له
چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له‌مالپه‌ری ده‌نگه‌کان بابه‌تێکی
ڕه‌خنه‌گرانه‌م بڵاو کرده‌وه که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی له‌وه
چڕ ببۆوه ، میدیای کوردی به ئازاد‌و حزبی له‌به‌رامبه‌ر
دۆزی ئه‌نفال و چالاکیه‌کانی چاک که‌مته‌رخه‌مه.
به‌هۆی
ئه‌وه‌ی نه وزاد عه‌لی ناوی له‌بابه‌ته‌که هاتبوو ، زۆر
به‌په‌له وه‌ڵامێکی داوه‌ته‌وه ، که له بڕی ئه‌وه‌ی دان
به‌هه‌ڵه‌و که‌م و کورتیه‌کان خۆی وپارته‌که‌ی دابنێت !! که
چی ئه‌فسۆس وه‌ک پیشه‌ی به‌رده‌وامیان پاساوو هه‌قانیه‌تی
خۆیان له گیرفاندایه ؟؟؟.
له
وه‌ڵامه‌که‌یدا دوباره هه‌ندێ په‌ره‌گرافی نێو
ڕیپۆرتاژه‌که‌ی کوردستانی نوێ ی دوباره کردۆته‌وه له‌گه‌ل
هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی نوێ‌دا . که به‌پێویستی نازانم دوباره
وه‌لام له‌سه‌ر ئه‌مانه بده‌مه‌وه که خوێنه‌ر ده‌توانێت
سه‌یری ئه‌م لینکه بکات.
http://www.dengekan.com/doc/2007/5/kadirNadir15.pdf
ته‌نیا
ڕاستیه‌ک له‌وتاره‌که‌ی نه‌وزاد عه‌لی هه‌بێت ئه‌وه‌یه ،
نه‌ک له کۆنفرانسه که به‌لکو له چالاکیه‌کانی چاکیشدا ،
پیوکه‌ی میدیا و کوردستانی نوێ ، وه هه‌ندێک جار رۆژنامه‌ی
خه‌باتیش
، ئه‌وانه‌ی دژی خۆیان نه‌بوبێت گرنگیان له ڕۆژنامه‌ی
ئاوێنه‌و هاوڵاتی زیاتر پێداوه ، به‌ڵام پرسیاره‌که
ئه‌وه‌یه به‌راست ئه‌و کۆنفرانسه له‌ئاستی ئه‌و هه‌واله بوو
؟؟ خۆ ئه‌گه‌ر خۆتان بتان کردایه به‌ده‌ستکه‌وتێکی مێژوویی
گرنگتان ده‌ژمارد . هه‌ر بۆ نمونه ڕۆژنامه‌ی خه‌بات که
ته‌نیا نوینه‌ری حکومه‌تی کوردستان ئاماده‌ی کۆرێکی شیعر
خوێندنه‌وه بووه له‌سه‌ر ئه‌نفال له په‌رله‌مانی
به‌ریتانی بزانن چۆن گرنگی پێداوه .
http://www.xebat.net/pdf/2499/x1.pdf
ئه‌گه‌ر
لای به‌نده زانیاری ڕاست کردنه‌وه بوایه به‌پێویستم
نه‌ده‌زانی وه‌ڵام بده‌مه‌وه، چونکه ئه‌مه بۆ خوێنه‌رو
ره‌خنه‌گرتن زۆر گرنگ نیه ؟ به‌ڵام پرسیاره گه‌وره که
دوباره ئه‌وه‌یه ، که بۆچ هه‌واڵه‌کانی تایبه‌ت به
کێشه گرنگه‌کانی گه‌له‌که‌مان ئه‌گه‌ر خۆتان ڕۆلتان تیا
نه‌بێت وا بچوک نیشان و باس ده‌کرێت ، له چاو هه‌واڵێکی
حزبی یان دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه ڕۆژانه‌کانی مامه‌و کاکه و
نوسینه‌وه‌ی زۆرینه‌ی وتار‌و ئاخافتنه‌کانیان له
ڕۆژنامه‌کاندا ، که له‌م باره‌وه به‌ده‌ست خۆم نیه زۆر جار
كوردستانی نوێ وخه‌باتم وه‌ک ڕۆژنامه‌ی عێراق و سه‌وره دێته
به‌ر چاوم .
ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌مه ڕۆژنامه‌ی
حزبی خۆتانه ؟
ئێوه
داهاتی کوردستانتان کۆنتڕۆل کردوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی
وکه‌سێتی خۆتان ، مه‌سه‌له‌ی بودجه‌شیان وه‌ک کارتێکی فشار
به‌کار هێناوه له‌مامه‌له‌ی سیاسی‌دا ، له‌کاتێکدا ئه‌م
پاره‌یه موڵکی هه‌موومانه و ده‌بێت به‌پێی یاسا پارت ،
ڕێکخراو، ڕۆژنامه ،بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت . که
بودجه‌یه‌کی خه‌یاڵیان بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی خۆیان
ته‌رخان کردوه ، ئه‌مه جگه‌له کلک و لقه‌کانی تریان وه‌ک
خاک و گوڵان وسه‌رده‌م و ئاراس . مرۆڤ که‌سه‌یری مالپه‌ڕی
گوڵان ده‌کات هه‌ست به‌وه ده‌کات چ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی
له‌به‌رده‌سته ، بۆنمونه به‌شێک له‌و نوسه‌رو
سیاسه‌تمه‌داره بیانیانه ی که بابه‌تیان بۆ ده‌نێرن تۆ
بڵییت ئه‌وانیش وه‌ک نوسه‌ری کورد به 5 1 هه‌زار دیناری
بریمه‌ر ڕازی بوبێتن .
نه‌وزاد
عه‌لی که‌وتۆته ناو زانیاری هه‌ڵه‌وه ،که‌ده‌لێت راپۆرتی
چاک ئاماژه به بونی ئه‌ندامی یه‌کیتی ده‌کات
له‌کۆنفرانسه‌که که پێجه‌وانه‌که‌ی ڕاسته ، یان باس
له‌بوونی بوڕهان حه‌بیب ده‌کات که ئاماده بووه ،ئه‌وه‌ی
به‌نده بزانێت له‌لایه‌ن پارتی چه‌پ و چاکه‌وه وه‌ک
نوێنه‌ری حکومه‌ت بانگ هێشت کرا وه ، ریپۆرتاژه‌که‌ی
خۆشی ئاماژه به‌وه‌ده‌کات . یان باس له‌وه ده‌کات که
پارتی سه‌نته‌ر پشتگیری له پرؤژه‌که‌ی پارتی چه‌پ نه‌کردوه
؟؟ ئه‌گه‌ر پارتێک بڵیت به پێ ی پێوه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کانیش بێت ئه‌مه جینۆسایده . باشه ده‌بێت دان
پێنان له‌مه زیاتر چی بێت!! ؟ . خۆزیا یه‌کێتی وپارتیش که
ده‌سه‌لاتی کوردستانیان له‌به‌رده‌سته له په‌ڕله‌مان ،
ووته و نوسینێکی وایان پێ ڕاده‌گه‌یاندین ؟؟؟
نامه‌وێت ووته که‌ی سۆسیال دیموکرات له کۆنفرانسه‌که
دوباره بکه‌مه‌وه ، وه‌لێ له‌وه شه‌رمه‌زارتر هه‌یه ،
پارتی چه‌پی سوێدی له به‌یانامه‌یه‌کیدا سه‌باره‌ت به
فرۆشتنی 18 کچی کورد بۆ ولاتی میسڕ ده‌ڵیت ، ده‌بێت حکومه‌تی
میسر داوای لێ بوردن له خه‌لکی کوردستان بکات.
http://www.dengekan.com/doc/2006/4/chak16.pdf
وه‌لێ به‌رپرسانی کورد تا ئێستا زاتی ئه‌وه ناکه‌ن ئه‌م
دێره به‌شێوه‌ی حه‌کیمانه‌و ڕه‌نگی تر و زمانی دیبلۆماسیش بڵێن
و بنوسن ؟؟؟ له‌کاتێکدا نه کچی سوێدی فرۆشراوه ، نه پارتی
چه‌پیش خۆی پێ نوێنه‌ری خه‌لکی کوردستانه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
هه‌مومان له‌یادمانه ، جه‌لادی ئه‌نفال نزار خه‌زره‌جی گه
و‌ره‌ترین پالپشتی له‌نێو دادگای دانیمارکدا ، نامه‌کانی
جه‌لال تاله‌بانی و لق و مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و
یه‌کێتی و نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو، ئه‌مه جگه له
وه‌ی وه‌ک له دانپیانانه‌کانی تاوانبارانی ئه‌نفال ده‌رکه‌وت
که وه‌فیق سامه‌ڕائی که‌ئێستا ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری
عێراقه تیۆردانه‌ری پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌دناوه ،له‌کاتێکدا
ئه‌م پۆسته‌ی به‌ده‌نگی کورد‌و قوربانیه کانی ئێسک و پروسک و
کیمایابارانکراوه‌کانی کورد به‌ده‌ست هاتوه . ئه‌مه
به‌رای به‌نده دابرانی که‌رامه‌ت و نیشتمانیه .
