گومانی تیا نییه ژنان وه‌ک توێژێکی سه‌ره‌کی و گرنگ له
ناو هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به یه‌ک گرفت و
یه‌ک که‌لتوری قیزهوننهوه ده‌ناڵێنن ، کێشه‌ی ژن و ئازادی
ژن وه‌ک هه‌مو کێشه‌کانی تری کۆمه‌ڵگایه، به‌شێکه له گیر و
وگرفتی نه‌بونی بێمافی به گشتی. ئه‌م پرسه له هیچ کات و
ساتێکدا دوا خستن هه‌ڵناگرێ . پێویسته به‌رده‌وام خه‌باتی بۆ
بکرێ . ئه‌م پرسه له کاتی شۆڕش و خه‌بات بۆ ڕزگاری
نه‌ته‌وه‌یی وه دوای ڕزگار بونیش. وه‌ک بابه‌تێکی گرنگ و
زیند و ئه بێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ. ژنی کورد له هه‌ر چوار
پارچه‌ی کوردستان وه‌ک ژنانی ئه‌و وڵاتانه که تیایدا
بنده‌ستن به‌رده‌وام روبه‌روی توند‌و تیژی ده‌بنه‌وه رۆژانه
چه‌ندین ڕوداوی وه‌ک دوعا به شێوه‌ی جۆراو جۆر ڕوو ده‌ده‌ن .
وه‌ک به‌رد باران کردن و سوتان و کوشتن و لوت و گوێ بڕین و
هتد...ئه‌م ڕوداوانه چ له باشوری کوردستان یان له به
شه‌کانی تری کوردستان یان له ئێران و عێراق و تورکیا‌و سوریا و
سه‌رتاپای رۆژهه‌ڵات ژیانیان بۆ ژنان کردۆته دۆزه‌خێک که
چیتر ته حه‌مول ناکرێ .ئه‌مه‌ش دهگهرێتیهوه بۆ ئه‌و
سیسته‌م و عورف و عاده‌ته کۆنانه‌ی که سه‌رتاپای کۆمالگای
ئێمه‌ی پۆشیوه، پێوه‌ی گیرۆده‌ین. هه‌موو ده‌زانین خه‌بات
کردن بۆ گۆڕینی ئه‌م ئه‌قڵه هه‌ر وا کارێکی ئاسان نییه.
هه‌رچه‌نده ئێسته کۆمه‌ڵێک له رۆشنبیرانی خۆنه‌ویست هه‌م
له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و هه‌م له ناوه‌وه‌ی ووڵات ده‌رگای
خه‌باتیان کردۆته‌وه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و کاره
وه‌حشییانه‌ی که رۆژانه به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجام ده‌درێ،
کۆشش ده‌که‌ن بۆ ڕێگرتن له‌و دیارده شومه!!!!
به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌ی که من دیم
و ئه‌وه‌شی که له‌ووڵاتانی تردا ئاگادار بووم . هه‌ندێ
لایه‌نی چه‌پی توندره‌وی ئێرانی که له کاتێکدا بڕوایان به
ئاڵا‌و سرود و کلتورو مێژووی کورد وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی
نییه وه جێگه‌ی باسیشه که له هیچ بۆنه‌و یاد کردنه‌وه‌ی
تراژیدیا‌کانی کورددا بوونیان نییه!! به‌ڵام له یاد
کردنه‌وه‌یه‌کی وه‌ک دووعا دێنه مه‌یدانه‌وه‌و که پیشانی
بده‌ن کورد بێ فه‌رهه‌نگه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ش
شه‌رمه‌زاریه!!!
وه له ناوه‌وه‌ی ووڵاتیش هه‌لپه‌رست و تیرۆرستی وه‌ک
گروپه توندڕه‌وه‌کان.
له‌لایه‌ک بڕیاری جیهادیان داوه بۆ ئه‌نفالی کورده
ئیزدیه‌کان، وه له‌لایه‌کی تره‌وه ڕوی خۆیان ی پێ جوان
ده‌که‌ن ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه بۆ خۆیان و له‌و
رێگه‌وه مه‌رامه گلاوه‌کانی خۆیانی پێ به دی ده‌هێنن
، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه کاتێ دوعای جوانه مه‌رگ له خاچ درا ئه‌م
گروپانه ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه بۆ خۆیان و له‌و رێگه‌وه
کوورده ئێزدیه ره‌سه‌نه‌کانیان پێ جینۆساید کرد، ئه‌وه‌ش
زه‌نگێکی خه‌ته‌ره بۆ سه‌رکۆمه‌ڵگای کوردی که ئه‌م گروپه
تیرۆرستانه له کاتێکدا رقیان له‌شارستانی و پێکه‌نین و
سروشت و جوانی ئه‌م دنیایه به‌لام به‌رگری له کیژۆڵه‌یه‌ک
ده‌که‌ن که خۆشه‌ویستی کردوه !! ئێمه‌ی ژنان لێره‌دا به
هه‌قی خۆمانی ده‌زانین که چیتر سوکایه‌تی به ژنان قبوڵ
نه‌که‌ین و مهراسیمهکانیش به‌رزو پیرۆز رابگرین ، به‌لام
پیویسته ئه‌و که‌سه دلسۆزانه‌ی که به هه‌قی خۆیانی
ده‌زانن به‌رگری له ژنان و نیشتیمانه‌که‌یان ده‌که‌ن.
زه‌مینه بۆ که‌سانی هه‌لپه‌رست خۆش نه‌که‌ن له ریگه‌ی
مهراسیمهکانهوه سوکایتی به کورد بکری.
.
20/5/2007
|