راسته
گۆڕانی که‌لتور و داب ونه‌ریت کارێکه ناتوانرێت بازدانی
به‌سه‌ردا بکرێت و به‌زۆره‌ملێ هه‌ندێ بڕیار به‌سه‌ر کۆمه‌لگا
بسه‌پێنرێت ، بێ ئه‌وه‌ی قۆناخاکانی مێژوویی خۆی تێ بپه‌ڕێنێ
. بۆیه ناکرێت بونی ئه‌قلیه‌تی گۆرینی ئاین وا کارێکی
سانا و به‌بچوک لێک بدرێته‌وه ، وه به‌شه‌و ڕۆژێک
ده‌سه‌لات ب‌توانێت له‌نێو کۆمه‌لگایه‌ک ، که جیهانه‌ک له
ئاینی هه‌مه‌جۆری دژ به‌یه‌ک ، وه له‌م قۆناخه شه‌ره
مه‌زهه‌بیه‌ی ئێستاشدا له ناوچه‌که ، هه‌موو دروشمه‌کان
پیاده بکات له‌نێو هه‌ناوی کۆمه‌لگای کوردیه‌وه .
به‌لام پرسیاره گه‌وره‌که ئه‌وه‌یه به‌راست ده‌سه‌لاتی
کوردی دوای 16 سال ناتوانێت گؤرانێکی باشتر بکات تا که‌مێك
دیارده‌ی ژن کوشتن که م بکاته‌وه تا هه‌موو چرکه ساتێک
گوێبیستی ئه‌وه نه‌بین ئه‌م کچه کوژرا، سوتا ، به‌ردباران
کرا.... که‌دوایین کاره‌سات شه‌هید کردنی دوعا بوو ، که
له‌گه‌ل بینینی وێنه که‌ی ، ویژدانی هه‌مومانی هه‌ژاندوه‌و
قۆناخه‌کانی سه‌رده‌می هۆلاکۆ ، جه‌نگیز خان و ئه‌نفالی
ئیسلام و به‌ربه‌ریه‌تی مێژومانی به‌بیر ده‌هینێته‌وه .
ئێمه
ده‌سه‌لاتێکمان هه‌یه به‌ناو پڕۆگرام و به‌رنامه‌ی
پێشکه‌وتوخواز ، دیموکرات و سۆسیال دیموکراته ، به‌لام
له‌بواری مه‌یدانیدا پڕه له‌دیارده‌ی کۆنه‌په‌رستی ،
گه‌شاندنه‌وه‌ی فیودالی ، ئاخر ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی به‌رپرسانی
کورد ژنی شاخ و شاریان هه‌بێت و سکرتێره‌کانیان کچی جوانی به
ژن و بالای نه‌شمیل بێت و کات به‌سه‌ربردنی به‌شێکیان
له‌شه‌وانی 4وه‌رزه‌که‌ی زستان له گه‌ل ئافره‌تانی له‌ش فرۆش
بێت ، سود وه‌رگرتن له‌پله‌ی سیاسی و ئیداریاندا بۆ تێرکردنی
غه‌ریزه سێکسیه‌کانیان بێت، وه‌زیری حکومه‌تی مۆدێرن 5 ژنی
هه‌بێت ... چۆن ئه‌م نیشتمانه وا مامه‌له له‌گه‌ل ژن
ناکات؟
ده‌سه‌لاتێک به‌رۆژی ڕۆناک ده‌سه‌لاتی فیودالی ده‌ژینێته‌وه
له رێگای ته‌خشان و په‌خشان کردنی ملیۆنه‌ها دۆلار مانگانه،
به‌ناوی دیوه‌خانانه ، پیاو ماقولانه ، دانی پاره‌ی
ئه‌م گه‌له که به قوربانی ئێسک و پروسک و کیمیابارانی ژنا
ن ومندالانی ئه‌نفال به‌ده‌ست هاتوه ، ده‌یبه‌خشێت بۆ
سه‌رۆک جاش و خێله‌کان .
چۆن
ئه‌م نیشتمانه ئه‌و به‌ربه‌ریه‌ته‌ی تێدا سه‌ر هه‌ڵناداته‌وه
گه‌وره‌ترین به‌رپرسانی سیاسی ئه‌م وڵاته له بڕی خه‌ڵک
په‌روه‌رده‌کردن که یاسا سه‌روه‌ر ی هه‌مومانه ، که‌چی
مه‌کته‌ب و باره‌گاکانیان کردۆته شوێنی ڕێگا چاره‌ی
دۆزینه‌وه‌ی خێله‌کیانه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له زۆر
کاتدا پارت له‌بری دادگا بریار ده‌ره ، وه‌هه‌ر یه‌ک له
پارتی ویه‌کێتیش به شی کۆمه‌لایه‌تیان دامه‌زراندوه بۆ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له ڕیگای ته‌ریقه‌تی جه‌عفه‌ری
وشافیعی و قادری .........
چۆن
ده‌سه‌لاتێک ده‌توانێت ئه‌م نیشتمانه جوان بکات ، کۆنتڕۆلی
هه‌موو بنج وبناوانی ئه‌م نیشتمانه‌ی کردبێت ، ته‌نانه‌ت به
ئاوده‌سته‌کانیشه‌وه‌ه ، داهاتی به ملیاره‌ها دۆ لاری ئه‌م
گه‌له له‌ئاره‌زوه که‌سێتی و پارته‌کانی خۆیان ته‌رخان
کردوه ؟؟
نیشتمانێک چۆن بیری کۆنه‌په‌رستی تێدا ناژیێته‌وه
تاده‌سه‌لات توانی که‌سان و پارته پێشکه‌وتوخوازه‌کانی
کوردستان له 16 سالی رابردودا تیرۆر ، زیندانی ،
ئه‌شکه‌نجه ، ئابلۆقه ی ئابوری خستۆته سه‌ریان ،
ته‌نانه‌ت بێ به‌شیان کردون له هه‌موو ده‌سه‌لاتێک وه‌ک
ئه‌وه‌ی ئه‌م نیشتمانه و داهاته‌که‌ی ته‌نیا موڵکی ئه‌وان
بێت و هیچ هێزو لایه‌نی تر ئه‌ومافه‌ی نه‌بێت و قوربانی
نه‌دابێت ؟؟ وه چۆن داگیرکه‌رانی کوردستان خه‌لکی
کوردستانیان پی پله دوو خزمه‌تکاری خۆیانه ، ئه‌وانیش
به‌هه‌مان شێوه‌و مامه‌ڵه ، پێیان وایه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل
ئه‌وان نه‌بێت پله دووی هاولاتی ئه‌م گه‌له‌یه .
ئاخر
ده‌سه‌لاتێک تائێستا وێنه‌ی قاره‌مانێتی سوپای داگیرکه‌رو
ئه‌نفالی بکاته وانه‌ی خوێندنی منداڵانی نه‌وه‌ی داهاتومان ،
چه‌ندین شار‌و شارۆچکه ڕۆژنامه‌ی تیا به‌تاک ب‌خولێته‌وه ،
ماسمیدیاکانی به‌داهاتی ئه‌م گه‌له ، بودجه‌یه‌کی خه‌یالی
بۆ ته‌رخان بکات که له‌بڕی په‌روه‌رده‌یه‌کی نیشتمانی و
پێشکه‌وتنخوازی ، پره له‌ستایش و پیا هه‌لدان به
سه‌رۆکه‌کان ،هه‌ر بۆیه به‌ده‌ست خۆم نیه که سه‌یری
لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوی و خه‌بات ده‌که‌م
واهه‌ست ده‌که‌م ڕۆژنامه‌ی قادسیه‌و سه‌وره ده‌بینم .
ئه‌وه‌نده‌ی له ڕێگای میدیاکانتانه‌وه ، خه‌ڵکتان چه‌واشه
کرد راستیه‌کانتان فێر نه‌کردن ، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵکتان فێره
شێوازی ده‌سه‌ڵاتی بت په‌رستی کرده‌وه ، فێره وانه‌ی
تێکشکانی پیرۆزی نه‌کرد.
ئاخر
ده‌سه‌لاتێک دوای 4 سال تێپه‌رین له روخانی رژێمدا ، ده‌بێت
چه‌ند قوتابخانه‌و کتێبخانه‌و په‌روه‌رده‌ی دروستی
نه‌ته‌وه‌یی و گازینۆو گرنگی دانی به ناوچه تازه رزگار
بوه‌کانی کوردستان دابێت به‌نمونه له نێو ئێ‌زیدیه‌کاندا
تا گۆرانه‌ک له هزری کۆنیان پیا تێپه‌ڕێت و به‌ربه‌ریانه
ئاوا دوعاکان شه‌هید نه‌که‌ن .
له‌یادتان نه‌چێت ئه‌گه‌ر جیهانگیری وای کرد له‌کؤچ ره‌وی
به هاری 91 به‌کامیرایه‌ک کێشه‌که‌مان بگه‌یه‌نێته نێو
زۆرینه‌ی نێونده سیاسی و میدیاکانی جیهانیدا ، ئه‌وا هه‌ر
به‌هه‌مان کامیراوه ره‌نگه به2 وێنه‌ی به‌ربه‌ریانه ی
کوشتنی هاوشێوه دوعائاساوه گورزی زۆر گه‌ره‌ی سیاسی به‌ر
کێشه‌ی ئه‌م گه‌له بکه‌وێت ، به‌لام تۆ بڵێی ده‌سه‌لاتی
کوردی رۆژه‌ک دابێت هزری بیرکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌لانه بکاته‌وه؟؟ که زۆربه‌مان هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین
ئه‌و داب و نه‌ریته له کوشتنی ژن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف
هه‌ر له‌ناو خودی برا ئێزیدیه‌کانمان نیه ، به‌ڵکو له
لوتکه‌ی ده‌سه ڵاتیش بوونی هه‌یه . |