سه‌ره‌تا:
له ناو
کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ئێمه‌دا به ده‌یان و بگره به سه‌دان
به سه‌رهات و کێشه‌ی له‌م جۆره ئافره‌تان دووباره
ده‌بنه‌وه بۆیه‌شه ئه‌و به‌سه‌رهاته ڕاسته‌قینه‌یه‌م به
هه‌ندێک ده‌ستکارییه‌وه خسته به‌رده‌می خوێنده‌واران بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌هار و هه‌موو ئافره‌تی ماف پێشێل کراوی کورد
بگاته ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ڵاتی کوردی.
به‌سه‌رهاتی به‌هار به‌سه‌رهاتێکی ڕاستییه و به داخ و
په‌ژاره‌ییه‌کی زۆر به‌هار هه‌رگیز وه‌رزێکی ژیانی خۆی
هه‌ستی به ''به‌هار'' نه‌کرد و بۆنی گوڵ ونێرگزی به‌هاری
و هه‌وای ئازادی به ئاسووده‌ی هه‌ڵ نه‌مشت.
شه‌وی
16/2/1984 بوو ، به‌هارخان هه‌ستی به برک و ژانه سک (زگ) کرد
و به په‌له گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه‌ی شاری نه‌غه‌ده. چه‌ند
ساتێکی پڕ له ژان و هاوار و قریشکه گه‌یشتن بۆ ئاسمان له
ژۆری زان (له دایک بوون)، کۆرپه‌یه‌کی خرپن و سه‌رگه‌وره و
موو ڕه‌شی ، ساغ له دایک بوو. دووای ده‌ست و برد ناوک(نێوک)
بڕین و شۆردن و داپۆشتنی،کۆرپه‌که بێده‌نگ بوو. کوڕه‌که
چاوه‌کانی به ئارامی ئه‌کرده‌وه و به ماته‌مینی سه‌یری
ئه‌کرد، ئه‌ڵێی ئه‌یزانی ڕۆژانێکی سه‌خت و دژوار چاوه‌ڕیی
ئه‌کات.دووای تر، ناوچه‌وانی چرچ و لۆچ کرد و نووزه‌یه‌کی لێ
هات؛ ئه‌ڵێی ئه‌یه‌ویست بڵێت: ئه‌ترسێم، به‌رگه‌ی خه‌می ئه‌م
دوونییایه ناگرم، جێگایه‌که‌ی خۆم باشتر بوو، ئه‌مه‌وێت
بگه‌ڕێمه‌وه!
مامانه‌که به خێرای کار و باری دایکی جێ به جێ کرد و
کۆرپه‌که‌یان له لای به‌هار پاڵ خست،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دوویان
هه‌ست به ئاسووده‌ی ڕۆح و جه‌سته‌یان بکه‌ن و له جێگای ترس ،
خۆشه‌ویستی و سۆز هه‌واڵیان بێت. دوواتر کۆرپه نۆبه‌ره‌که‌ی
ناو نرا'' هیوا''. هیوا هه‌ر له کاتی مناڵییه‌وه مناڵێکی زۆر
ژیر ژیکه‌ڵه بوو.
ڕۆژان و
ساڵان به سه‌ر چوون و هیوا گه‌وره‌تر و ڕۆژ به‌ڕۆژ
هه‌ستییارتر و ژیرتر ئه‌بوو.هاوکات که ڕاپه‌ڕێنی کوردستان
ده‌ستی پێ کرد، هیوا و خێزان گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان.
باوکی
هیوا پێشمه‌رگه‌ی دێرین و به‌رپرسێکی به ده‌سته‌ڵات بوو له
ده‌ڤه‌ره‌که‌دا.
به
داخه‌وه، ئه‌م فه‌رهه‌نگه کۆنه‌په‌رست و بێڕه‌حمه‌ی
کۆمه‌ڵگایه‌که‌ی کوردی که ئه‌وان له گه‌ڵیانا ئه‌ژیان،
کارێکی وایان کرد که به‌خته‌وه‌ری ئه‌م خێزانه تێک بچێت.
ده‌ورووبه‌ر وایان کرد که باوکی هیوا به دووای ژنی دووه‌م دا
بێت.
ده‌رد و
ئازاری ئه‌م ئاگره گڕێکی خسته ناو ده‌روونی به‌هار خان که
وای لێ کرد به‌رپێچ بێته‌و به‌رانبه‌ر به کرده‌وانه‌ی که
به‌رانبه‌ری ئه‌کرا. به‌ڵام هه‌ر چی هه‌وڵی دا بێ سوود
بوو.به‌هارخان له ئه‌م گێژاوه‌دا شکستی هێنا و ناچارییان کرد
هه‌ر پێنچ جگه‌رگۆشه‌کانی به جێ بهێڵێت و هه‌تا بۆی نه‌بوو
یه‌ک منالیش له گه‌ڵ خۆی ببات.
به‌هارخان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای دایکی. ساڵانێکی زۆر(چوار) ساڵ
به سه‌ر چوو. به‌هار خان کانیه فرمێسکی ڕژاند، هاواری بۆ
گشت که‌س ئه‌برد و ده‌رد و ناڵه‌ی خۆی بۆ کێوه‌کان ،بۆ
ده‌ریا،بۆ دار و دره‌خته‌کان و بۆ هه‌رچی گیان له‌به‌ر بوو باس
ئه‌کرد.به‌ڵام به‌داخه‌وه چاری ناچار بوو.
ڕۆژێک
له مانگی10ی ساڵی 1999 دا ، هیوا دووای به گژداچوونه‌وه،
له گه‌ڵ باوک و که‌س و کاری‌دا، بڕیار ئه‌دات,
داوا له دایکی بکات، بگه‌ڕێته‌وه و به یه‌که‌وه ژیان
ببه‌نه‌سه‌ر به بێ ئاشت بوونه‌وه له گه‌ڵ باوک و که‌س و
کاری. له دووه‌م هه‌نگاودا هیوا داوا له پوره بێگه‌رد خوشکی
دایکی ئه‌کات پشتیوانی لێ بکات و له گه‌ڵیا هاوڕێ و
هاوسه‌فه‌ر بێت بۆ ئێران بۆ لای دایک و دایه‌گه‌وره و
خاڵه‌کانی.
دڵه‌ڕاوکێ و ته‌می خه‌م و نیگه‌رانی دڵ و ده‌روونی هیوای
گرتبوو و به پوری ئه‌ڵێت":
پورێگیان به خوا ئه‌زانم دایه‌گه‌وره و خاڵه‌کانم زۆر لێم
دڵڕه‌نجاون،بڕوا ناکه‌م دایکم پێ بسپێرن!؟
پورێ
گیان ئه‌بێت دایکم لێم ببوورێت که'' دره‌نگ'' به دووای دا
ئه‌چم؟ هیوا و پوری به‌ڕیگا ئه‌که‌ون بۆ ئێران و
هه‌زار
و یه‌ک پرسیار هزر و ده‌روونی هیوای داگیر کردبوو و یه‌ک
هه‌ستی خۆشی و ناخۆشی وێڕای یه‌کتر تووش بووبوو که
نه‌یده‌زانی چۆن خۆی ڕزگار بکات له ئه‌م هه‌سته تێکه‌ڵ و
پێکه‌ڵانه.
یه‌کم
دیدار له ماڵی باپیره: یه‌که‌م جار پوره بێگه‌رد ئه‌ڕواته
ژۆره‌وه و به دووای ئه‌ودا هیوا.
به‌هار
دێته پێشوازی باوش له بێگه‌رد ئه‌دات و قووڵپی گرایان و
فرمێسک ته‌وای گۆنا ماندوو و سووره‌کانی ئه‌شوات.
له
دووایدا ڕووی ئه‌کاته هیوا و ئه‌ڵێت: ببووره کاکه به‌خێر
هاتی سه‌رچاوم، پرسیاری لێ ئه‌کات و ئه‌پرسێت: به‌ڕێزت کێی؟
به‌ڵام
هیوا ناتوانێت وه‌ڵام بداته‌وه و ڕووی ده‌کاته ئه‌و لا و
هه‌ناسه‌ی ئه‌گیرێت له به‌ر خه‌م و قوڕگی پڕ ئه‌بێت له گریان
و فرمێسکه‌کانی ئه‌شارێته‌وه تاکو دایکی ئازار نه‌دات
،به‌ڵام پوره بێگه‌رد باوه‌شی لێ ئه‌دات و ڕوو ئه‌کاته
به‌هارو ئه‌ڵێت: ئه‌وه کوڕه‌که‌ته؛هیوا!( هیوا له ماوه‌ی
ئه‌م چه‌ند ساله دا زۆر گه‌وره و باڵابه‌رز و چوارشان
ئه‌بێت).
ئینجا
به‌هارخان ئه‌ژنۆکانی ئه‌که‌وێته له‌رزین و دڵی به خێرای
ده‌ست به لێدان و خوورپه ئه‌کات و به لێوی له‌رزیوه‌وه
هاوار
ئه‌کات و ئه‌ڵێت: ئه ی خوایا.......
..............
دووای
چه‌ند ڕۆژدانوساندن(گفت و گۆ) له گه‌ڵ دایه گه‌وره و خاڵی
هیوا ، بڕیار ئه‌درێت که به‌هار له گه‌ڵ هیوا و بێگه‌رد
بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام به شه‌رتێک که باوکی هیوا به هیچ
شێوه‌یه‌ک نه‌هێنرێته ناو خێزان.
هیوا
سۆز به دایک و که‌س و کاری ئه‌دات که به‌رپرس بێت له ژیانی
دایکی وئه‌بێت به‌ڕێز ڕه‌فتاری له گه‌ڵیا بکرێت.
به‌هار
وای ئه‌زانێ تازه له دایک بووه ژیانی نوێ بۆته‌وه ،
ته‌وای دوونیا به لایه‌که‌وه و هه‌ر چرکه‌یه‌ک تێڕوانین له
پێنج جگه‌ر گۆشه‌کانی به لایه‌که‌وه. زۆر زۆر به‌خته‌وه‌ر
بووکه مناڵه‌کانی له ژێر باڵی دابوون.شه‌و و ڕۆژی به‌خه‌سار
نه ئه‌دا و له تێڕوانین و له خزمه‌تکردنی مناڵه‌کانی جێژ و
خۆشی پێ ئه‌به‌خشه‌را.
ماڵۆچکه‌یه‌کی خنجیلانه، بێ کێشه و پڕ له خۆشی و سه‌فایان
هه بوو. هیوا و مناڵه‌کان ڕۆژانه ئه‌ڕۆیشتن بۆ خوێندن،
به‌هار زوو زوو له که‌له‌نی ده‌رگاکه وه سه‌ری ده
ر‌ئه‌خست و به په‌له بوو مناڵه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ و
پێشوازیان لێ بکات. باوکی مناڵه‌کانی بۆی نه‌بوو بێته
لایان، به‌هار به بینینی ئه‌و و ژنه تازه‌که‌شی زۆر خه‌مگین
ئه‌بوو.
هیوا،
نه‌ک خوێندن به‌ڵکو ئه‌رکی نووسینیشی بۆ گۆڤارێک هه‌بوو، هیوا
نووسه‌ر و ڕۆشنبیرێکی به توانا بوو. هه‌روه‌ها زۆر جاران له
گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی به‌ناوخوازراو ده‌ردی دڵی خۆشی
ده‌درکاند.
دووای
نزیکه‌ی دوو مانگ تێپه‌ڕبوون له گه‌ڕانه‌وه‌ی دایک بۆ ناو
پێنج جگه‌رگۆشه‌که‌ی، له ناکاو په‌ڵه هه‌ورێکی ڕه‌شی ،پڕ له
خه‌م و حه‌سره‌ت ناو دڵ و ده‌روونی دایک و ئه‌م پێنج په‌پووله
داده پۆشێت.
به‌هار
نه‌خۆش ئه‌بێت و ئه‌که‌وێته نه‌خۆشخانه.
ماوه‌ی
دوو مانگ، ململانێ له گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی
pancreas)
)، ئه‌م نه‌خۆشییه به داخه‌وه ئه‌ژنۆ به به‌هار دائه‌دات
و ناچاری ده‌کات ماڵاوای یه‌کجاری له پێنج په‌پووله‌که‌ی
بکات.ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی 16/2/2000 بوو که هاوکات ئه‌م ڕۆژه
ڕۆژی جه‌ژنی له دایک بوونی هیوا بوو.
گوڵاڵه
16/5
2007
هۆڵه‌ندا
|