کاتێ
نووسه‌ران و پسپۆڕان له هۆکاره هه‌ره‌کاريگه‌ره‌کانی که
گه‌لی کورديان سست و سڕ کرد يا نيوه‌مريان کرد ياخود وايان
داپڵۆسی به‌ری فوويه‌ک نه‌گرێت، ده‌کۆڵنه‌وه، مسته‌فا که‌مال
ئه‌تاتورک ده‌که‌ن به ئامانجی تيری قه‌ڵه‌م و ڕه‌خنه‌بارانی
ده‌که‌ن.. چونکه ئه‌و پياوه، سه‌رله‌به‌رانه سياسه‌تی
ژينۆسايدی له دژی کوردا پياده کرد، هه‌ر له بێبه‌شکردنی له
قه‌واره‌يه‌کی سياسی هه‌تا لێدان و قڕکردن و وێرانکردنی شار و
دێیه‌کانی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی زمانی تورکی به لاتينی و
بڕياردان به قه‌ده‌غه‌کردنی غه‌يری ئه‌و زمانه، که کوردی
له سه‌ره‌وه‌ی ليسته‌که‌دا بوو.. جگه له شێواندنی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌سفکردنی کورد به " تورکی چيا "
که به واتای هۆڤی و وه‌حشی ـ يش دێته به‌رزه‌ين و گوێ.!
هه‌ڵبه‌ت يه‌ک له ئامانجه سه‌ره‌کييه‌کانی مسته‌فا که‌مال
که له ده‌ستپێکی حوکمداريی ئه‌ودا هاته دی، گۆڕينی
ئه‌لفوبیی عوسمانی ( يان عه‌ره‌بی ) به لاتينی و دابڕينی تورک
بوو له ڕابڕدووه ڕۆشنبيری و کولتوورييه دێرينه‌که‌ی.. ئه‌و
هه‌نگاوه‌يش وا نه‌بێ، به ڕێفراندۆم هاوێژرابێت، به‌ڵکوو
کوده‌تايه‌ک بوو، به‌پێی ياسای ( بته‌وێ و نه‌ته‌وێ ) خۆی
سه‌پاند و له پزدانی پيلانێکی هه‌ره مه‌زن له دايک بوو.
بێگومان، ئه‌ز ناخوازم باس له‌و پيلانه گه‌وره‌يه‌ی ئه‌وسا
بکه‌م که به ده‌ست و بازوو و ئۆردووی مسته‌فا که‌مال و
هاوبيره‌کانی، هاته کايه‌وه، که نه‌ک هه‌ر ته‌نيا به
گۆڕينی پيتی يان تيپی لاتينی ده‌ستی پێ‌کرد و به
قه‌ده‌غه‌کردنی بانگ و سه‌ڵا ته‌واو بوو، چونکه ئه‌م
بابه‌ته‌ی به‌نده بۆ ئه‌وه نييه، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌يه
ئاماژه به ديارده‌ی ( بانگه‌واز بۆ لاتينی ) بده‌م که
به‌رهه‌می فکر و سياسه‌تی مسته‌فا که‌ماله، که‌چی ئه‌مڕۆ ـ به
تايبه‌تی له باشووری کوردستاندا ـ پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێت
.. له کاتێکدا ئێمه ـ ئه‌گه‌ر له خۆمان تێک نه‌ده‌ين ـ هيچ
کێشه‌يه‌کی ئه‌وتۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌لفوبێی ئێسته‌ماندا نييه..
ئه‌گه‌ر لاتينیيش کێشه‌ی پيته بزرۆکه‌مان ـ که له زۆربه‌ی
زماناندا به کێشه له قه‌ڵه‌م نادرێت ـ بۆ چاره‌سه‌ر بکات،
ئه‌وا ده‌مانخاته زۆنگاوی ده‌يان زله‌کێشه‌ی ديکه‌وه.
ئه‌وه‌ی تۆزێک شاره‌زايیی له زمانی تورکی هه‌بێ، ئه‌و
ڕاستييه باش ده‌رک ده‌کات.. جگه له‌وه‌ی زمان نييه له
دنيادا، کێشه‌ی ڕێنوووسی نه‌بێت.
