ئێمه
وه‌ک ماڵی کورد و ئه‌ڵمان له شاری کۆڵن ،کاره‌ساتی به‌ردباران
کردن‌و کوشتنی درندانه‌ی خاتوو دوعا به‌توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین
و داوا له په‌رله‌مان و حکومه‌تی کوردستان ده‌که‌ین که
ئه‌رکی خۆی وه‌ک پارێزه‌ری گیانی هاووڵاتیان به‌جێ بگه‌یه‌نێتو
چیتر رێگه‌نه‌دات کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به ڕێگه‌ی
ڕێکه‌وتنو سوڵحه عه‌شایه‌ریه‌کانه‌وه جێ به جێ بکرێن و چیتر
سوکایه‌تی به یاسا بکرێت .
ڕوداوی
شێخان‌و به‌دوای ئه‌ویشدا به‌عشیقه دوو زه‌نگی خه‌ته‌رناکن ،
که ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێی به‌خه‌به‌ربێت .هه‌رچی زووه
له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێک ریفۆرمی گرنگ له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی
سیاسی ،کۆمه‌ڵایه‌تی ،فه‌رهه‌نگی و ئابوری‌دا ئه‌نجام بده‌ن
ئه‌گه‌ر نا درز و که‌لێنی زۆر له ماڵه‌که‌ماندا هه‌یه‌و
به‌ئاسانی دوژمنانی گه‌لو نیشتمان ده‌توانن لێیه‌وه دزه
بکه‌ن و بێنه نێو ماڵمانه‌وه ،بۆ جێبه‌جێ کردنی پلانه
ترسناک و شومه‌کانیان هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌کات که زۆر که‌س و
لایه‌ن له‌م روداوه به قازانجی تایبه‌تی خۆیان مه‌حکوم
ده‌که‌ن و ڕوی دزێوی خۆیانی پێ جوان ده‌که‌ن .با چیتر
ده‌سه‌ڵات که‌مته‌رخه‌م نه‌بێت له په‌راوێز کردنی براو هاو
خوێن و هاو زمانه‌کانمان له زاراوه‌و مه‌زهه‌به جیا جیاکانی
تر دا . ئه‌گه‌ر نا سبه‌ینێ ته‌نها ده‌سه‌ڵاته به‌رپرسی
هه‌وه‌ڵ و ئاخری هه‌ر پێشهاتیکی خراپ.
له
کۆتایدا ده‌ڵێین ڕوڕه‌شی هه‌تا هه‌تایی بۆ ئه‌و دڕندانه‌ی
به‌شداریان له شه‌هید کردنی دوعادا کرد.
ناوی
پاکی دوعاش هه‌ر به‌نه‌مری ده‌مێنێت چونکه به‌گیانی پاکی
په‌پوله ئاسای خۆی ، یه‌که‌م به‌ردی بناخه‌ی ڕاوه‌ستان و
به‌رگری له مافی هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆی دانا.
ماڵی کورد و ئه‌ڵمان
کۆڵن |