ئه‌گه‌ر
ده‌ستم جڵه‌وی بگرتایه، خۆم هه‌ڵده‌دایه سه‌رپشتی،
به‌گژیاندا ده‌چوومه‌وه‌و له‌م ده‌وروناوه ده‌مڕه‌تاندن.
هه‌تا (لالۆ) مابوو پشتم لێکردبۆوه. ئه‌م ده‌ڵێی هه‌ر نه‌وه‌ی
ئه‌ویش نییه، که‌چی خودا ئاگاداره له‌تۆره‌مه‌ی ئه‌وه.
ئه‌وه‌تا دیسان خه‌ریکه ده‌مه‌زه‌ردی ده‌کاو زاخاوی ده‌دا.
پێموتووه خه‌نجه‌رو شمشێر ده‌بێ له‌کاتی خۆیدا به‌کاربێن
ده‌نا هیچ، به‌ڵام ئه‌م خه‌نجه‌ری ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه
که‌مه‌ری خۆی پێ بڕازێنێته‌وه..
نه‌یار
له‌ودیو دێبه‌رکه‌وه سه‌ره‌تاتکێیانه، پێیانزانیوه ئه‌و
که‌له‌به‌ره‌ی لالۆ خستییه ئه‌م ماڵه، به(کالۆ)
پڕنابێته‌وه. پێمده‌ڵێ، بڕوانه به باسکی خۆمم تاقیمکرده‌وه
لالا مووده‌کا، به‌ئاسته‌م نووکیم له‌سه‌ر ڕانم دانا، له‌سه‌ر
شه‌رواڵیشه‌وه خوێنی لێهێناوه، ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کی دیکه
له‌سه‌ر نووک ڕامگرتبا هه‌تا مشتووه‌که‌ی به‌ڕانمدا ڕۆده‌چوو!
پرسیم، جا به‌خۆتی تاقیده‌که‌یه‌وه یان به‌دوژمن کالۆ؟ جا
خه‌نجه‌ری ده‌بانی ده‌مڕه‌شی جه‌وهه‌رداری مشتووماهی به‌من چی
ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆیدا نه‌یکێشی؟ ئه‌و پێمده‌ڵی، نا دایه،
هه‌تا من زیندووبم ئه‌وان ناتوانن پێ بنێنه ئه‌م ماڵه!
ده‌پرسم، بۆکوێ ئۆغر، وا پشتوێنت جه‌ڕاندووه، کالۆ؟ ده‌ڵێ،
ده‌چم بارێک دار دێنم، نابینی (کوێتمارۆ)م کورتان کردووه؟
وتم، به‌سییه له‌وه زیاتر زووخاوه‌سکم مه‌که کوڕم، ئه‌وێ
ڕۆژێ دیتم، به‌و خه‌نجه‌ره ده‌بانه جه‌وهه‌رداره ئارووت
پاکده‌کرد، ئێستاش وا (کورتان)ت له کوێتمارۆ ناوه هه‌تا
باره‌داری پێبێنی، که پێویستم پێی نییه نا.. هه‌ر ئێستا بڕۆ
ڕنه‌ک و قاشاوی بده؛ (شمشێر)ه تۆز لێنیشتووه‌که‌ی لالۆ
ده‌ربهێنه زاخاویده‌و حه‌مایڵیکه، زینی زه‌ردیی شابازیی له
کوێتمارۆ بکه، لغاوو ئاوزه‌نگیی (گه‌وه‌ره)ی لێببه‌سته،
سه‌رکه‌له‌ی به‌گوڵینکه‌ی له‌سه‌رکه، به‌رکۆو پاشکۆ له زینی
ببه‌سته، نه‌رمه‌زینی مه‌ره‌زیی و که‌فه‌ڵپۆشی لێکه، قایشی
سینه‌به‌ندی لێبشه‌تێنه، خۆت هه‌ڵده سه‌رپشتی و تاوێ به‌تاو
به‌ده‌وری ئه‌م ماڵه‌دا بێ و بچۆو بیکه به‌تۆز، با بتبینن.
کوێتمارۆم شایانی (زینی زه‌ردی شابازی) و لغاوی گه‌وه‌ره‌یه
مه‌یکه به (بۆڵه‌بارگیر)، کورتانی لێمه‌که کالۆ.. تۆ ده‌بێ
به‌و ئه‌سپ و خه‌نجه‌رو شمشێره ئه‌م ماڵ و دێبه‌ره بپارێزی،
ئه‌وه‌تا گوێم له هه‌لهه‌له‌و (ته‌ڕادلێدان)ی سواری نه‌یارو
خرمه‌ی سمی ئه‌سپیانه، وا گه‌یشتنه په‌رژینی دێبه‌ره‌که‌م؛
هه‌تا لالۆ مابوو ئه‌وانه له‌پشت حه‌وت کێویشه‌وه
نه‌ده‌بینران کالۆ، چیدی نه‌کورتان له کوێتمارۆ بکه‌ی و نه
ئارووش به‌و خه‌نجه‌ره پاک بکه‌ی! بنیام له‌سه‌یری بژو گه‌ردن
و کلک و سینه‌ی تێرنابێ، تۆش...؟
له‌وه
ترساوم ڕژێک هه‌ربه خه‌نجه‌ره‌که‌ی خۆی... و کوێتمارۆ
به‌لمۆزی خوێناوییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، (شه‌شدانگ)م به ترش و
تاڵان بچێ!
March 24,
2007
کوێتمارۆ: ئه‌سپی کوێتی ناوچاوان مارۆ
(سپی)
مشتووماهی: مشتوو له‌ددانی فیل
شه‌شدانگ: ته‌واوی موڵک |