فه‌ره‌نسا خۆی وه‌ک نموونه‌ی وڵاتێکی زیندوی دیموکراسی خسته
به‌ر دیدی جیهان، ئه‌ویش به چه‌ند خوله‌کێک که به فه‌رمی
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار،
خاتوو ڕۆیال به‌و په‌ڕی وره‌وه چووه سه‌ر سه‌کۆ و دۆڕاندنی
خۆی ڕاگه‌یاند، هاوکات دوپاتیشی کرده‌وه که‌وا ئه‌و په‌یامه
ده‌باته پێشه‌وه که ملیۆنان فه‌ره‌نسی ده‌نگیان بۆ داوه،
سارکۆزییش له دوای ئه‌م لێدوانه، ته‌له‌فۆن بۆ ڕۆیال ده‌کات.
له‌به‌ر ئه‌مه وه‌ک سارکۆزی ده‌بێ بڵێین له فه‌ره‌نسا
دیموکراسیه‌ت بردیه‌وه. چونکه "ئه‌گه‌ر دۆڕاو نه‌بێ براوه‌ش
نابێ، بۆیه دڕا‌و به‌شێکه له براوه".
فه‌ره‌نسا ئه‌و وڵاته‌ی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه
هه‌یبه‌ت و پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له جیهان هه‌بوو، به درێژایی
کات و ڕووداوه‌کان بێجگه له ناوێک و وێنه کۆنه‌که‌ی زیاتر
هیچ ڕۆڵێکی تری له هاوسه‌نگی سیاسی و گۆڕانه ستراتیژیه‌کان
نه‌بینووه، فه‌ره‌نسایه‌کی دوور له به جیهانی بوون، زیاتریش
له سه‌رده‌می جاک شیراک که کۆمه‌ڵێک سه‌هۆڵبه‌ندی گه‌وره‌ی
دروستکردبوو له به‌رده‌م فه‌ره‌نسای ڕاسته‌قینه، ئه‌گه‌ر چی
له شه‌ڕی ئیسرائیل و حزبوڵا هه‌وڵیده ناسنامه‌ی سیاسی
وڵاته‌که‌ی نوێ بکاته‌وه، به‌ڵام بێجگه وه‌ک وڵاتی سێیه‌می
گفتوگۆ پێموایه هیچ ڕۆڵێکی ئه‌وتۆی نه‌دی، ئیسرائیل تا ویستی،
به‌رده‌وام بوو له هێرشه‌کانی و دواتر خۆی ئاگر به‌سته‌که‌ی
ڕاگه‌یاند.
ئایدیۆلۆژیای چه‌پ و ڕاستی ئه‌مڕۆی ئه‌وڕوپا به‌ره‌و
کاڵبونه‌وه ده‌ڕوا، هه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی (ئه‌ڵمانیا،
ئیسپانیا، ئیتالیا) به‌دی ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر له
فه‌ره‌نسا تێبینیم کرد به شێوه‌یه‌کی زۆر تۆخ ئایدۆلۆژیا
په‌ڕاوێز کرابوو. ڕۆیالی سۆشیالیست له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانی له
که‌مپانیای هه‌ڵبژاردن ببووه ناسیۆنالیست و سرودی نیشتمانی
ده‌وته‌وه و ئاڵای فه‌ره‌نسای هه‌ڵکردبوو. له‌و لاشه‌وه
سارکۆزی کۆمه‌ڵێک دروشمی چه‌پ له وتاره‌کانی ده‌ڵێته‌وه.
هه‌ر دووکیان له که‌مپانیای هه‌ڵبژاردنه‌کان زیاتر باسیان له
کێشه‌کانی (کار، په‌ناهه‌نده، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایش...) گرفتی
ناوه‌خۆی ئه‌مڕۆی فه‌ره‌نسا ده‌کرد، نه‌ک دروشم. ئه‌مه‌ش
ئاگادار کرنه‌وه‌یه‌که که "چه‌پ و ڕاستی ئه‌وڕوپا پێویستی
به ڕیفۆڕمێک هه‌یه ته‌نیا بریتی نه‌بێ له ناو و کۆمه‌ڵێک
که‌س گۆڕین به‌ڵکو بتوانێ له ئاست داواکانی سه‌رده‌م دابێ".
