترس کردن/ هه‌بوون له زۆر شت ، ڕووداو یان گیانه‌وه‌ر (
ئینجا گیانه‌وه‌ره‌که چ ئاژه‌ڵ و چ مرۆڤ بێت) دا وه‌ک:
ئاگر/ئاو، ڕووداو وه‌ک: لافاو، بۆمه‌له‌رزه، گیان له به‌ر
وه‌ک ماری ژه‌هراوی یان خواردنی ژه‌هراوی، ترس له
دیکتاتۆر........
ترسی
مناڵ له تاریکی، له دوور که‌وتنه‌وه‌ی له دایکی، ترس له
دکتۆر و دانساز، ترس له هه‌ستی ته‌نییای، ترس له پیربوون و
ئه‌ندامانی جه‌سته و له‌ش به‌راو کۆن بوون و که‌متر کار
کردنیان، ترس له ده‌ست لێک به‌ردانی ئاشقان، ترس له
په‌ڵه‌دار بوونی شه‌ڕه‌ف.........
ترس له
خوا.........
بۆ
هه‌ندێک له ئه‌م جۆره هه‌سته ترسانه له دوونیای
پزیشکی دا هه‌ندێک ناوی تایبه‌تی بۆ ده‌ستنیشان کراو وه‌ک:
Angst,phobia
.
هه‌ستی
ترسی ڕاستی و هه‌ستی ترسی ناڕاست یان واهیمه هه‌یه.
ترسی
ڕاستی ئه‌وه‌یه که بۆ نموونه: باوک نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی
هه‌یه و شێرپه‌نجه‌که به ئۆرگانه زۆر گرنگه‌کانی له‌شی دا
وه‌ک؛ جه‌رگ بڵاو بۆته‌وه و له ماوه‌یه‌کی کوورت دا کۆچی
دوای ئه‌کات. ئه‌وه دیاره که ترسی له ده‌ست دانی باوک
ڕاستییه و چاوه‌ڕوانی و هه‌ر ڕووی ئه‌دات.
ترسی
ناڕاست/واهیمه ئه‌وه‌یه: تۆ به ته‌نیای له کۆڵانێکی تاریک
دا گوزه‌ر ئه‌که‌ی و له ناکاو پشیله‌یه‌ک به گووڕ خۆی به
ته‌نیشتا دا ئه‌دات و ئه‌مڕێنێت، یان ئێواره‌یه‌ک به ته‌نیا
له گۆڕستانی و تۆ له خه‌یاڵی خۆت دای و له ناکاو چرپه‌یه‌ک
به گوێتدا دێت.
ده‌رنجامی ئه‌م ڕووداوانه ته‌واوی هه‌ست و ده‌رونت ئه‌گۆڕێت؛
گشت گیانت ته‌زووی پێدا دێت، دڵت خوورپه ئه‌کات، له
نه‌تیجه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی
adrenaline
دا دڵ
زۆر به خێرای ده‌ست به کووتان ئه‌کات، هه‌ناسه‌ت کوورت و زوو
زوو ئه‌بێت، گلێنه‌ی چاوه‌کانت فراوان(گه‌وره) ئه‌بێت ئیتر
هه‌ست به ئێش و ئازاریش ناکه‌ی و هه‌روه‌ها زۆر جار هه‌ندێک
که‌س کۆنتڕۆڵیان له سه‌ر میزڵدانیان نامێنێت و میزیش له
خۆییه‌وه دێت. زۆر گۆڕانکاری تری جه‌سته و ئۆرگانه‌کانی له‌ش
هه‌یه له کاتی ترس دا به‌ڵام به پێویستی نازانم لێره‌دا
له سه‌ریان بڕۆم.
هه‌ندێک
له ئێمه‌ی مرۆڤ زۆر له ترسه جۆراوجۆره‌کان ئه ناسین و
به‌ڵام هه‌ندیکیشیان ناناسین.
به بیر
و ڕای من ئێمه‌ی ''ترسان کراو ''
به
دووای بنه‌مای ترس ناکه‌وین و لێی وورد نابینه‌وه به
تایبه‌تی ده‌سته‌ی(جیلی) به ساڵان چووانمان.
پێم
وایه زۆر جار به‌س به کوێرکوێرانه ڕێچکه‌ی ده‌سته‌ی
ڕابردووانمان(باپیران/ داپیرانمان) ئه‌گرینه به‌ر و به بێ
ئه‌وه‌ی که خۆمان به به‌رفراوانی و به قووڵی له
بنه‌مایه‌که‌یدا تێ ڕوانینێکمان هه‌بێت و له خۆمان بپرسین بۆ
چی ئه‌بێ ئه‌وه بکه‌م؟
بۆ
نموونه؛ بۆ چی دایکم ئه‌بێت ڕۆژی پێنج جار قاچه‌کانی بشوات
کاتێ ده‌ستنوێژ گرتن؟ ئایا پێویست ئه‌کات پێنج جار به ئاوی
سارد له‌م سه‌رمایه‌دا؟ ئایا پێنج جار قاچ شۆردن 1500 ساڵ پێش
بۆ مرۆڤی( عه‌ره‌بی) پێ په‌ت نه‌بووه؟
ڕۆژی
پێنج جاریش هه‌ر ڕۆژی هه‌فده که‌ڕه‌ت پشت و ئه‌ژنۆکانی که
'' سوواون'' و کارکردنیان که‌متر بووه، ئه‌چه‌مێنێته‌وه ،
هه‌رچه‌نده ئه‌وه زیانی هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی و ته‌ندروستی
ئه‌خاته به‌ره‌وو دوواوه.
