ژنێک نه‌رمتر له چاوی مناڵان ، ژنێک ناسک‌تر له هه‌ست و باڵه
فڕی په‌پووله‌یه‌کی کانی عاشقان ، ژنێک بۆنی پڕ بوو له بۆنی
گوڵه ساردۆنیاو ڕێحانه ، ژنێک پاروی ده‌می به‌ش به‌ش ئه‌کرد
له دراوسێ‌و میوانه‌کان ، ژنێک باڵای کورت بوو وه‌ک هه‌ناره
ووردیله‌ی ناو ئینجانه ، سه‌ری به‌رز بوو وه‌ک کۆتره سپی ناو
هێلانه ، ژنێک نه‌یئه‌زانی ئهلف بنووسێت به‌ڵام زمانی شیرینی
ئاوپرژێنی ڕسته‌ی جوان و په‌خشانه ئامۆژگاری کێڵگه‌ی ناخی
ده‌کرد ، ژنێک باوه‌شی مۆڵگه‌ی میهره‌بانی و ئارامی بوو ، ژنێک
نه‌یئه‌زانی مارکس له‌کوێ له دایک بووه به‌ڵام له خوڵقیدا
به‌رگری له ئینسان ، له ژنان ، له هه‌ژارو دهستهنگان
چرۆیه‌کی زیندووی هه‌بوو ، ژنێک کاتێک که ژیانی باش بوو هه‌ر
ئایشێ بوو ، کاتێکیش به چیلکهچنهو ده‌رهێنانی ناوی بسته
ده‌ژیا هه‌ر ئایشێ بوو، ژنێک دڵی سپی بوو وه‌ک سه‌رپۆشه پاک و
شۆڕبووهکهی سه‌ر شانی ، ژنێک دایک بوو به مانای دایک ،
دایکێک هه‌ر که که‌وتمه سه‌ر قاچ و چوومه کۆڵان فێری کردم
یاری مناڵانی تر تێک نه‌ده‌م ، دایکێک له یه‌که‌م ڕۆژی
خوێندنمه‌وه فێری کردم که قه‌ڵه‌مم دۆزیه‌وه له خوێندنگا
بیبه‌مه‌وه بۆ مامۆستا ، دایکێک فێری کردم که نیوه‌ڕوان
ئه‌چم بۆ دوکان و باوکم دێته‌وه بۆ پشوو ده‌ست نه‌که‌م
بهدهخیلهکا ، دایکێک فێری کردم چۆن ژیانم خۆش بووێت و چۆن
خۆپه‌رست نه‌بم ، له‌م ژنه‌وه له‌م دایکه‌وه شه‌تڵی سیاسه‌ت
له وویژدانما ڕووا ، کاتێک ئه‌مدی ڕوبعی کاغه‌زی چوارگۆشه
کراوی بۆ ئابونه‌وه کۆ ئه‌کرده‌وه ، کاتێک زوو زوو له‌گه‌ڵ
سێ‌و چوار ژنی دراوسێدا دیار نه‌ئه‌ماو ئه‌هاته‌وه ، کاتیک
ده‌رزی و ده‌رمانی کۆ ئه‌کرده‌وه‌و دواتر که‌سێک ئه‌هات
ئه‌یبرد ، ژنێک لێوان لێو بوو له مه‌سئولیه‌ت ، پڕبوو له
دایکایه‌تی ، قووڵ بوو له سیقه‌و ، سێبهرکڕ بوو وه‌ک داری
گوێز، ژنێک هه‌موو که‌سی خۆش ده‌ویست ، دایکێک هه‌موو مناڵانی
ئه‌لاواند ، ژنێک نموونه‌ی که‌سیه‌تی بوو له خێزان و ده‌ورو
به‌ردا قسه‌ی تیژ بوو له‌ڕووی سوونه‌تی لێدان و ئازاردانی ناو
ماڵه‌کاندا ، دایکێک لایلایه‌و گورگانه شهویهکهی
ئه‌یبردمه ناو ده‌ریای خه‌و ئاسایشی به‌ره به‌یان ، دایکێک
تا ڕۆی ، تا دواجار ماڵئاوای کرد‌و پیڵووی چاوه‌کانی لێکنا ، تا
زمانی وه‌ک هه‌نگوینی بوو به گڕوگاڵی دوا هه‌ناسه‌دان ، تا
ده‌ستی پڕ له به‌خشینی سارد هه‌ڵگه‌ڕا وه‌ک پشی ماسی ، ئه‌و
دایکێک بوو په‌یامی ئیراده‌ی ئه‌گه‌یانده ناخم و زۆر له‌جاران
خۆشترم ئه‌ویست و ئێستاش له هه‌موو کات زیاتر پێوویستم
پێیه‌تی . |