له‌و هه‌ڵبژاردنه و مانه‌وه‌ی دوو لایه‌ن (سارکۆزی، ڕۆیال)
له خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری فه‌ره‌نسا، بریتی بوو له
توانه‌وه‌ی ناوه‌ند (UDF)ی
(بایرو) و توندڕه‌وه‌کان، ئه‌گه‌ر چی له ئاست هه‌ڵبژاردنی
2002 بایرو زۆر زیاتر ده‌نگی به ده‌ست هێنا، به‌ڵام له خولی
دووه‌می ئه‌مجاره خۆی وتی ده‌نگ بۆ سارکۆزی ناده‌م، که‌چی
زۆرێک له ئه‌ندامانی ده‌نگیان بۆ سارکۆزی دا، له لایه‌کی
تریشه‌وه به‌هۆی کۆمه‌ڵێک هه‌ڵوێست سارکۆزی توانی ده‌نگی
زۆرێک له ڕاسته توندڕه‌وکان به ده‌ست بێنێ پاشانیش ماڵی بۆ
سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بگوازێته‌وه.
به‌شداری کردنی خه‌ڵێکی وا زۆر له‌م هه‌ڵبژاردنه نیشانه‌ی
دوو لایه‌نی هاوبه‌شن، ویستی خه‌ڵک بۆ نوێبوونه‌وه و به
په‌رۆشی بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی بێ‌کاری و ئاسایش و ناسنامه و
په‌ناهده. له به‌نلوێ (ده‌ره‌وه‌ی شار و دانیشتوانی سێیه‌مین
نه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌کانن) که شه‌ڕێکی چه‌ند ڕۆژیان له‌گه‌ڵ
پۆلیس و حکومه‌ت کرد، ئه‌و کاته‌ی سارکۆزی وه‌زیری ناوه‌خۆ
بوو، به بێ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی، ڕووداوه‌که‌ی کپ کرده‌وه،
له 44% به به‌رامبه‌ری ساڵی 2002 ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران زیادی
کردبوو، که ده‌نگیان بۆ ڕۆیال دا له دژی سارکۆزی. ده‌کرێ
بڵێین فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێ ناسنامه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه، که له
لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و کاته‌ی په‌رله‌مان له 88% ده‌نگیان بۆ
ده‌ستوری یه‌کێتی ئه‌وڕوپا دا به‌ڵام له ڕیفراندۆمێک
فه‌ره‌نسیه‌کان به له 55% ڕه‌تیان کرده‌وه.
سارکۆزی له وتاره مێژووییه‌که‌ی که به بۆنه‌ی
ده‌رچوونیه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌دان هه‌زار فه‌ره‌نسی و له
ته‌له‌ڤیزیۆنی ماڵه‌کانی ئێمه ده‌یخوێنده‌وه، سه‌ره‌تای
ڕه‌وتێکی نوێی سیاسی فه‌ره‌نسا-ئه‌وڕوپا و په‌یوه‌ندیه‌کانی
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و جیهاندا بوو. ئا له وێوه بوێرانه
فه‌ره‌نسا به جیهانی بوونی ڕاگه‌یاند و مۆدێله داخراوه‌کانی
سیاسی وڵاته‌که‌ی کۆتایی پێهێنا. له‌و وتاره دا ئاماژه‌ی پێ
کرد که په‌یوه‌ست ده‌بێ به به‌ڵێنه‌کانی و سه‌رۆکایه‌تی
هه‌موو فه‌ره‌نسیه‌کان ده‌کات، ئه‌گه‌ر چی له هه‌ڵبژاردن
فه‌ره‌نسا دابه‌ش بوو به‌سه‌ر ( چینی گه‌نجان، کارمه‌ندانی
حکومه‌ت و بێکاران بۆ ڕۆیال ده‌نگیاندا، کرێکاران و بازرگان و
که‌رتی تایبه‌ت بۆ سارکۆزی) به‌ڵام ئێستا سه‌رۆکه و
نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چین و توێژێک ده‌کات و ده‌بێت ڕه‌چاوی
"معانات"یان بکات و گوێیان لێ بگرێ.