بۆ چی
نابێت به دانیشتووی له گه‌ڵ خوا ڕاز و نیازی خۆی بکات؟
به‌ڵام
دایکم ئه‌لێت: نابێت ڕۆڵه، قسه ی وا مه‌که، کفره، خوا لێم
قه‌بووڵ ناکات ، وڵڵه من له خوا ده‌ترسێم!
ده‌سا
من چۆن تێی بگه‌یه‌نم و پێی بڵێم:دایه‌گیان له خوا مه‌ترسه،
خوا نایه‌وێت خۆت بۆ خوا ئازار بده‌ییت و زیان به خۆت
بگه‌یه‌نی به ئه‌وه‌نده هێزه‌ی که هێشتا ماوته.
نابێت
ئه‌م دابه‌ی 1500 ساڵ پێش به شێوه‌یه‌کی تریش بکرێت!(نوێژ
به دانیشتووی) ؟.
له لای
زۆرمان ئاشکرایه که هه‌ندێک له خه‌ڵکان ، دووای که
که‌وتنه ته‌مه‌ن، ئه‌ڕۆن بۆ حه‌ج و خۆیان پاک ئه‌که‌نه‌وه
له گووناح....
ئینجا
زیاتر له خوا ئه‌ترسێن (تۆبه) و خۆیان له گووناح لا
ئه‌ده‌ن/ دوور ئه‌خه‌نه‌وه به قسه‌ی خۆیان.
به‌ڵام
هه‌ندێک له ئه‌م حاجییانه وه‌ک:
حاجی
حسێن ، کاڵای (شت و مه‌ک/خواردن) احتکار کردووه: احتکار
کرده‌وه‌یه‌که که کاڵا به هه‌رزان ئه‌کڕن و ڕای ئه‌گرن بۆ
کاتی گرانی ئینجا به نرخێکی زۆر زیاتر له نرخی خۆی ئه ی
فرۆشنه‌وه به خه‌ڵکی که‌م ده‌سته‌ڵات.
یان
فاتمه خان که نوێژ و ڕۆژووی ناچێت، ئه‌که‌وێته نێوان
کوڕه‌که‌ی و بووکه که‌ی و ناخۆشییان بۆ ئه‌نێته‌وه، به بێ
ئه‌وه‌ی هیچ ترسێک له خوا ڕاماڵی بۆ بهێنێت.
یان
کاک سووره هه‌موو ئێواره‌یه‌ک له کار ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ماڵه‌وه و له جیاتی ئیواره‌باش و تاکه گوڵێک بۆ
ئایشه‌خانی هاوسه‌ری، یه‌ک باوه‌ش په‌یڤی ناشرینی بۆی
هێناوه‌ته‌وه.
خاڵه
سلێمان ، کچه‌که‌ی نادات به ئه‌و کوڕه‌ی که دڵخوازییه‌تی تا
ئێستا چه‌ند جار داوای کردووه، چۆنکه کووڕه‌که خانووی نیه
و که‌م ده‌رامه‌ده.
ئه‌وانه نموونه‌یه‌ک بوون له ئه‌م کرده‌وه ناجۆرانه/
هه‌ڵانه که مرۆڤ، پێویسته له ئاکامییاندا له خوا بترسێت.
ئینجا،
به بۆ چوونی من ئه‌گه‌ر مرۆڤ له گه‌ڵ ویژدانی خۆی هاوڕێ و
هاوکار بێت، له تاریکی دا نامێنیت.
مرۆڤ
ئه‌توانێت له گه‌ڵ خوای خۆی دۆست بێت ،نه‌ک دژمنێک که لێی
بترسێت،
به‌ڵکو
یه‌کتریان خۆش بوێت!.
هیوادارم که‌س نه‌ڕه‌نجێنم به بیر و بۆ چوونه‌کانم، چۆن هه‌ر
بیر و بۆچوونێک بۆ خۆی ڕێزداره!
خه‌ڵوه‌ت
ئه‌گه‌رتۆ له گه‌ڵ هه‌مو که‌س بیت،
بێجگه
له من،
تۆ له
گه‌ڵ که‌س نیت.
ئه‌گه‌ر
تۆ له گه‌ڵ که‌س نه‌بییت،
بێجگه
له من،
تۆ له
گه‌ڵ هه‌موو که‌سیت.
ئه‌م
شێعره هی:
شاعیری
به ناوبانگی فارس؛ جه‌لاله‌دین روومی یه که له ساڵانی
1207-1273 ژیاوه.
گوڵاڵه
پشده‌ری
11/5/2007
Holland
|