گه‌وره‌ترين هه‌ڵه‌ی کوردی باکوور له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو،
کاتێ لاتينيی ئه‌تاتورکی هه‌ڵبژارد.. له کاتێکدا ده‌يتوانی ـ
ئێسته‌يش ـ ئه‌و ـ ئه‌لفوبێ ـ يه خۆماڵییه‌ی کوردی، بکا به
چه‌کێک له‌ڕوو و قه‌پۆزی که‌ماليسته‌کاندا و که‌سايه‌تیی
کوردانه‌ی خۆی پێ بپاریزێت، بگره خۆی له تيره‌گه‌لێک جودا
بکاته‌وه که سه‌رجه‌می مێژووی له‌گه‌ڵياندا هه‌ميشه (
چیڕۆکێک بوو به کاره‌سات کۆتايی هات ).. هه‌زار ئافه‌رين له
ئه‌قڵ و دووربينیی بارزانی مسته‌فا بێ، که له
کۆبوونه‌وه‌يه‌کدا وتبووی : قه‌ت لێناگه‌ڕێم کوردی به پیتی
لاتینی بنووسرێت.! ئه‌م په‌يڤه‌يش له دووتوێی په‌يامێکی دکتۆر
مسته‌فا موسليم له کۆنفرانسی هزری ئيسلامیی ئه‌مساڵ له
هه‌ولێر له نێوان (26 ـ 27)ی شوباتدا به‌سترا؛ وه‌ک بروسکه
به ئاماده‌بووان گه‌يشت.
له‌م
به‌ينه‌دا ڕۆژنامه‌يه‌ک ئامارێکی سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی
ئه‌وانه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری کوردستانيان خوێندووه‌ته‌وه،
بڵاو کردبووه‌وه، تيايدا هاتووه که زێتر له 80% ی خه‌ڵکی
نه‌يانخوێندووه‌ته‌وه..من دڵنيام ئه‌گه‌ر ئيمتحانێکی ـ نه‌ک
خه‌ڵکی ڕه‌مه‌کی ـ بگره ئه‌وانه‌ی پڕۆپاگه‌نده بۆ لاتينی
ده‌که‌ن و پێيان وايه موعجيزه‌يه‌که و له ئاسمان‌ڕا
دابه‌زيوه، بکرێت، ئه‌وا له 99% يان تێیدا ساقيت ده‌بن،
چونکه نه ده‌نازانن بيخوێننه‌وه و نه‌يش پێی بنووسن.. که‌چی
دێن و شنگڵ له خۆ ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن تاکه ڕزگارکه‌رمان :
لاتينييه.
خۆشی
له‌وه دايه، له تورکيا ـ هه‌تا به پيتی لاتینيیش ـ
کوردینووسين کفر و قه‌ده‌غه‌يه.!
له‌تيفه‌يه‌ک : له هه‌ولێرێ، کتێبێکی ( خوێندنه‌وه‌ی کوردی )
ی به پيتی باشوورم دی، له ئاخره‌که‌یا نووسرابوو : ئه‌م
کتێبه له تورکييه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر کوردی..
عه‌جايب.! ئاخر کورد له واقيعدا ده‌وڵه‌تن، ئاخۆ دوو
ڕۆڵه‌نووسه‌ری نييه بتوانن کتێبێکی خۆماڵیی خوێندنه‌وه
دابنێن.! هه‌ندێ جار کورد عه‌نتيکه‌ن.!
ئه‌وجا
ئه‌گه‌ر ئه‌ولادی کورد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ديرۆکه تاڵه
پڕله‌قوزه‌ڵقورته‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا که‌مال پاشا و ئه‌ولادی
ئه‌ودا هه‌يانه، بێن بانگه‌وازيش بۆ سه‌پاندنی ئه‌و
تيپه‌که‌مالييانه بکه‌ن، ئه‌وسا چ ڕه‌وای هه‌قه هه‌زار دروود
و سه‌ڵه‌واتيش له ديداری ئه‌و قاره‌مانه ـ ئه‌تاتورک ـ
نه‌درێت، که خه‌ريکه ئه‌مڕۆ لاتينييه‌که‌ی وی ده‌که‌ين به
تاجی سه‌ری زمانی کورديمان و به‌دياريه‌وه سرووده
نه‌مره‌که‌ی : ئه‌ی ڕه‌قيب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زوبان،
ده‌ڵێين.!
17/05/2007
|