سارکۆزی له ژیانی سیاسی و کامپانیای هه‌ڵبژاردنه‌کان و
پاشانیش تا وه‌رگرتنی سه‌رۆکایه‌تی که‌سایه‌تی تۆکمه و
هاوسه‌نگی خۆی پێناساندین. بۆیه خاوه‌نی قسه‌کانی خۆی ده‌بێ
چونکه له به‌رنامه‌که‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به‌ڵێنی
گۆڕانێکی ئه‌وتۆی نه‌داوه که نه‌توانێ جێبه‌جێی نه‌کات. له
ڕۆژی بوونی به سه‌رکۆمار گه‌شتی ئه‌ڵمانیای کرد و له‌گه‌ڵ
ئانجێلا مێرکل دووپاتی پیرۆزی و "قودسیه‌ت"ی په‌یوه‌ندی
فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیای کرده‌وه، له هه‌مان کاتیش ده‌ستورێکی
بچوکراوه‌ی بۆ یه‌کێتی ئه‌وڕوپای تاوتوێ کرد. سه‌رۆک وه‌زیر
ده‌ستنیشان ده‌کات و وه‌زیری سۆشیالیستیش هه‌ڵده‌بژرێ. گه‌شتی
ئیتالیا و چه‌ند وڵاتێکی له‌به‌رنامه دایه. ئه‌مانه تازه‌ن
له مێژووی ئه‌و وڵاته دا، هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رۆکێکی تازه‌یه.
سارکۆزی ده‌زانێ ده‌بێ زیاتر له ئاسایی ڕابکات، تا بگاته‌وه
ڕۆڵه‌که‌ی جارانی، له هه‌مان کاتیش ده‌زانێ که توانای ئه‌و
ڕاکردنه‌ی هه‌یه و له ڕووی سیاسی و ئابوری و ناسنامه‌ی
ناسیۆنالی هیوایه‌ک ده‌به‌خشێته فه‌ره‌نسیه‌کان و په‌یوه‌ندی
نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌وڕوپا و ئه‌مه‌ریکا و جیهان دروست ده‌کات و
ئه‌وڕوپایه‌کی نوێ دروست ده‌کاته‌وه. به‌ڵام یه‌ک شت هه‌یه
ئه‌گه‌ر نه‌بێته لایه‌نی لاوازی سارکۆزی، به‌وه‌ی کوڕی
په‌ناهه‌نده‌یه‌که و بسه‌لمێنێ له فه‌ره‌نسیه‌ک فه‌ره‌نسی
تره و هه‌ندێ هه‌ڵه بکات.
ئێستا له فه‌ره‌نسا بۆ کورد هیچ له سارکۆزیه‌ک باشتر نیه
وه‌ک سه‌رۆکێک که بڵێ له جیهان من لای ئه‌وانه ده‌گرم که
زوڵمیان لێکراوه. که‌سێکه خاوه‌ن بڕیاره و هه‌ڵوێستی ڕوون و
ئاشکرای هه‌یه، بۆیه ده‌بێ گه‌شبین بین و هه‌ڵبده‌ین
گه‌وره‌ترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا دروست بکه‌ین، به
تایبه‌تیش له ڕووی ئابوریه‌وه چونکه ده‌یه‌وێ به
شێوه‌یه‌کی به‌رچاوی باری ئابوری بگۆڕێ، وه ئه‌وانه‌ی
سارکۆزیان بۆ ئه‌و شوێن دانا هه‌مووی بازرگان بوون.
|