گرنگ
ئه‌وه نیه قه‌ڵه‌م ده‌نووسێت،ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێت میتۆد‌و
ئه‌ركی نووسین چیه‌و چۆن پسپۆرییه‌كان له یه‌كتر جیا
ده‌كرێنه‌وه،به تایبه‌تیش له جیهانی رۆژنامه‌گه‌رییدا پێش
ئه‌وه‌ی فكره‌و رێزمان رۆڵ ببینن ده‌خوازرێت ئه‌لف‌و بێ‌ی
هونه‌ری رۆژنامه‌نووسی خوێندرابێته‌وه‌و تا هه‌ندێك جار
واپێویست ده‌كات وه‌ك ماتماتیك‌و به‌نده‌كانی یاسا به‌رده‌وام
به زانست‌و زانیاری نوێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت،به داخه‌وه
رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆی كوردی،رۆژنامه‌ی وتاره نه‌ك هه‌واڵ،لێره‌دا
زیاتر مه‌به‌ستم له رۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنیه،ئه‌وانه‌ی وتاریش
ده‌نووسن زۆربه‌یان زانیاریان سه‌باره‌ت به هونه‌ری وتارنووسین
نیه،یاخود راگوزه‌رانه له‌و رووه‌وه شتێكیان به‌رگوێ كه‌وتووه.
له
په‌ڕاوێزی ئه‌م چه‌ند رسته‌ی پێشه‌وه‌دا باس له كات به
فیڕۆدانێكی‌تری خۆم ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ قادر نادر،كه به داخه‌وه
به رۆژی رووناك وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ئاشكرای ئه‌و كه‌سه
هه‌وڵ ده‌دات مسداقییه‌تی گواستنه‌وه‌ی رووداوی كۆنفرانسه‌كه‌ی
پارتی چه‌پ‌و رێكخراوی چاك بشێوێنێت‌و وه‌ك مه‌رامێكی پێش
وه‌خته هه‌وڵیداوه به هۆی جه‌هلی له وتارنووسیندا كۆمه‌ڵێك
بابه‌تی تێك شێلاوه كه له دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به داڕشتنی
ئه‌و هه‌واڵه نیه كه من بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌م
ناردۆته‌وه.
دیسان
به قادر ده‌ڵێم؛ پێویسته جیاوازی بكه‌یت له نێوان رووداوێك كه
وه‌ك هه‌واڵ داده‌ڕێژرێت،له‌گه‌ڵ رووداوێك كه ده‌كرێته وتارێكی
رۆژنامه‌نووسی، له كۆنفرانسه‌كه‌ی پارتی چه‌پ‌و چاك‌دا
نوێنه‌ری فڵان حزب‌و فڵان حزب ئاماده‌بوون یاخود ئاماده
نه‌بوون بۆ من گرنگ نه‌بوو،خۆتان له راپۆرته هه‌واڵه‌كه‌ی
چاك‌دا كه رۆژی 13/5 له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌كان‌دا بڵاوتان
كردۆته‌وه ئه‌م رسته‌یه‌تان نووسیوه(لایه‌نگرانی پارتی‌و
یه‌كێتی هه‌ندێكیان له كۆنفرانسه‌كه بوون) كۆنفرانسه‌كه
رووداوێك بوو روویداوه‌و ده‌كرێته هه‌واڵ،له‌و حاڵه‌ته‌شدا
خه‌ڵكی خوێنده‌وارو وریا‌و به ئاگا پێویسته جیاوازی بكات له
نێوان چه‌شنه‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسیدا.
بۆ
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ به جینۆسایدكردنی
ئه‌نفال با قادر بچێت ئه‌ده‌بیاتی یه‌کێتیی هه‌ر له ساڵانی
1988 بخوێنێته‌وه به تایبه‌تیش ئۆرگانه‌كانی (الشراره)و(رێبازی
نوێ)،دوای راپه‌ڕینیش ئه‌وه رۆژنامه‌كانی كوردستانی نوێ‌و
الاتحاد له‌به‌ر ده‌ستن،هه‌روه‌ها ده‌پرسم ئه‌رێ ئه‌وه قادر
بوو ساڵی 1992 زیاتر له 30 ته‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی
تاوانكارییه‌كانی رژێمی سه‌دام حوسێن‌ی نارده ئه‌مریكا،نموونه
زۆره،به‌ڵام دوورم له سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌كان،ته‌نیا بۆ خۆش
مه‌شره‌بی ئه‌م نووسینه ئه‌م نموونه‌یه‌شی به‌سه‌را ده‌كه‌م،
لێپرسراوێكی یه‌كێتیی ماڵیان دوو سێ كۆڵان له‌و لای ماڵی ئه‌و
قادر نادره بوو له هه‌ولێر،كاكی لێپرسراو له رۆژانی راپه‌ڕیندا
لێپرسراوی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌عس بوو كه كۆڕه‌وی
1991 روویدا ئه‌و لێپرسراوه نه‌یتوانی به‌ڵگه‌نامه‌كان رزگار
بكات‌و بوو به ماڵ له سه‌ری‌و وه‌ك سزا تا زیاتر له 4 ساڵ
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ئه‌و كه‌سه‌یان ته‌جمید كرد‌و هیچ
لێپرسراوێتییه‌كی به‌رزیان پێنه‌دا له كاتێكدا كابرا
پێشمه‌رگه‌ی ساڵی 1981 یه‌و ته‌سلیم نه‌بۆته‌وه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز؛ ئه‌مه دوا ئه‌لفه،یه‌كه‌مینجار بیرم له‌وه
كرده‌وه زنجیره نووسینێك بنووسم كه تیایه به به‌ڵگه هه‌ڵه
زمانه‌وانی‌و رۆژنامه‌وانی‌و سیاسییه‌كانی قادر راست
بكه‌مه‌وه،به‌ڵام نه‌بوونی كات‌و سه‌رچاوه رێگر بوون،هه‌روه‌ها
ره‌نگه نه‌بوونی كات ده‌رفه‌تیشم پێنه‌دات كه زیاتر له‌سه‌ر
وه‌ڵامه‌كان بڕۆم،هه‌ر بۆیه بمبوورن ئه‌گه‌ر له رۆژانی
داهاتوودا وه‌ڵامی‌ترم نه‌بوو.
سه‌رنج؛ئه‌مه كورتیله وه‌ڵامێكه بۆ نووسینێكی قادر نادر كه
رۆژی 22/5/2007 له‌م ماڵپه‌ڕه
بڵاویكردۆته‌وه. |