ئه‌وه‌ی
چاکی جیا کردۆته‌وه له‌زۆر ڕێکخراو و که‌سایه‌تی تردا،
توانیویه‌تی ووته، دروشم ، له‌گه‌ل کرداردا له‌یه‌کتر نزیک
بکاته‌وه ، وه بوێڕ بێت له هه ڵوێسته‌کانیدا، ، زۆرینه‌ی
ئه‌ندامانیشی کوڕ وکچانی به‌رده‌رگای سه‌فاره‌ت و
خۆپیشاندانی شه‌قامه‌کان بن ، نه‌وه‌ک میک گرتنی میدیاکان
و وتار‌و شیعر‌و په‌خشان خوێنی ته‌نیا یاده‌کان بن ، ئاخر
چاک
خه‌می
ئه‌نفال و کیمیابارانی ناوچه‌کانی هه‌ر 4پارچه‌ی کوردستان ،
له هه‌ر 12 مانگی سالدا له‌یاده ، ئه‌م ڕێکخراوه
له ته‌مه‌نی 5ساله‌ی خۆیدا هه‌ندێ سیمای تایبه‌تی خۆی هه‌یه
که لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌کورتی که‌مێکی باس بکه‌م
1/
یه‌کێک له‌و ڕێکخراوه ده‌گمه‌نانه‌یه ، که تائیستا
توانیویه‌تی قورسایی کار و چالاکیه‌کانی له سه‌ر توانا مادی
و دۆسته‌کانی خۆی بێت ، و دور له نزیک بونه‌وه له
ده‌سه‌ڵاتدا .
2/
توانی بۆیه‌که‌م جار دۆزی ئه‌نفال ، بگه‌یێنێته زۆر
ناوه‌ندی سیاسی و په‌رله‌مانی و میدیای ئه‌وڕپیدا که
به‌ڕاده‌یه‌ک له زۆر وڵات‌دا ، له شوێنی حکومه‌ت و
په‌رله‌مانی کوردستان کاری کردوه ، به‌توانایه‌کی زۆر
که‌میشه‌وه سه‌رکه‌وتوانه‌ش کاره‌کانی ئه‌نجامی داوه ،
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پاڵپشتی قوربانیانی ئه‌نفال
و ناوچه کیمیابارانکراوه‌کان بووه ، وه به‌هێزترین ده‌نگی
ڕه‌خنه‌ش بوه دژ به که‌م و کورتی و تاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له‌به‌رامبه‌ر دۆزی ئه‌نفال و خه‌لکی هه‌له‌بجه‌و
گۆپته‌و شێخوه‌سانان .....
3/
گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری چاک ئه‌وه‌یه توانیویه‌تی ووته‌و
دروشم بخاته قالبی پڕاکتیکه‌وه ، به‌تایبه‌تی له دوای
سالی 2005 وه وه‌ک خۆپیشاندانی 8 ولاتی ئه‌ورپی له‌هه‌ردو
که‌مپینی 21/8 و 14،4 سالی رابردودا ، دادگایی و زیندانی
کردنی فڕانس ڤان ئه‌نرانت ، ئیمزای 41 په‌رله‌مانتار و 4پارت و
3 سه‌رۆکی سویدی که دان به‌وه‌دابنێن ئه‌نفال جینۆسایده ،
ئه‌نجامدانی کۆنفرانسی ئه‌نفال له‌ولاتی سوید ، وه‌به‌هه‌مان
شیوه له نه‌رویژ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل سه‌نته‌ری هۆلۆکۆست ،
هه‌ولدان بۆ به‌دادگایی کردنی دارێژه‌ری بیری ئه‌نفال وه‌فیق
سامه‌رائی ، عه‌باس بایز ئاخا، عه‌بدولا پشده‌ری ، به‌بیر
هێنانه‌وه‌ی ئه‌نفال له‌هه‌ر 4وه‌رزی سال به‌بیر تاکی کوردا
ئه‌مانه نمونه‌ی مشتێک له‌خه‌رواره‌که‌یه‌تی .
4. ئه‌و
ڕێچکه‌یه‌ی ئه‌رمه‌ن و جوله‌که‌کان گرتویانه‌ته به‌ر بۆ
به‌دوا چونی تاوانباران ، له دروشم و داخوازیدا ..... له
چه‌ند ساڵی رابردودا چاک هه‌مان هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی
هه‌ڵێناوه ، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشی نه‌توانێ سه‌رجه‌م خاله‌کان جێ
به‌جێ بکات ، ئه‌وا بناخه‌یه‌کی پته‌وی دروستی کردوه بۆ
نه‌وه‌کانی داهاتوو تادرێژه پێده‌ری بن ،وه‌ک دروشمی داوای
لێبوردن کردنی حکومه‌تی عێراق له خه‌لکی کوردستان و
قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی قوربانیان و به‌دوا چون و هه‌وڵدانی به‌سزا
گه‌یاندنی تاوانبارانی کۆمه‌لکوژی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌و له
سه‌رۆک جاش و پیاوانی به‌عسدا ......
5.
چاک یه‌کێک له‌و مینبه‌ره راگه‌یاندنه گرنگانه بوه ، زۆر
بوێرانه توانیویه‌تی به‌شدار بێت له‌گه‌ل ده‌یان وسه‌دان
که‌سایه‌تی و ڕۆژنامه ، ماڵپه‌ر ، به ره‌و ر‌وی کاره
قێزه‌وه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵا تدابچێته‌وه ، له
پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و ئازادی سیاسی‌دا ، که
به‌راده‌یه‌ک ده‌توانین بڵێین ئیمـرۆ یه‌کێک له‌و پشت و
په‌نایانه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخوازه له‌کوردستاندا که له زۆر
روداو فشاری ده‌سه‌لاتدا بۆ سه‌ریان داوای پالپشتی لێ
ده‌که‌ن .
که‌له‌م
بواره‌دا زۆر جار قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت ئامانجی چاک
مه‌سه‌ی ناساندنی کۆمه‌لکوژیه‌کانه ، که چی به‌یانامه‌و
ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له گشتیه‌کانی
کۆمه‌لگادا ؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵیین که چاک قورسایی کار‌و
به‌یانه‌کانی %85 له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تاوانه
کۆمه‌لکوژیه‌کانه که‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ئه‌نجام دراوه ،
به شێکی که‌م له چالاکی و به‌یانامه‌کانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له
گشتیه‌کانی کۆمه‌له.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه یه‌کیک له به‌نده‌کانی په‌یڕه‌و و
پرۆگرامێتی . دواتر ئایا چاک به‌شێک نیه له کۆمه‌لگاو
رێکخراوه‌کانی کوردی که له هه‌موو پرسه گشتیه‌کاندا
کاریگه‌ری باشه‌و خراپه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر ی‌دا ؟ دواتر هه‌مومان
ڕۆژانه گوی بیستی ئه‌وه ده‌بین ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان
له‌جیهاندا به‌شدار ده‌بن له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه
جیهانی و ناوه‌خۆیه‌کان دژ به شه‌ر ، گه‌نده‌لی ....
وه
ئه‌مڕۆ چاک بۆته پالپشتێکی به هێز بۆ خه‌ڵکی ئازادیخواز
که په‌نای بۆ ده‌بردرێت ، هه‌ڵوێسته‌کانیشی هه‌لسه‌نگاندنی
خۆی بۆ ده‌کرێت له‌روداوه‌کاندا .
ئه‌و
ره‌خنانه‌ی له م بواره‌دا له چاک ده‌گیرێت زیاتر له‌و
که‌سانه ده‌خولێته‌وه که نزیکه ده‌سه‌لاتن یان له ژێر
کاریگه‌ری ئه‌وانن . ئاخر ڕیکخراوی کوردی و پیشه‌یی کوردی
به‌س فێره ئه‌وه کراوه ده‌ست خۆشی و ستایش بۆ ده‌سه‌لات
بنێرن . ئه‌وا چاکه ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی شکاندوه .
کێشه‌که ئه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ڕێکخراوه‌ک حه‌لاله که
پشتگیری و ده‌ست خۆشی له‌ده‌سه‌لات بکات به‌لام بۆ ره‌خنه‌و
ناڕه‌زایه‌تی حه‌رامه !!؟؟
خاله‌کی
تر باس له‌وه‌ده‌کرێت که چاک زۆر به‌یانامه ده‌رده‌کات؟
پرسیار ئه‌وه‌یه چاک چۆن هه‌ڵوێست و چالاکیه‌کانی بگه‌ینێته
نێو خه‌ڵک ؟ کام که‌ناڵی میدیایی هه‌یه له ته‌له‌فزیۆن ،
رادیۆ ، رۆژنامه .... ؟ ده‌زگای سه‌رده‌می هه‌یه یان ئاراس
و گولان ، داهاتی ده‌یان ملیۆنی له‌به‌رده‌سته تاده‌یان
که‌نالی میدیایی پێ بکاته‌وه؟ چاک ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستێتی
ئه‌و رۆژنامه‌و ماڵپه‌ره کوردیانه‌یه که 5ساله هاریکاری
ده‌که‌ن له گه‌یاندنی ده‌نگی بۆ ناو خه‌لک .
