بابه‌تێکم به‌ر چاو که‌وت له سایتی به‌ڕێز
ده‌نگه‌کان ژماره 285
له 8 ی مارسی 8ی مارسی2007
له ژێر
ناونیشانی پێویسته بایه‌خ به
مێژووی گه‌لی کورد بده‌ین، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی زه‌ق و
جه‌رگ بڕم تیدا به دی کرد ،وا بزانم باس کردنی زۆر
پێویسته،به ڕاستی لاڵ بوون له به‌رده‌میدا نه‌هامه‌تی
گه‌له‌که‌مان قورس تر ده‌کات و،هه‌ر ئه‌وه‌شه بوه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی ،بۆره زه‌لام و هه‌لپه‌رستان په‌یتا په‌یتا بێته
پێشه‌وه‌و، ئاسته‌مێک له به‌رده‌م ده‌سنیشان کردنی هۆی
نه‌هامه‌تیاکانمان دروست بکه‌ن.هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
ئه‌مرۆ نه‌توانین هۆکانی ته‌شه‌نه کردنی شیرپه‌نجه‌ی
گه‌نده‌ڵی بزانین، ئه‌ی مێژووی دوور‌و نزیکمان چۆن بزانین ؟
یاچۆن به ئینسافانه‌و بێلایانه بینووسینه‌وه .
به
هه‌ر حاڵ با بێینه سه‌ر باسه‌که‌ی کاکه حوسێن
1/
کاکه حوسێن ده‌ڵێت
تاکو چاره‌کی چواره‌می سه‌ده‌ی ڕابردوو خوێنده‌واری له ناو
کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا گه‌شه‌ی نه‌کردبوو کێرفی خوێنده‌واری
به ئاسته‌م سفری تێپه‌ڕاندبوو................
وه‌ڵام/چاره‌کی چواره‌می سه‌ده‌ی پێشوو واتا له دوای 1975 ز
،جا ئه‌گه‌ر یه‌کێک به وردی نووسینه‌که‌ی کاک حوسێن
بخوێنێته‌وه وا لێ ی ئه‌گا،گوایه دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام
بڕیاری نه‌هێشتنی نه‌خه‌ێنده‌واری ده‌رکرد ئیتر خوێنده‌واری
له ناو کورددا بڵاو بوه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه
ڕژێم له دوای 1975 به نه‌خشه‌یه‌کی زۆر وورد ده‌ستی کرد به
داڕشتنی بیری شۆڤینی به‌عس و هه‌وڵدان بۆ ئاوه‌ژوکردنه‌وه‌ی
مێژووی کورد . ئیتر من بزانم کاک حوسه‌ین ئه‌و زانیاریه‌ی
نووسیووه مه‌به‌ستی باس کردنی باشی کاکه سه‌دام نیه به‌ڵکو
ته‌نها ناحاڵیبونه له و سارچاوه‌ی لێ ی وه‌رگرتوه وا دیاره
ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه وه‌رگرتوه چاپی کتێبه‌که هی
پێش ساڵی 2000 ئه‌وه‌تا هه‌ر دوای ئه‌وه ده‌نوسێ..له
به‌رایی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه خوێنده‌واری په‌ره‌ی
سه‌ندووه...
2/
ئێمه له ووڵاتێکدا له دایک بووین که سه‌رباری ئه‌وه‌ی
ڕژێمه سه‌رده‌ست و حوکمڕانه‌کانه‌کانی کوردستان ده‌یانویست
هه‌موو مۆرک و سیماکانی کوردانه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه و نیشتمانه
بسڕنه‌وه ،له پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵیان ده‌دا مێژووه‌که‌ی
بشوێنن و به هیچ کلۆجێک مێژووی کورد دیار نه‌بێت و
نه‌نووسرێته‌وه........
هه‌روه‌ها له جێگایه‌کی تردا ده‌ڵێت.....ته‌قه‌لاکانمان
بخه‌ینه گڕ بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی هه‌ر بسته خاکێکی ئه‌م
کوردسته‌نانه .............
وه‌ڵام/گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی له مێژووی هاوچه‌رخما ندا
تاوانی به ناو ئه‌نفال بوو ، پرسیارمان ئه‌وه‌یه کێ بوون
ئه‌وانه‌ی مه‌قاشی ده‌ستی عه‌لی کیمیاوی و سوڵتان هاشم بوون؟
هه‌ر فه‌وجه نا خه‌فیفه‌کان نه‌بوون که وا بزانم جه‌نابتان
زۆر به ڕێزه‌وه به‌شداریتان تێدا کردوو ، شه‌ره‌فی
برینداربوونیشتان به‌رکه‌وت له دژی موخه‌ڕیب ؟؟؟؟ پرسیارێکی
تر..کێ بوون ئه‌وانه‌ی دۆڵ به دۆڵ و شاخ به شاخ چاو ساغی
داگیرکه‌رانی ئه‌م خاکه بوون هه‌ر ئه‌و جاشانه نه‌بوون
به‌ڕێزم؟؟؟؟؟
جا
ئێستا تۆ ڕۆشنبیری ئاماده‌ی بنووسیت ئه‌وه‌ی یارمه‌تی دوژمنی
دا و ده‌سه ڕاستی بوو له قڕکردی میلله‌تی کورد ، پێویسته
داوای مه‌غفیره‌ت کا له دایکی جگه‌ر سووتاوی ئه‌م خاکه یا
به ته‌حه‌داوه داوای نووسینه‌وه‌ی مێژوو بکات ،به پێی
مه‌زاج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی . ئه‌گه‌ر نا بفه‌رمه بۆ ووه‌ڵامی
ئه‌م پرسیارانه‌شمان چ ده‌ڵێن
أ/ تۆ
ده‌توانیت کاره‌ساتی 31 ی ئاب ،وه‌ک مێژوویه‌ک به بێلایه‌نی
بنووسیته‌وه ، چۆن وه‌سفی هێنانی گاردی کۆماری بۆ سه‌ر
پایته‌ختی کوردایه‌تی ده‌که‌یت؟؟جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌توانیت
چۆن جورئه‌تی ده‌س وه‌ردان له مێژووی ئه‌م گه‌له ده‌که‌یت؟؟
ب/
ئه‌وانه‌ی له کاره‌ساتی به ناو ئه‌نفال چه‌ک هه‌ڵگرهی به‌عس
بوون ،خائین بوون؟ یا نیشتمان په‌روه‌ر؟؟؟
ج/
ئه‌وانه‌ی ده‌وریان له ئه‌نفال دا هه‌بوو ، دوای ڕاپه‌رین
لێبوردنیان بۆ ده‌رکرا ، خۆیان به ده‌مڕاسی ئه‌م گه‌له بزانن
و خۆت ئاسا داوای مێژوویه‌کمان لێ بکه‌ن تاوان بار حاکم بێت ؟؟
یا پێویسته به پێچه‌نه‌وه ڕۆژ ڕۆژی گه‌ل بێت ؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌مه‌ی
تۆ له مێژوودا ڕوویداوه‌و ڕیشه‌یه‌کی قوولی هه‌یه هه‌ر بۆ
نموونه له کاتی شه‌ڕی سه‌فین ی نێوان ئیمامی عه‌لی و
موعاویه ،ئیمامی عه‌لی به موعاویه‌ی گۆ تۆ
توله‌قائی مافی ئه‌وه‌ت نی یه داوای خیلافه‌ت بکه‌یت ،
هه‌روه‌ها ووتی تۆ له کاتی ئازاد کردنی مه‌ککه پێغه‌مبه‌ر
ئازادی کردن پێ ی ووتن أنتم
طلقا‌ء ، دوای ئه‌وه‌ی به ناچاری ڕێگای ڕاستیان گرته
به‌ر....................جا چی ده‌ڵێی بۆ طلقاکانی دووای
ڕاپه‌ڕین ؟؟؟.
4/
کاکه حوسێن ده‌ڵێت...ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ناوی مێژوو نووسه به
ناوبانگه‌کانی کورد بکه‌ین هه‌ر له شه‌ره‌ف خانی
به‌دلیسیه‌وه تاکو به‌شێکی تری ناودارانی به‌شی مێژوونوسی
ده‌بینین زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له بنه‌ڕه‌تدا پیشه‌یان مێژوو
نووسین نه‌بووه به‌ڵام هه‌ست کردن به به‌رپرسیاریه‌تیان
به‌رامبه‌ر به میلله‌ت به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی و پسپۆڕیه‌کی
زۆره‌وه که‌تنه
تۆمار کردنی مێژوو
وه‌ڵام/ئه‌گه‌ر یه‌کێک پیشه‌ی مێژوونوس نه‌بوبێت ، چۆن
ده‌توانێت مێژوو به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی و پسپۆڕی
بنووسێته‌وه؟ تۆ ده‌زانی ئه‌کادیمی یانی چی ؟؟به راستی
ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێ ی وه‌ک ئه‌وه‌یه بڵێ ی <<گوێز له بیابان و
خورما له هه‌ورامان >>
|