چۆن له
چاوت نا ڕوانم
که
تۆ له‌من بڕوانیت ،
ڕه‌شی
گلێنه‌ی چاوت
چۆن نا چه‌قێته چاوم .
گه‌ڵای
دره‌ختی من بوو
سێبه‌ر
بوو بۆ چاوانت ،
کزه‌و
هه‌ناسه‌ی تۆ بوو
وه‌ک گڕ
به‌ر بوویه گیانم .
ئه
ستێره یه ئه‌وینم
شه‌و م
لانیوه ڕۆیه
به فری
سه‌رشانی بایه‌ک
یاده‌کانی
تۆی تیایه .
تۆ
نازانی خۆشمه‌وێیت
ئه‌ی
بۆچی ده‌نگت نایه ،!،
بۆ به
بێده‌نگ ئه‌مکوژیت
ئه‌وین وه‌ڵامی پێیه .
که‌ی
مه‌ی تاڵبووه وه‌ک من
ژیان
به‌ته‌م ئه‌بینم ،
کاتێ
دوورئه‌بم له تۆ
خۆم
به‌ته‌نیا ئه‌زانم ،.
بارانی
کامه‌رانیت
بۆ
نا بارێت له چاوم
ته‌نیا
خۆزگه‌یه‌کم بوو
جارێکی‌تر بتبینم .!.
|