ئینسان بێ ئه‌وین ناژی ...
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
 

 

تۆ بڵێی
سه‌ره‌ر
ِای
ئه‌م هه‌موو عه‌زابه‌ی ئه‌م دنیا،
له‌و دنیاش
خوداوه‌ند عه‌زابی عاشقان هه‌ر بدا!

ئه‌و سالا
َنه‌ی له‌ ئه‌وروپا بووم، كه‌ كوردێك به‌ پاساوی ئاوورِوپارێزی و سرِینه‌وه‌ی شه‌رمه‌وه‌، كچه‌كه‌ی خۆی ده‌كوشت، هه‌ستم به‌ شه‌رمه‌زاری ده‌كرد. كه‌ كوردێك كچه‌كه‌ی خۆی ده‌كوشت، ئه‌وروپاییه‌كان سووك سه‌رنجیان ده‌داین و ئێمه‌یان به‌ خه‌ڵكێكی به‌دمۆراڵ و درِنده‌ ده‌هاته‌ به‌رچاو و سڵیان لێ ده‌كردینه‌وه‌. ساڵ و نیوێكه‌ له‌ ئاسیام، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جارمه‌ هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری بكه‌م كه‌ كوردم، ئه‌ویش دوای سه‌نگبارانكردنی دوعا.
منێك كه‌ توانای ئه‌وه‌م نییه‌، سه‌یری فیلمێكی یه‌ك دوو ده‌قیقه‌یی سه‌نگبارن بكه‌م، چۆن هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری نه‌كه‌م كه‌ هاوخوێنه‌كانم، به‌وپه‌ر
ِی خوێنساردییه‌وه‌، كیژۆڵه‌یه‌ك سه‌نگباران ده‌كه‌ن؟ به‌ رِاست سه‌نگبارانكردنی كیژۆڵه‌یه‌ك به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دڵداریی كردووه‌، هیچی كه‌متره‌ له‌ كیمیابارانكردنی شارێك؟ یان ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌نفالكردنی میلله‌تێك؟ ئه‌گه‌ر قه‌راره‌ ئه‌وانه‌ی (دوعا)یان سه‌نگباران كرد، كورد بن، ئه‌وا بێ دوودڵی من حاشا له‌ كوردبوونی خۆم ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر قه‌راره‌ ئه‌وانه‌ی (دوعا)یان سه‌نگباران كرد، ئینسان بن، ئه‌وا بێ دوودڵی من حاشا له‌ ئینسانبوونی خۆم ده‌كه‌م.
موسڵمانان مه‌له‌ك تاوس سه‌نگباران ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له‌ هه‌وادارانی مه‌له‌ك تاوسیش دوعا ده‌ده‌نه‌ به‌ر ر
ِێژنه‌ی به‌رد و خشت و بلۆك! موسڵمانانی توندرِۆ ژنی مێردداری زیناكه‌ر سه‌نگباران ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له‌ ئێزیدیانیش به‌رد به‌سه‌ر كیژۆڵه‌یه‌كی پاكیزه‌دا ده‌بارێنن! به‌ رِاست ئه‌وانه‌ی دوعایان به‌و ده‌رده‌ برد هه‌ر كامێكیان بگریت، زه‌رقاوییه‌ك نییه‌؟ وا هه‌ست ده‌كه‌م، غه‌درم له‌ زه‌رقاوی كردووه‌، ئاخر پێم وایه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌ویش له‌ سه‌نگوه‌شێنانی به‌حزانی و به‌عشیقه‌، له‌ جه‌للاده‌كانی دوعا، دلۆڤانتر بوو.
به‌ گوێره‌ی ئایینی ئێزدی، سزای هه‌ر ئێزدییه‌ك بچێته‌ سه‌ر ئایینێكی دیكه‌، كوشتنه‌، سزای زیناكه‌ران سه‌نگبارانكردن و هی هاور
