لێره‌دا
ئه‌بێت له سه‌ره‌تادا ئاماژه به چه‌ند خاڵێک بکه‌م، بۆ ڕوون
کردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستم.
دیارده‌ی زیاره‌تی پیاوچاکان و چوونه سه‌ر گۆڕی شێخ و
سه‌یده‌کانی له ناو کورده‌واری دا ،هه‌ر هه‌بووه و تا
ئێستاش له زۆر شوێن و له ناو کامه‌ڵگایه‌که‌مان دا زیندووه.
ئه‌م پیاوچاکانه مردوون،به‌ڵام هه‌ندێک خه‌ڵک هه‌ن که
ڕۆژانه له گه‌ڵیانا ئه‌ژین و هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی ڕۆیشتنی
به‌رنامه‌ی ژیانی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌وان داده‌ڕێژن.بۆ
نموونه: کرده‌وه‌ی به‌رد به کێلی پیاوچاک نووساندن،بۆ
ئه‌وه‌ی بزانن باشه ئه‌گه‌ر بڕۆنه سه‌فه‌ر یان نه؟ وه
هه‌ندیک له ئه‌م جۆره کرده‌وانه.
خۆشبه‌ختانه به تێپه‌ڕ بوونی قۆناغه‌کانی ژیان له
سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و شێوازی داب و نه‌ریتی نوێ له ناو
کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه ،گۆڕانکاریه‌کی به‌رچاوی به خۆیه‌وه
گرتووه.
ئه‌م
گۆڕانکاریه به شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر به خێرای هاته
کایه‌وه، ئه‌ویش به بیر و بۆ چوونی من به هۆی پێشکه‌وتنی
ته‌کنۆلۆژیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. بۆ نموونه په‌یدا بوونی
کۆمپیوته‌ر و هێڵی ئه‌نته‌رنه‌ت و ته‌له‌فۆن و دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌م هه‌موو ئامێره به که‌ڵکانه و چاره‌سه‌ری بۆ گرێ
کوێره‌کانی ژیان ره‌نگ و سیمایه‌کی ده‌روشانی به کۆمه‌ڵگا
به‌خشی. به‌ڕاستی ئه‌م گۆڕانه ژیانی مرۆڤی له لایه‌ک زۆر
ئاسان و له لایه‌کی تریش دژوار کرد.
لایه‌نه ئاسانه‌که‌ی زه‌قه، ئه‌مرۆ ئێمه ده‌زانین که مرۆڤ
به نه‌خۆشی سیل
Tuberculose)
) نامرێت، دووای په‌یداکردنی چاره‌سه‌ری دژی ئه‌م نه‌خۆسێیه.
یان ئه‌مڕۆ به چه‌ند چرکه‌یه‌ک ئه‌توانی په‌یامی خۆت بۆ جێگای
مه‌به‌ست به‌گه‌یه‌نی و یان به ماوه‌ی چه‌ند خوله‌ک له
شوێنک بۆ شوێنێکی تر خۆت بگوازییه‌وه (سه‌فه‌ر به فڕۆکه).
لایه‌نه دژواره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ، مرۆڤ هه‌ست به
پێداویستی زیاتر له ژیانیدا ده‌کات(به کاڵا،شت و مه‌ک) وه‌ک
ته‌له‌فزیۆن،ئۆتۆمۆبیل،ته‌له‌فۆن.....یان جێگای
حاوانه‌وه(ژوری زیاتر)........ئاره‌زووی جۆراوجۆر......
ئینجا
ئه‌م گۆڕانکارییه ی کۆمه‌ڵگا نه‌کو به‌س له سه‌ر شێوازی
ژیانی مرۆڤ کاریگه‌ری هه‌بووه ،به‌ڵکو لایه‌نه هزر و
تێڕوانینه‌که‌شی گۆڕێوه
Mentality
.
