به‌درێژی مێژووی نوێ، ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان خۆیان
به‌ده‌نگی کورد ناساندووه به‌کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی
بۆئه‌وه‌ی پێشێلکردنی مافی کورد، به‌جه‌نه‌سایدیشه‌وه،
بشارنه‌وه. به‌مه‌شه‌وه‌نه‌وه‌ستاون؛ له‌مێژووی نوێ‌دا تورکیا
خۆی به‌قوربانی کورد ده‌ناسێنێت و خۆی داوه‌ته‌په‌نا کامپه‌ینی
نێوده‌وڵه‌تی "دژه‌تێرۆر" بۆ سه‌رکوتکردنی "کوردی تێرۆرست".
سه‌یره، له‌تورکیادا کورد نیه، که‌چی که‌ناوی کورد دێت،
یه‌که‌وڕاست ده‌بێته"کوردی تێرۆرست".
کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته‌دا ته‌با بووه
بۆئه‌وه‌ی بتوانن بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌م
ڕژێمه‌داپڵۆسێنه‌رانه‌دا به‌رده‌وام بکه‌ن، و سیاسه‌تی
دووڕویان ده‌رنه‌که‌وێت. مێژوو گه‌واهه.
بۆ نمونه‌کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ڕۆژئاوای
دیمکراتیشه‌وه، ده‌یانویست ئه‌و لافه‌لێبده‌ن که حکومه‌تی
سه‌دام حسێن گازی کوشنده‌ی له‌کوردستاندا به‌کار نه‌هێناوه یان
کورد له‌تورکیا ناچه‌وسێته‌وه، نه‌وه‌ک بازرگانیان له‌گه‌ڵ
سه‌دامدا یان له‌گه‌ڵ تورکیادا به ناڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌م بدرێت،
له‌چێوه‌ی نه‌ریت و قانوونه‌کانی خۆیان ده‌ربچێت.
پێشتر
گه‌لی کورد نه‌یتوانیبوو که‌ده‌نگی خۆی به‌زبانێک بگه‌یه‌نێت
که‌کۆک بێت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا. نمونه‌ش زۆرن.
ته‌نانه‌ت تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش بڵاوکراوه‌ی کورده‌کان
له‌ئه‌وروپا‌دا چه‌کیان به‌رز ده‌نرخاند. ئه‌مه‌ش هاوکاری
ڕژێمه‌داگیره‌ره‌کانی کوردستان و
هاوکاره‌نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانیانی ده‌کرد بۆ لکاندنی ئاوه‌ڵناوی
"تیرۆرست" به‌کورده‌وه.
له‌م
باره‌دا، له1998دا ، کوردیش میدیا له‌دایکبوو به‌زمانێک
که‌بتوانێت دیبه‌یته‌کوردستانیه‌کان بئاخنێته‌ناو کۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. بۆیه‌هه‌رزوو، کوریش میدیا بوو به‌چاوگی
نوچه، شرۆڤه‌و شیکاری کێشه‌ی کوردستان، که‌ئاژانسی نوچه،
ده‌سه‌ڵات و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ی و ناوچه‌کان پابه‌ندی
بوون. چه‌ندین هاوکاری کورد و بیانی لاپه‌ڕه‌کانی کوردیش
میدیای به‌بابه‌تی به‌رزئاکار ڕازانده‌وه.
له‌م
ڕووه‌وه، کوردیش میدیا توانی ڕیسی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌م
حکومه‌ته‌داگیرکه‌رانه‌بکاته‌وه‌به‌خوری. له‌لایه‌ک توانی
بیسه‌لمێنێت که‌کورد ئه‌و گه‌له‌کێویه‌نیه‌که‌ئه‌مان چه‌ندین
ساڵه‌به‌گوێی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌خوێنن؛ له‌لایه‌کی
تره‌وه، پیشانی دا که‌چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد ڕاستیه‌که‌چیدی
ناتوانرێت په‌رده‌پۆش بکرێت.
ئه‌م
ڕژێمانه‌چه‌ندین ساڵ بوو ناڕه‌زایی کوردیان له‌ده‌ست
چه‌وساندنه‌وه‌به‌تێرۆره‌وه ده‌به‌سته‌وه، به‌ڵام چه‌ندین
ڕۆشنبیری پایه‌بڵندی ده‌ستگا ڕۆژئاوایه‌کان، جا کورد بن یان
گه‌لانی تر، له‌کوردیش میدیادا به‌پێچه‌وانه‌ی لافلێدانی ئه‌م
ڕژێمانه‌وه‌مافی ڕه‌وای کوردیان له‌چێوه‌ی قانوون و
نه‌ریته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا داڕشته‌وه، به‌جۆرێک که‌بواری
نه‌هێشته‌وه‌بۆ پاسه‌واری ئه‌م حکومه‌تانه.
کوردیش
میدیا ته‌نیا زاری حکومه‌ته‌داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانی
دانه‌خست، به‌ڵکو ترسی خسته‌دڵی ئه‌و
سیاسیه‌کوردانه‌وه‌که‌به‌خه‌ڵکی کوردستان شتێکیان ده‌گوت و
به‌کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێچه‌وانه‌که‌ی. بۆ نموونه،
به‌کوردیان ده‌گوت که‌رکوک پایته‌ختی کوردستانه و به‌تورکیان
ده‌گوت شارێکی عێراقیه و شارێکی برایه‌تیه؛ هه‌موو شتێکی
تره‌به‌ڵام کوردستانی نیه. گوڵۆڵه‌ی ئه‌و سیاسیانه‌ی
خسته‌لێژی که‌له‌کوردستان ده‌یانگوت کوردستان نابێت به‌شێک بێت
له‌وڵاتانی عه‌ره‌ب و له‌وسه‌ره‌وه‌که‌لای عه‌ره‌به‌کان
ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ده‌ستوورێکیان ده‌هێنایه‌وه، که‌کوردسانی بۆ
عه‌ره‌به‌کان واژۆ کردبوو. ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و سیاسیانه‌ی
ده‌رخست که‌بۆ پۆستێک له‌به‌غدادی عه‌ره‌بدا، له‌کۆنفرانسی
ڕۆژنامه‌وانیدا به‌کورده‌کانیان ده‌گوت که‌ئه‌وان به‌کوردی
وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌چونکه‌زمانی فه‌رمی عێراق عه‌ره‌بیه.
هه‌ڵبه‌ت بۆ حکومه‌ته‌داگیرکه‌ره‌کان ئاسانتر ده‌بوو گه‌ر کورد
به‌کێوی و تێرۆرست له‌چاوی که‌مه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا
بمێنێته‌وه‌بۆئه‌وه‌ی پێویستیان به‌پاسه‌وار نه‌بێت بۆ
چه‌وساندنه‌وه‌و جه‌نه‌سایدی کورد. بۆ سیاسیه‌کانی کوردستانیش
له‌بارتر ده‌بوو که‌سیاسه‌تی کوردستان ته‌نیا خۆیان
به‌وجۆره‌داببڕێژن که‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌باره. له‌م
ڕووه‌وه، کوردیش میدیا چقڵی چاو بوو.
جا
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌کوردیش میدیا
ناحه‌زێکی زۆری بۆ قوتبووه‌وه. هه‌وڵی بێبه‌رهه‌م زۆر درا
که‌کوردیش میدیا به‌ناڕه‌وا بناسرێت. ته‌نانه‌ت هه‌وڵی
بێهوده‌ش درا که‌باوه‌ڕ له‌هاوکارنی کوردیش میدیاش
بسه‌نرێته‌وه؛ ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌که‌گه‌ر
په‌یامبه‌ر بێباوه‌ڕ کرا ئیدی په‌یامه‌که‌ی پوچ ده‌بیته‌وه.
تورکه‌کان و هه‌ندێک له‌لایه‌نه‌کورده‌کانیش لاپه‌ڕه‌ی
باڵاوکراوه‌کانیان پڕ کرد له‌وشه‌ی نابه‌جێ به‌هاوکارانی
کوردیش میدیا. ته‌نانه‌ت چه‌ند که‌سێک که‌وتنه‌گیانی کوردیش
میدیا که‌فڕیان به‌زمانی ئینگلیزیشه‌وه‌نه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م
هه‌وڵانه‌هه‌مووی ڕووی خۆیانی گرته‌وه.
ڕاسته‌ئیشتا چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌له‌کار خراوه، به‌ڵام کوردیش
میدیا له‌ڕاژه‌ی ڕاستیدا دامه‌زراوه و هه‌ر به‌رده‌وامیش
ده‌بێت.
په‌یوه‌ندیه‌کانی دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح،
rebwar@ikurd.com
|