وه
ده‌بێت ئه‌وه ش بڵێین راسته چاک ته‌مه‌نی وابۆ 5سال
ده‌چێت به‌لام ئه‌م ڕیکخراوه زۆر هه‌وراز ونشێو قۆناخی
جیاجیای کار‌و چالاکی تیایه ، که‌به‌رای به‌نده له‌سه‌ره‌تای
ده‌ست به‌کاربونی که‌به‌ناوی که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه
کاری ده‌کرد گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری پشتگیری کردنی له پالپشتی
کردنی به‌دادگایی کردنی تاوانبار خه‌زره‌جی و خۆپیشاندانه
که‌ی 16/3/2002 کۆپنهاگن بوو ، وه دوای ئه‌م مێژوه
نه‌یتوانی که‌مپین و خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام بدات یان
سه‌روه‌ریه‌کی وا تۆمار بکات ، تا قۆناخی پالپشتی کردنی له
به‌داداگاییی کردنی دۆزی فرانس ڤان ئه‌نرانت نه‌بێت ، که
ده‌توانین به قۆناخی هه‌ستانه‌وه‌ی ئاماژه پێ بکه‌ین ، که
تائێستاش چالاکیه‌کانی له‌هه‌مان چوار چێوه‌دا ده‌خولێته‌وه.
ئه‌گه‌ر
چی چاک فشاره‌کی زۆری هه‌مه جۆری ده‌سه‌لاتی کوردی له‌سه‌ره
له ئابلۆقه‌دانی ئابوری و سیاسی و راگه‌یاندن و هه‌ولدانیان
بۆ کێشه‌نانه‌وه‌یان له‌نێو چاک و کڕینی هه‌ندێ ده‌نگی نێو
ی‌دا ، گه‌وره‌کردنی کێشه‌کانی ، زۆری کاره‌کانی ، تیۆری و
ره‌خنه گرتنی به‌رده‌وامی به‌شێک له ئه‌ندامانی
سه‌رپه‌رشتیاری له‌زۆربه‌ی کاره‌کاندا ..... سه‌ره‌رای
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له2 سالی رابردودا که قۆناخێکی مێژویی گرنگ
بوو بۆ چالاکیه‌کانی چاک زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به رده‌وام
چاکیان به‌ژن درێژترو به‌هه‌ڵوێستر کردوه، جۆری چالاکیه‌کانی
زۆر گه‌وره‌ترو هه‌مه ره‌نگتر کردوه. که ئیمڕۆ زۆر جار
بۆته باسی میدیای جیهانی و لاپه‌ره‌ی یه‌کی ڕۆژنامه‌کانی
کوردستاندا ، به‌ده‌ست هێنانی ئه‌مانه توانایه‌کی که‌می پێ
نه‌ویستوه .
له‌سه
ر‌وی ئه‌مانه‌شدا تاوان نیه ئه‌گه‌ر ره‌خنه ی لێ بگێرێت ،
وه خاوه‌ن چه‌ندین که‌مو کورتی خۆیه‌تی له‌کاری ڕێکخراوه‌ییدا
، ئه‌ندامه‌کان ، که‌ده‌بێت بۆ ئه‌مانه‌ش به‌دوای هۆکارو
واقیعیه‌تی شێوه کارکردنی چاک هه‌لبسه‌نگێنرێت . وه‌لێ
به‌دڕه‌وشتی سیاسیه کاتێک ئه‌ندامێکی کۆنی وه‌رناگیرێته‌وه ،
تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و دزی ده‌داته پال ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که
شه‌و رۆژی 4وه‌رزی سالیان له‌سه‌ریه‌ک داناوه ، له‌سه ر
گیرفانی خۆیان کار‌و چالاکی ده‌که‌ن، له مبه‌ریشه‌وه
رێکخراوه کارتۆنی و ڕوزه‌رده‌کانی ده‌سه‌ڵات خۆشترین ژیان
به‌سه‌رده‌به‌ن له‌کاتێکدا ئه‌رکیان ته‌نیا چه‌پله لێدان و
ئه‌زبه‌نی گوتنه بۆ به‌رپرسه‌کانیان .
ده‌بێت
ئه‌وه بگوترێت چاک به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کی خۆبه‌خشه‌و
خاوه‌نی هه‌مه ڕه‌نگی بیر‌و بۆچونی جیایه ، وه ئه‌رکێكی زۆر
قورسی له‌سه‌ر شانه ، که له زۆر کاتدا له‌خاڵی سفر ده‌ست
پێ کردوه‌و ده‌یکات ، دژایه‌تی به‌ئاشکراو که‌م کورتی و
گه‌نده ڵی و تاوانه‌کانی ده‌سه‌لات ده‌کات ، بۆیه هه‌موو که‌س
ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌ناویدا و وابه‌سانایش پارتی و
یه‌کێتی بواری ناده‌ن ، ئاوا گه‌شه بکات ،چونکه ئه‌وان
ئه‌گه‌ر به‌خۆیان شته‌کیان پێ نه‌کرێت هه‌وڵی تێکدانی ده‌ده‌ن
ئه‌گه‌ر چه‌نده له خزمه‌ت دۆزی کوردیش دابێت . |