ڕۆڵه‌ی
ئێستا که‌متر بایه‌خ به ڕابردوو ئه‌دات، ڕۆڵه‌ی ئێستا زیاتر
بیر له ئێستا و داهاتوو ده‌کاته‌وه: بیر له وه ده‌کاته‌وه
ئه‌مڕۆ چۆن بژیێت و به‌یانی چی بکات؟
هه‌رچه‌نده ئه‌زمون وه‌رگرتن له مێژوو و ڕابردوو و
گه‌وره‌کانمان گرنگه بۆ مرۆڤ. به‌ڵام ڕۆڵه‌ی نوێ به ئه‌م
شێوازه بیریه تازه‌یه ی هه‌یه‌تی ئه‌یه‌وێت ''خودی خۆی''
به ئازادی بتوانێت/ بۆی هه‌بێت هه‌ڵبژێرێت، مافی ده‌ربڕینی
هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت و که‌ڵک له خاڵه به سووده‌کانی
ڕابردوو وه‌رگرێت. به‌ڵام هه‌ندێک دیارده/ کرده‌وه هه‌بوون
که ده‌سته‌ی ڕابردوومان تێی دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، ئینجا
جیلی تازه زیاتر لێی وورد ئه‌بێته‌وه و به پێویست و گرنگی
نازانێت که هه‌ر ئه‌و کرده‌وانه ئه‌نجامی بدات یان کاری پێ
بکات یان ''هه‌ڵه‌کان'' دووباره بکاته‌وه.
ڕۆڵه‌ی
ئێستا ئه‌یه‌وێت خۆی توێژینه‌وه بکات و گرێ کوێره‌کان
بکاته‌وه،نه‌ک کوێر کوێرانه به دووای داب و نه‌ریتی ڕابردوو
بکه‌وێت.
من به
پێویستی نازانم بۆ وه‌دی هێنانی مه‌به‌ستێکم بڕۆمه سه‌ر
مه‌زاری پیاوچاک یان شێخ و سه‌ید.
له‌وانه‌یه بۆ سێبوری خه‌می دڵ و به‌دوواچوونی پرۆسه‌ی
له‌ده‌ستدانی ئازیزێک که کاریگه‌ری ئه‌بێت له سه‌ر ئه‌م
پرۆسه‌یه ،زیاره‌تی مه‌زاری بکه‌م به‌ڵام چوونه سه‌ر گۆڕی
که‌سێک که'' ئاره‌زووم'' بهێنێته دی، هه‌رگیز،هه‌رگیز...
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی له به‌ساڵانچووانمان،ڕۆڵه‌کانیان ناچار
و ئه‌مریان پێ ده‌که‌ن که ئه‌وان به گوێره‌ی ویست و خواستی
گه‌وره‌کان بکه‌ن و شێوازی ژیانیان بۆ دیاری ده‌که‌ن.
بۆ
نموونه دایه‌گه‌وره فه‌رمووی: به‌یانی ئه‌تبه‌م بۆ سه‌ر
مه‌زاری چاکی پیری هه‌نگۆزێ، به‌خوای ئه‌و پیاوچاکه تا ئێستا
که‌سی نا‌ئومێد نه‌کردووه!. ده‌سا چار چیه؟ دایه گه‌وره
ئه‌مری کرد و نابێت بێ ڕێزی پێ بکرێت و له قسه‌ی ده‌رچم.
ڕۆڵه‌ی
ئێستا نایه‌وێت بڕواته سه‌ر مه‌زاری پیرێک که چه‌ند چه‌رخ
له مه وه‌به‌ر کۆچی دووای کردووه و له ناو گۆڕه‌که‌ی هیچی
پێ ناکرێت!هه‌تا خۆی هه‌ناسه‌شی پێ هه‌ڵناکێشرێت، ئینجا من
بڕۆم و پانای بۆ بهێنم و داوای لێ بکه‌م یارمه‌تیم بدات؟
بۆ چی
ڕێگا چاره‌سه‌ری تر نیه؟ تۆ بڵێی ئه‌و پیاو چاکه له سروشت
و له خوا به ده‌سته‌ڵات تر بێت؟
ئه‌وه‌ی لای هه‌ندێک پیرۆزه
له
لای ئه‌وه‌ی تر جێگای پێکه‌نینه
ئه‌م دوو هزره له ناو دوو تاکی
ته‌رازوودا
ئاده‌ی توخوا بزانه کامیان لا سه‌نگه؟
گوڵاڵه
پشده‌ری
15/5/2007
هۆڵه‌ندا |