19/05/2007
ئێمه
ده‌سه‌لاتێکمان هه‌یه 16 ساله ده‌یان نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس
له ڕه‌خنه‌گرتنا وشه و دێری کوردی نما نه‌ینوسین ،
تا گۆڕانێک له مامه‌ڵه‌ی سیاسیان بکه‌ن . که چی
به‌رده‌وام ، وه‌ڵام نه‌دانه‌وه ، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستانی سیاسی
، هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌لێک بیانوی بێ بنه‌ما
,
بۆته مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌لمان .
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ڕه‌خنه له ئه‌نفالچیه‌ک ده‌گرین ،
ده‌یکه‌نه به‌رپرسی ناوچه‌ی ئه‌نفاله‌کاندا ، که‌داوای
زیندانی و سزادانی به‌رپرسێک ده‌که‌ین ، پله سیاسیه‌که‌ی به‌رز
ده‌که‌نه‌وه ، که داوای ئازادی سیاسی ده‌که‌ین ،
چاوسورکردنه‌وه‌و تۆقان و ئه‌شکه‌نجه ده‌بێته وه‌ڵاممان .
ئێمه
ده‌سه‌لاتێکمان هه‌یه 16 ساله که‌س نازانێت داهات و بودجه‌ی
ئه‌م گه‌له ژماره‌ی دینار‌و دۆلاره‌کانی چه‌نده‌و چۆن خه‌رج
ده‌کرێت ؟؟ یان موچه‌ی مامه‌و کاکه و مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان!!
ئه‌ی پارتی و یه‌کێتی ، له‌بڕی ئه‌وه‌ی بودجه‌یان دیاری
بکرێت که‌چی ئه‌وان بودجه‌ی گه‌ل ، پارت و په‌رله‌مان دیاری
ده‌که‌ن !!؟؟ ؟ که‌چی خه‌ڵکانێکیش ده‌خه‌نه زیندانه‌وه
به‌بیانوی ئه‌وه‌ی پاکه‌تێکی دزیوه ، 3 ملیۆن دیناری بانقێک
دیار نیه ، ... دزی گه‌وره دزی بچوک دادگایی ده‌کات ؟
ئێمه
ده‌سه‌لاتێکمان هه‌یه 16 ساله پاوانخوازی ده‌سه ڵات ده‌کات
، وه هه‌رچی گوێڕایه‌ل و بێ ده‌نگ نه‌بێت ، ئابلۆقه‌ی ئابوری
به عس ئاسای ده‌خاته سه‌ر ، هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
ده‌رگای دۆزه‌خی به ئۆپزسیۆنی خۆی نیشانداوه ، وه‌لێ
ئه‌وه‌ی ، بێ ده‌نگ وچه‌پله‌لێده‌ر و گوێڕایه‌ڵیتی....
ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ کردۆته‌وه .
هه‌ر
ئه‌م ده‌سه‌لاته 16 ساڵه وه‌ک هه‌رزه‌کارێکی سیاسی ،
ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌نگی وان نه‌چێت ، به هه‌مان نۆته‌ی
ده‌نگیان قسه نه‌کات ، به خه‌تی وان نه‌نوسێت ، وه‌ک
هاوڵاتی پله 2 مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ده‌که‌ن و بێ به‌ش ده
که‌ن له هه‌موو ده‌ست که‌وتێکی نیشتمانی ئه‌م گه‌له .
هه‌ربۆیه زۆر ئاسایه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان ، بودجه‌ی
سه‌دان ملیۆنی مانگانه‌ی بێت ، وه‌لێ ڕۆژنامه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆ سه‌د هه‌زاری . ئاخر ئه‌گه‌ر وا نیه با بودجه‌ی
ده‌زگای ئاراس و گولان و سه‌رده‌م و خاکمان بۆ رابگه‌یه‌نێن.
ئێمه
ده‌سه‌لاتێکمان هه‌یه به‌ئێسک و پروسک و کیمیابارانی
خه‌ڵکی سته‌مدیده به‌ده‌ست هاتوه ، وه‌لێ بنه‌ماڵه‌ی
ئه‌نفاله‌کان 18 ساڵه ژیانێکی دۆزه‌خ ئاسا به‌رێوه
ده‌به‌ن، که‌چی وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران موچه‌ی چه‌ند ملیۆنی
و ئۆتۆمۆبیلی دوا مۆدێل ،پارچه زه‌وی سه‌دان مه‌تری
ده‌ستکه‌وتیانه ..... ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ته نیا ئه‌م سال
3 ته‌لاری به زیاتر له 27 ملیۆن دۆلاریان بۆ خۆشگوزه‌رانی
خۆیان کڕیوه؟؟؟ خۆ ئه‌گه‌ر مناڵێکی ئه‌نفال ، بتوانێت سواری
تاکسی بێت، ئه‌وامناڵی به‌رپرسان مۆنیکای 2007 هه‌یه ،
ئه‌گه‌ر منالێکی هه‌ڵه‌بجه نه‌خۆش بکه‌وێت ، ده‌توانێت
بچێته خه‌سته‌خانه‌ی حکومی ، وه‌لێ منالانی ئه‌وان به‌داهاتی
ئه‌م خه‌ڵکه نه‌خۆشخانه‌کانی به‌ریتانیاو سوێد
چاوه‌ڕێیانه ... ئه‌گه‌ر منالێکی گۆپته‌په ببێت به پۆلیس
، وه‌لێ منالانی ئه‌وان له 18 ساڵیه‌وه ، پله‌ی وه‌زیر ،
په‌ڕله‌مانتار ، مه‌کته‌ب سیاسی چاوه‌رێیانه .
ئێمه
ده‌سه‌لاتێکمان هه‌یه 16 ساله باس له کوردستانێکی دیموکراسی
بێ وێنه ده‌کات ، که‌چی یه‌ک به‌رپرسی سه‌رزل و بچوکی
نه‌بۆته میوانی دادگا . سه‌روه‌ری یاسا‌و دادگا ته‌نیا
له‌سه‌ر خه‌لك په‌یره‌و ده‌که‌ن ، به‌ڵام خۆیان چی له‌و
میلله‌ته بکه‌ن ئازادن له گرتن و کوشتن و دزیکردن .
ئێمه‌ده‌سه‌لاتێکمان هه‌یه مه‌گه‌ر عزرائیل و سه‌ره‌تان
بتوانێت کورسیه‌کانیان لێ بسێنێته‌وه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
هه‌موشیان باسی مه‌ده‌نیه‌ت ، مۆدێڕن ، پێشکه‌وتوخوازیش
ده‌که‌ن که چی زۆربه‌شیان خه‌لیفه‌یه‌کی سیاسیان په‌روه‌رده
کردوه . وه له‌مینبه‌ره‌کانی ڕاگه‌یاندنشه‌وه باس له
دژایه‌تی مه‌لیکیه‌ت و کۆنه‌په‌رستی ده‌که‌ن .
ئێمه‌ده‌سه‌لاتێکمان هه‌یه 16 ساله په‌روه‌رده‌ی
کۆله‌واره ، کاره‌بای 3سه‌عاته ، سوته‌مه‌نی له
قه‌یرانه ، شه‌قامی پڕ له‌تاسه‌یه ، مندال وژن و جوتیارو
هه‌ندیکاپ و پیرو په‌که‌وته‌ی بێ خزمه‌ته ، وه‌لێ سه‌ری
ره‌ش وقه‌لاچۆلانی له ستۆکهۆلم و له‌نده‌ن خۆشگوزه‌رانتر ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌ن !!؟؟
ئێمه
ده‌سه‌لاتێکمان هه‌یه ئه‌گه‌ر چی به‌رپرسانی کوری دوێنێ ی
شاخ و گوندن ، وه‌لێ 16 ساله پێیان شه‌رمه سه‌ردانێکی
ناوچه ، هه‌ژار نشین ، ئه‌نفال و کیمیاباران کراو بکه‌ن .
ئێمه
ده‌سه‌ڵاتێکمان هه‌یه به‌ناو په‌روه‌رده‌ی بیری مارکسیزم
ودیموکرات خوازه ، وه‌لێ بیبینی به‌رپرسانی پله به‌رزی ئه م
ده‌ڤه‌ره ، مه‌گه‌ر به ڕێکه‌وت و خه‌و ،
ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه بتوانین ده‌م و چاوه‌کانیان ببینین.
ئێمه
ده‌سه‌ڵاتێکمان هه‌یه‌میڕابۆن له فریودانی خه‌ڵک ، وه
هه‌ڵسوکه‌وتیان وه‌ک ئه‌وه‌یه کوردستان ته‌نیا موڵکی
خۆیانه وه خه‌لکیش هه‌مووی خزمه‌تکاریانه.
|