ئه‌ی
له‌مه‌سه‌له‌ی فرانس ڤان ئه‌نرانتا چه‌نده ئه‌رکی خۆتان
جێبه‌جێ کرد ؟ وه‌له سێداره‌دانی سه‌دامدا بۆچ بێده‌نگیتان
هه‌لبژارد !! ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌مووی چه‌ند ڕۆژه‌ک ماوه
، بۆ بریاری دادگا له‌سه‌ر 6 تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌نفالدا چ
به‌رنامه‌تان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌دڵی کورد نه‌بوو ؟؟؟ ئه ی له
هه‌نده‌ران له چه‌ند ناوه‌ندی سیاسی و په‌ڕله‌مانی کارتان بۆ
ناساندنی دۆزی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه به‌تاوانی جینۆساید کردوه
؟ خوێنه‌ران لایان سه‌یر نه‌بیت له 6 مانگی رابردودا له‌گه‌ل
ده‌یان ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی سوێدی ،بۆ ناساندنی ئه‌نفال به
جینۆسایدا قسه کراوه ، که به‌شیکیان نه‌یانزانیوه ئه‌نفال
چیه ؟ زۆری به هه‌له‌بجه تێده‌گه‌یشتن !! ئه‌ی نوێنه‌رانی
ئه‌م جوته پارته که پاره ی خه‌یالی له ئاهه‌نگه
حزبیه‌کانتان خه‌رج ده‌که‌ن بۆ که‌مێک کار‌و چالاکی بۆ ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ش ناکه‌ن !!؟؟
ئه‌ی
دالده‌دان و ده‌سه‌لات به‌خشین و دانای پاره‌ی دیوه‌خان ، پیاو
ماقولانه .... بۆ سه‌دان سه‌رۆک جاشی تاوانباری دژ به‌کورد
به‌تاوانی نازانن !؟؟
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان له زۆربه‌ی ووتاره‌کانیدا
باس له‌سه‌روه‌ری یاسا ده‌کات ، که چی 48 داوای یاسایی
له‌سه‌ر عه‌باسی بایز ئاغا له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌ی
قوربانیانه‌وه تۆمارکراوه که چی پێ ی نالێت بێتاوانی خۆت
له‌دادگادا یه‌کلابکه‌ره‌وه !!؟؟ ئه‌مه جگه له وه‌ی 16
ساله ده‌سه‌لاتی کوردی که‌مترین ده‌ستکه‌وت و پڕۆژه‌ی بۆ
ناوچه‌ی قوربانیان و پاشماوه‌ی بنه‌ماله‌ی ئه‌نفال و
کیمیاباران کراوه‌کان ته‌رخان کردوه ؟؟ . ئای چه‌نده
به‌دڕه‌وشتی سیاسیه که قوتابخانه‌یه‌ک ، 5 نمره ،
شه‌قامه‌کیان بۆ قیرتاو ده‌کرێت به خێر‌و به‌ره‌که‌ته‌کانی
پارت و سه‌رکرده‌کان ده‌ژمێردرێت ، مه‌گه‌ر ئه‌و پاره
یه‌کێتی و پارتی به‌ڕه‌نجی شانایان به‌ده‌ستیان هێناوه
خزمه‌تی خه‌ڵکی پێ ده‌که‌ن .
برای
شیرنم نه وزاد عه‌لی ئه‌گه‌رچی ئێوه له‌ده‌سه‌ڵاتن بۆیه
ڕه‌خنه زۆره‌که‌تان به‌رده‌که‌وێت به‌ڵام ده‌رده‌که هه‌ر
ئێوه‌نین ، زۆرێک له‌و ڕۆژنامانه‌ش که خۆیان پێ ئازاد‌و
سه‌ربه‌خۆیه زۆر له ئێوه که‌مته‌رخه‌مترن یان پارت و
ڕیکخراوه‌کانی تر ، ئه‌مه جگه له به‌شێک له ڕۆشنبیران
که‌له‌سالیادی ئه‌نفالدا بابه‌تی زۆر بریقه‌دار ده‌نوسن
یان له‌میدیاکاندا که‌میک ده‌گرن خه‌ڵک ده‌گریێنن به‌ڵام بۆ
خۆپیشاندان، که‌مپینێک ، ئاماده‌ی هیچ کار‌و قوربانیه‌ک نین
.
#
ئه‌گه‌رچی ناوی نه‌وزاد عه‌لی و بڕهان حه‌بیب بێ وسه‌ی کاک
به‌کارم هێناوه . که پیم وایه له نوسینی بابه‌ت
ورۆژنامه‌گه‌ریدا بونی ئه مه‌سه‌لانه ته‌نیا له‌وڵاته
دواکه‌وتوه‌کان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر نا به‌ده‌ر له مه‌سه‌له
حزبیه‌کان ڕێزی تایبه‌تیم بۆ هه‌ردوکیان هه‌یه.
|