ِه‌گه‌زبازانیش مه‌رگه‌. ته‌نانه‌ت سزای ئه‌و كه‌سه‌شی به‌ مه‌له‌ك تاوس ده‌بێژێت شه‌یتان، هه‌ر كوشتنه‌! ئه‌گه‌ر چی مه‌له‌ك تاوس هه‌ر ئه‌و فریشته‌یه‌یه‌ كه‌ به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی خودا ئه‌وی له‌ نوور و ئاده‌می له‌ خۆڵ چێ كردووه‌، سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی خودا كرد و كرِنووشی بۆ ئاده‌م نه‌برد.
دوعا كیژۆڵه‌یه‌كی پاكژ بوو، لای كورد، ناپاك كه‌سێكه‌ چاوی به‌عس بووبێت، كه‌سێكه‌ پێش له‌شكری ئه‌نفال كه‌وتبێت و له‌ قه‌لاچۆكردنی میلله‌ته‌كه‌یدا به‌شدار بووبێت. دوعا پاك بوو، پیس كه‌سێكه‌ دارده‌ستی دوژمن بووبێت. دوعا وه‌كوو به‌فری دوندی چیا بێگه‌رد بوو، چه‌په‌ڵ كه‌سێكه‌ ده‌ستی چووبێته‌ خوێنی وی. ئه‌و ده‌ستانه‌ی دوعایان سه‌نگباران كرد، خاوێن نه‌بوون، له‌ ده‌ستی خوێناویی به‌عس ده‌چوون.
عه‌شقیش وه‌ك تریفه‌ی مانگ و تیشكی هه‌تاو، مینا هه‌ور و باران، چه‌شنی مه‌ل و شنه‌با، چوون میلۆدی و موزیك، نه‌ مه‌رز ده‌ناسێت، نه‌ ر
ِه‌نگی پێست، نه‌ رِه‌گه‌ز و نه‌ ئایین. تۆ بڵێیت هیچی هاوبه‌ش له‌ نێوان به‌عشیقه‌ و عه‌شقدا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌، ئه‌دی بۆچی به‌شێك له‌ خه‌ڵكی به‌عشیقه‌، ئاوا درِندانه‌ رِه‌وتاریان له‌ته‌ك عاشقێكدا كرد؟ ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌ی فاشسته‌كانه‌، له‌سه‌ر تاوانێك كه‌ چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو پێی هه‌ڵساون، مۆری درِنده‌یی له‌ هه‌نیه‌ی هه‌موو ئێزدییان بدرێت، وه‌لێ بخوازین یان نا، سه‌نگبارانكردنی دوعا، له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ عاشقی كورِێكی موسڵمان بووه‌، په‌ڵه‌یه‌كه‌ به‌ ته‌وێڵی خه‌ڵكی به‌عشیقه‌وه‌. بریا دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ چی زووتره‌، ئه‌و په‌ڵه‌یه‌یان ده‌سرِییه‌وه‌، چی زووتره‌، نه‌فره‌تیان له‌ به‌ردبارانكردنی دوعا ده‌كرد، ئاخر ئینسان نه‌ك هه‌ر ئازادی گۆرِینی ئایین، ته‌نانه‌ت ئازادی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ برِوای به‌ هیچ ئایینێك نه‌بێت. ئینسان بێ ئه‌وین ناژی، به‌لاَم ده‌توانێت بێ ئایین بژی.
تۆ ئه‌گه‌ر
كفنه‌كه‌ت
له‌ په‌ر
ِه‌ی گوڵیش بێ،
هێشتا من ده‌ترسم،
به‌ده‌نت ئازاری پێ بگا،
ئه‌ی (دوعا)ی ناسكۆڵه
ّ!
تۆ ئه‌گه‌ر كفنه‌كه‌ت
له‌ به‌فری سه‌ر لوتكه‌ی چیاش بێ،
هێشتا من ده‌ترسم،
كانیاوی خاوێنیت شلوێ بێ،
ئه‌ی (دوعا)ی پاكیزه‌!


 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca