ڕۆژێک بۆ ده‌ربڕینی ماته‌مینی و مه‌حکوم کردنی کوشتنی (دوعا)
له‌ شاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا

 

کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ ناوی (دوعا) له‌ شارۆچکه‌ی به‌عشیقه‌ به‌ درندانه‌ترین شێوه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ به‌ بلۆک و به‌رد ژیانیان لێ سه‌نده‌وه‌ . ته‌نها تاوانی ( دوعا ) عێشق و خۆشه‌ویستی بوو؛ به‌ڵام بوو به‌ قوربانی دووا که‌وتوترین که‌له‌توور و عادات و ته‌قالیدی نێو کۆمه‌ڵگای کوردستان.

بۆ ده‌ربڕینی تووڕه‌ی و ناڕه‌زاییه‌تی له‌ دژی فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ ودژی ئینسانی کۆمه‌ڵگای کوردستان و بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی ماته‌مینی بۆ (دوعا) و به‌رز کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئیعتراز له‌ دژی ئه‌م که‌له‌تووره‌ دواکه‌وتووانه‌یه‌، له‌ شاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا هه‌ڵده‌ستین به‌ سازدانی ڕۆژی ماته‌مینی  بۆ سه‌ر‌جه‌م که‌سانێک که‌ دڵ سووتاوی ئه‌م ڕووداوه‌ دڵ ته‌زێنه‌ن و بۆ مه‌حکوم کردنی کووشتنی دوعاکان.

كات : ڕۆژی شه‌مه‌ ڕێکه‌وتی 12-5-2007 کاتژمێر 12-2:00 ی نیوه‌ڕۆ

شوێن : Albert Campbell library

496 Birchmount Rd.         

Birchmount Rd. & Danforth Rd.

بۆ زیاترئاگاداری په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ (416) 877-3577

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca