ڕۆژی
شه‌شی گوڵان(مای) ٢٠٠٧، ناوه‌ندی چاک به هاوکاری پارتی چه‌پی
سوێدی له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی په‌رله‌مانی سوێد له
ستۆک‌هۆڵم، کۆنفرانسێکیان له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌ست. گرنگی ئه‌و
کۆنگره‌یه له‌وه‌دابوو که ڕیکخراوێکی سڤیلی کوردستانی وه‌کو
(چاک) وه‌کو خه‌مخۆرێکی کێشه‌ی ئه‌نفال و ئه‌نفالکراوه‌کان
به‌و کاره هه‌ستابوو، نه‌ک بۆ خۆ ده‌رخستن و پاره په‌یداکردن
یانیش سواڵکردن به‌ناوی ئه‌نفالکراوه‌کانه‌وه که بووته
پیشه پارته کوردییه‌کان له باشووری کوردستان. ئه‌وه‌ی که
من له‌و کۆنفرانسه‌دا تێیگه‌شتم به تایبه‌تی له نوێنه‌ری
پارته سوێدییه‌کان که هه‌مانکات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێدیش
بوون ئه‌وه‌یه که پارتی و یه‌کیه‌تی نه‌ک بۆ ناساندنی
گه‌لکوژی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید هیچیان نه‌کردووه به‌ڵکو
بوونه‌ته به‌ربه‌ستێک و بارێکی گران به‌سه‌ر شانی
ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستانه‌وه، ئاخر مرۆڤ چۆن شه‌رم نه‌کات
کاتێک نوێنه‌ری پارتی سۆسیالدیموکراته‌کانی سوێد به ئاشکرا و
بێپه‌رده بڵێت: "تا ئێستا هیچ پارتێکی کوردی و هیچ ئه‌ندامێکی
کوردی نێو سۆسیالدیموکراته‌کان داوای له ئێمه و رێکخراوی
ئینته‌رناسیۆنال سۆسیالست نه‌کردووه که ئه‌نفال وه‌کو
جینۆساید ددانی پێدابنرێت". ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که
ئێوه‌ی کورد خۆتان هیچ نین و تا ده‌مرن هه‌ر ده‌بێت
چاوله‌ده‌ستی بێگانه بن. هه‌ر هه‌مان سۆسیالدیموکرات
هه‌رچه‌نده به گومانه‌وه باسی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفالی ده‌کرد و
ددانیشی پێدا نه‌نا که ئه‌نفال جینۆسایده له قسه‌کانیدا
باسی شه‌ڕی کوردکوژی نێوان پارتی و یه‌کیه‌تی په‌یتا په‌یتا
ده‌دایه‌وه به‌ڕووماندا هه‌ر بۆیه زۆر بێپه‌روا باسی ئه‌و
پارته کوردیانه‌ی که ئه‌ندامن له ڕێکخراوی ئینته‌رناسیۆنال
سۆسیالسته‌کاندا ده‌کرد و ده‌یفه‌رموو که ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن
فێریان بکه‌ن که دیموکراتی چییه و چۆن کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
دیموکراتی بنیات ده‌نرێت!.
پارتی
کوردی ئه‌گه‌ر بۆخۆیان شه‌هامه‌تی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌بێت
ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید بناسن و هاوکاری قووربانییه‌کانی
ئه‌نفال بکه‌ن به چ ڕوویه‌که‌وه ئه‌ندامه‌کانیان یانیش
نوێنه‌ریان به‌شداری کۆنفرانسێک ده‌که‌ن که بۆ ناساندنی
ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید و دیاریکردنی تاوانباره‌کانی
سازدرابێت؟ په‌رله‌مانی کوردستان تا ئێستا له هیچ به‌ڵگه‌و
دیکۆمێنت و دانیشتنه‌کانی خۆیاندا ئه‌نفالیان وه‌کو جینۆساید
ناوزه‌د نه‌کردووه و نه‌یانوویستووه به‌ڕه‌سمی ئه‌نفال وه‌کو
جینۆساید چاولێبکه‌ن، خۆ ئه‌وه هه‌ر باسی ئه‌ندام
په‌رله‌مانه کورده‌کانی عێراق ناکه‌م که ده‌ستیان گرتووه
به کڵاوه‌که‌یانه‌وه تا بای شیعه و سوننه نه‌یبات.
ناوه‌ندی چاک وه‌کو ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی کوردستانی هه‌نگاوی
گه‌وره‌ی ناوه بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه، هه‌ربۆیه ده‌بێت کوردانی نیشتیمانپه‌روه‌ر که
به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان له‌سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبایه‌تیانه‌وه داده‌نێن، پشتیوانی له کاره‌کانی ئه‌و
ناوه‌نده کوردستانییه بکه‌ن. هه‌مانکات ده‌بێت حوکوومه‌تی
کوردستان که ساڵانه به ملیۆنان دۆلاریی هه‌ژارانی کوردستان
به‌فیرۆ ده‌دات و له شتی نابه‌جێدا خه‌رجی ده‌که‌ن،
بودجه‌یه‌کی ساڵانه بۆ ناوه‌ندی چاک دابین بکه‌ن تا ئه‌و
ناوه‌نده بتوانێت زیاتر و باشتر کاره مرۆڤایه‌تییه‌کانی خۆی
به‌ره‌وپێش به‌رێت و بتوانێت له یه‌کێک له پایته‌خته‌کانی
وڵاتانی ئه‌وروپا ئۆفیسێکی ره‌سمی بکاته‌وه تا هه‌موو ئه‌و
دیکۆمێنت و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌تایبه‌تی و
کورد به‌گشتی ده‌کرێن کۆبکرێته‌وه و بخرێته به‌رده‌ستی
لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کورد و بیانی.
کۆنفرانسه‌که‌ی ستۆک‌هۆڵم و ئیمزاکردنی چل ئه‌ندام په‌رله‌مانی
سوێد بۆ ددانپێنانی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید هه‌نگاوێکی گرنگه
و سه‌ره‌تایه‌که بۆ به نێونه‌ته‌وه‌یی کردنی کێشه‌ی ئه‌نفال.
ئێستاش بۆ جارێکی تریش ده‌پرسین، تۆ بڵێی که‌ی په‌رله‌مانی
کوردستان وه‌خه‌به‌ر بێت و ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید بناسێنێت،
حوکوومه‌تی عێراق که به‌شێکی وه‌زیره‌کانی کوردن ناچار بکه‌ن
داوای لێبووردن له کورد بکات و قه‌ره‌بووی زیان
لێکه‌وتووه‌کان بکه‌نه‌وه؟
پارتی
چه‌پی سوێد به بڕیارن که له پایزی ئه‌مساڵدا پێشنیارێک
پێشکه‌شی په‌رله‌مانی سوێد بکه‌ن بۆ ناساندنی ئه‌نفال وه‌کو
جینۆساید، ئه‌گه‌رچی له ئێستاوه دیاره که به‌شی زۆری
ئه‌ندامه‌کانی په‌رله‌مانی سوێد ده‌نگ بۆ پێشنیارێکی وا ناده‌ن
به‌ڵام دڵنیام زۆرێک له‌و کوردانه‌ی له سوێدا ده‌ژین و
ده‌نگیان به پارتی چه‌پ داوه، هه‌ست ده‌که‌ن ده‌نگه‌کانیان
به‌فیرۆ نه‌چووه. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به په‌رله‌مانی
کوردستان داوه ده‌ڵێن چی؟ له کاتێکدا ئه‌ندامه‌کانی
په‌رله‌مانی کوردستان هێنده‌ی خه‌می بژێوی و موچه و سه‌یاره
و خانویانه بۆ خۆیان یه‌ک ده‌رسه‌دی ئه‌وه له خه‌می
ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان و که‌سووکاره‌کانیادا نین. بۆیه
ده‌ڵێم خوا چاک بۆ پارتی چه‌پ و ناوه‌ندی چاک بکات که هێنده
به‌خه‌م ئه‌نفال و هه‌ڵبجه‌وه‌ن.
تێبینی:
ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی میدیایشدا بڵاوکراوته‌وه.
به‌هه‌ڵه وشه‌ی کۆنگره‌م بۆ کۆنفرانسه‌که‌ی ستۆک‌هۆڵم
به‌کارهێناوه، لێره‌دا ڕاستیده‌که‌مه‌وه که کۆنفرانس ڕاسته
نه‌ک کۆنگره. |